🔓 چوونەژوورەوە
➕ تۆمارکردنی بابەت
⌨ کیبۆرد
📁 زۆرتر ...
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا: پەڕتووکنامە - وەشانی 2ەم
🏠|📧|دەربارە!|پەڕتووکخانە|📅 17-02
🏠 دەستپێک|📧 پەیوەندی|💡 دەربارە!
|
📅 ئەمڕۆ 17-02 لە مێژوودا
📅کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان
📅 رۆژەکان
📆17-02-2020
📆16-02-2020
📆15-02-2020
📆14-02-2020
📆13-02-2020
📆12-02-2020
📆11-02-2020
📂 زۆرتر ...
📅17 February
📝 بەڵگەنامەکان
📊 ئامار و راپرسی
✌️ شەهیدان
💚 ئەنفالکراوان
☪ قوربانیی شەڕی دەوڵەتی ئیسلامی - داعش
😞 قوربانیی شەڕی ناوخۆ
👩 قوربانیی توندوتیژی
📅 رۆژی لەدایکبوون
📅 رۆژی کۆچی دوایی
|💳 کۆمەکیارمەتیمان بدە بۆ پێکهێنانی کوردیپێدیایەکی باشتر. تەنانەت کۆمەکێکی بچووکیش دەبێتە یارمەتیدەرمان.
یارمەتیی ئێوەمان دەوێت بۆ:
* بەدەستهێنانی تەکنەلۆجیای باشتر و خێراتر...
* دانانی ئۆفیسێک بۆ رێکخراوی کوردیپێدیا لە باشووری کوردستان.
* دامەزراندنی چەند کارمەندی تایبەت بەخۆیەوە، تا بەردەوام ناوەڕۆکی کوردیپێدیا باشتر بکرێت.
|📕 پەڕتووکخانەگەورەترین و پۆلێنکراوترین پەڕتووکخانەی دیجیتاڵی کوردی! - (10,673) پەڕتووک||
📖 داستانی دابان هەلاج
داستانی دابان هەلاج
35 سی و پێنج ساڵ پێش ئێستا(کە2020ە) لە رۆژێکی وەک ئەمرۆ 14-02-1985، داستانی دابان -هەلاج...
ئەم بابەتە بە سوپاسەوە لە ئەکاونتی کاک مەحمودی حاجی عومەر (بیکەیسی) وەرگیراوە،
ئەگەر تۆزێک بگەڕێمە دواوە بۆ ئەو سەردەمەی کە بارەگای مەڵبەندی یەکی هێزی پێشمەرگە نزیکەی دوو مانگێک بوو لە گوندی سیتەکەوە گوێزرابووەوە بۆ گوندی (شوکێ) ی شارباژێڕ، نزیک لە دامێنی شاخی کوڕەکاژاو، بەری حاجی مامەند...
زستانێکی تا بڵێی سەخت و بەفرانبار بوو. سەرەتای مانگی شوباتی ئەو ساڵە(1985) تەنها سێ حەفتەی
📖 داستانی دابان هەلاج
🏷️ پۆل: کورتەباس
داستانی دابان هەلاج
کلیک بکە بۆ زانیاریی زۆرتر و وێنەی گەورەتر!
📅 15-02-2020
باشووری کوردستان
- لەسەر داوای کۆسرەت رەسوڵ عەلی کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی دواخرا و سەرپەرشتیاری کۆبوونەوەکەش دەڵێت، هەڤاڵ کۆسرەت رەسوڵ سەفەرێکی چەند رۆژی دەکات و تا ئەوکاتەی دەگەڕێتەوە کۆبوونەوەکان دوادەخرێن.[4]
- بۆ یەکەم جار لە شاری کەرکوک بارەگای یەکێتی کوردانی فەیلی کرایەوە.[1]
- لە سلێمانی و چەند شار و شارۆچکەیەکی تری باشوور، گەلەکۆمەی نێودەوڵەتی 15ی شوباتیان بەڕێپێوان شەرمەزار کرد.[6]
- ئەو پێشمەرگانەی لە چیای کۆدۆی شارەدێی حاجی ئۆمەران کە بەهۆی بەفرەوە گیریانخوار
📅 15-02-2020
🏷️ پۆل: رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
لە چالاکییەکانی ئەمڕۆ: 15-02-2020
کلیک بکە بۆ زانیاریی زۆرتر و وێنەی گەورەتر!
