🏠 دەستپێک
تۆمارکردنی بابەت
کوردیی ناوەڕاست
Kurmancî - Kurdîy Bakûr
English
کرمانجی - کوردیی باکوور
هەورامی
لەکی
Kurdîy Nawerast - Latînî
عربي
فارسی
Türkçe
עברית
Ελληνική
Française
Deutsch
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
Pусский
Fins
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
پەیوەندی
دەربارە!
FacebookKurdipedia on Facebook
TwitterKurdipedia on Twitter
Dark modeDark Mode
زۆرتر
Kurdipedia
🔎 English Menu
🏠|📧|دەربارە!|پەڕتووکخانە|📅
🔀 بابەت بەهەڵکەوت
❓ یارمەتی
📏 رێساکانی بەکارهێنان
🔎 گەڕانی ورد
➕ تۆمارکردنی بابەت
🔧 ئامرازەکان
🏁 زمانەکان
🔑 هەژماری من
✚ بابەتی نوێ
👫 سەلیم عوسمان
ناوی تەواوی سەلیم عوسمان فەتاح
لەدایک بوی 1/7/1995
لە گوندی هیزۆپی سەر بەشاری ڕانیە لەدایک بووە
چەندین بڵاوە کراوەی لە ماڵپەر و گۆڤارەکاندا بڵاو کردۆتەوە
دەبمە کۆچەری یەکەم بەرهەمی چاپکراویەتی
👫 سەلیم عوسمان
📕 کوردستانیکا بەرگی 02
نووسین و ئامادەکردنی: عەلی جەوشەنی [1]
ئەو فەرهەنگە وشە و زاراوە زانستییە تکنیکییەکانیشی لەخۆ گرتووە و لەلایەن دەزگای چاپ و بڵاوکراوەکانی \مانگ\ەوە لەچاپ دراوە.
عەلی جەوشەنی ماوەی 15 ساڵ کاری لەسەر
📕 کوردستانیکا بەرگی 02
📖 هەولێر بناسە
(هەولێر)

📍ناوی هەولێر لە (خۆرلێرە)ەوە هاتووە بە تێپەڕبوونی کات بووە با هەولێر.

📍ئەربیل لە ئەربائیلۆ و ئوربیلم و ئەربیلوا هاتووە کە لە نووسراوەکانی سۆمەرییەکان و بابلی و ئاشوورییەکان هاتووە.
📖 هەولێر بناسە
📖 گرانی گەورە 1879
گرانی گەورە..
ئەم گرانیە لە ساڵی 1879ی زاینی بووە. میژوەکەشی بە حروفی ئه بجەدی (یا غەفور)ە ئەم گرانیە دەغڵ ودان نەبوو ساڵی پێشیش هەروەها قات و قوتڕی بوو عەلبەی گەنم بووە 100 لیرەی زێڕ لەسەر ئەم حاڵەش
📖 گرانی گەورە 1879
📷 ڕێپێوانی فەرمانبەران و هاوڵاتیان لە ساڵی 1973
ڕێپێوانی فەرمانبەران و هاوڵاتیان لە ساڵی 11/3/1973
بۆ بەردەم پارێزگای هەولێر....
📷 ڕێپێوانی فەرمانبەران و هاوڵاتیان لە ساڵی 1973
📖 گرانی گچکە 1918
گرانی گچکە..........
لە ساڵی (1918ز) :مێژووەکەشی بە (ابجد) بووە، بەڵام باوکم دەیگووت : گرانی لە ساڵی (1919) بووە، ئەم گرانیە بەهۆی جەنگی یەکەمی جیهانی ڕوویداوە، ڕووس لەباکورهاتە خوارێ هەتا گەیشتە ڕە
📖 گرانی گچکە 1918
📷 هەولێر دوای وەستانی شەری عێراق و ئیران
هەولێر دوای وەستانی شەری عێراق و ئیران
ئەم وینەیە رۆژێک دوای وەستانی شەری نەگریسەی هەشت ساڵەی عێراق و ئێرانە کە لە 8ی 8 ی 1988 وەستێنرا و بەردەم پارێزگای هەولێر و رازاندنەوەی بە مەبەستی ئاهەنگێران
📷 هەولێر دوای وەستانی شەری عێراق و ئیران
📖 ئوتێلەکانی هەولێری جاران
ئوتێلەکانی هەولێری جاران
نوسينی : شێرزاد شێخانی

ئەگەر لێی بکۆڵينەوە کۆنترين ئوتێلی هەولێر (فندق فرح) بووە کە دەکەوتە سەر چايخانەی مەچکۆی ئێستا، ئەگەر تەمەنی ئه و چايخانەيەش لەبەرچاو بگرين کە لەسا
📖 ئوتێلەکانی هەولێری جاران
📜 غەریبم
غەریبم
هۆنراوە و ئاوازی بەهجەت یەحیا
غەریبم ئای غەریبم، غەریبم لەم دنیایە بێجگەو ناونیشانم
تەنها خۆشەویستیی تۆ ناهێڵێ ئاوارەبم بووە بەنیشتمانم

وەک ئاوێنە لەتۆدا ڕوخساری خۆم ئەبینم هەست بەبوونی خ
📜 غەریبم
📜 تۆلەدڵمای
هۆنراوە و ئاوازی بەهجەت یەحیا
موزيک ئارام سردار

تۆلەدڵمای
تۆ لەدڵمای تۆ لەدڵمای بۆ هەرکوێ ئەڕۆم لەگەڵمای
لێم ببوورە من زمانم لاڵە کە دێمە لای تۆ
هزر و هۆشم لا نامێنێ نیمە هێزی گفت و گۆ
تۆ لەدڵ
📜 تۆلەدڵمای
📜 ئەوینستان
هۆنراوە و ئاواز : بەهجەت یەحیا

ئەوینستان
هۆنراوە و ئاوازی بەهجەت یەحیا
لەگۆرانی و سۆز بەولاوە لەم دنیایە چی شک ئەبەم
بۆئەوەی هەستم دەربڕم وشە نەما پەی پێ نەبەم

چیم هەیە من بێ لەعەشق و چەپکێ
📜 ئەوینستان
📜 عەشقێکی خودایی
هۆنراوە و ئاوازی بەهجەت یەحیا
ساڵی 1992
عەشقێکی خودایی
ئاگرێ لە دەروونما ڕازێکی سەوداییە
بومە سۆفیی خەڵوەتی ئەو عەشقە خوداییە

چاووم بینایی نما کەچی هەر چاوەڕێتە
ڕێگای تۆ ئەگرمەبەر دایم سەرم لە
📜 عەشقێکی خودایی
📜 بەدوای عەشقا
هۆنراوە و ئاوازی بەهجەت یەحیا
بەدوای عەشقا
بەدوای عەشقا کەوامن وێڵی شارانم
وەک برینداری زەبری گەسەی مارانم
ئیتر بۆچی لەگەڵ یاران حەشرنەکرێم
حەلیفێکم لەخێڵی شێخی سەنعانم

کەحاڵی خۆم ناتوانێ باس
📜 بەدوای عەشقا
📜 ئەی لای لایە
هۆنراوە و ئاواز و موزیک
بەهجەت یەحیا
ساڵی 1991 تۆمارکراوە

مقام:
دەلایلایەم بۆکە دەی
تاتەواو خامۆشم کەی
هەتا هەموو هیلاکیی
عومرم لەگیان دەرنەکەی
دەخیلتم سەری کاسم
لەباوەوشتا لانەبەی

