🏠 دەستپێک
تۆمارکردنی بابەت
کوردیی ناوەڕاست
Kurmancî - Kurdîy Bakûr
English
کرمانجی - کوردیی باکوور
هەورامی
لەکی
Kurdîy Nawerast - Latînî
عربي
فارسی
Türkçe
עברית
Ελληνική
Française
Deutsch
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
Pусский
Fins
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
پەیوەندی
دەربارە!
FacebookKurdipedia on Facebook
TwitterKurdipedia on Twitter
Dark modeDark Mode
زۆرتر
Kurdipedia
🔎 English Menu
🏠|📧|دەربارە!|پەڕتووکخانە|📅
🔀 بابەت بەهەڵکەوت
❓ یارمەتی
📏 رێساکانی بەکارهێنان
🔎 گەڕانی ورد
➕ تۆمارکردنی بابەت
🔧 ئامرازەکان
🏁 زمانەکان
🔑 هەژماری من
✚ بابەتی نوێ
📕 خەندەی خەبات
خەندەی خەبات
نووسینی ڕەهبەر سەید برایم
بڵاوکار کتیبخانەی کۆشکی سەرا سلێمانی
چاپی یەکەم 2021
📕 خەندەی خەبات
📕 سپیکردنەوەی خوێن
سپیکردنەوەی خوێن، ناونیشانی یەکەم ڕۆمانی نووسەر و چیرۆکنووس فەرهاد مستەفایە کە لە دوتوێی (329) لاپەڕەدا بڵاوکرایەوە. ئەم کتێبە لە بڵاوکراوەکانی ناوەندی رۆشنبیریی ئەندێشەیە[1].
فەرهاد مستەفا، کە ساڵان
📕 سپیکردنەوەی خوێن
📕 باوکی ڕۆحی
باوکی ڕۆحی یەکێکە لە شاکارەکانی ئەدەبیاتی دنیا
نووسینی ماریۆ پوزۆ
وەرگێڕانی ئەحمەد عەبدوڵا
ناوەندی ئەندێشە[1] 2021
📕 باوکی ڕۆحی
📕 هاواری دیجلە
لە ڕاستیدا هاواری دیجلە هاواری نووسەری دیاری کورد محەمەد ئوزونە. هاوارێکە لە ناخەوە دەربارەی کورد و مێژووی بۆتانە. ڕۆمانێکە لە قووڵایی مێژووەوە. ڕۆمانێکە جگە لە دیجلە، کەس ناتوانێت بیگێڕێتەوە.
دڵۆپ د
📕 هاواری دیجلە
📼 ساعەی ڕیمانی قەدیمی هەولێر
ڤیدیۆیەکی ساعەی ڕیمانی قەدیم[1]
📼 ساعەی ڕیمانی قەدیمی هەولێر
📕 کفنێک بۆ نیهاد جامی
کفنێک بۆ نیهاد جامی
نووسەر نیهاد جامی
شانۆنامە 2020
📕 کفنێک بۆ نیهاد جامی
📕 شێخ مەحمودی قارەمان و دەوڵەتەکەی خوارووی کوردستان 2
شێخ مەحمودی قارەمان و دەوڵەتەکەی خوارووی کوردستان
بەرگی دووەم
محەمەد رەسوڵ (هاوار)
📕 شێخ مەحمودی قارەمان و دەوڵەتەکەی خوارووی کوردستان 2
📼 ڤیدیۆی شاری سلێمانی ساڵی 1959
ڤیدیۆی شاری سلێمانی ساڵی 1959[1]
📼 ڤیدیۆی شاری سلێمانی ساڵی 1959
📕 ڤایرۆسی کۆرۆنا و چەند پەند و ئامۆژگاریەک
نووسەر : دایکی سوننە
پێداچووەنەوەی : مامۆستا عدنان بارام [1]
📕 ڤایرۆسی کۆرۆنا و چەند پەند و ئامۆژگاریەک
📼 ڤیدیۆیەکی کۆنی هەولێر ساڵی 1995
ڤیدیۆیەکی کۆنی هەولێر ساڵی 1995 جواردەوری قەلای هەولێر[1]
📼 ڤیدیۆیەکی کۆنی هەولێر ساڵی 1995
📕 ئێران و ئیخوانولموسلمین؛ خاڵەکانی هاوهەڵوێستیی و هۆکارەکانی جیاوازیی
نووسینی: ئیبراهیم میکە عەلی
چاپی یەکەم 1999 [1]
📕 ئێران و ئیخوانولموسلمین؛ خاڵەکانی هاوهەڵوێستیی و هۆکارەکانی جیاوازیی
📖 میدیاکان و ناوی بێ ناوەڕۆک
میدیاکان و ناوی بێ ناوەڕۆک!