👫 رێژوان عەلی
خوێندکاری هەشتەمی بنەڕەتی بوو، ئێوارەی 17-02-2011 لەبەردەم لقی چواری پارتی لە سلێمانی، بەگوللەی پاسەوانانی لقی پارتی کوژرا.
👫 رێژوان عەلی
🏷️ پۆل: کەسایەتییەکان
رێژوان عەلی
کلیک بکە بۆ زانیاریی زۆرتر و وێنەی گەورەتر!
📅 17-02-2011
ئێوارەی رۆژی پێنج شەممە 17-02-2011 شەقامی سالم لەسلێمانی، خێرا لەشەقامێکی ئارامەوە بەرەو گۆڕەپانێکی خوێناوی گۆڕاو هێزێکی سیاسی توڕەیی خۆپیشاندەرانی بەخوێن سوورکرد.
زیاتر لەهەفتەیەک بوو تۆڕی بەرگری لەمافو ئازادییەکانی خەڵک ئامادەکارییان بۆ ئەنجامدانی خۆپیشاندانێک دەکرد لەسلێمانی، بۆ پشتگیرییکردن لە گەلی میسرو تونسو هۆشداریدانی بەپەلە بە دەسەڵاتدارانی هەرێمی کوردستان.
تۆڕەکە لەراگەیەنراوێکدا رایگەیاندبوو کە ئەگەر دەسەڵاتداران دەیانەوێت کوردستان وەکو تونسو میسری لێ نەیەت پێویستە بە پەلە دەست بە
📅 17-02-2011
🏷️ پۆل: رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
١٧ی شوبات
کلیک بکە بۆ زانیاریی زۆرتر و وێنەی گەورەتر!
📊 بابەت 370,186 | وێنە 57,313 | پەڕتووک PDF 10,673 | فایلی پەیوەندیدار 38,656 | 📼 ڤیدیۆ 164 | 🗄 سەرچاوەکان 13,572 |
📕 ستایش 2 | 🏷️ پۆل: پەڕتووکخانە | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
نوسینی: سان ژۆن پێرس
وەرگێڕانی: د. موحسین ئەحمەد عومەر
پێشەکی
سان ژۆن پێرس ناوی ڕاستەقینەی (ئەلێکسی سان لێژێ لێژی)یە، ساڵی 1884 لەدایکبووە و ساڵی 1975 لە پاریس کۆچی دوایی کردووە. ساڵی 1960 خەڵاتی نۆبڵی ئەدەبی وەرگرتووە.
پێرس یەکێکە لە شاعیرە هەرە نوێخوازەکانی فرانسی، لە دوای بۆدلێر و ڕامبۆ و پۆل ڤالێری، وەرچەرخانێکی گەورەی خستووەتە ناو شیعری نوێی فرانسی. ئەمەش لە سەردەمێکدا بوو، ماوەیەکی زۆر بوو، شیعری فرانسی کەوتبووە ناو جۆرێک لە مەنگبوون، یان جۆرێک لە ئاژاوە و ئاپۆڕەی شیعری. سەرەتاکانی ئەزموونی شیعری سان ژۆن پێرس دەگەڕێتەوە بۆ سەرەتاکانی سەدەی بیستەم.
