📊 بابەت 374,902 | وێنە 59,457 | پەڕتووک PDF 11,096 | فایلی پەیوەندیدار 43,940 | 📼 ڤیدیۆ 168 | 🗄 سەرچاوەکان 14,896
لەم کاتەدا 9 میوان لەسەر ماڵپەڕی کوردیپێدیا ئامادەیە!
🏠|📧|دەربارە!|پەڕتووکخانە|📅
🏠 دەستپێک|📧 پەیوەندی|💡 دەربارە!||
|
📅 ئەمڕۆ 12-07 لە مێژوودا
📅کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان
📅 رۆژەکان
📆12-07-2020
📆11-07-2020
📆10-07-2020
📆09-07-2020
📆08-07-2020
📆07-07-2020
📆06-07-2020
📂 زۆرتر ...
📅12 July
📝 بەڵگەنامەکان
📊 ئامار و راپرسی
✌️ شەهیدان
💚 ئەنفالکراوان
☪ قوربانیی شەڕی دەوڵەتی ئیسلامی - داعش
😞 قوربانیی شەڕی ناوخۆ
👩 قوربانیی توندوتیژی
📅 رۆژی لەدایکبوون
📅 رۆژی کۆچی دوایی
📅 10-07-2020
باکووری کوردستان
- پۆلیسی دەوڵەی تورک هەڵیکوتایە سەر بارەگای هەدەپە لە ناوچەی هەزۆر لە پارێزگای ئێلح لە باکووری کوردستان.[1]
- هێزەکانی پۆلیسی تورک بە فەرمانی داواکاری گشتی ئامەد هەڵیانکوتایە سەر ژمارەیەک خانەوادە. لە ئەنجامدا جەنگیز ئاتسز، فەردا ئیلدان، پنار ئاڵتاش و ئەمێد ماناپ دەستگیرکران و بۆ بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ئامەد گواسترانەوە.[1]
رۆژهەڵاتی کوردستان
- کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی زیاد ئیسباتی حەیدەرانلوو بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی ئەرتشی تورکیە لە سنووری چاڵدێران گیانی لەدەست دا. هێزەکانی
📅 09-07-2020
رۆژهەڵاتی کوردستان
- سێ کۆڵبەری کورد بە ناوەکانی حیکمەت ئەحمەدی کوڕی سدیق خەڵکی گوندی کوران، شەمزین ئەحمەدی کوڕی حاکم خەڵکی گوندی کوران و رەوشەن جەهانگیری کوڕی فازڵ خەڵکی گوندی سین ئاوای ناوچەی سۆما و برادۆستی ورمێ، بە تەقەی هێزەکانی سپای پاسداران بەسەختی پێکران.[6]
باشووری کوردستان
- فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا بەچڕی بۆردومانی چیای کورەزاری سنوری شارەدێی شیلادزێ دەکەن.[2]
- لە سنووری شارۆچکەی باتیفای سەر بە شارۆچکەی زاخۆ مین بە یەکێک لە سەربازانی هێزی پاسەوانیی سنووردا تەقییەوە.[1]
- زیاتر لە
📅 08-07-2020
باکووری کوردستان
- لە روحا لە ئەنجامی هەڵکوتانەسەر ماڵاندا بەکر کاراگەچیلی ئەندامی ئەنجومەی پارتی دەبەپە، خدر ئۆکتای هاوسەرۆکی هەدەپەی وێرانشار و ئیحساک گوندوز بەڕێوەبەری ناوچەکە دەستگیرکران. راگەیەنرا کە بڕیاری دەستگیرکردنی ئەندامی ئەنجومەنی هەدەپە سەما ئایشەئۆغلۆش دراوە. هەرسێ سیاسەتمەدارە کوردەکە بۆ بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی شارەکە گواسترانەوە.[1]
- لە بەندیخانەی شاری وان، 4 زیندانی سیاسی تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون. تووشبووان لە نەخۆشخانە کەرەنتین کراون.[1]
رۆژهەڵاتی کوردستان
- بەرپرسی رێکخراو
👫 محەمەد عەلی عەونی
محەمەد عەلی عەونی لە ساڵی 1897دا لە کوردستانی باکوور، لە شاری سوێرەک، سەربە شاری ئامەد، هاتۆتە ژیانەوه.
پلەی یەکەم و دووهەمی خوێندنی لە تورکیا تەواو کردوە و بۆ فێربوونی زانستی ئاینی و عەرەبی هاتۆتە میسر و لە قاهیرە، لە ئەزهەر خوێندیە و کارنامەی بەرزی ساندوە.
