📊 بابەت 375,078 | وێنە 59,493 | پەڕتووک PDF 11,116 | فایلی پەیوەندیدار 44,072 | 📼 ڤیدیۆ 168 | 🗄 سەرچاوەکان 14,925
لەم کاتەدا 11 میوان لەسەر ماڵپەڕی کوردیپێدیا ئامادەیە!
🏠|📧|دەربارە!|پەڕتووکخانە|📅
🏠 دەستپێک|📧 پەیوەندی|💡 دەربارە!||
|
📅 ئەمڕۆ 15-07 لە مێژوودا
📅کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان
📅 رۆژەکان
📆15-07-2020
📆14-07-2020
📆13-07-2020
📆12-07-2020
📆11-07-2020
📆10-07-2020
📆09-07-2020
📂 زۆرتر ...
📅15 July
📝 بەڵگەنامەکان
📊 ئامار و راپرسی
✌️ شەهیدان
💚 ئەنفالکراوان
☪ قوربانیی شەڕی دەوڵەتی ئیسلامی - داعش
😞 قوربانیی شەڕی ناوخۆ
👩 قوربانیی توندوتیژی
📅 رۆژی لەدایکبوون
📅 رۆژی کۆچی دوایی
📅 13-07-2020
باکووری کوردستان
- پۆلیسی دەوڵەتی تورک لە چوارچێوەی ئۆپراسیۆنی پاکتاوکردنی سیاسییان لە دژی گەلی کورد هەڵیانکوتایە سەر ماڵی بەتول یاشار هاوسەرۆک شارەوانیی گیادنی هەدەپە لە پارێزگای ئاگری و دەستگیریانکرد. هەروەها هەڵیانکوتاوەتە سەر بینای شارەوانیی گیادن و دەستیان بەسەردا گرتووە.[1]
- لە دەریاچەی وان تەرمی 29 لەو کۆچبەرانە دۆزراونەتەوە، کە لە کۆتاییەکانی مانگی حوزەیرانی رابردوو بەلەمەکەیان لە ئاوی دەریاچەکەدا ژێرئاو کەوتبوو.[2]
رۆژهەڵاتی کوردستان
- دوو زیندانیی سیاسیی کوردی مەحکووم بە ئێعدام بە
📅 12-07-2020
رۆژهەڵاتی کوردستان
- هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی دیاکۆ تارا کوڕی رەسووڵ خەڵکی گوندی کێلەسیپانی بەخشی لاجانی پیرانشار، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا. هێزە ئەمنییەتییەکان پاش دەسبەسەرکردنی ئەو هاووڵاتییە کوردە، ناوبراویان بۆ شوێنێکی نادیار راگواستووە.[7]
- لە درێژەی دەسبەسەرکردنی هاووڵاتییانی کورد لە پیرانشار، لاوێکی کورد بە ناوی عادڵ شێخە کوڕی ڕەحیم، تەمەن 21 ساڵ و خەڵکی پەسوێ، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا. هێزە ئەمنییەتییەکان بەبێ بەڵگەی یاسایی ئەو لاوە کوردەیان دەسب
✌️ عەبدوڵڵا قادری ئازەر
خەڵکی نەغەدە و ئەندامی کۆمیتەی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستان بوو. رۆژی 13-07-1989 لە ڤیەننا لەگەڵ قاسملۆ و فازیل مەلا مەحمود لەلایەن داگیرکەری ئێرانەوە تیرۆر کران.
✌️ عەبدولرەحمان قاسملوو
لە22ی دیسامبری 1930 زایینیدا لەشاری ورمێ لەبنەماڵەیەکی خاوەن مڵکی دەست رۆیشتوودا لەدایک بوو. خوێندنی سەرەتایی و ناوەندی، پێشان لەورمێ و دوایە لە تاران تەواوکرد.