ئەی
📜 ئەی لای لایە
📜 سۆزی شەوێک
هۆنراوە و ئاوازی بەهجەت یەحیا
سۆزی شەوێک

گوێم بۆ ڕادێرە بەس تەنها ئەمشەو
لە دوو دیدەی من میوان نابێ خەو
بەس تەنها ئەمشەو تۆ میوانم بە
هەڵگری نازی هەست و سۆزم بە
ڕایژێنە تاوێ بێشکەی دڵی من
دام
📜 سۆزی شەوێک
📜 واریسی فەرهاد
هۆنراوە و ئاوازی بەهجەت یەحیا
موزيک ڕێبین سالار

واریسی فەرهاد
دەرسی ئەوینم دایتێ تا تێبگەی لەدادم
بەدەستووری عاشقانە من واریسی فەرهادم

چۆن پەپولە بۆ ئاگر ئەچێ تابکا ماچێ
سوێندبێ گەر سەریشم چ
📜 واریسی فەرهاد
📜 خۆشەویستەکەم کورستان
هۆنراو و ئاوازی بەهجەت یەحیا موزیک ڕزگار حەمەڕەئووف

خۆشەویستەکەم کورستان

هیچ جوانیەک ناگات بەتۆ نیە وەکو تۆ خان و مان
جەستەم لەهەرکوێ ژیابێ هەستم لای تۆ بووە بەگیان
خۆشەویستەکەم کوردستان

ل
📜 خۆشەویستەکەم کورستان
📜 چەنێ دووربم
هۆنراوە و ئاوازی بەهجەت یەحیا
چەنێ دووربم

چەنێ دووربم بێ خەم بە لێم لەهەر کوێ بی نزیکی لێم
بێجگە لەتۆ بادەی هیچ کەس هەرگیز هەرگیز سەرلێو نانێم
شەماڵیش بم کە هەڵمکرد بەرەو مەنزڵگای تۆوە دێم

هە
📜 چەنێ دووربم
📜 ساقیا
هۆنراوە و ئاواز و موزیک : بەهجەت یەحیا
ساقیا

ساقیا ڕوومکردە لای تۆ بنۆشم پەیمانەکەت
بزانە کە ڕێبوارێکی شاعیرە میوانەکەت
من کەسێکم گەر بناڵم ئەگەر گۆرانی بڵێم
لە ئاهی ئاوازەکەی من ڕۆئەچی دیوانەک
📜 ساقیا
📜 هاواری ویژدان
هاواری ویژدان
هۆنراوە و ئاواز و موزیک: بەهجەت یەحیا

خەڵکی ئەڵێن بۆچی هێندە گۆرانی بۆ عەشق ئەڵێی
لێم ئەپرسن شەیدای چی بووی ئاوا بەکوڵ بۆی ئەسوتێی
یا پێم ئەڵێن چیە لالۆ ئاوازەکەت بۆ خەمبارە
بۆچی
📜 هاواری ویژدان
📖 کۆتری سەلام
کۆتری سەلام شەقامی تعجیل
ئه و پەیکه ره حزبی شوعی عێراق دروستی کرد سالی 1960.
لە زە مانی عدالکریم قاسم، به بونه ی به ستنی کونگره ی (انصار السلام العالمی) ئه و ئارمه ی دیاره له سه ر پەیکه ره که [ ئا
📖 کۆتری سەلام
📖 هەولێر لە سەرەتای شێستەکاندا
شاری هەولێر لە سەرەتای شێستەکاندا..

ئەگەر (60)سارێک بگەڕێینەوە پاش بەچاوی ئەو وەختی تەماشای شاری هەولێر بکەین، دەکرێ بڵێین :
1_ بێجگە لە قەرات، ئەو گەڕەکانە لە خوارێ هەبوون :
خانەقا، تەعجیل، سەعد
📖 هەولێر لە سەرەتای شێستەکاندا
📜 چەپکێک یاد
چەپکێک یاد..
هۆنراوەی: فەرید مەخموری
گوتنی: میکائیل

‎بۆ دەهاتی
‎خۆت دەخستە
‎گرتوخانەی ئەم شیعرانەم
‎نەتدەزانی
‎شیعرەکانم سێدارەن و
‎دەبێ خۆتیان پێ هەڵواسی؟
‎پێم نەگوتی گەر هاتیە لام
‎مەگە
📜 چەپکێک یاد
📕 فەلسەفەی ئازادی
فەلسەفەی ئازادی
بیرنامەیەک بۆ مرۆڤی تاکی ئازاد
چاپی یەکەم 2021
دکتۆر کەمال میراودەلی
📕 فەلسەفەی ئازادی
📕 قورئانناسی خوێندنەوەی قورئان بە قورئان 1
قورئانناسی خوێندنەوەی قورئان بە قورئان
بەرگی یەکەم
زمان و مەنهەجی عەقڵانیی قورئان
چاپی یەکەم 2021
دکتۆر کەمال میراودەلی
📕 قورئانناسی خوێندنەوەی قورئان بە قورئان 1
👫 کەسایەتییەکان
قانع
👫 کەسایەتییەکان
حەسەن مستەفاپوور - حەسەن دو...
👫 کەسایەتییەکان
مستەفا حەسەنە گەورە
✌️ شەهیدان
ڕەفعەت عەبدوڵڵا پیرداود (شە...
👫 کەسایەتییەکان
سەدرەدین نورەدین مەلا ئەبوب...
📕 پانۆرامای بەکارهێنانی چەکی کیمیایی لە کوردستان | پۆل: پەڕتووکخانە | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
⠪ بەشکردن
Facebook
Twitter
Telegram
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
📋 Copy Link to Clipboard
👍
⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
✍️✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!
| 👁️‍🗨️ | 👂