زمانی فارسی و فەرەنسیشی زۆرباش زانیوه، لەگەڵ ماڵە بەدرخانیەکاندا لە دامەزراندنی کۆمەڵی خۆیبوندا بەشداربوه. لەبەر کوردایەتی کردنی تورک نەیانهێشتوە بگەڕێتەوە نیشتمانی خۆی و هەر لەمیسر ماوەتەوە و لە دیوانی شاهیدا بەوەرگێڕی زمانە رۆژهەڵاتیەکان
📕 ئەنتوان چێخەف - لە پلاتۆنۆڤ-ەوە بۆ باخی گێلاس | 🏷️ پۆل: پەڕتووکخانە | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | 👁️‍🗨️
نوسینی: دانا ڕەئووف
ئەو ئەزموونە دەوڵەمەندەی چێخەف، وەک سیستمێکی تەواووایە، یەکەیەکی، هونەریی چڕ و سەراپاگیرە، لەم ئەزموونەدا شانۆ، چیرۆکەکانی تەواو دەکات و چیرۆکەکانیشی مەودا هزری و هونەری و کۆمەڵایەتییەکانی نێو شانۆنامەکانی قووڵ و هەمەلایەن دەکەن. لەگەڵ ئەوەیشدا دەتوانین بڵێین، کە چێخەفی شانۆنامەنووس هێڵێکی جیاواز دەدۆزێتەوە و هێدی هێدی گەشەی خۆی دەکات، گەشەی پرۆسە شانۆییەکە گەشەی چێخەفە، گەشەیەکە پڕ لە بەرگری، لە نوێبوونەوە، لە دوورکەوتنەوە لە دابونەریتە کۆنەکانی شانۆ، لە ڕێساکانی شانۆی، سەردەمەکەی، تا لە کۆتاییدا بنەما نوێ و ستراکتورە جیاوازەکەی بۆ شانۆ ڕو دەنێت.
لەم بوارەدا ستانیسڤسکی و نمیرۆڤیچ دانچنکۆ، کە دەقەکانی لە شانۆی هونەری مۆسکۆ نمایش دەکەن، ڕۆڵێکی ئێجگار گەورەیان لە بەردەوامی و گەشەی پرۆسەی هزری و هونەرییەکەی چێخەفدا گێڕاوە.
لە ژیانە واقیعییەکەدا، مرۆڤ لە هەموو چرکەساتێکدا سەرقاڵی یهکترکوشتن یان خۆهەڵواسین نین، هەروەها هەموو کاتێک خواستی خۆشەویستی خۆیشان دەرنابڕن. هەموو کاتی خۆیشیان بۆ ئەوە تەرخان ناکەن، باسی شتی ژیرانە بکەن، بەڵکو ئەوان زیاتر خەریکی نانخواردن، خواردنەوە، چاوچاوێن و گوتنی شتی بێمانا و تووڕەهاتن_ ئەمەیش ئەوەیە، کە دەبێت لەسەر شانۆ ڕوو بدات. دەبوایە دەقێک نووسرابا، کە مرۆڤەکان بێن و بڕۆن، نان بخۆن، باسی ئاووهەوا بکەن و خهریکی یاریی کاغەزێن بن. ژیان دەبێت ڕێک وەک ئەوە وا بێت، کە هەیە و مرۆڤەکانیش هەر ڕێک وەک ئەوە بن، کە هەن. دەبێت لەسەر شانۆیش هەموو شتێک گرێکوێرە و هاوکات ئاسان و سادە بن، وەک ئەوەی لە خودی ژیان، خۆیدا، بەو جۆرەن. خەڵک لەسەر شانۆ ژەمەکانی ڕۆژانەی خۆیان دەخۆن و لەگەڵ تێپەڕینی کاتدا بەختەوەر دەبن، یان ژیانیان وێران دەبێت.
