بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا: یارینامە - وەشانی 1
🏠|📧|دەربارە!|پەڕتووکخانە|📅
🏠 دەستپێک|📧 پەیوەندی|💡 دەربارە!
|
📅 ئەمڕۆ 05-04 لە مێژوودا
📅کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان
📅 رۆژەکان
📆05-04-2020
📆04-04-2020
📆03-04-2020
📆02-04-2020
📆01-04-2020
📆31-03-2020
📆30-03-2020
📂 زۆرتر ...
📅05 April
📝 بەڵگەنامەکان
📊 ئامار و راپرسی
✌️ شەهیدان
💚 ئەنفالکراوان
☪ قوربانیی شەڕی دەوڵەتی ئیسلامی - داعش
😞 قوربانیی شەڕی ناوخۆ
👩 قوربانیی توندوتیژی
📅 رۆژی لەدایکبوون
📅 رۆژی کۆچی دوایی
|💳 کۆمەکیارمەتیمان بدە بۆ پێکهێنانی کوردیپێدیایەکی باشتر. تەنانەت کۆمەکێکی بچووکیش دەبێتە یارمەتیدەرمان.
یارمەتیی ئێوەمان دەوێت بۆ:
* بەدەستهێنانی تەکنەلۆجیای باشتر و خێراتر...
* دانانی ئۆفیسێک بۆ رێکخراوی کوردیپێدیا لە باشووری کوردستان.
* دامەزراندنی چەند کارمەندی تایبەت بەخۆیەوە، تا بەردەوام ناوەڕۆکی کوردیپێدیا باشتر بکرێت.
|📕 پەڕتووکخانەگەورەترین و پۆلێنکراوترین پەڕتووکخانەی دیجیتاڵی کوردی! - (10,775) پەڕتووک||
📅 04-04-2020 - تووشبوویەکی تری کۆڕۆنا لە سلێمانی گیانی لەدەستدا
باکووری کوردستان
- لە زیندانی ئێلح پشێووی دروستبوو و زیندانییەکان بەشێکی زیندانەکەیان سووتاند، پاشان تورکەکان هەندێک لە زیندانییەکانیان گواستەوە.[2]
رۆژهەڵاتی کوردستان
- باقی شەفیعی ڕۆناکبیر، شاعیر و نووسەری هەورامی خەڵکی شاری پاوە لە تەمەنی 74 ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.[2]
باشووری کوردستان
- لە هەرێمی کوردستان قەدەغەی هاتوچۆی تەواوەتیی پیادە و ئوتومبیل بۆ ماوەی 48 کاژێر راگەیەندرا و لە 12ی نیوەڕۆی ئەمڕۆوە دەستپێدەکات، تەنانەت نانەواخانەکان و فرۆشیاری خواردەمەنیش دەگرێتەوە.[1]
- تووشبوویەکی تر
📅 04-04-2020 - تووشبوویەکی تری کۆڕۆنا لە سلێمانی گیانی لەدەستدا
🏷️ پۆل: رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
بەڵگەنامەکانی ئەمڕۆ: 04-04-2020
کلیک بکە بۆ زانیاریی زۆرتر و وێنەی گەورەتر!
👫 ئەڤین بولدان
ڕۆژنامەنووس بولدان، ماوەیەکی درێژ لە ڕۆژنامەی ئازادی وڵات-دا کاری کرد، پاش ئەوەی ئازادی وڵات لەلایەن ئاکەپەوە داخرا لە ڕۆژنامەی ڕۆژەڤی مەدیا وەک هەواڵساز دەستی بەکار کردەوە.
شەوی 03-04-2017 بەهۆی نەخۆشیی دڵەوە لە ئامەد کۆچی دوایی کرد.[1]
👫 ئەڤین بولدان
🏷️ پۆل: کەسایەتییەکان
ئەڤین بولدان
کلیک بکە بۆ زانیاریی زۆرتر و وێنەی گەورەتر!
👫 لیسی شمیت
رۆژی 03-04-1994 بە راسپاردەی حکومەتی بەعس، چەند کەسێکی خۆفرۆش، لە ناوچەی سەید سادق رۆژنامەنووسی ئەڵمانیی و دۆستی دڵسۆزی کورد لیسی شمیت تیرۆردەکەن.
👫 لیسی شمیت
🏷️ پۆل: کەسایەتییەکان
لیسی شمیت
کلیک بکە بۆ زانیاریی زۆرتر و وێنەی گەورەتر!
👫 سەڵاح مەجید قادر حەمامچی
سڵاح مەجید قادر حەمامچی (1941/ سلێمانی/ کانیسکان)، ئەندامی ڕێکخراوی پێشمەرگەی ناو شاری سلێمانی (ی. ن. ک) لەگەڵ چەند هاوڕێیەکی کۆمەڵە لە ڕۆژی (21-12-1976)دا تەقەیان لە پارێزگار محەمەد ئەمین محەمەد کرد و برینداریان کرد و لە ڕێکەوتی (09-01-1977)دا لە زانکۆی سلێمانی کادیرێکی بەعسیان بەناوی ساڵح ئەلعانی کوشت، دواتر بەهۆی فەرهادی مەلا ڕەزا لە ڕێکەوتی (15-01-1977)دا بەگرتن دران، لە ڕێکەوتی (03-04-1977)دا لە هەیئە خاسەی کەرکوک بڕیاری لە سێدارە دانیان دەرچوو و لەگەڵ (فەرەیدون عەبدولقادر عەبدوڵڵا، محەمەد
👫 سەڵاح مەجید قادر حەمامچی
🏷️ پۆل: کەسایەتییەکان
سەڵاح مەجید قادر حەمامچی
کلیک بکە بۆ زانیاریی زۆرتر و وێنەی گەورەتر!
بەردەوام دەستەکانم دەشۆم؛ تا بتوانم تێکەڵی کەس نابم و لە ماڵەوە دەمێنمەوە؛ دەمامک و دەستەوانە بەکاردێنم.. ئەمە بۆ خۆم و بۆ پارێزگاریی خۆشەویستانم دەکەم..
📊 بابەت 371,944 | وێنە 58,156 | پەڕتووک PDF 10,775 | فایلی پەیوەندیدار 40,194 | 📼 ڤیدیۆ 165 | 🗄 سەرچاوەکان 14,038 |
🔣 مامۆستایەک لەسەر مەترێک زەوی دەکوژرێت | 🏷️ پۆل: هەمەجۆرە | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
✍️

مامۆستایەک لەسەر مەترێک زەوی دەکوژرێت

رووداورووداو- بنگردبنگرد
بەدوای پەیوەندی تەلەفۆنیی براکەیدا رۆیشت بۆ ئەوەی فریای بکەوێ‌ و لە مردن رزگاری بکات، براکەی رزگاری بوو، بەڵام ئەو کەوتە تەڵەی مەرگەوە. رێبوار بە 13 چەقۆ لەسەر کێشەی یەک مەتر زەوی کوژرا.
رۆژی هەینی 19-05-2017 لە گوندی چنارەی سەر بە ناحیەی بنگردی قەزای دووکاندووکان، لەسەر چەند مەترێک رەز و باخ کێشە دەکەوێتە نێوان دوو بنەماڵە و بەشەڕدێن، لە ئەنجامی شەڕەکەدا چوار کەس بریندار دەبن، هەر هەمان رۆژ یەکێک لە بریندارەکان بەناوی رێبوار عەزیز عەلیرێبوار عەزیز عەلی، تەمەن 26 ساڵ کە مامۆستا بوو، بەهۆی سەختیی برینەکەی مرد.
یاسین عەزیز عەلی، برای مامۆستا رێبوار کە تاکە پیاوی خێزانەکەیەتی لەو شەