پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
ڤیدیۆ
هاووڵاتییەک جەژنی ڕەمەزان و قوربان هی من نییە هی عەرەبە و جەژن ناکەم
22-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
فەرهاد پیرباڵ؛ میز بە هەموو شتێکی تورکیا داکەن
22-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
ئەشکەوتی بەکرێگیراوان
22-04-2024
زریان عەلی
وێنە و پێناس
قەڵای هەولێر بە ئاڵای تورکی داگیرکەر و فاشیست داپۆشرا!
22-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ژیاننامە
عەبدولکریم یونس
22-04-2024
زریان سەرچناری
پەرتووکخانە
شێخی مەزن
21-04-2024
زریان سەرچناری
پەرتووکخانە
ناودارانی گەرمیان؛ بەرگی 01
21-04-2024
زریان سەرچناری
ژیاننامە
عەبدولکەریم بەرزنجی
21-04-2024
زریان سەرچناری
پەرتووکخانە
کوورتەیەک لە ژیانی هێمن موکریانی
20-04-2024
زریان سەرچناری
ڤیدیۆ
لاواندنەوەی شێرکۆ بێکەس بۆ ئەنفال
20-04-2024
شادی ئاکۆیی
ئامار
بابەت 517,089
وێنە 105,460
پەرتووک PDF 19,109
فایلی پەیوەندیدار 96,122
ڤیدیۆ 1,290
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
24-04-1974
ژیاننامە
دانا جەلال
ژیاننامە
مەلا ماتۆڕ
ژیاننامە
عەبدوڵڵا شاڵی
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
بودجەی ساڵانەی داعش دوو ملیار دۆلار بووە
کوردیپێدیا، مێژووی دوێنێ و ئەمڕۆ بۆ نەوەکانی سبەینێ ئەرشیڤ دەکات!
پۆل: ئامار و ڕاپرسی | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0
بودجەی ساڵانەی داعش دوو ملیار دۆلار بووە
ئامار و ڕاپرسی

بودجەی ساڵانەی داعش دوو ملیار دۆلار بووە
ئامار و ڕاپرسی

دۆخی دارایی گرووپە تیرۆریستەکان یەکێکە لەو پرسە سەرەکییانەی کە حکومەتەکان لە سیاسەتی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆردا پێوەی سەرقاڵن. ئەو پرسە دوو تەوەری سەرەکی لەخۆدەگرێ، یەکەمیان: سەرچاوەی دارایی ڕێکخراوەکانە و، دووەمیان: چۆنێتی گواستنەوەی پارەیە. سەرەڕای ئەو هەڵمەتە نێودەوڵەتییەی لەدژی تیرۆر هەیە، کەچی باری دارایی ڕێکخراوە توندئاژۆکان هەمیشە باشە! بودجەی ساڵانەی #ڕێکخراوی قاعیدە# پێش هێرشەکانی 11ی سێپتەمبەر 30 ملیۆن دۆلار بووە، کەچی بودجەی #داعش# لەساڵی 2015 دا نزیکەی دوو ملیار دۆلار بووە! سەرچاوەکانی پارە دۆزینەوەی سەرچاوەی دارایی بەشێکی سەرەکییە لە کاری ڕێکخراوە تیرۆریستەکان. بەپێی ڕاپۆرتێکی ناوەندی ئاسایشی نوێی ئەمریکا (CNAS)، سەرچاوە سەرەکییەکانی پەیداکردنی پارەی ڕێکخراوە توندئاژۆکان بریتییە لە: بە بارمتەگرتن، قاچاخی مادە هۆشبەرەکان، یارمەتی و بەخشینی پارە یان بەزۆر وەرگرتنی پارە لە خەڵک، سەرچاوە سروشتییەکان، دەستگرتن بەسەر بانکەکاندا و یارمەتیی دەوڵەتان. بارمتە: بەپێی ڕاپۆرتەکەی (CNAS)، لە نێوان ساڵانی 2008 بۆ 2014، گرووپە توندڕەوەکان 165 ملیۆن دۆلاریان لەو ڕێگەیەوە دەستکەوتووە کە 120 ملیۆن دۆلاری بۆ قاعیدە و لقەکانی بووە. داعش تەنیا لە ساڵی 2014دا نزیکەی 45 ملیۆن دۆلاری لەو ڕێگەیەوە