ئەنتوان چێخەف
سەرەتایەک
چێخەف هەمیشە وەکو هێزێکی گەورە بۆ لای خۆی ڕایکێشاوم، لە چێخەفدا ژیانم جوانتر بینیوە، شانۆم لە چێخەفدا بە شێوەیەکی تر دۆزیوەتەوە، کە لای هیچ شانۆنامەنووسێکی تر بەو شێوەیە نهمدیوه. چێخەف، بۆ من، ئەو سەرەتایە بوو، کە هەمیشە دەگەڕێمەوە سەری و شتێکی تری سەبارەت بە ژیان لێوە فێر دەبم، دیدێکی ترم پێ دهبهخشێت و زیاتر لە شانۆ و ڕۆڵی شانۆ دەگەم. چێخەف بۆ من لە زۆر ڕووەوە لە شەکسپیر گەورەتر، یان هاوشانی ئەو بووە و وەک دوو هێزی گەورە پرۆسەی شانۆیان دەوڵەمەند کردووە، دونیایەکیان بۆ شانۆ خوڵقاندووە، کە بەبێ ئەوان لەشانۆگەیشتن زەحمەتە. لەگەڵ ئەوەیشدا چێخەف تا ساڵەکانی جەنگیی جیهانی دووهەم لەسەر شانۆکانی ئەورووپا زۆر بە کەمی نمایش کراوە و تهنیا لای چەند شانۆکارێکی دیاریکراویش ناسراو بووە، بەڵام لەدوای جەنگ و بەتایبەتییش لەدوای ساڵی 1950وە، چێخەف بە شانۆکانی ئەورووپا ئاشنا دەبێت و وەک کیشوەرێکی تازە دەدۆزرێتەوە. لە ساڵی 1960یش بەدواوە، شانبهشانی شەکسپیر، گرنگترین شانۆنامەنووس بووە، کە بە بەردەوامی لەسەر شانۆکانی ئەورووپا، بە خوێندنەوەی جوداوە پێشکەش کراوە و هەمیشەیش لە نوێبوونهوهدایه.
چێخەف هەرگیز پرسە ئەدەبییەکانی لە تیۆردا ڕاڤە نەکردووە و مەسەلە تیۆرییەکان، نە کاری ئەو بوون و نە سەرنجی ئەویان ڕاکێشاوە، بەڵام لە نێوەندی نووسینەکانیدا هەمیشە پێداگریی لە گرفتێک کردووهتەوە: ئەو شتەی هاوچەرخەکانی خۆی بە ئەدەبی ڕیالیزم ئاماژەیان بۆ دەکرد، چیتر بۆ ئەو باسی لە واقیع نەدەکرد و لە ژیان نزیک نەدەبووەوە، بەڵکو لەنێو چەند دابونەریتێکدا، بە تەواوی چەقی بەستبوو. جۆرێکی تر لە نووسین بۆ ئەوەی سەرلەنوێ واقیع لە ڕیالیزمێکی تری هونەریدا ڕەنگ بداتەوە، بۆ ئەو پێویست بوو. ئەوەی چێخەف کردی، گەڕانەوە بوو بۆ بنەما و ئەگەرەکانی ساکارییەکی قووڵ، خۆڕزگارکردن لە شتە زیادەکان و قووڵبوونەوەیەکی جیاواز بەنێو بنەماکانی ئەو ساکارییەدا. ساکارییش لە نووسیندا شتێکی سانا و ساکار نەبووە، بەڵکو ئاڵۆزی و ئاستەنگی خۆی هەبووە و هەیە، بەتایبەتی ئەو زمانەی دەبێتە دەربڕی ئەو واقیعە، هاوکات ئامڕازێکی ساکاریش، زۆر جار دەبێتە شتێکی دروستکراو و بێ گیان. ئەو ڕێگهیەی چێخەف گرتیە بەر بۆ دۆزینەوەی ئەو ساکارییە، پاککردنەوە و داماڵین و تەکاندنی دابونەریتەکانی ئەو ڕیالیزمە بوو، کە فۆرم و شێوازەکانی بنەمایەکی بەهێزیان لە ئەدەبی ڕووسیدا هەبووە. چێخەف پێی وا بوو، ئەو ڕیالیزمە چیتر گوزارشت لە واقیعیەتی ژیان و ژیانی ڕۆژانە ناکات.
