دواڕۆژ، ڕێبین حەسەن
لەماوەی یەکەم هەفتەی ئەم مانگەدا، لەسنووری قەزای #پێنجوێن# و دەوروبەری دوو ڕووداوی ئاگرکەوتنەوە ڕوویانداوە و دوو کەسیش دەستگیرکراون.
هێمن کەمرخان، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی، بەدواڕۆژی ڕاگەیاند، لەسەرەتای ئەم مانگەوە تاوەکو ئەمڕۆ 2017/6/7 لەسنووری بەشی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پێنجوێن، دوو حاڵەتی ئاگرکەوتنەوە ڕوویانداوە و لەلایەن ئەفسەر و کارمەندانی بنکەی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پێنجوێن و ناڵپارێز، دوای هەوڵ و ماندووبوونێکی زۆر کۆنتڕۆڵکراون.
روونیشیکردەوە هەرچەندە هۆکاری سەرەکی ئاگرکەوتنەوەکان نەزانراوە، بەڵام لێکۆڵینەوە و بەدواداچوون بۆ دۆزینەوەی هۆکاری ئاگرکەوتنەوەکان دەستیپێکردووە و بەردەوامە، بەو هۆکارەشەوە زیاتر لە 100 دۆنم لەپوش و پاوان و داری سروشتی سوتاون و زیانیان پێگەیشتووە.
بەرپرسەکەی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی ئاماژەی بەوەشکرد، هەر لەسنووری پێنجوێندا، بەهۆی ڕاوکردنی ماسی و بڕینی داری دارستانەکان دوو هاووڵاتی دەستگیرکراون و ڕادەستی دادگا کراون بۆ گرتنەبەری ڕێکاری یاسایی بەرامبەریان.
07-06-2017
Ev babet bi zimana (کوردیی ناوەڕاست) hatiye nvîsandin, klîk li aykona
bike ji bu vekirina vî babetî bi vî zimana ku pî hatiye nvîsandin!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Ev babet 6,207 car hatiye dîtin
Raya xwe li ser vî babetî binivîsin!