دەستکەوتووە. قاچاخی مادە هۆشبەرەکان: یەکێک لە سەرچاوە هەرە باوەکانی گرووپە تیرۆریستەکانە. لە ساڵی 2013دا هێزە چەکدارە شۆڕشگێڕەکانی کۆڵۆمبیا (FARC) زیاتر لە 60%ی قاچاخی مادە هۆشبەرەکانی ئەو وڵاتەی لەدەست بووە، لەو ڕێگەیەشەوە ساڵانە یەک ملیار دۆلاریان دەستکەوتووە. بزووتنەوەی تاڵیبانیش لە ساڵانی 2011 و 2012 نزیکەی 100 ملیۆن دۆلاریان لەڕێگەی چاندن و قاچاخی مادە هۆشبەرەکانەوە دەستکەوتووە. دەوڵەتە پشتیوانەکان: هەندێک دەوڵەت یارمەتی دارایی ئەو گرووپانە دەدەن کە لە وڵاتانی دیکە بەرگری لە بەرژەوەندییەکانی ئەوان دەکەن. ڕاپۆرتی ناوەندە ئەمریکییەکە ئاماژە بە ئێران دەکات کە هاریکارییەکی بەرفراوانی دارایی پێشکەش بە ژمارەیەک گرووپی ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاست دەکات. ڕاپۆرتەکە دەڵێت: ئێران جگە لەوەی ساڵانە سەدان ملیۆن دۆلار بۆ حیزبوڵڵای لوبنانی دەنێرێ، بڕێکی زۆریش چەک و تەقەمەنی و مەشقی سەربازی و پارە بۆ حەماس، جیهادی ئیسلامیی فەڵەستین و بەرەی گەل بۆ ڕزگاریی فەڵەستین دەنێرێ، کە هەموویان لە لیستی تیرۆری ئەمریکادان. یارمەتی خۆبەخشانەی تاکەکەسەکان: ئەم جۆرە یارمەتییە لەلایەن دەوڵەمەندەکانی لایەنگری گرووپەکان، ڕێکخراوە هاوڕێبازەکانەوە پێشکەش دەکرێن. دەستگرتن بەسەر ناوەندە داراییەکاندا: بەپێی مەزندەکانی وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا، داعش لە ساڵی 2014دا لە کاتی گرتنی بانکەکان لە عێراق و سووریا، 500 ملیۆن دۆلاری دەستکەوتووە. سەرچاوە سروشتییەکان و شوێنەوارەکان: بریتین لە نەوت، غازی سروشتی، ئەڵماس، کانزاکان و خەڵووز. ڕاپۆرتی ناوەندە ئەمریکییەکە ئاماژە بۆ ئەوە دەکات کە نیوەی داهاتی داعش لە 2015دا لەڕێی دەرهێنانی نەوت لە ناوچەکانی ژێر کۆنتڕۆڵی خۆی لە سووریا و عێراق بووە. ڕێکخراوی ئەلشەباب زۆرینەی داهاتی خۆی لەڕێی بازرگانی بە خەڵووزەوە دەستدەکەوێ‌. وەرگرتنی پارە لە خەڵک: پارەکە لەژێر ناوی (زەکات) وەردەگیرێ‌. بەپێی ڕاپۆرتێکی وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا، داعش لە 2015 دا نزیکەی 350 ملیۆن دۆلاری لە خەڵکی ناوچەکانی ژێر کۆنتڕۆڵی خۆی وەرگرتووە. ئەو پارەیەش لە باجی سەر بازرگانەکان، پارەی خزمەتگوزاری و گومرکی سەر ئەو کاڵایانەی بە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی ئەودا دەگوازرانەوە، لە خەڵک و بازرگانەکان وەرگیراوە. گواستنەوەی پارەی تیرۆر: بەپێی ڕاپۆرتێکی دەستەی نێودەوڵەتی بەرەنگاربوونەوەی سپیکردنەوەی پارە (FATF)، دراوی دیجیتاڵی، کارتی بانکی، بانکە ئینتەرنێتییەکان ڕێگەیەکی باون کە ڕێکخراوە تێرۆریستەکان بۆ کاروباری دارایی خۆیان بەکاریدەهێنن. بۆ نموونە هێرشبەرانی 11ی سێپتەمبەر بۆ گواستنەوەی پارە بانکەکانی ئەمریکایان بەکارهێنابوو. پێش ئەو هێرشانە قاعیدە زیاتر پشتی بە میکانیزمی (حەواڵە) دەبەست. بەڵام دوای هێرشەکانی 2001، ئەمریکا زۆربەی تۆڕەکانی حەواڵەی پارەی قاعیدەی تێکدا، بۆیە قاعیدە ڕووی لە گواستنەوەی پارە لە