چێخەف سەرەتا لە ساڵەکانی 1888 و 1889وە، بە چیرۆکەکانی توانیی تەکنیکێکی نوێ و جودا بۆ ئەو ڕیالیزمە بدۆزێتەوە، کە لەنێو وردەکارییە ڕووکەش و ساکارەکانی دیوی دەرەوەی شتە ڕواڵەتییەکاندا، شتە گەوهەری و قووڵەکان بدۆزێتەوە و بەرجەستەیان بکات. له چیرۆکه کورتهکانیدا، تۆنێکی پڕ لە خەندە و کۆمیدیایەکی پڕ لە پێکەنین، وەک ئامڕاز و میتودێک بەکار دەهێنێت، ئەم کۆمیدیایەش دەبێتە فۆرمێک بۆ خۆدەربازکردن لە دابونەریتە باوەکان و داهێنانی مێتودێکی نوێ. ئەم چیرۆکە کورتە کۆمیدی و ساتیرانە، تەنها ڕەخنە نەبوون لە مەسەلە کۆمەڵایەتییەکان، بەڵکو توانج و گاڵتەوگەپیش بوون بە هونەر و ئەدەبی ئەو دەمە. چێخەف دەیتوانی لە پەژارە، زەردەخەنە و لە پێکەنینیش جۆرێک لە پەژارە دروست بکات، کە لەم هاوکێشە دژ بەیەکەدا ژیانە تاڵەکەی هەژاران و هەندێک جار ڕەشبینییەکی وای دەخوڵقان، کە لە قووڵایی بەرگە کۆمیدی و ساتیرەکەیدا ژیانی پڕ لە ژان و ئازاری پاڵەوانەکانی ببینین. چێخەف دەڵێت: (من وای دەبینم، ئەگەر ئەرکی ئەدەب لەنێو ئەو هەموو ڕسواییە کەڵەکەبووەدا، کە هەیە، تەنها لە دۆزینەوەی مرواریدا بێت، کەواتە ئەمە ڕەتکردنەوەی خودی ئەدەبە. ئەدەب، بۆیە هونەرە، چونکه وێنای ژیان وەک خۆی دەکات، وەک ئەوەی هەیە. کەواتە لەو حاڵەتەدا، کە تەنها مروارییەکان دۆزرابێتنەوە، ئەوا ئەدەب ئەرکی خۆی لەدەست داوە). دونیاکەی چێخەف پڕە لەو کەسانەی، کە دەژین، هاوسەرگیری دەکەن و دەمرن، بەبێ ئەوەی هەست بە تێپەڕبوونی ژیان بکرێت. ئەم کارەکتەرانە خۆیان ئەو بەندیخانەیە نابینن، کە تیایدا زیندانی کراون، کە ژیانیان تراجیدیایە و لە هەمان کاتدا پێکەنینە. ژیان کۆمیدیایەکە پڕە لە ئازار. ئەمەیش ئەو مەسەلانەن دەبێت تیۆریان بۆ بکرێت و خوێندنەوەی ڕەخنەییان لە دووتوێی دەقەکانیەوە بۆ بکرێت.
لەمێژە خەونی ئەوەم هەبووە بە کتێبێک زیاتر لە چێخەفدا قووڵ ببمەوە، مەودا و بنەما و ستراکتورە هونەرییەکەی شی بکهمهوه، چەندە چێخەف-یشم دەخوێندەوە، چەندە لەسەر شانۆکانی دونیا دەقەکانیم دەبینی و چەندە لەم نووسەرە نزیک دەبوومەوە، گرنگی و گرانیی ئەو پرۆژەیەشم زیاتر بۆ ڕوون دەبووەوە. ئەم کتێبەی بەردەستیشتان لێکۆڵینەوەیەکی شیکاری نییە سەبارەت بە ژیان و دونیا و بەرهەمە زۆرەکانی چێخەف: چیرۆکەکانی، شانۆنامە ڤۆدڤێل و یەکپەردەییەکانی و دواتریش شانۆنامە درێژەکانی، بەڵکو هەوڵێکی بچووکە بۆ ئاشنابوون بە دیدی شانۆیی و خوێندنەوەیەکیشە بۆ هەر پێنج شانۆنامە گەورەکەی: نەورەس، خاڵە ڤانیا، سێ خوشک، باخی گێلاس، هاوکات یەکەم دەقی درێژی (پلاتۆنۆڤ)، کە لە تەمەنی بیست ساڵیدا نووسیویەتی. ئەم کتێبە هەوڵێکی بچووکی منە بۆ ڕوونکردنەوەی مەودا بابەتی و دیدە هونەرییەکانی ئەم پێنج دەقە و دەستنیشانکردنی بنەما سەرەکییەکانی؛ ڕۆنانی درامی، هزر، ئەتمۆسفێر، هاوکات ئەو بەهایانەی چێخەف بەدوایاندا دەگەڕا و ئەو گۆڕانکارییە بنەڕەتییانەی چێخەف لە هونەری شانۆ و دەقی شانۆی جیهانیدا کردوونی. ئەم لێکۆڵینەوەیە، چەندە شیکارییەکی وردی دەقەکانی چێخەف و خوێندنەوەیەکی هەمەلایەنەی ڕۆنانی درامی و کارەکتەر و ڕووداوە، هێندەیش دەروازەیەکی بەرینی ڕەخنەییە و یاریدەدەرێکی گرنگیشە بۆ هەموو ئەکتەر و ڕیژیسۆرێک، کە دەیانەوێت کار لە دەقەکانی چێخەفدا بکەن. وەرگێڕانی هەر چوار دەقە گەورەکەی چێخەف-یش لە ڕووسییەوە بۆ کوردی و بڵاوکردنەوەیان لە پرۆژەی زنجیرەی شانۆی بیانی-دا، لە دەزگای ئاراس، چەندە هانی ئەم نووسینەی داوم، هێندەیش ڕێگهخۆشکەر و سەرچاوەیەکی گرنگ و سەرەکیی نووسینی ئەم کتێبە بووە و ئاسانکاریی بۆ کردووم. بەبێ بوونی ئەم دەقانەی چێخەف بە کوردی، ئەم کتێبە بەهایەکی ئەوتۆی نەدەبوو.