سەرەتای سەدەی بیستەم لە ئەدەبی فرانسی بە سەردەمی نوێبوونەوە و وەرچەرخان دادەنرێ، ئەمەش تا دەگاتە ئەدەب و هونەری ئەڤانگاردی ساڵانی سییەکان درێژە دەکێشێ، هەموو بوارەکانی ئەدەبی و هونەری و کولتووری و سیاسی و ئابووری دەگرێتەوە. ئەم ماوەیە بە تایبەتی، لە بواری ئەدەبی و هونەری بە شۆڕشێکی گرنگ دادەنرێ، لە بواری ڕۆمان، بڵاوبوونەوەی ڕۆمانە مەزنەکەی پروست گەڕان بە دوای زەمەنی لە دەستچوو. لە ساڵانی بیستەکان، هەموو نەخشە و هونەری ڕۆمان بە جارێ دەگۆڕێ و وەک شاکارێکی نایاب، هونەری ڕۆمان دەگەیەنێتە چڵەپۆپەی هونەری و گەشەسەندنێکی دیی زۆر تازە، لەولاشەوە لەگەڵ شیعری ئەپۆلینێر و ئەزموونی سەرنجڕاکێشی شیعری پۆل ڤالێری و ئەزموونی ئەدەبی و هونەری داداییزم و سوریالیزم، گەشەسەندنێک و دەوڵەمەندبوونێکی زۆر سەرنجڕاکێشی ئەدەبی و هونەری سەرهەڵدەدا. لەم نێوانەدا، ئەزموونی شیعری سان ژۆن پێرس، لابەلا بێ ئەوەی خۆی تێکەڵی هیچ لەم بزووتنەوانە بکا، بە یەک ئاست و لەمانەش بەرزتر گەشەی کردووە، بۆیە، ئەزموونی پێرس بە ئەزموونێکی شیعری زۆر ناوازە و دەگمەن لە قەڵەم دەدرێ، هەر لە سەرەتاوە وەک بلیمەتییەک یان پیشەسازییەکی ناوازەی ئەدەبی هەستی پێ دەکرێ. شاعیر ئەوپەڕی تایبەتمەندیی شیعری و هونەری خۆی هەیە و ئەمەش لە شیعرەکانی وەک شێواز و جیهانبینی و خەیاڵ و زمان ڕەنگی داوەتەوە. ئەو جیهانێک و شیعریەتێک و فۆرمێکی شیعری تازەی داهێناوە کە تەواو ڕووخسارەکانی شیعری تازەگەریی بەرجەستە دەکەن.
سان ژۆن پێرس، بە درێژایی ژیانی لە بواری دیپلۆماتی کاری کردووە. لە ساڵی 1914 بەولاوە دەچێتە ناو ئەم بوارە. ساڵی 1915 وەک دیپلۆماتێک دەنێردرێتە چین، لەوێ لەگەڵ شاعیر و ئارکیۆلۆژ و ئیتنۆگرافی ناسراوی فرانسی ڤیکتۆر سێگالا یەکتر دەبینن و لە شاری پەکین ماوەیەکی زۆر بە یەکەوە دەژین. پاشان بە یەکەوە ساڵی 1916، سەفەرێکی درێژی ئاسیای ناوەڕاست دەکەن و تەواوی چین و وڵاتانی دەوروبەر دەگەڕێن. ئەم سەفەرە درێژە لە قەسیدەی ئاناباز بە جوانی ڕەنگی داوەتەوە.
لە سەروبەندی پێش جەنگی دووەمی جیهانی، وەک نێردراوی وەزارەتی کاروباری دەرەوەی فرانسا بەشداری لەو دانوستانانەدا دەکا کە حکومەتی فرانسی هەیبووە لەگەڵ ئەڵمانیا، بۆ ڕێگەگرتن لە شەڕ.
وەرگێڕانی شیعری سان ژۆن پێرس بۆ کوردی، یان هەر زمانێکی تر، کارێکی سەخت و تاقەتپڕووکێنە، کاری زۆر و گەڕانی زۆر و هێمنیی زۆری دەوێ. چونکە زمانی شیعریی پێرس زمانێکە، دەتوانین بڵێین چەندان ڕووخسار و بچمی هەیە، زۆر هاوچەرخ و زۆر نوێخوازە، لەولاشەوە شێوازێک یان ڕووخسارێکی تر هەیە، کە وەک ڕیتمێک بە ڕیتمی شیعری داستانسەرایی دەچێ، بەڵام ئەم داستانسەراییە پڕە لە وێنە و ڕەمز و مێتافۆر و دژیەک، وێڕای بوونی دەیان وێنەی نوێی شیعری کە دەشێ بە خەسڵەتی شیعری سەدەی بیستەم، یان هیی تازەگەری دابنێین، کە لەم خاڵەدا هەندێ جار لە سوریالیستەکان نزیک دەبێتەوە، بێ ئەوەی شاعیر دوورونزیک پەیوەندییەکی ئەوتۆی لەگەڵ ئەم بزووتنەوەیە هەبێ. هەندێ لە ڕەخنەگرانی