لەیلا بەرزنجی
دوای ئەوەی بەرەهایی دەگاتە هەموو مالەکان یان دەبێتە هۆکاری ئەرێنی یان کێشه و گرفت سەرهەڵ دەدات بەبێ ئەوەی هەستی پێبکرێ کۆمەڵگا بەرەو چەواشەو داماڵین لە بە ه
📖 میدیاکان و ناوی بێ ناوەڕۆک
📜 دیدار و ژوان
دیدارو ژوان
لەسەر بەردەکە دانیشتبووم، پاڵم بە قەدی دار تووە زەڕەکەی خەیاڵمەوە دابوو.
وا چو، وبوومە ناو خەیاڵەوە، لە خۆم زیاتر کەسم لەچواردەورم نەدەبینی، نەمدەزانی خەیاڵ بۆ کام لا کەوتبووە ڕێ، نەخشەو
📜 دیدار و ژوان
👫 حسەین عوسمان نێرگزەجاڕی
ساڵی1937 لە شاری سلێمانی لە دایکبووە، سەرەتای خوێندنی لە قوتابخانە ئاینییەکانی سلێمانی و هەڵەبجە و بیارە بووە پاشان لە خوێندنی ئێواران بەردەوامی داوە بە خوێندن و پەیمانگەی کارگێڕی تەواو کردووە، بووە ب
👫 حسەین عوسمان نێرگزەجاڕی
📖 ڕیچارد تێمپلەر باس لەیاسا ژمارە 4 دەکاتدەڵێت
ڕیچارد تێمپلەر باس لەیاسا ژمارە 4 دەکاتدەڵێت (کاتێک منداڵە گەورەکانم پچووک بوون بەخیلیم بەهەموو ئەو باوکانە دەبرد کە چەند کاتژمێرێکیان لەتۆپی پێ بەسەردەبرد لەگەڵ منداڵەکانیان هەستم بەتاوان دەکرد چونکە
📖 ڕیچارد تێمپلەر باس لەیاسا ژمارە 4 دەکاتدەڵێت
📕 چاوشارکێی فیلەکان
نووسین: شاخەوان عەلی حەمەد مامۆکی
بابەت: چیرۆکی مناڵان
[1]
📕 چاوشارکێی فیلەکان
📕 لە مەرگی کەژاڵ دەگەڕێم
نووسین: شاخەوان عەلی حەمەد مامۆکی
بابەت: کورتەڕۆمان
[1]
📕 لە مەرگی کەژاڵ دەگەڕێم
📷 خێزانێکی کورد لە شەقڵاوە 1966
خێزانێکی کورد لە شەقڵاوە 1966[1]
📷 خێزانێکی کورد لە شەقڵاوە 1966
📕 خەجێ و سیامەند
خەجێ و سیامەند
نوسین عەبدولباقی یوسف
وەرگێڕان عەلی ساڵح میران
📕 خەجێ و سیامەند
📕 نوێ کردنەوی بیری ئیسلامیی؛ بەرگی 01
نووسینی: د. محسن عبدالحمید
وەرگێڕانی: ئیبراهیم میکە عەلی
1999[1]
📕 نوێ کردنەوی بیری ئیسلامیی؛ بەرگی 01
📕 داستانی بیگ-بانگ
مارکۆس چۆون
وێنەکان: کریس مۆر
ئامادەکردن و وەرگێڕان
شێرکۆ رەشید قادر
2021
سلێمانی
لە بڵاوکراوەکانی هەفتەنامەی تاراوگە - هۆڵەندا[1]
📕 داستانی بیگ-بانگ
📕 هونەری ئەتەکێت 2
هونەری ئەتەکێت
وەرگێڕانی ئایندە محمد


ئەتەکێتی مامەڵەکردن لەگەڵ دایک و باوک
- دایک و باوک، ئەو دوو کەسەن کە ژیانیان بە ئێمە بەخشیوە و خۆشی و ئاسوودەیی و تەمەنی خۆیان کردۆتە قوربانی لەپێناو ئێمەد
📕 هونەری ئەتەکێت 2
📕 حەوت کۆڵەکە
کتێبی حەوت کۆڵەکە
هۆکاری ڕاستەقینەی نائارامییەکانی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست چییە؟

بەرهەمی پەیمانگای ئینتەربرایسی ئەمریکی
AEI
ڕێکخستن و پێداچوونەوە
مایکڵ ڕۆبن و برایەن کەتوڵس

وەرگێڕانی شوان محەمەد
📕 حەوت کۆڵەکە