ساڵی 1324 تێکۆشانی سیاسیی خۆی بەدامەزراندنی یەکیەتیی لاوانی دێموکرات لەشاری ورمێ دەست پی کرد. ساڵی 1946 کۆماری کوردستان لەمەهاباد رووخا. بەدوای ئەو دا ئەویش بۆ خوێندن چووەتاران. ساڵی 1327 بۆ درێژەپێدانی خوێندن چوو بۆ پاریس. گەیشتنی بەپاریس هاوکات بوو لەگەڵ تەقەکردن لە شا لە زانستگەی تاران (25ی رێبەندانی 1327) کەبوو بەهۆی لەنێو چوونی ئاز
📕 دیموکراسی و یەکسانی | 🏷️ پۆل: پەڕتووکخانە | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | 👁️‍🗨️
✍️

دیموکراسی و یەکسانی


نوسینی: ئیریک کیسلاسی
وەرگێڕانی: حەمە ڕەشید
پێشەکیی وەرگێڕی عەرەبی
ئەم کتێبە باس لە مانای دیموکراسیی ڕاستەقینە و یەکسانیی کردەیی و پەیوەندیی نێوانیان دەکات. ئەوەش هەلومەرجێکە پێدەچێت لە کۆمەڵگەکانی ئێمەدا بە تەواوەتی بزر بێت. ئێمە لە عێراق، فەڵەستین و لوبنان سەرقاڵین یا سەرقاڵیان کردووین بە بارودۆخی بارگاویی پەیوەست بە سەروەری و داگیرکاری و کاروباری تاقەتپڕووکێنی دییەوە کە ڕووماڵی پانۆرامای فیکری و سیاسیمان دەکات.
نووسەری کتێبەکە ئیریک کیسلاسی (Eric keslassy)، سۆسیولۆجیستێکی ناوداری فرەنسییە و خوێندکارێکی سەرکەوتووی بیریاری سەدەی نۆزدەهەم و تێوریسینی دیموکراسی، ئەلێکسی دو تۆکڤیڵ (Tocqueville)ە. کیسلاسی ئەکادیمیستێکە لە زانکۆی فرەنسا، هەوڵ دەدا بۆ فێرخواز و خوێندکار و تەنانەت مامۆستاکان و هەموو ئەوانەی گرنگی بە ڕووداوەکانی چواردەوری کۆمەڵگەکەیان دەدەن لە دیبەیت و گفتوگۆ و هەڤپەڤین و فاکتە کۆمەڵایەتییەکان، باسی ئەوە بکات کە ڕووداوەکانی کۆمەڵگەی دیموکراسی چۆن دەخوێنرێنەوە، ئەوەش بۆ ئەوەی لە کاریگەری و ئاسەوارەکانی تێبگەین. نووسەر شیکارییەکی سوسیۆلۆجیی ئەنجام داوە، بە لێهاتووییەکی پسپۆڕانەوە ئامادەی کردووە و پشتی بە فیکری تۆکڤیڵی مامۆستای بەستووە. ئەم فەیلەسوف و کۆمەڵناسە دیموکراسی نەک وەک سیستمێکی سیاسی، بەڵکو وەک واقعێکی کۆمەڵایەتیی پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکانی نێوان هاووڵاتیان دیاری دەکات بە مەبەستی گەیشتن بە جۆرێک لە یەکسانی کە یەکسانییە لە هەلومەرجدا. ئەمەش جیاوازە لە یەکسانی لە مافدا کە فەیلەسوفەکانی سەدەی ڕۆشنگەری هەڵوەستەیان لەسەر کردووە و یەکسانیی سیاسی بە یەکسانی لە بیرکردنەوە و یەکسانی لە دەرفەتدا دەبەستێتەوە. هەروەها ئەو پێودانگە کۆمەڵایەتییە کە هاووڵاتیی سەردەمی دیموکراسی یەکسان و چونیەک دەکات. وەک دەرئەنجامێکی لۆجیکیی ئەم دیدگایە، دواجار پێویستە یەکسانی لەو ڕاستییانەدا بەرجەستە ببێت کە هاووڵاتیان تووشی دەبن و ڕووبەڕووی دەبنەوە. بەپێی تۆکڤیڵ، گواستنەوەی کۆمەڵگەیەکی تەقلیدی بەرەو کۆمەڵگەیەکی تازە فۆرمی گواستنەوەی کۆمەڵگەیەکی ئۆرۆستوکراتی بۆ کۆمەڵگەیەکی دیموکراسی بە خۆیەوە دەگرێ؛ ئیدی دەبێتە هێزێک یەکسانی لە هەلومەرجدا پێشکەش دەکات، ئەوەش ڕێگە بە ڕوودانی ئەم تازەگەرییە دەدا. یەکسانی لە هەلومەرجدا کار لەسەر یەکسانیی سیاسی، یەکسانی لە دەرفەت و یەکسانی لە بیرکردنەوەدا دەکات، ئەوەش دەرکەوتنێکی بەرفرەی چینی ناوەڕاست و نائومێدی و تێکشکانی ڕێژەیی و گەشەسەندنی تاکگەرایی و گرژیی لە ئازادیدا لێدەکەوێتەوە.