ڕێی کەسانی جێی متمانە کرد. خەرجیی هێرشەکان ڕێکخراوە تیرۆریستییەکان زۆربەی داهاتەکەیان بۆ خەرجیی هێرش و شەڕەکانیان بەکاردەهێنن، بەڵام خەرجیی هێرشەکان بەپێی قەبارە و بایەخیان دەگۆڕێن. بۆ نموونە هێرشەکانی 11ی سێپتەمبەر نزیکەی 500 هەزار دۆلاری تێچوو، لەو بڕە پارەیە 270 هەزار دۆلاری لە ئەمریکا خەرجکرابوو، بەڵام هێرشەکەی 2015ی سان بێرناردینۆی ئەمریکا تەنیا 4500 دۆلاری بۆ چەک، کەلوپەلەکان، بۆمب و گواستنەوە تێچووبوو. هێرشەکانی 2015ی پاریس 10 هەزار دۆلاریان تێچووە. زیانی هێرشەکان زیانی هێرشە تیرۆریستییەکان بۆ سەر ئابووریی وڵاتان زۆر زیاترە لەو پارەیەی ڕێکخراوەکان لە هێرشەکەدا خەرجی دەکەن. بۆ نموونە زیانی هێرشەکانی 11ی سێپتەمبەر لە ئابووریی ئەمریکا 3.3 ترلیۆن دۆلار بووە. واتە بۆ هەر دۆلارێک کە قاعیدە لەو هێرشانە خەرجی کردوون، ئەمریکا حەوت ملیۆن دۆلار زیان بەر ئابوورییەکەی کەوتووە. هێرشەکانی پاریس 1.2 ملیار دۆلار زیانیان لە ئابووریی فەرەنسا داوە. واتە بۆ هەر دۆلارێک کە داعش لە هێرشەکەی پاریسی خەرجی کردووە، 210 هەزار دۆلار زیان بەر ئابووریی فەرەنسا کەوتووە. بەرەنگاربوونەوە بەپێی ڕاپۆرتەکەی (CNAS) ژمارەیەک ڕێگە هەیە بۆ ئەوەی سەرچاوە داراییەکانی ڕێکخراوە تیرۆریستییەکان وشک بکرێن یان ڕێگە لە گواستنەوەی پارەیان بگیرێت. لەوانە ڕێگەی دیپلۆماتیک، ڕێگەی دارایی و ڕێگەی سەربازی. ڕێگەی دیپلۆماتیک: بەجیهانیکردنی ئابووریی وڵاتان و سیستەمی بانکەکان وا دەخوازێ بۆ دۆزینەوە و بلۆککردنی پارەی ڕێکخراوە تیرۆریستییەکان هاوکارییەکی نزیک لە نێوان وڵاتاندا هەبێت. وەکوو بەشێک لەو هەوڵانە، ئیدارەی پێشووی ئەمریکا دەستەی (CIFG)ی پێکهێنا کە لە نوێنەری 35 وڵات پێکدێ و کار بۆ دۆزینەوە و بلۆککردنی پارەی ڕێکخراوە تیرۆریستییەکان دەکات. ڕاپۆرتەکەی (CNAS)دەڵێت حکومەتی ئەمریکا بۆ ڕێگەگرتن لە بازرگانیی نەوتی داعش هاوکاری و هەماهەنگی لەگەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان و تورکیا دەکات، بۆ ئەوەی نەهێڵن داعش نەوت ئاویودی سنوورەکان بکات. ئەمریکا داوای لە وڵاتانی ئەوروپیش کردووە بەهیچ شێوەیەک پارەی ئازادکردنی بارمتەکان نەدەن. ڕێگە داراییەکان: بەشێک لەو میکانیزمە شەفافکردنەوەی زیاتری کارکردنی بانکەکان و حکومەتەکان لەخۆدەگرێ. بۆ ئەو مەبەستە دەستەی (FATF) کۆمەڵێک پێوەری داناوە کە گرنگترینیان ناسینەوەی موشتەری و بەکارهێنەرە. بەشێکی دیکە لەو هەنگاوە دەرکردنی بڕیار لە دژی سەرچاوە داراییەکانی ڕێکخراوەکانە، بۆ نموونە ئیدارەی جۆرج بوشی کوڕ لە دوای هێرشەکانی 11ی سێپتەمبەر فەرمانی ژمارە 13224ی دەرکرد و لە ساڵی 20101ەوە لەژێر ئەو فەرمانە 900 کەس ناویان خراوەتە لیستی ئەو کەسانەی داراییان لە بانکەکانی جیهاندا بلۆک بکرێ. لەو ژمارەیە زیاتر لە 360 کەسیان لەگەڵ قاعیدە، داعش و حیزبوڵڵای لوبنانن. ڕێگەی سەربازی: بەگوێرەی ڕاپۆرتی ناوەندی ئاسایشی نوێی ئەمریکا، ئەم ڕێگەیە کاریگەرترین بووە بۆ لەناوبردنی سەرچاوە داراییەکانی داعش. لە چوارچێوەی ئەو هەنگاوەدا 20 گەنجینەی پارەی داعش بۆردومان کراون کە سەتان ملیۆن دۆلاریان تێدا بووە. هێرشە ئاسمانییەکانی هاوپەیمانان پیشەسازیی نەوتی داعشیان کردووەتە ئامانج کە کێڵگەکان، پاڵاوگەکان و تانکەر لەخۆدەگرێ.