📕 رۆڵی نوێنەرانی کەرکوک لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق
رۆڵی نوێنەرانی کەرکوک لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق
سەردەمی پاشایەتی 1925 - 1958
وەرگێڕانی حەسەن جاف
📕 رۆڵی نوێنەرانی کەرکوک لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق
📕 ئایدا وەکو خوێن لە نێو دەمارەکانمدا
ئایدا وەکو خوێن لە نێو دەمارەکانمدا
نامه رۆمانسیەکانی
ئەحمەد شاملۆ بۆ ئایدا

لە وەرگێرانی: مقداد شاسواری
ناوەندی ئاشتی[1]
2021
📕 ئایدا وەکو خوێن لە نێو دەمارەکانمدا
👫 کەسایەتییەکان
جەعفەر حەسەن
✌️ شەهیدان
یونس محەمەد عەلی؛ هاوار
👫 کەسایەتییەکان
ئیبراهیم میکە عەلی
👫 کەسایەتییەکان
حسەین عوسمان نێرگزەجاڕی
📖 کورتەباس
میدیاکان و ناوی بێ ناوەڕۆک
📊 بودجەی ساڵانەی داعش دوو ملیار دۆلار بووە | پۆل: ئامار و راپرسی | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
⠪ بەشکردن
Facebook
Twitter
Telegram
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
📋 Copy Link to Clipboard
👍
⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
✍️✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!
| 👁️‍🗨️ | 👂
بودجەی ساڵانەی داعش دوو ملیار دۆلار بووە
📊 ئامار و راپرسی

دۆخی دارایی گرووپە تیرۆریستەکان یەکێکە لەو پرسە سەرەکییانەی کە حکومەتەکان لە سیاسەتی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆردا پێوەی سەرقاڵن. ئەو پرسە دوو تەوەری سەرەکی لەخۆدەگرێ، یەکەمیان: سەرچاوەی دارایی رێکخراوەکانە و، دووەمیان: چۆنێتی گواستنەوەی پارەیە. سەرەڕای ئەو هەڵمەتە نێودەوڵەتییەی لەدژی تیرۆر هەیە، کەچی باری دارایی رێکخراوە توندئاژۆکان هەمیشە باشە! بودجەی ساڵانەی رێکخراوی قاعیدەرێکخراوی قاعیدە پێش هێرشەکانی 11ی سێپتەمبەر 30 ملیۆن دۆلار بووە، کەچی بودجەی داعشداعش لەساڵی 2015 دا نزیکەی دوو ملیار دۆلار بووە! سەرچاوەکانی پارە دۆزینەوەی سەرچاوەی دارایی بەشێکی سەرەکییە لە کاری رێکخراوە تیرۆریستەکان. بەپێی راپۆرتێکی ناوەندی ئاسایشی نوێی ئەمریکا (CNAS)، سەرچاوە سەرەکییەکانی پەیداکردنی پارەی رێکخراوە توندئاژۆکان بریتییە لە: بە بارمتەگرتن، قاچاخی مادە هۆشبەرەکان، یارمەتی و بەخشینی پارە یان بەزۆر وەرگرتنی پارە لە خەڵک، سەرچاوە سروشتییەکان، دەستگرتن بەسەر بانکەکاندا و یارمەتیی دەوڵەتان. بارمتە: بەپێی راپۆرتەکەی (CNAS)، لە نێوان ساڵانی 2008 بۆ 2014، گرووپە توندڕەوەکان 165 ملیۆن دۆلاریان لەو رێگەیەوە دەستکەوتووە کە 120 ملیۆن دۆلاری بۆ قاعیدە و لقەکانی بووە. داعش تەنیا لە ساڵی 2014دا نزیکەی 