ئیریک کیسلاسی لە ڕێگەی پشتبەستنی بە فیکری تۆکڤیڵ، هەوڵی داوە لێکۆڵینەوە لە یەکسانی بکات. ئایا ئەوە یەکسانییە لە مافدا یا یەکسانیی کردەییە؟ لە میتۆدە شیکارییەکەیدا پەنای بۆ ڕوونکردنەوەی چۆنێتیی کاری گواستنەوەی مۆبێلێتەی کۆمەڵایەتی بردووە کە لە کۆمەڵگە دیموکراسییەکاندا باڵادەستە: ئایا سەرکەوتنی کۆمەڵایەتی، واتە شێوازی هەڵکشان و سەرکەوتن و پێشکەوتنی کۆمەڵگە، هێشتا لە کۆمەڵگەی دیموکراسیدا کار دەکات، یا لە کار کەوتووە؟ لە حاڵەتی لەکارکەوتنیدا، ئایا مەبەست لێی دیموکراسییەتە؟ ئیدی لەو دەمەدا پێویستە چاو بە پیادەکردنیدا بخشێنرێتەوە یا هۆکارەکە لە شوێنێکی دییە؟ لەمڕۆدا چ ڕێگەیەک هەیە بۆ پتەوکردنی پەیوەندیی نێوان یەکسانی و ئازادی –ئەوەش بابەتی سەرەکیی کتێبەکەی تۆکڤیڵە دەربارەی دیموکراسی لە ئەمەریکا– و پەیوەندیی نێوان هاووڵاتیبوون و دەوڵەت و بەرپرسیارێتی و دەوڵەتی خۆشگوزەران؟
کەواتە ئێمە لە ڕوونکردنەوەی هەموو ئەم گرفتانەی ئێستادا قەرزباری ئەم نووسەرەین، ئەوەش لە ڕێگەی پشتبەستنی بە فیکری سۆسیۆلۆجیستە گەورەکان، هەر لە تۆکڤیڵەوە بۆ ئامارتیا سین (Amartya Sen) تا دەگاتە ماکس ڤێبەر (Max Weber) و جۆن ڕاوڵز (John Rawls) و یۆرگن هابەرماس (Jürgen Habermas) و ئەوانی دی.
کەچی هێشتا نایەکسانی لە هەلومەرجدا لە کۆمەڵگە دیموکراسییەکاندا هەر ماوە، بەوەش جۆرێک لە پەراوێزخستنی نائیرادیی چینە خاوەن جەماوەرە گەورەکان و جۆرێک لە دۆگمای کۆمەڵایەتیی لە دوورمەودادا هێناوەتە ئاراوە. بە پێچەوانەی بەرخوازیی تۆکڤیڵەوە، بەربەرستە کۆمەڵایەتییەکان هێشتا هەر بوونیان هەیە و مۆبێلیتەی نێوان توێژە کۆمەڵایەتییەکان هێشتا هەر زۆر سنووردارە. هەر لێرەوە، بەگوێرەی بۆچوونی نووسەر، گرنگیی بچووککردنەوەی نایەکسانی دەردەکەوێت، بەبێ ئەوەی لە ئازادییە سەرەکییەکان کەم بکاتەوە تا دیموکراسی لە کۆمەڵگە تازەکاندا لاواز نەکات.
