روحیا عیدو خرتوو
👫 Kesayetî
دواڕۆژ، رەڤەند گوهەرزی
دوای چوار سالَ لە رفاندنی کچێکی کوردی ئێزدی لە گوندێکی سەر بە ناحیەی
سنۆنێسنۆنێ لە باکوری
قەزای شەنگالقەزای شەنگال، ئەمرِۆ لە دەستی چەکدارانی
داعشداعش رزگارکرا.
لەوبارەیەوە کەسێکی نزیک لەو کچەی رزگارکراوە بەناوی خدر دیرو خانەسۆری، بە دواڕۆژی راگەیاند ئەمرِۆ چوارشەممە 14ی حوزەیران، کچێکی کوردی ئێزدی لە دەستی چەکدارانی داعش رزگارکرا.
وتیشی ئەو کچە لە گوندی حەردانی سەر بە ناحیەی سنۆنێ کەسەر بە قەزای شەنگالە، لەساڵی 2014 لە لایەن داعشەوە رفێندرابوو.
ئاماژەي بەوەشکرد ئەمرِۆ چوارشەممە (روحیا عیدو خرتوو) کە تەمەنی 13 ساڵە لە دەستی چەکدارانی داعش رزگارکراوە و چاوەرِێین بگاتە لای کەسوکاری خۆی.
پێشتر حسێن قائیدی، بەرِێوەبەری نووسینگەی رزگارکردنی رفێندراوانی دەستی داعش بە دواڕۆژی راگەیاندبوو ژمارەی ئەو کەسانەی تا ئێستا لە دەستی چەکدارانی داعش رزگارکراون، 3024 کەس بوون و زیاتر لە 3300 کەسیتریش لەلای داعش ماون.
⚠️ Ev babet bi zimana (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) hatiye nvîsandin, klîk li aykona
bike ji bu vekirina vî babetî bi vî zimana ku pî hatiye nvîsandin!
⚠️ ئەم بابەتە بەزمانی (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!