لەم کتێبەدا، بەش بە بەش، لە پلاتۆنۆڤ-ەوە بۆ باخی گێلاس، گەشەی چێخەف-ی شانۆنامەنووس دەبینین؛ تەنانەت لە هەندێک شتی ورد و کۆنکرێتییشەوە نزیک دەبینەوە: بۆ نموونە لە هەموو دەقە شانۆییەکانیدا کارەکتەری (دوکتۆر)ێک هەیە، جگە لە دوا دەقی، کە هیچ دوکتۆرێکی تیا نییە، چێخەف-ی پزیشک سوودی لە ئەزموونی خۆی، بۆ وێناکردنی ئەم دوکتۆرانە وەرگرتووە. شتێکی تر، کە لە هەموو دەقەکانیدا گەڕاوەتەوە سەری و بەکاری هێناوە، تەقەکردنە، لە هەموو دەقەکانیدا، جگە لە دوا دەقی، تەقەی تیا دەکرێت، لەم ڕووەوە گوتەیەکی بەناوبانگی چێخەف هەیە، کە دەڵێت: (ئەگەر تفەنگێک لە سەرەتای دەقێک بە دیوارەکەوە هەڵواسرابێت، دەبێت لە کۆتاییدا تەقەی پێ بکرێت) بەڵام لە (سێ خوشک)دا تەنها لە دەرەوەی شانۆوە گوێمان لە دەنگی تەقە دەبێت، لە باخی گێلاس-دا بە هیچ شێوەیەک تەقە ناکرێت، هەرچەندە چەکیش لەسەر شانۆ دەبینرێت. ئەگەر مەرگ بواری بە چێخەف بدایە، لەوانە بوو باخی گێلاس، کە نە پزیشکی تیایە و نە تەقەیشی تیا دەکرێت، سەرەتایەکی تر بوایە بۆ هونەری شانۆنامەنووسین لای ئەم نووسەرە گەورەیە.
لە هەموو دەقە شانۆییەکانی چێخەف-دا وێنەی دایکێکی نێگەتیڤ، دایکێکی خراپ هەیە، چێخەف خۆی باوکێکی خراپی هەبووە، بەڵام دایکی کەسێکی میهرەبان بووە و پێوەندییەکی باشی بە دایکیەوە هەبووە: لە ئیڤانۆڤ-دا کارەکتەری (زینەیدە لێبێدیڤەی) دایکی ساشا، هێندە ڕەزیل و چاوچنۆکە، قەرزی تازەزاواکەی لە پارەی مارەیی کچەکەی هەڵدەگرێتەوە، لە خاڵە ڤانیادا، دایکی ڤانیا بە شتی بێماناوە سەرقاڵە و گوێ نادات بە خەم و ئازارەکانی کوڕەکەی، لە نەورەس-دا، ئەرکادینا، کە کەنستەنتین-ی کوڕی لە نینا زیاتر پابەندی دایکیەتی، بەڵام ئەو کوڕەکەی نابینێت و هەندێک جار گاڵتەیشی پێ دەکات. لە سێ خوشکدا، دەکرێت ناتالیا، وەک دایکێکی بێبەزەیی ببینین، کە تەنها بیر لە خۆی دەکاتەوە و منداڵەکان وەک چەکێک دژ بە مێردەکەی بەکار دەهێنێت. تەنانەت لە باخی گێلاس-یشدا، وێنەی دایکێکی خۆویستمان هەیە، هەرچەندە وێنەکە لەم دەقەدا هێندە ئاشکرا نییە. لوبۆڤ ڕنێفسکەیا، ئەو پارە کەمەی بۆ ئانیای کچی دانراوە، دەبات، تا سەفەری پێ بکات بۆ پاریس بۆ لای دۆستەکەی، کە ئانیا خۆی ئەو پارەیەی زۆر پێویستە.