نووسەر پشتی بە میتۆدێکی ئەکادیمی و زانستی بەستووە کە تێیدا لە ڕوونکردنەوەی مەسەلە زۆر ئاڵۆزەکاندا سەرکەوتوو بووە. زۆر جار خۆی لە شوێنی خوێندکار داناوە، کاتێک مەسەلەکە تیۆرێکی پەتی بووە، هەمیشە هەوڵ دەدا بە نموونەیەک پەیامە جێمەبەستەکەی بگەیەنێت. لە هەر بەشێک لە پێنج بەشی کتێبەکەیدا، بە پرسیارێک دەست پێ دەکات کە لە تەواوی بەشەکەدا هەوڵ دەدا وەڵامی بداتەوە، هەروەها پێشەکیی هەر بەشێک بە ژمارەیەک پرسیار دەست پێ دەکات کە تێیدا نووسەر هەوڵ دەدا بە پشتبەستن بە بەرهەمی نووسەرە کلاسیکییەکانی لە بابەت تۆکڤیڵ یا ڤێبەر و لێکۆڵیارە تازەکانی وەک جۆن ڕاوڵز و ئەمارتیا سین وەڵامیان بداتەوە.
نووسەر بەشێکی زۆر گرنگی بۆ مۆبێلیتەی کۆمەڵایەتی تەرخان کردووە و بە زنجیرەیەک پرسیار دەست پێ دەکات: ئایا دابەشکردنی کۆمەڵگە بۆ چینەکان، لە جۆرێک لە جۆرەکانی دیموکراسیدا هیچ مانایەکی هەیە؟ ئایا نەرمینواندنی کۆمەڵایەتیی ڕاستەقینە بوونی هەیە؟ ڕۆڵی خوێندنگە چییە؟ گشت ئەو پرسیارانە خوێنەر دەبەنەوە بەرەو تۆکڤیڵ، سیمیل (Simmel)، ڤێبەر، بۆدۆن (Boudon) و بۆردیۆ (Bourdieu) یا بەرەو لێکۆڵینەوەی ئاماری دەیانبەن. هێندێک لەم پرسیارانە دەبنە مایەی ناکۆکیی نێوان ئایدیالیزمی سیستمی شایستەیی لە کۆمەڵگە دیموکراسییەکان و پێواری مۆبێلیتەی کۆمەڵایەتی. لوی-ئەندرێ ڤالێ پێی وایە ئامارەکان لێکۆڵینەوەی ئاسایی دەیشێوێنن، دوای هەڵسەنگاندنی کەسێتییەکەی دەگاتە ئەو دەرئەنجامەی کە لە نێوان ساڵانی 1950–1990دا یەکسانی لە دەرفەتی کۆمەڵایەتیدا بە شێوەیەکی ناچیز و لەسەرخۆ، بەڵام جێگیر، پاشەکشێی کردووە.
لە دوابەشدا کە تەرخان کراوە بۆ وەڵامدانەوەی ئەو پرسیارەی ئایا دیموکراسی دەبێتە مایەی دادپەروەریی کۆمەڵایەتی، نووسەر پەنا بۆ کارەکانی ڕاوڵز دەبات کە دەبێتە مایەی ورووژاندنی ئەو پرسیارانەی لەمڕۆدا لە مشتومڕە گشتییەکاندا هاتوونەتە ئاراوە: ئایا یەکسانی دادوەرییە؟ ئایا پێویست نییە ئینساف بەسەر یەکسانیدا پەسەند بکرێ؟ بەڵام هەڵبژاردنی یەکسانییش پەرچدانەوەی نێگەتیڤی هەیە، هەر وەکو دیبەیتەکان دەربارەی کاری پۆزەتیڤ لە ویلایەتە یەکگرتووەکان ڕوونی دەکەنەوە. لەم خاڵەدا، نووسەر پەنا بۆ کارەکانی میکایل واڵزەر دەبات دەربارەی یەکسانیی ئاڵۆز، هەروەها بۆ تیۆری دادپەروەریی کۆمەڵایەتی کە ئەمارتیا سین دای ڕشتووە.
ئەم کتێبە پەرەگرافی جیاجیای دەقەکانی تۆکڤیڵ، هابەرماس، ڤێبەر، بۆدۆن و بۆردیۆی تیایە و دەقی تەواوی جاڕنامەی مافەکانی مرۆڤ و هاووڵاتیی تێدایە کە لە 26ی ئابی 1789 لە فرەنسا دەرچووە، ئەمە جگە لە ئەزموونی پەیمانگەی زانستە سیاسییەکان لە پاریس لە وەرگرتنی خوێندکاران لە توێژە کۆمەڵایەتییە هەژارەکان، ئەوەش بە مەبەستی سنووردارکردنی نایەکسانی لە دەرفەتدا کە خەڵکانی دەرەوەی شارەکانی فرەنسا ڕووبەڕووی دەبنەوە.