پانۆرامای بەکارهێنانی چەکی کیمیایی لە کوردستان
نووسینی: د.ناجیح گوڵپی
بابەت: یاداشت و بەڵگە
پاش هەڵگیرسانی شەڕی ئێراق – ئێران 22-09-1980 کە ماوەی هەشت ساڵ بەردەوامی بو لە 08-08-1988 کۆتایی هات، بەهۆی لایەنگری زۆربەی وڵاتانی زل هێز لەعێراق دژ بەئێران، ئەویش بە مەبەستی بەربەست دانان لەگەشەسەندنی دەوڵەتی ئیسلامی و هەناردەکردنی فکری ئیسلامی بۆ دەروەی سنورەکەی، لەم ڕوانگەیەوە زلهێزەکان بەهەمو شێوەیەک پشتیوانی تەواویان بۆ عراق جاڕدا بو، هاوکات زۆربەی وڵاتانی عەرەبیش پشتیوانی عێراق بون بێجگە لە (سوریاو لیبیا) کە هاوکاری ئێران بوون، بەهۆی بەرگەگرتنی ووڵاتی ئیران دژ بەهەموویان،بیریان لە بەکار هێنانی چەکی کۆکوژ کردەوە ئەویش چەکی کیمیایی بوو، سەرباری ئەوە عیراق لەڕیزی ئەو 120 وڵاتە بوو واژۆی پەیمان نامەی جنێڤی ساڵی 1925 کردبوو کە باس لەقەدەغەەکردنی بەکارهێنانی چەکی کیمیایی دەکات، پاش ئەوەی عیراق چەکی کیمییای و مادەکانی بەرهەم هێنانی دەس کەوت، گڵۆپی سەوزی بۆ هەڵکرا بۆ بەکارهێنانی،کە بەپێی یاسا نێودەوڵەتیەکان نابێت چەکی کۆکوژ بەکار بێت لەجەنگدا، لەبەرەکانی جەنگی نیوان سەربازانی عیراق و ئێران بەچڕی بەکاریان هێنا، تەنانەت سەربازی عیراقیش بەردەکەوتن، لێرەدا نامانەوێ باس لەبەکارهێنانی چەکی کیمیایی بکەین دژ بەسوپای ئێران بەڵکو دێینە سەر تەوەرەکەی خۆمان ئەویش بەکارهێنانی چەکی کیمییایە دژی گەلی کورد.
زۆربەمان لامان ئاشکرایە کە ڕژێمی بەعس بیری شۆڤێنیەت بەسەریدا زاڵ بو، دەیویست کورد لە بۆتەی عەرەبدا بتوێنێتەوە و نەی هێڵێ، بۆ ئەم مەبەستەش چەندەها ڕێگای گرتە بەر،راگواستن، بەزۆر بەبەعسی کردن، تەعریب کردنی ناوچە کوردیەکان، کۆتا هەنگاوی بەکار هێنانی چەکی کۆکوژی کیمیایی بو، تازۆرترین ژمارەی کورد لەناوببات بەتایبەت نەیارەکانی، لەم ڕوانگەوە ڕژێم هەرکەس لەژێردەسەلاتی ئەودا نەبوایە بەقورسترین شێوە لێیدەدا بەئاگر وئاسن و چەکی کیمیایی، بڕیاری تایبەتی دەر کرد بۆشوێنە ئازاد کراوەکان کە بە ناوچەی قەدەغەکراو (مناگق محرمە) ناو زەدی کردن، هەر بۆیە لەسەرەتای سالی 1987 وە زۆر دڕندانە کەوتە بۆردومانی کیمیایی ناوچە ئازاد کراوەکانی ژێر دەسەڵاتی پێشمەرگە دەستی نەدەپاراست لەمرۆڤ و ئاژەل و باڵندەش.
بەپێی ئەو بەڵگەنامانەی کەدەستکەوتون ڕژێم لەتشرینی دوەمی ساڵی 1983 دا چەکی کیمیایی وەدەس خستوە، بەلام بەهۆکاری نەزانراو بە کاری نەهێناوە لەبەرەکانی جەنگدا، دەرکەوتوە یەکجار لەبەرەی جەنگی باکور دژ بەئیران بەکاری هێناوە لەناوچەی حاجی ئۆمەران.
پێشتر لەساڵەکانی 1937-1938 دەوڵەتی تورک دژی کورد لەشۆڕشی دەرسیمدا چەکی کیمیایی بەکارهێناوە وەک لەساڵنامەی دەولەتی عوسمانیدا هاتوە.
ڕژێم هەمو جۆرەکانی چەکی کیمیایی دژ بەگەلی کورد بەکارهێنا، لەڕێگای فڕۆکەی جەنگی و موشەک و بۆمبی گەورە، تۆپی دورهاوێژ، راجیمە، تێبینی دەکرێ زۆربەی هێرشە کیمیایەکان بەشەو دەیکرد، تا خەڵک نەی بینێ زۆرترین کوشتار بدات.
مەبەست لەدروستکردن یان ئامادە کردنی ئەم بابەتە بەچەند شێوازێک (ڕۆژمێر، نامیلکە، فلیکس، برۆشور) ئەوەیە تاکو تاوانەکانی بەکارهێنانی چەکی کیمیایی بەشێوازێکی ئاسان تۆمارو بەدۆکیومێنت بکرێن، و نەتەوەی کورد و نەوەی نوی لێێ ئاگادار بێت، وەک سەرچاوەیەک سودی لێ وەربگیرێ لەکاتی پێوستدا.
لەم پانۆرامایەدا دەمانەوێ بە تێرو تەسەلی ڕۆژی بۆمبارانی کیمیایی ناوچەو شوێنەکان وژمارەی قوربانیەکان بەپێ توانا دیاری بکەین:
1. لە ڕۆژی 15-04-1987 دا /پارێزگای سلێمانی گوندەکانی (هەڵەدن،چاڵاوە،کانی توو، سەرگەڵو،بەرگەڵو،ئاوەژێ، سێڕوان، نوڵچکە،چنارنێ،شاخی گۆجاڕ)،بۆمبارانی کیمیایی کران، ژمارەی قوربانیان، برینداربونی دەیان کەسی مەدەنی و پێشمەرگە بوە. شایانی باسە ئەم بۆردومانانە لەکاتی ئەنجامی هێرشێکی گەورەی پێشمەرگەکانی یەکێتی نیشتمانی بوو بۆ سەر ناوچەکە بە ناوی داستانی ڕزگاری، سەرەڕای ئازادکردنی جەندین گوندو ناوچەو بە سەدان ڕەبایەو سەربازگەی ڕژێم، بەلام داستانەکە بەپێ ئەو نەخشەیەی کە بۆی دانرابوو نەگەیشتە ئەنجام. جونکە ڕژێم چەکی کیمیایی بەکار هێنا دژی پێشمەرگەو هاوڵاتیان. بۆمبارانی کیمیایی ڕۆژانی دوایش بەردەوامی هەبوە زیاتر لە 30 هاولاتی بەرکەوتن،لە نەخۆشخانەی شۆڕش لەبەر گەڵو خەوێنراون و چارەسەر کران.
دەتوانین بلێێن ئەمە یەکەم هێرشی کیمیایی بۆ بۆسەر ناوچە ئازاد کراوەکان و پێشمەرگە،داستانی ڕزگاری لە شەوی 12 لەسەر 13-04-1987 دەستی پێکرد و ماوەی سێ هەفتە بەردەوام بوو،زیاتر لە 105 پێشمەرگە گیانیان بەخشی بە کوردستان،بەلام نەزانراوە ئایا چەندیان بە جەکی کیمیایی شەهید بوون. ئەوەی تێبینی دەکرێ ڕژێم چەکی کیمیایی زۆرتر دژی گوندەکان بەکار هێناوە تاکو ژمارەیەکی زیاتر خەڵکی بێ دیفاع شەهید بکات.
2. لە ڕۆژی 16-04-1987 دا /پاریزگای هەولێر گوندەکانی (بالیسان،شێخ وەسانان،کانی بەرد، زنجیرە چیای دەرشیر،زینی بەڵاڵوکاوە،ناوچەی ساو سێوکان) بۆمباران کران بە 12 فرۆکە ی جەنگی چەکی کیمیایان وەشاند. دیارە ئەو شوێنانە ناوچەی ئازادکراو بوون ولەژێر دەسەلاتی هێزی پێشمەرگەدا بون بارەگای مەڵبەندی سێ ی (ینک) ی لێ بوو، لەئەنجامی کیمیاباراندا تا ئیستا زیاتر لە 280 هاولاتی شەهید بوون،سەرەتا ژمارەی شەهیدان کەمتر بوو بەلام بەهۆی بەرکەوتنیان و کەمی لە چارەسەر کردندا ڕۆژ بەڕۆژ ژمارەی شەهیدان زیاتر دەبن،تائیستا مووچە بۆ 256 بەرکەوتووی کیمیایی بڕاوەتەوە،و نزیکەی 320 کەسی تر بەرکەوتووی چەکی کیمیاین.(لەکاتی بۆمبارەنەکەدا و سالی 1987 نزیکەی 109 کەس شەهید بوون، زیاتر لە 281 بەرکەوتووی ئاشکرا هەبوو دواتر وردە وردە کاریگەری چەکی کیمیایی دەرکەوت قوربانیەکان زیاتر بوون) بەرکەوتوانی ئەم تاوانە ڕویان لەهەولێرو شەقلاوە و رانیەو شارەکانی تر کرد بۆ چارەسەر بەلام ڕژێم زۆربەی هەرە زۆری دەسگیر کردو زیندە بەچاڵی کردن بەتایبەتی ئەوانەی چوون بۆ نەخۆشخانەکانی هەولێر،پیاوەکانیان لەژنەکان جیاکردوە و لە سەربازگەی ڕشکین پاش دەیان ڕۆژ دەسبەسەرکردن ژنەکانیان ئازاد کردو پیاوەکان زیندە بەچال کران لەدوای راپەڕین تەرمی زیاترلە 66 کەسیان لەو سەربازگەیەهێنایەوە،هەروەها 150 خانوو دروست کراوە بۆ کەسوکاری قوربانیانی چەکی کیمیایی بالیسان و شێخ وەسان.