فرانسی پێیان وایە پێرس زمانێکی شیعری خیتابیی هەیە، ئەمەش زۆر لە زمانی شیعری ڕامبۆ نزیکە، بێگومان ڕامبۆیەکی دی، هەڵبەت شێواز و جیهانبینی و هونەری پێرس زۆر جیاوازە لە هیی ڕامبۆ، شیعری ڕامبۆ هەڵکەوتێکی خۆڕسکی و ئیلهامییانەی هەیە، بەڵام لە لای سان ژۆن پێرس ئاودیوبوونە لەم خۆڕسکی و ئیلهامە، شیعر پیشەسازییەکی دەگمەنە و لە هەمان کاتدا هونەرێکی زۆر سەختە. مەسەلەکە هەر ئەوەندە نییە هەستێکت لە لا دروست بێت و بیهۆنیتەوە، بەڵکو دەبێشاعیر ساختمانێک دروست بکا، ئەم ساختمانە جیهانێک بێت لەو مەحاڵە نزیک بێتەوە کە ئینسان بەدوایدا وێڵە. وێڵیی ئینسان هەردەم بابەتێکی گەڕانی فەلسەفە و زانستەکان و خەباتی ئینسان بووە، بە دوای خۆیدا، بە دوای ئەوی تردا، بە دوای جیهانێک کە ئاواتی خۆیەتی. بۆیە کە شیعری پێرس دەخوێنینەوە، خەیاڵمان بۆ ئەوە دەچێ شاعیر بۆ دروستکردنی جیهان و زمان و شێوازی شیعری نوێ، ئەبێ بە قەت هەموو فەیلەسووف و مێژوونووس و زمانناسەکانی دنیا کار بۆ هونەرەکەی خۆی بکا. لێرەشەوە پێگە و بایەخ و ماهیەتی شیعر دەردەکەوێ کە هونەرێکە دەشێببێتە چارەنووسی ئینسان. زۆر جار ڕەخنەگرەکانی فرانسی گوتوویانە سان ژۆن پێرس ویستویەتی بە وشە و خەیاڵ و هونەری شیعری خۆی، سەمفۆنیا داڕێژێ، یان وەک نیگارکێشە ناسراوەکان تابلۆی مەزن بە وشە و خەیاڵ بکێشێ، ئەم ڕوانینەش بە سەرنجدان لە شێوازی ئەو بە جوانی هەستی پێ دەکرێ، لە شیعری پێرسدا لە دێڕەکان و نێوان دێڕەکاندا جووڵە و بزووتن و هەڵسان و دابەزینێکی زۆر هەیە. شیعری ئەو وەک تۆفانێکە لە هەست و بینین، دەریایەکی شێت و دەشتێکی هێمن و سێبەرێکی فێنکی بن درەختێکی ناو گەرمای سەحرایەکی قاقڕ و بکوژ، مانای ئاهەک، پیرۆزەیی ئاسمانی جۆزەردان و بەهاری تەڕ و زستانی هەڵایساوی ناو بای بەتین و بەفری زۆر سپی و ڕوانینەکانی مرۆڤ کە تێیاندا لەناو ئەم پێکهاتانەدا هەست بە شادی و بێهوودەیی دەکات...
لە ڕوانگەی منەوە، لە پرۆسەی وەرگێڕاندا دەبێ پشت بە ناسین و دنیابینی و شارەزایی زۆر ببەسترێ لەو بابەتەی وەردەگێڕدرێ، من لە هەڵبژاردن و وەرگێڕاندا نزیکی فیکری و نزیکی جیهانی ئەدەبی لە ڕوانین و بیرکردنەوەی خۆم لە بەرچاو دەگرم، کارێک ناکەم بۆ پڕکردنەوەی کەلێنەکان، هەر وەکو باوە لە ناوەندی وەرگێڕانی ئەمڕۆی کوردی، کە چ بێ سەروبەرییەکە، پاشان وەرگێران لە زمانی سێیەم و چوارەم لەناو کورددا بووەتە مۆدەیەک و خەڵک خۆیانی پێسەرگەرم دەکەن.
من باوەڕم وایە هەر پڕۆژەیەکی وەرگێڕان هەبێ، دەبێ پڕۆژەیەکی فیکری و ئێستێتیکیی لە پاڵ بێ، ئەمەش هیچی لەو داهێنانانە کەمتر نییە کە لە دەرەوەی وەرگێڕاندا دەکرێ، بە پێچەوانەوە دەبێتە دابینکردنی پێداویستیی کۆمەڵایەتیی خوێنەری کورد، منیش تەواو دژی ئەم هەڵکەوتەم، لەبەر ئەوەی وەرگێڕان دەبێ بە پلان و نەخشە و دنیابینیی فیکری و ئێستێتیکی بکرێ، نەک هەڵبژاردنی هەڕەمەکی و کەوتنە ژێر کاریگەریی بابەتی هەڵبژێردراو لەگەڵ یەکەم خوێندنەوە، کە بەداخەوە ئەمڕۆ لەناو ناوەندی وەرگێڕانی کوردی ئەمە باوە.