ئامانجی ئەم لێکۆڵینەوەیە، هەر وەکو نووسەر ڕوونی کردووەتەوە، پێشکەشکردنێکی سادەی هەمەلایەنەیە سەبارەت بە گرنگترین چەمک و میکانیزمی تایبەت بە هەر بابەتێکی کۆمەڵایەتی لە ڕێگەی ئەو گفتوگۆیانەی لە دەوروبەریدا ڕوو دەدەن. بە ڕاستییش نووسەر گرەوەکەی بردووەتەوە. کتێبەکە ڕوون و ڕەوان و ئاسانە، تەنانەت لە ئاڵۆزترین تیۆریشدا، وەک ئەوەی ڕاوڵز باسی دەکات و نووسەر دەیخاتە ڕوو، هەروەها دەقەکە لە ڕێگەی شرۆڤەکردنی ئەو تیۆرانەی لە ئێستادا گفتوگۆیان لەسەر دەکرێ، سەرنجی خوێنەر ڕادەکێشێت. پێکەوەکۆکردنەوەی تیۆر و پراکتیک بەهایەکی زانستیی گەورەی بە کتێبەکە بەخشیوە، خشتەی ژمارەکانیش بۆ جەختکردنەوەیە لەسەر ئەو فیکرانەی پێشکەشی کردوون. بۆیە پێمان باشە بە قووڵی بخوێنرێتەوە، تەنانەت گەر هێندێک لە فیکرەکانیش دوور بن لە کۆمەڵگەی ئێمەوە، چونکە دوای بژارە و تاقیکردنەوە، وای دەبینین بە شێوەیەک لە شێوەکان بەسەر ئێمەشدا پیادە دەبن.
د. جەهیدە لاوەند
پێشەکی
دیموکراسی بە تەنها یەکسانی نییە. یەکسانی هەمیشە دیموکراسی ناهێنێتە ئاراوە. سەرەتا وا دەردەکەوێت پەیوەندیی نێوان ئەم دوو چەمکە سەرەکییە کە شایانی شرۆڤەکردنن، سانا و کراوە بێت. ئەو پەیوەندییە چییە دیموکراسی بە یەکسانییەوە دەبەستێتەوە؟ بابەتی ئەم کتێبە کە بانگەشەی گشتگیری ناکات، خۆی لە دیاریکردنی ئەم مەسەلەیەدا دەبینێتەوە.
یەکەمین گرفتێک کە دەشێت ڕووبەڕووی ببینەوە، بریتییە لە دیاریکردنی ئەم دوو چەمکە: دیموکراسی و یەکسانی. پاشان نابێت تەنها وەک سیستمێکی سیاسی تەماشای دیموکراسی بکرێت. دیموکراسی، بەپێی تۆکڤیڵ، زیاتر بۆ ئەوە دەڕوات کە ببێت بە واقعێکی کۆمەڵایەتی. بەو مانایەی سروشتی پەیوەندیی کۆمەڵایەتیی نێوان هاووڵاتیان دیاری دەکات. لەم ڕوانگەیەوە، پێویستە لەسەرمان وا لە یەکسانی تێبگەین کە یەکسانییە لە هەلومەرجدا، واتە وەک یەک یەکسانی لە سیاسەت، یەکسانی لە بیرکردنەوە و یەکسانی لە دەرفەتدا.