هەرچەندە چێخەف بە کورتەچیرۆک دەستی بە نووسین کردووە، بەڵام شانۆ ئەزموونێکی گرنگی ئەم نووسەرەیە، هەروەک چیرۆک لە سەرەتاکانی ژیانی ئەدەبییەوە دەستی پێ کردووە، چیرۆکی تێکەڵاوی شانۆ کردووە و لە شانۆوە چیرۆکەکانی نووسیوە و چیرۆکەکانی بە شێوەیەکی قووڵ لە ستراکتوری دەقە شانۆییەکانیدان. ئەم ئاوێتەبوونەیش لە چیرۆک و شانۆدا دووبارەبوونەوە نەبووە، هێندەی کارەکتەرەکانی نێو چیرۆکەکانی، لە شانۆنامەکانیدا بە ژیانێکی ترەوە دەرکەوتوون، خودی چیرۆکەکان بوون بە شانۆ و شانۆ لەنێو چیرۆکەکانیدا گەشەی کردووە و بوون بە شتێکی تر. زۆر جار ئەوە دووپات دەکرێتەوە، کە کۆی بەرهەمەکانی چێخەف وەک یەک (ڕۆمان)ی گەورە ئاماژەی بۆ دەکرێت، پریشکی چیرۆکەکانی کەوتوونەتە نێو دەقە شانۆییەکانییەوە، زۆر جاریش بە شێوەیەک لە شێوەکان چیرۆکەکانی بۆ شانۆ ئامادە کردوون و لەسەر شانۆکان لەدایکبوونەتەوە.
نووسینی دەقە شانۆییەکان بەراورد بە چیرۆکەکانی، بە شەونخونی و ئازارێکی زۆر و گەڕانێکی بەردەوامەوە لەدایک بوون، کە زۆر جار کارێکی خراپی کردووهتە سەر ڕەوشی تەندروستیی ئەم نووسەرە. هەندێک لەو بڕوایەدان، نووشوستی یەکەم نمایشی (نەورەس) لە ساڵی1897دا لەسەر شانۆی ئەلکسەندەرنیسکی، هۆکاری ئەو خوێنبهربوونه بەردەوامەی چێخەف بوو، کە تا دوا ڕۆژەکانی ژیانی لێی نەبووەوە.
چێخەف هەر لە دەقە یهکپهردهییه کورتەکانیەوە بەدوای فۆرم و شێوازێکی نوێدا گەڕاوە، ئەم فۆرمەیشی لە سەرەتادا نەدۆزیوەتەوە، هەمیشە جۆرە جیاوازییەک لەنێوان شێوازە تازەکان و ناوەڕۆکێکی کۆندا هەبووە. گەڕان بەدوای شێوەی تازە، کارەکتەری جودا و ئامڕازە جیاوازەکاندا، پێوەندییەکی گرنگی بە بەها و دیدە تازەکانیشەوە هەبووە. ئەم گەڕانەی چێخەف لە (پلاتۆنۆڤ) و (ئیڤانۆڤ) و (شەیتانی دارستان)ەوە دەست پێ دەکات، هەروەها تەنها هەوڵێکیش نەبووە بۆ دۆزینەوەی شێوازێکی تازە، بەڵکو گەڕان بووە بەدوای ڕاستگۆیی و بەهاکانی هونەر و ژیاندا. (پلاتۆنۆف) هەر زوو دەدڕێنێت (دوای مردنی بە ماوەیەکی زۆر و بە ڕێکەوت نوسخەیەکی دەدۆزرێتەوە)، بەڵام بە بەردەوامی کار لەسەر (ئیڤانۆڤ) و (شەیتانی دارستان) دەکاتەوە، هەمیشە دەگەڕێتەوە سەریان، ئامادەیان دەکاتەوە، گۆڕانکارییان تیادا دەکاتەوە، سەرلەنوێ دایاندەڕێژێتەوە و لە ئەنجامدا (خاڵە ڤانیا) لە (شەیتانی دارستان)ەوە لەدایک دەبێت. ئەم هەوڵە بەردەوامانەی چێخەف (نەورەس، سێ خوشک و باخی گێلاس) بەرهەم دەهێنن و چێخەف لەم دەقانەیدا، ماناکانی ئەو گەڕانە هزرییە لە ئەفراندنی ئەو دەقە شانۆییە گەورانەدا دەدۆزێتەوە. چێخەف لە نامەیەکیدا، کە ساڵی 1901 بۆ گۆرکیی نووسیوە، دەڵێت: (ئێستا هەست بەوە دەکەم، کە پێویستە بە شێوەیەک بنووسم، لەوەوبەر بەو شێوەیە نەمنووسیبێت، ئەمەیش سەبارەت بە مەسەلە کۆنەکان نا، بەڵکو دەبێت بە شێوەیەکی تر سەبارەت بە شتگەلێکی تر و لەپێناوی مرۆڤێکی تردا بنووسم)، ئەمەیش ئەو دیدە هەمیشە بزۆز و پڕ لە گۆڕانکارییهبووە، کە چێخەف لە پراکتیکدا کاری لەسەر کردووە.