45 ملیۆن دۆلاری لەو رێگەیەوە دەستکەوتووە. قاچاخی مادە هۆشبەرەکان: یەکێک لە سەرچاوە هەرە باوەکانی گرووپە تیرۆریستەکانە. لە ساڵی 2013دا هێزە چەکدارە شۆڕشگێڕەکانی کۆڵۆمبیا (FARC) زیاتر لە 60%ی قاچاخی مادە هۆشبەرەکانی ئەو وڵاتەی لەدەست بووە، لەو رێگەیەشەوە ساڵانە یەک ملیار دۆلاریان دەستکەوتووە. بزووتنەوەی تاڵیبانیش لە ساڵانی 2011 و 2012 نزیکەی 100 ملیۆن دۆلاریان لەڕێگەی چاندن و قاچاخی مادە هۆشبەرەکانەوە دەستکەوتووە. دەوڵەتە پشتیوانەکان: هەندێک دەوڵەت یارمەتی دارایی ئەو گرووپانە دەدەن کە لە وڵاتانی دیکە بەرگری لە بەرژەوەندییەکانی ئەوان دەکەن. راپۆرتی ناوەندە ئەمریکییەکە ئاماژە بە ئێران دەکات کە هاریکارییەکی بەرفراوانی دارایی پێشکەش بە ژمارەیەک گرووپی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست دەکات. راپۆرتەکە دەڵێت: ئێران جگە لەوەی ساڵانە سەدان ملیۆن دۆلار بۆ حیزبوڵڵای لوبنانی دەنێرێ، بڕێکی زۆریش چەک و تەقەمەنی و مەشقی سەربازی و پارە بۆ حەماس، جیهادی ئیسلامیی فەڵەستین و بەرەی گەل بۆ رزگاریی فەڵەستین دەنێرێ، کە هەموویان لە لیستی تیرۆری ئەمریکادان. یارمەتی خۆبەخشانەی تاکەکەسەکان: ئەم جۆرە یارمەتییە لەلایەن دەوڵەمەندەکانی لایەنگری گرووپەکان، رێکخراوە هاوڕێبازەکانەوە پێشکەش دەکرێن. دەستگرتن بەسەر ناوەندە داراییەکاندا: بەپێی مەزندەکانی وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا، داعش لە ساڵی 2014دا لە کاتی گرتنی بانکەکان لە عێراق و سووریا، 500 ملیۆن دۆلاری دەستکەوتووە. سەرچاوە سروشتییەکان و شوێنەوارەکان: بریتین لە نەوت، غازی سروشتی، ئەڵماس، کانزاکان و خەڵووز. راپۆرتی ناوەندە ئەمریکییەکە ئاماژە بۆ ئەوە دەکات کە نیوەی داهاتی داعش لە 2015دا لەڕێی دەرهێنانی نەوت لە ناوچەکانی ژێر کۆنتڕۆڵی خۆی لە سووریا و عێراق بووە. رێکخراوی ئەلشەباب زۆرینەی داهاتی خۆی لەڕێی بازرگانی بە خەڵووزەوە دەستدەکەوێ‌. وەرگرتنی پارە لە خەڵک: پارەکە لەژێر ناوی (زەکات) وەردەگیرێ‌. بەپێی راپۆرتێکی وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا، داعش لە 2015 دا نزیکەی 350 ملیۆن دۆلاری لە خەڵکی ناوچەکانی ژێر کۆنتڕۆڵی خۆی وەرگرتووە. ئەو پارەیەش لە باجی سەر بازرگانەکان، پارەی خزمەتگوزاری و گومرکی سەر ئەو کاڵایانەی بە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی ئەودا دەگوازرانەوە، لە خەڵک و بازرگانەکان وەرگیراوە. گواستنەوەی پارەی تیرۆر: بەپێی راپۆرتێکی دەستەی نێودەوڵەتی بەرەنگاربوونەوەی سپیکردنەوەی پارە (FATF)، دراوی دیجیتاڵی، کارتی بانکی، بانکە ئینتەرنێتییەکان