بەڵام یەکسانی لە بیرکردنەوەدا خۆی لە خۆیدا مانای ئەوە دەگەیەنێت کە یەکسانی پێودانگی کۆمەڵگەیە: تاکەکانی سەردەمی دیموکراسی لەیەک دەچن. گەر یەکسانی ویستێکی فۆرمولەیی یا یاسایی بێت، ئەوا پێویستە لەسەری چی لە توانایدایە بیکات، بۆ ئەوەی تەرجەمە بکرێ بۆ ئەو واقیعەی کە هاووڵاتیان ڕووبەڕووی دەبنەوە. هەر کەلێنێک لە نێوان یەکسانییە جیاوازەکاندا، یەکسانی لە ماف و یەکسانیی کردەیی، چەمکی دیموکراسی دەشێوێنێت و لێڵی دەکات. لە پاڵ ئەوەشدا، پێناسەی دیموکراسیی کۆمەڵایەتی پرسیار دەربارەی ئارەزووی بەدیهێنانی یەکسانی لە دەرفەت (چونیەکیی دەرفەت) دەهێنێتە ئاراوە. کەواتە کارەکە پەیوەستە بە پرسیارکردن دەربارەی ئەوەی دیموکراسی ڕێگە بە جووڵەی کۆمەڵایەتی دەدات. ئایا کۆمەڵگە دیموکراسییەکەمان نەرمونیانە؟ ئایا هێشتا بەسەر چینەکاندا دابەش بووە؟ ئایا هێشتا بەرهەمهێنانەوەی کۆمەڵایەتی بەدی دەکەین، ئەمە لە کاتێکدا چینە کۆمەڵایەتییەکان هیچ دۆخێکی یاساییان نەماوە؟ لەم چوارچێوەیەدا، ئایا دیموکراتیزەکردنی خوێندنگە هەموو دەرئەنجامە چاوەڕوانکراوەکانی بەدی نەهێناوە؟ ئایا دیموکراسی هەمیشە سەرچاوەی یەکسانی نییە!
کەواتە دیموکراسی داخوازی و پارادۆکسیشە. لە ڕاستیدا، ئایا زۆریی دیموکراسی ئامرازێکە بۆ ئەوەی کۆمەڵگە زیاتر بە دیموکراسی بکات؟ پەرۆشی و شەیدایی تاکەکان بۆ یەکسانی، ئەو نایەکسانییەی کە بەدیی دەکەین و لە پێویستییەکانی ژیانی کۆمەڵایەتییە، دەکاتە کارێک لە توانادا نەبێت. ئیرادە (9) بە پتەوکردن و سەقامگیرکردنی دیموکراسییەت و بە پەرەپێدانی دەوڵەتی–خۆشگوزەران تەرجەمە کرا کە دەستوەردانی زۆر بۆ بەردەستکردنی پێداویستییە ئابووری و کۆمەڵایەتییەکانی تاکەکان دەکات و هەوڵ بۆ کەمکردنەوەی کەلینە کۆمەڵایەتییەکان دەدا. ئەم هەنگاوە کە دەیەوێت ناوەڕۆکێکی تازە و ڕاستەقینە بە چەمکی یەکسانی ببەخشێت، لەمڕۆدا بووەتە جێگەی گومان، لەبەر ئەوەی پرەنسیپی یەکسانی دەتوانێت ئاسەوارێکی پێچەوانەیی، واتە بەهێزکردنی نایەکسانی، بەرهەم بهێنێت. بەدەر لە ڕەوایەتیی دەوڵەت و چالاکی و دەستێوەردانەکانی، ئینساف بە شێنەیی جێگەی یەکسانی دەگرێتەوە. لەگەڵ هێشتنەوەی زۆرێک لە جیاوازییە ئابووری و کۆمەڵایەتییەکان، پێویستە چاکە (خراپە)ی تاکەکان لەبەرچاو بگیرێت بۆ ئەوەی دابەشکردن ئینسافانەتر بێت. جۆن ڕاوڵز لە دیاریکردنی پرەنسیپەکانی ئەم کۆمەڵگە دیموکراسییە بەئینسافەدا سەرکەوتوو بووە، بە جەختکردنەوەی لەسەر ئیمکانییەتی بوونی نایەکسانیی پۆزەتیڤ: لە توانادا هەیە پاساو بۆ بوونی نایەکسانی بهێنرێتەوە ئەگەر چارەنووسی نەدارەکان باشتر بکات. سیاسەتی جیاوازیی پۆزەتیڤ ئەم ئاڕاستەیە دەگرێتە بەر: خوێندنگەی باڵاهاتن، لە ڕێگەی ناوچە لەپێشترەکانی فێرکردن، ناوچە ئازادەکان، باربۆ کۆمەڵایەتییەکانی پەیوەست بە داهاتەکان و وەکیەکی، نموونەگەلێکن ئاماژەن بۆ ئەوەی کە ئێمە لەسەرخۆ لە ئەفسانەی یەکسانیی 1789 دەردەچین کە ساڵی 1945 چەسپا. ئەگەر ڕێگەیەک بۆ گەیشتن بە یەکسانی نەبێت، کارێکی زۆر باشترە لێکۆڵینەوە لە نایەکسانییەک بکرێ کە قەرەبووی نایەکسانییەکی دی بکاتەوە.