3. لەڕۆژی 17-04-1987 /پاریزگای سلێمانی گوندەکانی (قزلەر، بیرکێ،سنگر، مێولاکە) کیمیا باران کران،چەندین کەس بەرکەوتن، بەهۆی ئەوەی بۆمبارانەکە لە سەر وبەندی داستانی ڕزگاریدا بوو، زۆربەی شووێن وگوندەکان و بەرەکانی جەنگ بۆردومان دەکرا،خەڵک خۆیان حەشار دابوو و لەئامادە باشی دابوون بۆیە ژمارەی قوربانیان کەمە.
4. لە ڕۆژی 18-04-1987 /پارێزگای سلێمانی،شاخ و گوندەکانی (قەیوان،کۆرەنگ،خەجەلەرزۆک،قەواڵ، قوڵەجاخ،چۆخماخ،کۆڵەردی) بەچەکی کیمیایی بۆردومانکرا 50 هاولاتی بەرکەوتوە.
5. لەڕۆژی 19-04-1987 دا پاریزگای سلێمانی گوندەکانی (ماوەت قەیوان،پیرەمەگرون) بەچەکی کیمیایی بۆردومان کران، دەیان کەس بەر چەکی کیمیایی کەوتن.
6. لەڕۆژی 20-04-1987 دا هەمان ناوچەکانی ڕۆژانی پێشوو بۆمباران کران و دەیان کەس بەرکەوتن.
7. لە ڕۆژی 21-04-1987 دا پاریزگای سلێمانی/ناحیەی قەرداخ و گوندەکانی دەورو بەری بە چەکی کیمیایی بۆردومان کران، لەڕۆژی 19-04-1987 دا هێزی پێشمەرگەی کوردستان (ینک،حشع،پدک،حسک) بە هاوکاری هێزی پشتگیری ناوچەکە لەهێرشێکدا دەستیان گرت بەسەر تەواوی ناحیەی قەرەداخدا،هەموو سەربازگەو فەرمانگەکانی حکومەت کەوتنە بندەست پێشمەرگە، بۆ تۆڵەی ئەم شکستە ڕژێم بەچەکی کیمیایی،ناحیەکەو دەوروبەری بۆمباران کرد،بەلام بەهۆی وریایی و ئامادە باشی هیزی پێشمەرگە کاریگەری نەبوو تەنها جەند پێشممەرگیەک بەسوکی بەرکەوتن، ئیتر لەو کاتە بەدواوە ناوەندی ناحیەی قەرەداخ ئازاد کرا.
8. لەڕۆژی 21-04-1987 پاریزگای هەولێر/ دۆڵی بالیسان کیمیا باران کرا
9. لەڕۆژی 01-05-1987 پاریزگای دهۆک گوندی (زێوە) بۆردومانی کیمیایی کرا چەندین پێشمەرگە شەهید بوون.
10. لەڕۆژی 22-05-1987 پارێزگای هەولێر گوندەکانی (مەلەکان،گۆڕە شێر، کەندۆک،بلێ،بردون) کیمیاباران کران.
11. لە ڕۆژی 22-05-1987 پارێزگای کەرکوک گوندەکانی (تۆمار،گورگان، قەمەر) کیمیاباران کران.
12. لە ڕۆژی27-05-1987 پاریزگای هەولێر گوندەکانی (مەلەکان،بلەی خواروو، بلەی سەروو،تارینا، کەندۆک، گۆڕە شێر، نازەنین، دۆڵی سماقۆلی) کیمیاباران کران لەئەنجامدا هەشت 8 شەهیدو 23 بەرکەوتوو، بەپێی هەواڵەکان فرۆکە جەنگیەکان بیست 20 هێرشیی کیمیایان ئەنجام داوە لەو ڕۆژەدا.
13. لە ڕۆژی 05-06-1987 /پاریزگای دهۆک گوندەکانی قەزای ئامێدی بۆمباران کران یەک شەهیدو سەد بەرکەوتو.
14. لەڕۆژی 27-06-1987 لە پاریزگای سلێمانی گوندی (زێوێ) بناری شاخی پیرەمەگرون کیمیاباران کراوە، 35 کەس بەرکەوتن.
15. لەڕۆژی 28-06-1987 ڕۆژهەلاتی کوردستان شاری سەردەشت بۆردومانی کیمیایی کرا، زیاتر لە 130 کەسی مەدەنی شەهید و 8025 بریندار کەوتن، فڕۆکەکان بۆمبەکانیان لە قەرباڵخ ترین شوێنی شاردا،لەو کاتەدا سەردەشت وەک بەرەیەکی دواوەی جەنگی لێهاتبوو لەشەڕی عێراق-ئێراندا.
16. لە ڕۆژی 03-09-1987 پاریزگای سلێمانی گوندەکانی (بەرگەڵو، یاخسەمەر) بەچەکی کیمیایی بۆردومان کران لەئەنجامدا 4 پێشمەرگە شەهیدو چەندین کەس بەرکەوتن.
17. لەڕۆژی 14-09-1987 پارێزگای سلێمانی ناوچەی(مێرگەپان) بۆمبارانی کیمیایی کرا جەنین کەس بەرکەوتن.
18. لە ڕۆژی 25-02-1988 پارێزگای سلێمانی گوندەکانی (سەرگەڵو، یاخسەمەر، هەڵەدن، گوێزیلە) بۆردومانی کیمیایی کران، چەندین کەس بەرکەوتن.
19. لەڕۆژی 26-02-1988 پارێزگای سلێمانی، هەمان ناوچەو گوندی ڕۆژی پێشو(سەرگەڵو، یاخسەمەر، هەلەدن، گوێزیلە) بۆردومان کران 8 شەهیدو 201 کەس بەرکەوتن.
20. لەڕۆژی 27-02-1988 پارێزگای سلێمانی گوندەکانی(تەکیە،بەلەکجاڕ، بەڵخە،گومەتە) لە ناوچەی قەرداخ کیمیاباران کرا بە ژەهری خەردەل،لەلایەن فڕۆکە جەنگیەکانی ڕژێمەوە کە ژمارەیان نزیکەی 6 فڕۆکە دەبوو، دەیان پێشمەرگە بریندار بوون کە مەزندە دەکرا بە 40 کەس، بەهۆی کاریگەری برینەکەیانەوە 2 کەسیان شەهید بوون کە چەکداری ئەنجومەنی بالای ئیسلامی بوون بەڕەگەز عەرەب، نیشانەکانی بریندار بوون بریتی بوو لە سوتانەوەی چاو قورگ لوت و ئاو هاتنە خوارەوە پژمین و کۆکە،کزبونی بینایی و کوێڕ بون،سوتانەوەی پێستی شوێنە هەستیارەکانی لەش، (خۆم شاهید حاڵی ئەو بۆمبارانە بووم لەوێ پێشمەرگە بوم)بۆمبارانی ئەمجارە تایبەت بوو بەبارەگاکانی مەڵبەندی یەک (ینک) لەگوندەکانی تەکیەو بەلکجاڕ کە هەموو بریندارەکان لەوی بون.
21. لەڕۆژی 09-03-1988 پارێزگای سنە.مەریوان گوندی قەڵاجی (ڕۆژی 19 اسفند ی 1366 بۆمباران کرا)، بە گازی خەردەل، 3 شەهیدو زیاتر لە 30 بەرکەوتوو.(زریوار خبر).
22. لەڕۆژی 16-03-1988 پارێزگای هەڵەبجە،ناوەندی قەزای هەلەبجەو شارەدێ و گوندەکانی دەوروبەری بەچەکی کیمیایی بۆمباران کران (5000 هەزار شەهید) و دەیان هەزار کەس بریندار و ئاوارەی وەلاتی ئێران بوون. لەئەنجامی هێرشێکی بەر بڵاوی سوپای پاسدارن ی ئێران و بەهاوکاری پێشمەرگەکانی بەرەی کوردستانی بۆ سەر قەزای هەلەبجەی ئەوکاتە، لەچەندین قۆلەوە لە ڕۆژانی 14/3 /1988 بەدواوە،پاش داگیر کردنی ناوچەکە بەتەواوی و ڕژێم دەستی کرد بە بۆردومانی ناوشاری هەلەبجە سەرەتا بە بۆمبی ئاسایی کاتژمێری 11.35 دەستی پێ کرد،تاخەڵک بەزۆرترین ژمارە خۆی حەشار بدات و کۆ ببنەوە، لە ژێر زەمینو حەشارگەکاندا.
ئینجا دەستیکرد بە بۆمبارانی کیمیایی لە ڕێگای فرۆکەوە،مەزەندە ئەکرێ هەموو جۆرە گازەکانی بەکار هێنابێ وەک تاقیگەیەک (خەردەل،فۆسجین،سارین، تابون، سیانید، ڤی ئیکس)،بۆمباران بەردەوام بوو تا خەڵک لەشار هەڵهات و ئینجا لەوێش لە ڕێگادا بەردەوام بۆمباران دەکران، بەمەبەستی بەتەواوی لە ناو بردنیان،ڕێگاکانی دەرچونی لەشار هەمویی بۆردومان دەکران،ڕۆژانی دواتریش بۆمبارانی کیمیایی بەردەوام بوو، (ڕێگای عەنەب، بیاویڵە، خەرپانی، جەلیلە،عەبابەیلۍ،شنروێ سازان،بالامبۆ، ناوچەی نەورۆڵی،گولان، ڕێگای هاوار، بیارە،ئەحمەداوا و چەمی زەڵم …هتد).