چێخەف هەر لە چیرۆکە ساتیرە تەنزئامێزە کورتەکانیەوە لە هەوڵی ئەوەدا بووە بەنێو واقیعی ژیانی کۆمهڵگهی ڕووسیدا ڕۆبچێتە خوارەوە و لە کێشە و ئازارەکانی مرۆڤی ئەو واقیعە بگات. ئەو هەر زوو، لە ژیانی ڕۆژانەی خۆیانەوە، لەو ژیانە سەخت و نایەکسان و نادادپەروەر و توندوتیژە گەندەڵە گەیشتبوو، ساتیرەکانیشی بەرهەڵستییەکی ئەو واقیعە بوون. چێخەف خەونی نەدەبینی، دەیویست بەرهەمەکانی گوزارشت لەو واقیعە و مرۆڤەکانی بکات؛ کەسانی خۆویست، بزربووی ژیانێکی بێمانا، هەندێک جار بێباک، ڕەشبین بەرامبەر بە ئێستا و دواڕۆژ، بێکار، بەبێ ڕوتووش و دەسکاری و دروشمی بریقەدار، پاڵەوانەکانی پێک دەهێنن.
چێخەف هەوڵی ئەوەی نەدەدا، لەم واقیعە سەختە گەندەڵەدا وێنای مرۆڤی بچووک بکێشێت، ئەو نەیدەیویست ڕەوشی ژیانی مرۆڤی بچووک باس بکات، بەڵکو باسی ئەو بەربەستانەی دەکرد، کە ڕێگه لە گەورەیی مرۆڤ دەگرێت، کە وا لە مرۆڤ دەکات کهسێکی بچووک بێت. چێخەف بە شێوەیەکی ڕاستگۆیانە، لە بنەماکانی ئەو واقیعیەتەی پەرەی پێ دابوو، ئەو شتانەی دەدۆزییەوە، کە لە مرۆڤدا بچووکن، لەو ئامادەبوونەی مرۆڤدا، کە بچووکیان دەکاتەوە. چێخەف کاری لەسەر گۆڕانکاریی ئەو ژیانە بێبایەخ و ڕەشبینەی کارەکتەرەکانی نەدەکرد و ئەوەی بۆ خۆیان بەجێ دەهێشت. ئەو بڕوایەکی پتەوی بە وزە و هێزی مرۆڤ هەبوو، کە دەتوانن ژیانی خۆیان بگۆڕن، گەورەیی لەنێو چڵپاوی نایەکسانی و سەختیی ڕۆژگار و گەندەڵیدا بدۆزنەوە. هەر لەم ڕووەوە، ساکاری و ڕاستگۆیی لە گوزارشتدا، بنەمایەکی فراوان و گرنگی پرۆسە ئەفراندنە گەورەکەی چێخەف پێک دەهێنێت، ساکاری و ڕاستگۆیی بنەماکانی ئەو ڕیالیزمە تایبەتمەندەیە، کە چێخەف لە چیرۆک و دەقە شانۆنامەکانیدا کاری لەسەر کردوون و دونیایەکی تری بە ڕووی ئەدەب و شانۆی جیهانیدا کردووهتەوە. ڕاستگۆیی لە گوزارشتە هونەرییەکاندا، لە خودی هونەردا بنەمایەکی گەلێک گرنگ و پتەو بووە بۆ ئەو، لەم ڕووەوە دەڵێت: (ئەوەی لە هونەردا بەرز و جوانە، ئەوەیە بە درۆ قایل نابێت... لە هونەردا ناتوانین درۆ بکەین. مرۆڤ دەتوانێت لە پێوەندییە خۆشەویستییەکانیدا، لە سیاسەتدا، لە پزیشکیدا، درۆ بکات، دەتوانێت فێڵ لە مرۆڤ بکات، تەنانەت خودی خودایش فریو بدات -کە زۆر جار ڕووی داوە- بەڵام هەرگیز لە هونەردا ناتوانین درۆ بکەین. لە هونەردا کەس دەستخەڕۆ و لە خشتە نابرێت).