بەڵام دیموکراسییەت بە تەنها جەخت لەسەر یەکسانی ناکاتەوە. ئازادی بەهایەکی سەرەکییە لە کۆمەڵگە دیموکراسییەکاندا. ئایا گرژی و ناکۆکی لە نێوان ئەم دوو چەمکەدا هەیە؟ ئایا دیموکراسی بە دژایەتیی نێوان یەکسانی و ئازادی تەرجەمە ناکرێ؟ بە مەبەستی باشکردنی چارەنووسی زۆرێک لە خەڵکی، دیموکراسی دەبێتە سەرچاوەی دەرکەوتنی چینێکی مامناوەندی گەورە کە بە تاکایەتی و مادییەتەکەی دەناسرێتەوە. چێژی خۆشگوزەرانیی مادی و گۆشەگیری و دابڕان لە نێو بازنەیەکی تایبەتدا دەبنە مایەی گێلیی سیاسەت و کەمتەرخەمی لە کاروبارە گشتییەکاندا. ژمارەی دەنگنەدەران لە کاتی پێداچوونەوەی هەڵبژاردنەکاندا گەورەترین گەواهیدەرە لەسەر ئەوەی دەیڵێین. بەوەش، ئایا گریمانەی بینینی دەرکەوتنی فۆرمە تازەکانی ستەمگەری (10) ناکەین کە ڕەنگە هاتنیان هەڕەشە لە ئازادییەکان بکات؟ دیموکراسییەت لێوانلێوە لە ناکۆکی و مەترسییە گەورەکەش لەوێدایە کە ڕەنگە خۆی دژەکانی خۆی بەرهەم بهێنێت! بۆیە زۆر پێویستە شرۆڤەی پراکتیکە دیموکراسییەکان بکەینەوە بۆ ئەوەی ڕێگە نەدەین ئەم مەترسییە ڕوو بدات! لەم ناکۆیەشدا، پێویستە لەسەرمان هەڵوەستە لەسەر ئەو خاڵە بکەین کە لە دیموکراسیدا پرۆسە و بونیاتنان پێکەوە دەبینێت. پاڵپشت بە مێژوویەکی دوورودرێژ، دیموکراسییەت بە شێوەیەکی بەردەوام لە بونیاتناندایە.
چەمکی یەکسانی زۆر بە توندی و بە ڕوونی بە دیموکراسییەتەوە دەبەسترێتەوە. بەڵام پێویستە چی لە چەمکی یەکسانی تێبگەین؟ ئایا مانای ئەوەیە هەموو تاکێک هەمان شت بە دەست بهێنێت؟ ئایا یەکسانی تەنها فۆرمێکی ڕووکەش نییە؟ وەهمێکە؟ لە ڕاستیدا، ئایا لەسەرمان پێویست نییە بڕیار لەسەر ئەو ئەنجامگیرییە ترسناکە بدەین کە ڕۆسۆ (Rousseau) پێی گەیشت، ئەویش: هەرگیز دیموکراسییەکی ڕاستەقینە بوونی نییە؟ کارێکی حەتمییە: یەکسانیی نوێ، تەنانەت ئەگەر هێشتا مەسەلەیەک بێت بە تەواوەتی لێی نەدرابێت و بەدی نەهاتبێت، بوارێکە بۆ لێکۆڵینەوە و تەنانەت مەیدانێکیشە پێویستە لەسەرمان دەستی بەسەردا بگرین!