رێگەیەکی باون کە رێکخراوە تێرۆریستەکان بۆ کاروباری دارایی خۆیان بەکاریدەهێنن. بۆ نموونە هێرشبەرانی 11ی سێپتەمبەر بۆ گواستنەوەی پارە بانکەکانی ئەمریکایان بەکارهێنابوو. پێش ئەو هێرشانە قاعیدە زیاتر پشتی بە میکانیزمی (حەواڵە) دەبەست. بەڵام دوای هێرشەکانی 2001، ئەمریکا زۆربەی تۆڕەکانی حەواڵەی پارەی قاعیدەی تێکدا، بۆیە قاعیدە رووی لە گواستنەوەی پارە لە رێی کەسانی جێی متمانە کرد. خەرجیی هێرشەکان رێکخراوە تیرۆریستییەکان زۆربەی داهاتەکەیان بۆ خەرجیی هێرش و شەڕەکانیان بەکاردەهێنن، بەڵام خەرجیی هێرشەکان بەپێی قەبارە و بایەخیان دەگۆڕێن. بۆ نموونە هێرشەکانی 11ی سێپتەمبەر نزیکەی 500 هەزار دۆلاری تێچوو، لەو بڕە پارەیە 270 هەزار دۆلاری لە ئەمریکا خەرجکرابوو، بەڵام هێرشەکەی 2015ی سان بێرناردینۆی ئەمریکا تەنیا 4500 دۆلاری بۆ چەک، کەلوپەلەکان، بۆمب و گواستنەوە تێچووبوو. هێرشەکانی 2015ی پاریس 10 هەزار دۆلاریان تێچووە. زیانی هێرشەکان زیانی هێرشە تیرۆریستییەکان بۆ سەر ئابووریی وڵاتان زۆر زیاترە لەو پارەیەی رێکخراوەکان لە هێرشەکەدا خەرجی دەکەن. بۆ نموونە زیانی هێرشەکانی 11ی سێپتەمبەر لە ئابووریی ئەمریکا 3.3 ترلیۆن دۆلار بووە. واتە بۆ هەر دۆلارێک کە قاعیدە لەو هێرشانە خەرجی کردوون، ئەمریکا حەوت ملیۆن دۆلار زیان بەر ئابوورییەکەی کەوتووە. هێرشەکانی پاریس 1.2 ملیار دۆلار زیانیان لە ئابووریی فەرەنسا داوە. واتە بۆ هەر دۆلارێک کە داعش لە هێرشەکەی پاریسی خەرجی کردووە، 210 هەزار دۆلار زیان بەر ئابووریی فەرەنسا کەوتووە. بەرەنگاربوونەوە بەپێی راپۆرتەکەی (CNAS) ژمارەیەک رێگە هەیە بۆ ئەوەی سەرچاوە داراییەکانی رێکخراوە تیرۆریستییەکان وشک بکرێن یان رێگە لە گواستنەوەی پارەیان بگیرێت. لەوانە رێگەی دیپلۆماتیک، رێگەی دارایی و رێگەی سەربازی. رێگەی دیپلۆماتیک: بەجیهانیکردنی ئابووریی وڵاتان و سیستەمی بانکەکان وا دەخوازێ بۆ دۆزینەوە و بلۆککردنی پارەی رێکخراوە تیرۆریستییەکان هاوکارییەکی نزیک لە نێوان وڵاتاندا هەبێت. وەکوو بەشێک لەو هەوڵانە، ئیدارەی پێشووی ئەمریکا دەستەی (CIFG)ی پێکهێنا کە لە نوێنەری 35 وڵات پێکدێ و کار بۆ دۆزینەوە و بلۆککردنی پارەی رێکخراوە تیرۆریستییەکان دەکات. راپۆرتەکەی (CNAS)دەڵێت حکومەتی ئەمریکا بۆ رێگەگرتن لە بازرگانیی نەوتی داعش هاوکاری و هەماهەنگی لەگەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان و تورکیا دەکات، بۆ ئەوەی نەهێڵن داعش نەوت ئاویودی سنوورەکان بکات. ئەمریکا داوای لە وڵاتانی ئەوروپیش کردووە بەهیچ شێوەیەک پارەی ئازادکردنی بارمتەکان نەدەن. رێگە داراییەکان: بەشێک لەو میکانیزمە شەفافکردنەوەی زیاتری کارکردنی بانکەکان و حکومەتەکان لەخۆدەگرێ. بۆ ئەو مەبەستە دەستەی (FATF) کۆمەڵێک پێوەری داناوە کە گرنگترینیان ناسینەوەی موشتەری و بەکارهێنەرە. بەشێکی دیکە لەو هەنگاوە دەرکردنی بڕیار لە دژی سەرچاوە داراییەکانی رێکخراوەکانە، بۆ نموونە ئیدارەی جۆرج بوشی کوڕ لە دوای هێرشەکانی 11ی سێپتەمبەر فەرمانی ژمارە 13224ی دەرکرد و لە ساڵی 20101ەوە لەژێر ئەو فەرمانە 900 کەس ناویان خراوەتە لیستی ئەو کەسانەی داراییان لە بانکەکانی جیهاندا بلۆک بکرێ. لەو ژمارەیە زیاتر لە 360 کەسیان لەگەڵ قاعیدە، داعش و حیزبوڵڵای لوبنانن. رێگەی سەربازی: بەگوێرەی راپۆرتی ناوەندی ئاسایشی نوێی ئەمریکا، ئەم رێگەیە کاریگەرترین بووە بۆ لەناوبردنی سەرچاوە داراییەکانی داعش. لە چوارچێوەی ئەو هەنگاوەدا 20 گەنجینەی پارەی داعش بۆردومان کراون کە سەتان ملیۆن دۆلاریان تێدا بووە. هێرشە ئاسمانییەکانی هاوپەیمانان پیشەسازیی نەوتی داعشیان کردووەتە ئامانج کە کێڵگەکان، پاڵاوگەکان و تانکەر لەخۆدەگرێ.
لە ماوەی دوو ساڵی رابردوودا بەرهەمی نەوتی داعش بە رێژەی 30% کەمی کردووە.
لە مانگی کۆتایی ساڵی رابردوو ئەمریکا 168 تانکەری نەوتی داعشی تێکشاند و بەو هۆیەوە داعش دوو ملیۆن دۆلار زیانی بەرکەوت.
سەرچاوەکانی داهاتی داعش لە 2015: داهاتی داعش: یەک ملیار دۆلار فرۆشتنی نەوت: 500 ملیۆن دۆلار پارەی خەڵک: 350 ملیۆن دۆلار رێگەکانی دیکە: 45 ملیۆن دۆلار
رووداو
24-06-2017


🗄 سەرچاوەکان
[1] 📡 ماڵپەڕ | 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی رووداو - 24-06-2017
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 12
📊 ئامار و راپرسی
1.👁️دەیان منداڵی کوردی ئێزدی لەنێو ئاوارەکانی مووسڵدا دەدۆزرێنەوە
2.👁️شەش کوردی دیکەی‌ ئێزدی لە سووریا رزگارکران
3.👁️لە ئۆپراسیۆنی کۆنترۆڵکردنەوەی موسڵدا تەنیا 20 ئێزدی ئازادکران
4.👁️موچەی مانگانەی ژن و کچانی ئێزدی لەنێوان 110 تاکو 420 هەزار دیناردا دەبێت
5.👁️نەتەوە یەکگرتووەکان: نزیکەی 20 هەزار سڤیل لە موسڵی کۆن گیریان خواردووە
6.👁️وەزارەتی شەهیدان زیاتر لە 2 هەزار بەڵگەی لەسەر تاوانەکانی داعش کۆکردۆتەوە
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
1.👁️24-06-2017
🔤 وشە و دەستەواژە
1.👁️مادە هۆشبەرەکان
📷 وێنە و پێناس
1.👁️زارۆکەکێ ئێزدی ژ سوریا هاتە رزگارکرن
2.👁️وێنەی منارەی حەدبا دوای تەقاندنەوەی لە لایەن داعش
📖 کورتەباس
1.👁️سێ منداڵ و دوو کچ لەدەستی داعش رزگارکران
2.👁️کوردانی ئێزدی چاویان لە رزگارکردنی رفێندراوانی دەستی داعشە
📂[ زۆرتر...]

⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏳️ زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
📅 رۆژی دەرچوون: 24-06-2017
📈 جۆری ئامار و راپرسی: 💰 ئابووری و نەوت

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
✨ کوالیتیی بابەت: 89% ✔️
89%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
89%
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (ئەڤین ئیبراهیم فەتاح)ەوە لە: Jun 24 2017 11:05PM تۆمارکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (ئەڤین ئیبراهیم فەتاح)ەوە لە: Jun 24 2017 11:15PM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
👁 ئەم بابەتە 5,462 جار بینراوە

📚 پەڕتووکخانە
  📖 خەندەی خەبات
  📖 ڤایرۆسی کۆرۆنا و چەند ...
  📖 ئێران و ئیخوانولموسلمی...
  📖 چاوشارکێی فیلەکان
  📖 زۆرتر...


📅 کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان
  🗓️ 19-04-2021
  🗓️ 18-04-2021
  🗓️ 17-04-2021
  🗓️ 16-04-2021
  🗓️ 15-04-2021
  🗓️ 14-04-2021
  🗓️ 13-04-2021


💳 کۆمەکی دارایی
👫 هاوکارانی کوردیپێدیا
💬 بیروڕاکانتان
⭐ کۆکراوەکان
📊 راپرسی
- راپرسی دەربارەی رێکخراوی کوردیپێدیا و ماڵپەڕەکەی!
بۆ پێشخستنی کارەکانی رێکخراوەکەمان و باشترکردنی ماڵپەڕەکەمان تکایە وەڵامی پرسیارەکانی ئەم راپرسییەمان بدەرەوە..
زۆر سوپاس بۆ هاوکاریتان!
- راپرسی دەربارەی رێکخراوی کوردیپێدیا و ماڵپەڕەکەی!
- راپرسی دەربارەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا (کۆڤید 19)
ڤایرۆسی کۆڕۆنا مرۆڤایەتیی خستووەتە مەترسییەکی گەورەوە، ئەم مەترسییە کوردستانییانیشی گرتووەتەوە.. هەربۆیە گرنگە وەڵامی ئەم راپرسییە بدرێتەوە تاوەکو بزانین چۆن رەفتار لەگەڵ ئەم کێشەیەدا بکەین!
- راپرسی دەربارەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا (کۆڤید 19)
📌 رۆژەڤ
جەعفەر حەسەن
هونەرمەند جەعفەر حەسەن، برای ناسر حەسەن بە کۆرۆنا گیانی لە دەستدا
دوای مانەوەی بۆ ماوەی 25 ڕۆژ لە نەخۆشخانە، ئەمڕۆ 2021/4/19 هونەرمەند جەعفەر حەسەن لە تەمەنی 77 ساڵیدا بە نەخۆشی کۆرۆنا گیانی لەدەستدا، جەعفەر حەسەن لە ساڵی 1944 لە خانەقین لە دایکبووە بەڵام لە شاری هەولێر نیشتەجێ بووە و بڕیاریشە هەر لە هەولێر بە خاک بسپێردرێت، هونەرمەند جەعفەر خاوەنی چەندین سرودی نیشتیمانیە و سرودەکانی بۆ زمانەکانی ئینگلیزی و فەرەنسی وەرگێڕدراون [1]
جەعفەر حەسەن
یونس محەمەد عەلی؛ هاوار
شەهید یونس محەمەد عەلی ناسراو بە شەهید هاوار
یونس محەمەد عەلی سان ئەحمەد لە گوندی تەپی سەفا لە ساڵی 1945 لە بنەماڵەیەکی خانەدان و کوردپەروەر چاوی بەدنیا هەڵهێناوە. هێشتا یونس تەمەنی یەک ساڵ دەبێت ماڵی باوکی لە تەپی سەفاوە بار دەکات بۆ شەکرالی بۆ سەر زەوییەکانی حەسەن بەگی جاف.