23. لەڕۆژی 17-03-1988 پارێزگای کرماشان /هەورامان شارەدێی(نۆدشە)کەوتە بەرهێرشی کیمیایی، (104) شەهیدو زیاتر لە 700 کەس بەرکەوتوو، هەروەها لە رۆژی 24-03-1988 دا جارێکی تر، ولە 02-04-1988 بۆجاری سێهەم بۆردومان کرا، شاندێکی نەتەوە یەکگرتوەکان بۆمەبەستی لێکۆڵێنەوە سەردانی ئەم شارە یان کردو سەلماندیان کە چەکی کیمیایی لەجۆری خەردەل لەو شارە دراوە.
24. لەڕۆژی 17-03-1988 ڕۆژانی دواتریش /پارێزگای سنە/ مەریوان، گوندەکانی (دەرەناخێ،زەکەریا، ڕێگای نیوان مەرزی دزلی و بیەکەڕە) کە ڕێگای هاتوچۆی خەڵکی ئاوارەی هەلەبجەو هەورامان و ناوچەکانی تربوو،ڕژێم جاریکی تر لە ڕێگاوە بۆردومانی کردن،جەندین کەس بەرکەوتن و کەسیک شەهید بوو بەناوی (زۆراب ئازیز گوڵپی).
25. لەڕۆژی 22-03-1988 پاریزگای سلێمانی ناوچەی قەرەداخ گوندی(سێوسینان)، ئێوارە دوای بانگی مەغریب (کاتژمێری 6.30) کاتی پشودان و نان خواردن ی خەڵکی گوندەکە،لە گەڵ تاریک بونی هەوا ڕژێم لە نزیک دەربەندیخانەوە لە گوندی کانی ساردەوە بە ڕاجیمەی چل چل و بەچەکی کیمیایی جۆری دەمار(سارین و تابون) بۆردومانی ناو دێ ی سێوسێنانی کرد، دەس بەجێ 68 کەسی سڤیل لە ژنو مناڵ و پیر شەهید بوون،یەک کەسیان پێشمەرگە بو،دواتر ژمارەی شەهیدەکان بوە بە 71 بەهۆی گیان لەدەستدانی بریندارەکانەوە، سەدان کەسیش بەرکەوتن و زیاتر لە 70 کەسیان بەهۆی تراکتۆرەەوە لەلایەن تیمی فریاکەوتنی نەخۆشخانەوە گەیەنران و چارەسەریان بۆ کرا، بەهۆی هەوڵ و کۆششی دکتۆرو یارمەتی دەری دکتۆر و پێشمەرگەکانی نەخۆشخانەی مەڵبەندی یەک (ینک) توانرا گیانی هەموو بەرکەوتوەکان ڕزگار بکرێ، پاش کەمتر لەنیو کاتژمێر و گەیشتنی دوو بریندار لە گوندەی بەردێ و خوار گوندی سێوسێنان بۆمان پشت راسکرایەوە کە گوندی سێوسێنان بە چەکی کیمیایی بۆردومان کراوە،یەکسەر تیمی پزیشکی لە خەستەخانەوە دەسبەجێ ڕۆشتن بۆ گوندەکە کە نزیکەی 30 دەقیقە بەپێ ڕۆشتن دور بولێمان،توانرا بریندارەکان بهێنرێنە خەستەخانەو چارەسەریان بۆ بکرێ لەماوەی 2-3 ڕۆژ.. لەئیستادا مەزارگەی شەهیدانی کیمیاباران لەو گوندە 68 کێل و روفاتە، 24 خانوش بۆ کەسوکاری قوربانیانی ئەو تاوانە دروست کراوە.(خۆم وەک شایەت حاڵی زیندوی تاوانەکەم لە خەستەخانەی مەڵبەند دکتۆر بوم).
26. لەڕۆژی 23-03-1988 پاریزگای سلێمانی گوندەکانی،ناوچەی قەرەداغ (دوکان، دوکەرۆ،ولیان جافەران) بەشەو بۆمبارانی کیمییایی کرا بەلام کەس شەهید نەبوە و دەیان کەس بەرکەوت، بەهۆی ژەهراوی بونی هەوای ناوچەکە. گوند نشینان کەوتبونە خۆیان و هۆشیار بوبونەوە، بۆیە گوندەکانیان جێ هێشتبوو لەشاخ و ئەشکەوتەکان دەمانەوە تا بەر چەکی کیمیایی نەکەون.
27. لە هەمان ڕۆژدا 23-03-1988 پارێزگای سلێمانی گوندی (شاناخسێ) لە ناوچەی شار باژێر بەچەکی کیمیایی بۆردومان کرا 22 پێشمەرگە شەهید بوون و زیاتر لە 720 کەسی مەدەنی وپێشمەرگە بەرکەوتن. لەو کاتەدا گوندی شاناخسێ یەکێک بوە لەگوندە ئاوەدانەکان و پڕ لە خەڵک و پیشمەرگە و نزیک سەر سنور بوو بۆیە ڕژێم بە چەکی کیمیایی و بەفرۆکە بۆمبارانی کرد،بەپێی بەدواداچونەکانم ئەم گوندە ڕۆژانی 21 و 22،23-03-1988 بۆردومانی کیمییایی کراوە.(کاروانی جیهاز یەکێک لەپێشمەرگە بریندارەکان ی ئەو گوندە بوو، هەروەها شایەت حاڵی دادگای بالای تاوانەکان بوو، کەلەڕۆژی 26-11-2015 گیانی بەخشی لەنەخۆشخانەی خرونگن لە هۆڵاند).
28. لەڕۆژی 24-03-1988 پارێزگای سلێمانی گوندی(بەلەکجاڕ) ناوچەی قەرەداخ،کە بارەگا سەرەکیەکانی مەڵبەندی لێ بوو لە کات ژمێری نۆی شەو بەتاریکی،چەکی کیمییایی جۆری گازی دەمار بۆردومان کرد،کە گازێکی بێ بۆن و بێ ڕەنگە،ناودێ و دەروەبەری بارەگاکانی پێشمەرگە، لەئەنجامدا تەنها یەک پێشمەرگە بەناوی هۆشیاری جیهاز شەهید بوو، جەندین پێشمەرگەش بەر ژەهری کیمیایی کەوتن.
29. لەڕۆژی 03-05-1988 پارێزگای سلێمانی گوندەکانی (گۆپتەپە،عەسکەر، چەمی ڕیزان،شونکە،ماهیلە،سەدی، چنار، شێخان، گڵەشێر، حاجی ژیرە بەرە،کوچبڵاخ، زرزی،کڵێسە) بۆمبارانی کیمیایی کران، رۆژی دواتریش 04-05-1988 ڕژێم هێرشی کرد گوندەکانی هەموو تەختی زەوی کرد.لەئەنجامدا سەرەتا زیاتر لە 200 کەس بەهۆی ژەهرەوە گیانیان سپارد،سەدانی تریش بەرکەوتن، تاکو ئیستا ژمارەی شەهیدەکانیان کە بەهۆی برینداری چەکی کیمیایەوە گیانیان سپاردوە گەیشتۆتە 560 شەهید. لە گۆپتەپە مەزارێکی شەهیدانی هەیە کە روفاتی 105 شەهیدی تێدایە، سەرباری ئەوەی کە زیاتر لە 305 ئەنفالکراوایان هەیە.
30. لە ڕۆژی 15-05-1988 پارێزگای هەولێر ئەم گوندانە بەچەکی کیمیایی بۆردومان کران (قۆناخی چوارەمی ئەنفال بوو)(کاموسەک، سپیندارە، عەلیاوە، بەرەکە، کەوەکیان، حەریر، سماقولی،مەلوک)، ئەم هێرشە بۆتە هۆی بەرکەوتنی سەدان کەس.
31. لەڕۆژی 15-05-1988 بەدواوە 18/5/ پارێزگای سلێمانی، ڕانیە گوندەکانی (وەرێ، گوڵان بۆتێ) بۆردومانی کیمیایی کران، پێچەوانەی شوێنەکانی تر ئەم سێ گوندە لەژێڕ دەسەلاتی ڕژێمدا بون،لەگوندی وەرێ زیاتر لە 35 بریندار گەینراوەتە نەخۆشخانەی مەلبەندی 3 لەخەتی بۆچارەسەر بەلام ژنێک گیان لەدەس ئەدا پاش گەیشتنی بە نەخۆشخانە، هەروەها ژمارەی شەهیدانی کیمیابارانی ئەم گوندە 36 کەسە تۆمار کراون، لەگوندی بۆتێ (23) پێشمەرگی کۆمەڵە ی زەحمەت کێشان /ڕۆژەهەلاتی کوردستان شەهید کەوتن بەهۆی بۆردومانی کیمیایی،زیاتر لە 60 پێشمەرگەش بریندار بوون،لەکاتێکدا ئەم گوندە لە ژێڕدەستی پێشمەرگەدا نەبوو، بریندارەکانیان سەردانی نەخۆشخانەی حکومەتیان نەکرد لەترسی ئەنفالکردنیان و کەشف بونی بەکار هێنانی چەکی کیمیایی.