لەم وەڕگێرانەی بەردەست، هەوڵم داوە شیعریەتی سان ژۆن پێرس بگوازینەوە، تا ڕادەیەکی زۆریش من باوەڕم بەوە هەیە کە هەموو وەرگێڕانێکی باش و ناوازە، سەرلەنوێ خوێندنەوە و نووسینەوەی بابەتەکەیە، لە هەمان کاتدا سەرەڕای گواستنەوەی شیعریەتی سان ژۆن پێرس، لەگەڵ زمان و شێوازی ئەو بە ئەمانەتەوە کارمان کردووە، من هەوڵم داوە هەموو زمانی کوردی بە گژ ئەم هەڵبژاردە شیعرەی سان ژۆن پێرسەوە بنێم، لەو باوەڕەدام تا ڕادەیەکی باش توانیومانە تێیدا سەرکەوتوو بین، بێگومان لەوەش دڵنیام کە بێ کەموکوڕی نییە، بەڵام پێمان خۆشە، ئەگەر ڕۆژێک ڕەخنەگرێکی وەرگێڕان چاوی لێ بکا، بەو هیوایەین لە ڕوانگەیەکی زمانەوانیی دەوڵەمەند و ڕوانینی فیکری و ئێستێتیکی بیکا، نەک بە پێچەوانەوە.
لەم هەڵبژاردەیە، وەرگێڕانی قەسیدەی ئاناباز بە تەنیا ماوەی یەک ساڵی خایاندووە، بەڵام ئەوانی دی وەختی کەمتر ویستووە. لە کۆتایشدا پەراوێزمان بۆ لێکدانەوەی تەواوی ناو و ڕەمزەکان داناوە.
د. موحسین ئەحمەد عومەر
22-02-2016
لە بڵاوکراوەکانی زنجیرەی کتێبی دەزگای چاپ و پەخشی سەردەمدەزگای چاپ و پەخشی سەردەم 2017
⚠️ تێبینی: ئەم پەڕتووکە فایلی پی دی ئێفی لەگەڵدا نییە، تکایە یارمەتیی کوردیپێدیا بدە بۆ بەدەستهێنانی!. 📕 ناردنی پەڕتووک
⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏷️ پۆل:📕 پەڕتووکخانە
🏳️ زمانی بابەت:🏳️ کوردیی ناوەڕاست
📙 پەڕتووک - کوورتەباس🌼 هەڵبەست
📄 جۆری دۆکومێنت⊷ وەرگێڕدراو
🖨 دەزگای چاپ و بڵاوکردنەوە دەزگای چاپ و پەخشی سەردەم
🌐 زمان - شێوەزار🏳️ کرمانجیی ناوەڕاست
🏙 شار و شارۆچکەکان⚪ سلێمانی
📄 فایلی PDF ✖️
🗺 وڵات - هەرێم⬇️ باشووری کوردستان
🌐 وەرگێڕدراو لە زمانی🇫🇷 فەڕەنسی

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
✨ کوالیتیی بابەت: 86% ✔️
86%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (مانو بەرزنجی)ەوە لە: Jun 13 2017 2:52AM تۆمارکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (بەڕێوەبەری سیستم)ەوە لە: Jun 14 2017 12:51AM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
⚠️ ئەم بابەتە بەپێی 📏 ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
👁 ئەم بابەتە 2,943 جار بینراوە

📚 فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن 💾📖🕒📅 👫 ناوی تۆمارکار
📷 فایلی وێنە 1.0.127 KB Jun 13 2017 2:54AMمانو بەرزنجی
✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
⠪ بەشکردن
Facebook
Twitter
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
👍
⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ

ستایش 2

📚 فایلی پەیوەندیدار: 0
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 2
☂️ پارت و رێکخراوەکان
1.👁️دەزگای چاپ و پەخشی سەردەم
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
1.👁️22-02-2016
📂[ زۆرتر...]

Kurdipedia.org (2008 - 2020) version: 12.02
| 📩 contact@kurdipedia.org | ✔️CSS3 | ✔️HTML5
| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0,39 چرکە!
☎ +9647701579153 +9647503268282
| ☎ +31654710293 +31619975574