لەتەمەنی 7 ساڵیدا دەینێرنە بەر خوێندن، قۆناغی سەرەتایی تەواو دەکات، پاشان دەبێتە یاریدەدەری باوکی بۆ ئیشوکاری کشتوکاڵ و ماڵداری و حساب و کتابی زەوییەکانی حەسەن بەگ، چونکە زیاتر لە پێنج سەد دۆنم زەوی ناوبراو لەژێر چاودێری
یونس محەمەد عەلی؛ هاوار
ئیبراهیم میکە عەلی
ئیبراهیم میکە عەلی.
نووسەر و توێژەر لە بیری ئاینیدا.
لە سلێمانی نیشتەجێیە و لە بنەڕەتدا خەڵکی گوندی(گوڵپ)ە لە هەورامان.
بڕوانامەی یەکەمی بریتییە لە دەرچوی ئامادەیی پەرستاری/سلێمانی 1986.
دواتر درێژەی بەخوێندن داوە و بەکالۆریۆسی هەیە لە زانستە ئیسلامیەکاندا لە زانکۆی تەرابلوسی لوبنان، خوێندکاری ماستەرە لە کۆمەڵناسیدا لە زانکۆی کوردستان لە شاری سنە.
لە ئاوارەییدا و لە کۆتایی ساڵەکانی هەشتاکاندا لە ئێران زانستە شەرعیەکانی خوێندوە و دواتر ساڵی 1993 بەشداری تاقیکردنەوەی وەزارەتی ئەوقافی حکومەتی
ئیبراهیم میکە عەلی
حسەین عوسمان نێرگزەجاڕی
ساڵی1937 لە شاری سلێمانی لە دایکبووە، سەرەتای خوێندنی لە قوتابخانە ئاینییەکانی سلێمانی و هەڵەبجە و بیارە بووە پاشان لە خوێندنی ئێواران بەردەوامی داوە بە خوێندن و پەیمانگەی کارگێڕی تەواو کردووە، بووە بە فەرمانبەر لە پەروەردەی سلێمانی ئێستا خانە نشینەو لە شاری سلێمانی دەژی.
سەرەتای کاری ئەدەبی بە وەرگێڕانی هۆنراوەکانی پابلۆ نیرۆدا بۆ سەر زمانی کوردی و هەروەها وەرگێڕانی چەند هۆنراوەیەکی کوردی بۆ زمانی عەرەبی دەست پێ کردووە.
سەرەڕای بڵاو کردنەوەی چەندین وتاری ڕەخنەیی ئەدەبی و چەند کورتە چیرۆکێک ل
حسەین عوسمان نێرگزەجاڕی
میدیاکان و ناوی بێ ناوەڕۆک
میدیاکان و ناوی بێ ناوەڕۆک!
لەیلا بەرزنجی
دوای ئەوەی بەرەهایی دەگاتە هەموو مالەکان یان دەبێتە هۆکاری ئەرێنی یان کێشه و گرفت سەرهەڵ دەدات بەبێ ئەوەی هەستی پێبکرێ کۆمەڵگا بەرەو چەواشەو داماڵین لە بە ها کۆمەڵایەتی و مرۆڤایەتیەکان دەبات، ڕاگەیاندن بەڕۆڵێکی کاریگەر دادەنرێ بۆ دروست کردنی کۆمەڵگایەکی پێش کەوتوو، بە پێچەوانەشەوە ناڕێک و دواکەوتوو داڕووخاو، چونکە ئاستی ڕۆشنبیری و شارستانیەت و پەروەردەی کۆمەڵگا دەردەخات، هۆشیاری تاکەکان پیشان دەدات و بەدنیای دەرەوەی دەناسێنێت، بەهۆی کەناڵە ئاسمانیەکان
میدیاکان و ناوی بێ ناوەڕۆک

Kurdipedia.org (2008 - 2021) version: 13.04
| 📩 contact@kurdipedia.org | ✔️CSS3 | ✔️HTML5
| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0,156 چرکە!
☎ +9647701579153 +9647503268282
| ☎ +31654710293 +31619975574


Kurdipedia Project is an initiative of
(Bakhawan Software 1998 - 2021)