32. لەڕۆژی 20-07-1988 پارێزگای هەولێر بۆردومانی کیمیایی گوندەکانی (سەرو چاوە،سماقولی، گەناو،شارستێنە، خەتێ، دەراش،بالیسان،نازەنین، گەرەوان) بەهۆی هێرشی بەردوام و بۆمبارانی کیمیاییەوە لەم کاتەدا زۆربەی گوندەکانی ناوچەکە چۆڵ کرابوو،ئەوەی مابویەوە لە چیاو پەنا گاکاندا خۆیان حەشار دابوو، بەتەنها هێزی پێشمەرگە لەناوچەکەدا مابوو ئەوانیش لەشەڕدا بوون بەهۆی شالاوی ئەنفالی (5.6.7.) 7 شەهیدو چەندین بەرکەوتو.
33. لەڕۆژی 22-07-1988 پارێزگای کرماشان، ناوچەی(داڵاهۆ گوندی زەردە) بۆمبارانی کیمیایی کرا،لەئەنجامدا زیاتر لە 300 کەس شەهید بوون، نزیکەی هەزار کەسیش بەرکەوتن، دانیشتوانی گوندەکە ئەوکات 1700 کەس بوە، تائیستاش ئەو گوندە بە کاریگەری ئەو چەکەوە دەنالێنن و چەندین حالەتی شێرپەنجە سەری هەڵداوە.
34. لە ڕۆژی 31-07-1988 پاریزگای هەولێر گوندەکانی (سماقولی، بالیسان، هیران،گەرەوان) بۆردومانی کیمیایی کرا،لەئەنجامدا 5 شەهیدو چەندین کەس بەرکەوتن.(30/7).
35. لەڕۆژی 02-08-1988 پارێزگای هەولێر گوندەکانی (ئاری،سێرو، زەڕوا،هەدن، کەکلە،خێرزوکا،خەروان،بلێ) بەچەکی کیمیایی بۆردومان کراوە و(6) پێشمەرگە شەهید و 117 کەس بەرکەوتن، هەڵبەت ئەم بۆردومانانە لە ڕۆژەکانی پێشوتر و داوتربەردەوامی هەبوە لەسەر ناوچەکە بەتایبەت لەو کاتەدا،شەڕێکی قورس لەئارادا بو لە ناوچەی سێ سنور کە بەشەڕی (خواکورک) ناوبانگە.
36. لەڕۆژی 24-08-1988 پارێزگای دهۆک چیای گارە و گوندی (زێوەشکان) بۆمبارانی کیمیایی کرا 10 پێشمەرگە شەهید بوون.
37. لەڕۆژی 25-08-1988 پاریزگای دهۆک دەسپێکی قۆناخی هەشتەم و کۆتایی ئەنفال لەناوچەکەدا بۆمبارانی کیمیایی بۆ سەر ناوچەی ئامێدی و بەرواری باڵا، گوندەکانی (وەرمیلی،باپیری، گەرەگوە، هیسی، ئیکمالا، ئاسهی، بازێ، میسکا،توشمبیک،مێرگا چیا، کانی بەلاڤ،بریجینی، توێکا) لەئەنجامدا 5 شەهیدو 75 بەرکەوتن. هەر لەم ڕۆژەدا چەندین پەلاماری تری کیمیایی ئەنجام دراون لە ناوچە جیاجیاکانی کوردستان.
38. لەڕۆژی 25-08-1988 پاریزگای دهۆک/ ئامێدی،سەری گارە گوندەکانی (ئیکمالا، کیری، بەلیتی، باوەکا، بەرکەڤری، گرکا، کۆڤلینک، ڕدینیا، سارکی، زێوکا، شێرانە،بلێجانی،بانێ) کیمیا باران کرا لەئەنجامدا 2 شەهیدو 40 بەرکەوتن.هەر لەم شالاوەدا زیایر لە 46 گوندی دەڤەری ئامێدی تەختی زەوی کران.
39. لە ڕۆژی 25-08-1988 پارێزگای دهۆک،ئامێدی بەرواری ژێری (خوارو) گوندەکانی (سپینداری،سواری).
40. لەڕۆژی 25-08-1988 پارێزگای دهۆک، ئامێدی گوندەکانی (کانیا، باسکا، ئاڤۆکێ، بیمنانش) بۆردومانی کیمیایی کراو چەندین کەس بەرکەوتن.
41. لەڕۆژی 25-08-1988 پارێزگای دهۆک، ئاکرێ گوندەکانی (پریسە، جزگیرا، چەمچالی، چەمشرتی، چەم ڕەبەتکی، میروکی، بلمباس) بۆردومان کران و چەندین کەس بەرکەوتن.
42. لەڕۆژی 25-08-1988 پارێزگای دهۆک،زاخۆ گوندەکانی (تویکا، بلیجان، زرهەوا) بۆردومان کران، لەئەنجامدا 14 شەهیدو 15 بەرکەوتن.
43. لەڕۆژی 25-08-1988 پارێزگای دهۆک بۆردومانی کیمییایی کرا لە گوندەکانی (بریجینی، درگەلا شێخا، زیناڤا، دبانکێ)،چەندین بەرکەوتو.
44. لەڕۆژی 25-08-1988 پارێزگای هەولێر ناوچەی (بەڕۆژ،بارزان، مزوری باڵا) بۆردومانی کیمیایی کران بەلام لەبەر سەختی ناوچەکەو ژمارەی قوربانیان نەزانروە.
45. لەڕۆژی 25-08-1988 پارێزگای هەولێر، شەقلاوە گوندەکانی(هیران و نازەنین) بۆردومانی کیمیایی کراون بەلام زیان نەزانراوە،لەکۆتا ڕۆژەکانی ئەنفال بوە لەو ناوچەیە.
46. لەڕۆژی 25-08-1988 پارێزگای هەولێر،ڕواندوز، گوندەکانی (خەتێ، وەرتێ) بۆ دواجار بۆمبارانی کیمییای کراون،قوربانیەکان نەزانراوان.
47. لەڕۆژی 26-08-1988 پارێزگای دهۆک، ئامێدی گوندەکانی (سەری ئامێدی، سپێر، سینیا، نێروە، خەرەگول کوجرزکا، خراپ، زێوە، بەرچی، کانی، دیری، دەرگەنی، سیری، سکیری، سەرکەلی، فیرستەک، چیاڕەشک) بۆردومانی کیمییای کراوان، قوربانیەکان نەزانراوە.
48. لە ڕۆژی 27-08-1988 پارێزگای هەولێر، مزوری بالا ناوچەی(زێ ی ڕوشین) بۆردومانی کیمیایی کراوە ژمارەیک شەهیدو بەرکەوتە هەبوە.
49. لەڕۆژی28-08-1988 پاریزگای دهۆک، لە نێرەوە و ڕێکان گوندەکانی (شیڤی، هیتوت، کانیا پینک، باشی، سەرنی،گارە،گەرو، باوانکێ، زێوە، گەلی کوتکێ) بوردومانی کیمییای کراوان، ژمارەی قوربانیان نەزانراوە.
50. لەڕۆژی 29-08-1988 پارێزگای دهۆک ناوچەی بەرواری باڵا گوندی (بازێ و گەلی بازێ) بۆردومانی کیمیای کران و 2980 کەس شەهید بوون و سەدان بەرکەوتە. ناکۆکی لەسەر ژمارەی شەهیدەکان هەیە،پێ دەچێ ئەم ژمارەیە (بێ سەروشوێن و ئەنفال کرابن).
51. لەڕۆژی 29-08-1988 پارێزگای دهۆک گوندی (بانکێ) کیمیاباران کراوە زیاتر لە 1000 شەهید و سەدان بەرکەوتوو هەبوە.
لەسەروەختی شالاوی ئەنفالدا ڕژێم هەموو گوندەکان و ناوچەکانی بادینان و کوردستان بە بۆمبی کیمیایی بۆردومان کردوە نەمان توانیوە ناوی هەموو گوندەکان بهێنین. بەپێ بەڵگەنامەکانی سوپا لەئەنجامی بۆردومانی کیمیایی و هێرشی بەرفراوانی سوپا لە قۆناخی هەشتەمی ئەنفال،زیاترلە 160000 کەس لە سنور پەرێنەوەو چونە ناو خاکی باکوری کوردستان و لە ولاتی تورکیا بونە پەنا بەر و 664 گوند وێران کران و و زیاتر لە 1700 کەس بێ سەروشوێن کراون.
تێبینی: وشەی بەرکەوتووم بەکارهێناوە لەجیاتی برینداری چەکی کیمیایی. هەروەها بەهۆی نەشارەزایم لەناوی گوندەکانی بادینان، ئەگەر هەڵەیەک هەبێ داوای لێبوردن دەکەم، بەهیوام بەهەوڵی دڵسۆزانەی ئێوەی خوێنەر ڕاست بکرێنەوە.
سەرچاوە:
• گۆڤاری پێشەنگ ژمارە (16) کانونی دوەمی ساڵی 1989 دەرچوە. وەک بناغەو بیرۆکەی نوسینەکەم سودم لێ وەرگرتوە.
• لەتوێشوی پزیشکێکی پێشمەرگەوە (د.فایق گوڵپی)
• ماڵپەڕی زرێوار خبر، کوردپا
• کۆمەلێ وتارو یادەوەری لە ئینتەرنێتەوە وەرم گرتوون کە بۆ یادەکان ئامادەکراوان لە لایەن دەزگا فەرمیەکانی حکومەتەوە
• پانۆرامای تاوانەکانی سەدام (عەدالەت عومەر)
• شایەت حاڵەکانی دادگای بالای تاوانەکان لەبەغدا،دۆسیەی ئەنفال (تەها سلێمان)
• یادەوەریەکانی خۆم
• ماڵپەری مەڵبەندی ڕیکخستنی پێشمەرگە (ئەمڕۆ لەمێژوودا)
• ڕێکار مزوری،پۆڵا حەمد