ئەم کتێبە بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ بە لای چارەسەرکردنی کێشە هاوچەرخەکاندا ناچێت، بەڵکو ئامانجەکەی پێشنیازکردنی هێندێک ڕاڤەکاریی تیۆرییە بۆ ڕووداوگەلێک کە لە سەردەمە هاوچەرخەکەماندا بەدییان دەکەین؛ بۆ نموونە، دواهەڵبژاردنی سەرۆکایەتی تیشکی خستە سەر دوو دیاردە: بایکۆتکردنێکی گەورەی دەنگدان و هەڵکشانێکی بەهێزی بزووتنەوە ڕادیکاڵەکان. لێرەوە، پێویستە ئەم کارە بۆ تێگەیشتنی ئەم دەرئەنجامانە هەوڵ بدات هێندێک کلیلی کۆنسێپچوەڵ (مفهومیە) پێشکەش بە خوێنەر بکات. ئیدی کارەکە پەیوەستە بە ڕاڤەکردنی ئێستا و باشتێگەیشتن لە شیکارییەکانی ڕابوردوو: کتێبەکانی گەورە نووسەرەکان زۆر شتمان لەسەر سەردەمەکەمان فێر دەکەن! هەروەها بە پەنابردنەبەر مشتومڕ و دیبەیتە تازەکان، دەتوانین ڕێگاگەلێک بدۆزینەوە بۆ لێکدانەوەی هێماکانی هێندێک لەو گرەوە سیاسی و ئابووری و کۆمەڵایەتییانەی کە لە کۆمەڵگە دیموکراسییە خۆرئاواییەکاندا گەشە دەکەن.
بۆیە ئەم کتێبە هەوڵ دەدات ئامرازی فیکری پێشکەش بکات، بە مەبەستی تێگەیشتن لەو دیبەتانەی دەربارەی ئەو پەیوەندییە سەرەکییە ئەنجام دەدرێن کە دیموکراسی و یەکسانی پێکەوە کۆ دەکەنەوە. بەوپەڕی خاکیبوونەوە، هەوڵ بۆ ڕوونکردنەوەی ئەو مەسەلانە دەدا کە وا دادەنرێت خاڵی بەیەکگەیشتنی پسپۆڕیگەلێک بن لە زانستە مرۆییەکاندا (11): سۆسیۆلۆجیا و سۆسیۆلۆجیای سیاسی، فەلسەفە و فەلسەفەی سیاسی و زانستە سیاسییەکان... پاڵپشت بە دەقە کلاسیکییەکان و کارە تازەکان، بەشدارییان لە دیبەیتە تازەکاندا کردووە، ئەم کتێبە هەوڵ بۆ توێکاریکردنی ئەو پەیوەندییە ئاڵۆزانە دەدا کە دیموکراسی و یەکسانی پێکەوە دەبەستنەوە.
لە بڵاوکراوەکانی زنجیرەی کتێبی دەزگای چاپ و پەخشی سەردەمدەزگای چاپ و پەخشی سەردەم 2017
⚠️ تێبینی: ئەم پەڕتووکە فایلی پی دی ئێفی لەگەڵدا نییە، تکایە یارمەتیی کوردیپێدیا بدە بۆ بەدەستهێنانی!. 📕 ناردنی پەڕتووک

⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏳️ زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
📄 جۆری دۆکومێنت: ⊷ وەرگێڕدراو
🖨 دەزگای چاپ و بڵاوکردنەوە: دەزگای چاپ و پەخشی سەردەم
🌐 زمان - شێوەزار: 🏳️ کرمانجیی ناوەڕاست
🏙 شار و شارۆچکەکان: ⚪ سلێمانی
📄 فایلی PDF: ✖️
🗺 وڵات - هەرێم: ⬇️ باشووری کوردستان

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
✨ کوالیتیی بابەت: 84% ✔️
84%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
84%
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (مانو بەرزنجی)ەوە لە: Jun 13 2017 2:00AM تۆمارکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (مانو بەرزنجی)ەوە لە: Jun 13 2017 2:01AM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
⚠️ ئەم بابەتە بەپێی 📏 ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
👁 ئەم بابەتە 1,883 جار بینراوە

📚 فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن 💾📖🕒📅 👫 ناوی تۆمارکار
📷 فایلی وێنە 1.0.128 KB Jun 13 2017 2:02AMمانو بەرزنجی
✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
⠪ بەشکردن
Facebook
Twitter
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
👍
⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ

دیموکراسی و یەکسانی

📚 فایلی پەیوەندیدار: 0
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 1
☂️ پارت و رێکخراوەکان
1.👁️دەزگای چاپ و پەخشی سەردەم
📂[ زۆرتر...]

Kurdipedia.org (2008 - 2020) version: 12.07
| 📩 contact@kurdipedia.org | ✔️CSS3 | ✔️HTML5
| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0,202 چرکە!
☎ +9647701579153 +9647503268282
| ☎ +31654710293 +31619975574