ئەو ئەزموونە دەوڵەمەندەی چێخەف، وەک سیستێمێکی تەواو وایە، یەکەیەکی هونەریی چڕ و سەراپاگیرە، لەم ئەزموونەدا شانۆ، چیرۆکەکانی تەواو دەکات و چیرۆکەکانیشی مەودا هزری و هونەری و کۆمەڵایەتییەکانی نێو شانۆنامەکانی قووڵ و هەمەلایەن دەکەن. لەگەڵ ئەوەیشدا دەتوانین بڵێین، کە چێخەفی شانۆنامەنووس هێڵێکی جیاواز دەدۆزێتەوە و هێدی هێدی گەشەی خۆی دەکات، گەشەی پرۆسە شانۆییەکە گەشەی چێخەفە، گەشەیەکە پڕ لە بەرگری، لە نوێبوونەوە، لە دوورکەوتنەوە لە دابونەریتە کۆنەکانی شانۆ، لە ڕێساکانی شانۆی سەردەمەکەی، تا لە کۆتاییدا بنەما نوێ و ستراکتورە جیاوازەکەی بۆ شانۆ ڕۆ دەنێت. لەم بوارەدا ستانیسلاڤسکی و نمیرۆڤیچ دانچنکۆ، کە دەقەکانی لە شانۆی هونەری مۆسکۆ نمایش دەکەن، ڕۆڵێکی ئێجگار گەورەیان لە بەردەوامی و گەشەی پرۆسە هزری و هونەرییەکەی چێخەفدا گێڕاوە.
دانا ڕەئووف
19-10-2016
لە بڵاوکراوەکانی زنجیرەی کتێبی دەزگای چاپ و پەخشی سەردەم 2017
⚠️ تێبینی: ئەم پەڕتووکە فایلی پی دی ئێفی لەگەڵدا نییە، تکایە یارمەتیی کوردیپێدیا بدە بۆ بەدەستهێنانی!. 📕 ناردنی پەڕتووک

⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏳️ زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
📙 پەڕتووک - کوورتەباس: 🎭 شانۆ / شانۆگەری
📄 جۆری دۆکومێنت: ⊷ وەرگێڕدراو
🖨 دەزگای چاپ و بڵاوکردنەوە: دەزگای چاپ و پەخشی سەردەم
🌐 زمان - شێوەزار: 🏳️ کرمانجیی ناوەڕاست
🏙 شار و شارۆچکەکان: ⚪ سلێمانی
📄 فایلی PDF: ✖️
🗺 وڵات - هەرێم: ⬇️ باشووری کوردستان

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
✨ کوالیتیی بابەت: 84% ✔️
84%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
84%
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (مانو بەرزنجی)ەوە لە: Jun 13 2017 1:52AM تۆمارکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (بەڕێوەبەری سیستم)ەوە لە: Jun 14 2017 12:51AM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
⚠️ ئەم بابەتە بەپێی 📏 ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
👁 ئەم بابەتە 4,189 جار بینراوە

📚 فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن 💾📖🕒📅 👫 ناوی تۆمارکار
📷 فایلی وێنە 1.0.133 KB Jun 13 2017 1:54AMمانو بەرزنجی
✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
⠪ بەشکردن
Facebook
Twitter
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
👍
⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ

ئەنتوان چێخەف

📚 فایلی پەیوەندیدار: 0
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 3
☂️ پارت و رێکخراوەکان
1.👁️دەزگای چاپ و پەخشی سەردەم
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
1.👁️19-10-2016
👫 کەسایەتییەکان
1.👁️دانا رەئوف
📂[ زۆرتر...]

Kurdipedia.org (2008 - 2020) version: 12.07
| 📩 contact@kurdipedia.org | ✔️CSS3 | ✔️HTML5
| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0,234 چرکە!
☎ +9647701579153 +9647503268282
| ☎ +31654710293 +31619975574