⚠️ تێبینی: ئەم پەڕتووکە فایلی پی دی ئێفی لەگەڵدا نییە، تکایە یارمەتیی کوردیپێدیا بدە بۆ بەدەستهێنانی!. 📕 ناردنی پەڕتووک


🗄 سەرچاوەکان
[1] 📡 ماڵپەڕ | 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی -لڤین پرێس - 15-06-2017
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 42
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
1.👁️01-05-1987
2.👁️02-04-1988
3.👁️02-08-1988
4.👁️03-05-1988
5.👁️03-09-1987
6.👁️04-05-1988
7.👁️05-06-1987
8.👁️08-08-1988
9.👁️09-03-1988
10.👁️13-04-1987
11.👁️14-09-1987
12.👁️15-04-1987
13.👁️15-05-1988
14.👁️16-03-1988
15.👁️16-04-1987
16.👁️17-03-1988
17.👁️17-04-1987
18.👁️18-04-1987
19.👁️19-04-1987
20.👁️20-04-1987
21.👁️20-07-1988
22.👁️21-04-1987
23.👁️22-03-1988
24.👁️22-05-1987
25.👁️22-07-1988
26.👁️22-09-1980
27.👁️23-03-1988
28.👁️24-03-1988
29.👁️24-08-1988
30.👁️25-02-1988
31.👁️25-08-1988
32.👁️26-02-1988
33.👁️26-08-1988
34.👁️26-11-2015
35.👁️27-02-1988
36.👁️27-05-1987
37.👁️27-06-1987
38.👁️27-08-1988
39.👁️28-06-1987
40.👁️28-08-1988
41.👁️29-08-1988
42.👁️31-07-1988
📂[ زۆرتر...]

⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏳️ زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
📙 پەڕتووک - کوورتەباس: ⚔ مێژوو
📄 جۆری دۆکومێنت: ⊶ زمانی یەکەم
🌐 زمان - شێوەزار: 🏳️ کرمانجیی ناوەڕاست
📄 فایلی PDF: ✖️
🗺 وڵات - هەرێم: ⬇️ باشووری کوردستان

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
✨ کوالیتیی بابەت: 90% ✔️
90%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
90%
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (سەریاس ئەحمەد)ەوە لە: Jun 15 2017 3:41AM تۆمارکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (بەڕێوەبەری سیستم)ەوە لە: Jun 18 2017 11:11AM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
⚠️ ئەم بابەتە بەپێی 📏 ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
👁 ئەم بابەتە 13,629 جار بینراوە

📚 فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن 💾📖🕒📅 👫 ناوی تۆمارکار
📷 فایلی وێنە 1.0.2212 KB Jun 15 2017 3:21PMسەریاس ئەحمەد
📷 فایلی وێنە 1.0.143 KB Jun 15 2017 3:46AMسەریاس ئەحمەد
📚 پەڕتووکخانە
  📖 رێزمانی کوردی بەرگی یە...
  📖 توانا بیسنورەکانت بدۆز...
  📖 مرۆڤ بەچی و لەگەڵ چیدا...
  📖 کوفری شیرین
  📖 زۆرتر...


📅 کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان
  🗓️ 07-05-2021
  🗓️ 06-05-2021
  🗓️ 05-05-2021
  🗓️ 04-05-2021
  🗓️ 03-05-2021
  🗓️ 02-05-2021
  🗓️ 01-05-2021


💳 کۆمەکی دارایی
👫 هاوکارانی کوردیپێدیا
💬 بیروڕاکانتان
⭐ کۆکراوەکان
📊 راپرسی
- راپرسی دەربارەی رێکخراوی کوردیپێدیا و ماڵپەڕەکەی!
بۆ پێشخستنی کارەکانی رێکخراوەکەمان و باشترکردنی ماڵپەڕەکەمان تکایە وەڵامی پرسیارەکانی ئەم راپرسییەمان بدەرەوە..
زۆر سوپاس بۆ هاوکاریتان!
- راپرسی دەربارەی رێکخراوی کوردیپێدیا و ماڵپەڕەکەی!
- راپرسی دەربارەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا (کۆڤید 19)
ڤایرۆسی کۆڕۆنا مرۆڤایەتیی خستووەتە مەترسییەکی گەورەوە، ئەم مەترسییە کوردستانییانیشی گرتووەتەوە.. هەربۆیە گرنگە وەڵامی ئەم راپرسییە بدرێتەوە تاوەکو بزانین چۆن رەفتار لەگەڵ ئەم کێشەیەدا بکەین!
- راپرسی دەربارەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا (کۆڤید 19)
📌 رۆژەڤ
قانع
قانع یان قانیع، ناوی شێخ محەمەد کوڕی شێخ عەبدولقادری کوڕی شێخ سەعیدی دۆڵاشیە و لەنەوەی (کابل)ی مەریوانن.
لە 15ئەیلولی 1898 لەگوندی (ریشێن)ی بناری شارەزوور لەدایک بووە.
لەتەمەنی (40) رۆژیدا بوو کە باوکی کۆچی دوایی کردووەو لەتەمەنی دوو ساڵیشدا دایکی کۆچی دوایی کردووە.
ژیانی قانع لەزەمینەیەکی دەربەدەری و پڕ لە کوێرەوەرییەوە دەستی پێکرد.
بەهەتیوی لەلای خزمێکیان کەناوی (ئاغا سەید حوسێنی چۆڕ)ی بووە لەناوچەی مەریوان گەورە بووە و هەر ئەویش ناویەتە بەر خوێندن.
پاشان بە فەقێیەتی چووە بۆ سلێمانی و
قانع
حەسەن مستەفاپوور - حەسەن دووزەلە
ساڵی 1932 لە شاری مەهاباد لە دایک بووە. ماوەی 60 ساڵە کە ئامێرەکانی دووزەلە و نەرمەنای لێدەدات و بە لێهاتووییەوە دەتوانێت رێپرتوارەکانی موزیک و گۆرانی کوردی شارە جۆراوجۆرەکانی وڵاتانی ئێران، هەرێمی کوردستان و عێراق و هەروەها تورکیا بە ئامێرەکەی بژەنێت.
حەسەن دووزەلە لە ژیانی هونەری خۆیدا لەگەڵ گۆرانیبێژی ناسراوی کورد حەسەن زیرەک، محەمەد ماملێ، مەلا حوسێن عەبدوڵڵازادە و کۆمەڵێک لە گۆرانیبێژانی کورد هاوکاری کردووە.
ئەم هونەرمەندە لە ساڵی 1962ەوە تا ساڵی 2007 لە بەرنامە جۆراوجۆرەکانی رادیۆ و تەلە
حەسەن مستەفاپوور - حەسەن دووزەلە
مستەفا حەسەنە گەورە
پێشمەرگەی دێرین، رۆژنامەنووس و چالاکی ئەنفال و بزووتنەوەی جووتیاران. رۆژی 07-05-2020 لە وڵاتی دانیمارک بە ڤایرۆسی کۆڕۆنا کۆچی دوایی کرد.
مستەفا حەسەنە گەورە
ڕەفعەت عەبدوڵڵا پیرداود (شەهید ڕێباز)
ناوی تەواو : رەفعەت عەبدوڵڵا پیرداود
ناسراو بە : رێباز
تەمەن : 1952
شوێنی لەدایک بوون : هەولێر
عەشیرەت : سیان
باری خێزان : خێزاندار
شەهید رێباز دوو کوری بۆ کوردستان جێ دەهێلێ بەناوەکانی (محمد و رێباز)
ساڵی پەیوەندی بە رێکخستنەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان 1965 نازناوی (رەنجاو)
ساڵی 1969 زیندانی کراوە بە هۆی کاری سیاسیەوە.
لە ساڵی 1970 لەدوای بەیانی 11ی ئازار چالاکانە بەشداری کاریگەری هەبوە لەکاری رێکخستن وخەباتی خوێندکاری و جەماوەری.
لە ساڵی 1972 ئامادەیی کشت وکاڵی هەولێری تەو
ڕەفعەت عەبدوڵڵا پیرداود (شەهید ڕێباز)
سەدرەدین نورەدین مەلا ئەبوبەکر شێخبزێنی
لە 01-09-1951 لە گوندی هەمزەکوڕی سەربە شارەدێی قوشتەپەی پارێزگای هەولێر لە دایکبووە.
ساڵی 1973 پەیمانگەی کشتووکاڵی- بەشی پاراستنی ڕووەکی لە بەغداد بە پلەی یەکەم تەواوکردووە.
ساڵی 1990 کولێژی کشتوکاڵی لە زانکۆی بەغداد بە پلەی یەکەم تەواو بکات. تا ئیستا 29 پەرتووک و نامیلکە بە چاپ گەیاندووە. چەندین وتار و لێکۆڵینەوە لە گۆڤار و ڕۆژنامە و ماڵپەڕەکانی دا بڵاوکردووەتەوە.
پەتووکە بەناوگەکانی:
1- هەنگ بەخێوکردن: کوردی -عەرەبی ساڵی 2001، 2004
2- دەرد و نەخۆشییەکانی ڕووەک: کوردی-عەرەبی، ساڵی 2003
3
سەدرەدین نورەدین مەلا ئەبوبەکر شێخبزێنی

Kurdipedia.org (2008 - 2021) version: 13.05
| 📩 contact@kurdipedia.org | ✔️CSS3 | ✔️HTML5
| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 1,154 چرکە!
☎ +9647701579153 +9647503268282
| ☎ +31654710293


Kurdipedia Project is an initiative of
(Bakhawan Software 1998 - 2021)