لە ماوەی دوو ساڵی ڕابردوودا بەرهەمی نەوتی داعش بە ڕێژەی 30% کەمی کردووە.
لە مانگی کۆتایی ساڵی ڕابردوو ئەمریکا 168 تانکەری نەوتی داعشی تێکشاند و بەو هۆیەوە داعش دوو ملیۆن دۆلار زیانی بەرکەوت.
سەرچاوەکانی داهاتی داعش لە 2015: داهاتی داعش: یەک ملیار دۆلار فرۆشتنی نەوت: 500 ملیۆن دۆلار پارەی خەڵک: 350 ملیۆن دۆلار ڕێگەکانی دیکە: 45 ملیۆن دۆلار
رووداو
24-06-2017
ئەم بابەتە 8,802 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی رووداو - 24-06-2017
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 12
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 24-06-2017 (7 ساڵ)
جۆری ئامار و ڕاپرسی : ئابووری و نەوت
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 89%
89%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( ئەڤین ئیبراهیم فەتاح )ەوە لە: 24-06-2017 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( ئەڤین ئیبراهیم فەتاح )ەوە لە: 24-06-2017 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 8,802 جار بینراوە
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
پەرتووکخانە
شێخی مەزن
شوێنەوار و کۆنینە
گەرماوی موفتی
ژیاننامە
هومایۆن عەبدوڵڵا
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
ژیاننامە
مهناز کاوانی
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
کورتەباس
کەس و شت و وشە
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
پەرتووکخانە
ناودارانی گەرمیان؛ بەرگی 01
پەرتووکخانە
ئەشکەوتی بەکرێگیراوان
ژیاننامە
مێهرداد عەبدوڵڵازادە
پەرتووکخانە
نۆهەمین کابینەی حکومەتی هەرێمی کوردستان
ژیاننامە
شەرمین وەلی
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
عەبدولکەریم بەرزنجی
پەرتووکخانە
کوورتەیەک لە ژیانی هێمن موکریانی
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
وێنە و پێناس
چەند کەسایەتییەکی شاری مەهاباد ساڵی 1979
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
ژیاننامە
سەفیەدینی ئورمی
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
کورتەباس
بەردینە شینە
وێنە و پێناس
کوردناس و نووسەرە کوردەکانی یەریڤان 1966
ژیاننامە
بەناز عەلی
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات
وێنە و پێناس
پیاوێک بە جلوبەرگی کوردییەوە لە زاخۆ ساڵی 1927
ژیاننامە
عەبدولکریم یونس
وێنە و پێناس
پۆڵا نانەوازادە ساڵی 1979
کورتەباس
خزمەتگوزارانی کورد-شاعیری میللی حەبیب عەلی مەنمی میرانی
کورتەباس
گەشت لەگەڵ دوو کێشی عەرووزدا بەناو گوڵزاری شیعری کوردیدا
وێنە و پێناس
قەڵای هەولێر بە ئاڵای تورکی داگیرکەر و فاشیست داپۆشرا!
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
کورتەباس
سێبەری ترس

ڕۆژەڤ
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
24-04-1974
30-08-2010
هاوڕێ باخەوان
24-04-1974
ژیاننامە
دانا جەلال
03-10-2010
هاوڕێ باخەوان
دانا جەلال
ژیاننامە
مەلا ماتۆڕ
05-01-2022
ئاراس ئیلنجاغی
مەلا ماتۆڕ
ژیاننامە
عەبدوڵڵا شاڵی
20-12-2023
ڕۆژگار کەرکووکی
عەبدوڵڵا شاڵی
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
17-04-2024
زریان عەلی
فەیروز ئازاد
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
ڤیدیۆ
هاووڵاتییەک جەژنی ڕەمەزان و قوربان هی من نییە هی عەرەبە و جەژن ناکەم
22-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
فەرهاد پیرباڵ؛ میز بە هەموو شتێکی تورکیا داکەن
22-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
ئەشکەوتی بەکرێگیراوان
22-04-2024
زریان عەلی
وێنە و پێناس
قەڵای هەولێر بە ئاڵای تورکی داگیرکەر و فاشیست داپۆشرا!
22-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ژیاننامە
عەبدولکریم یونس
22-04-2024
زریان سەرچناری
پەرتووکخانە
شێخی مەزن
21-04-2024
زریان سەرچناری
پەرتووکخانە
ناودارانی گەرمیان؛ بەرگی 01
21-04-2024
زریان سەرچناری
ژیاننامە
عەبدولکەریم بەرزنجی
21-04-2024
زریان سەرچناری
پەرتووکخانە
کوورتەیەک لە ژیانی هێمن موکریانی
20-04-2024
زریان سەرچناری
ڤیدیۆ
لاواندنەوەی شێرکۆ بێکەس بۆ ئەنفال
20-04-2024
شادی ئاکۆیی
ئامار
بابەت 517,089
وێنە 105,460
پەرتووک PDF 19,109
فایلی پەیوەندیدار 96,122
ڤیدیۆ 1,290
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
پەرتووکخانە
شێخی مەزن
شوێنەوار و کۆنینە
گەرماوی موفتی
ژیاننامە
هومایۆن عەبدوڵڵا
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
ژیاننامە
مهناز کاوانی
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
کورتەباس
کەس و شت و وشە
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
پەرتووکخانە
ناودارانی گەرمیان؛ بەرگی 01
پەرتووکخانە
ئەشکەوتی بەکرێگیراوان
ژیاننامە
مێهرداد عەبدوڵڵازادە
پەرتووکخانە
نۆهەمین کابینەی حکومەتی هەرێمی کوردستان
ژیاننامە
شەرمین وەلی
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
عەبدولکەریم بەرزنجی
پەرتووکخانە
کوورتەیەک لە ژیانی هێمن موکریانی
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
وێنە و پێناس
چەند کەسایەتییەکی شاری مەهاباد ساڵی 1979
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
ژیاننامە
سەفیەدینی ئورمی
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
کورتەباس
بەردینە شینە
وێنە و پێناس
کوردناس و نووسەرە کوردەکانی یەریڤان 1966
ژیاننامە
بەناز عەلی
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات
وێنە و پێناس
پیاوێک بە جلوبەرگی کوردییەوە لە زاخۆ ساڵی 1927
ژیاننامە
عەبدولکریم یونس
وێنە و پێناس
پۆڵا نانەوازادە ساڵی 1979
کورتەباس
خزمەتگوزارانی کورد-شاعیری میللی حەبیب عەلی مەنمی میرانی
کورتەباس
گەشت لەگەڵ دوو کێشی عەرووزدا بەناو گوڵزاری شیعری کوردیدا
وێنە و پێناس
قەڵای هەولێر بە ئاڵای تورکی داگیرکەر و فاشیست داپۆشرا!
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
کورتەباس
سێبەری ترس

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.42
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.5 چرکە!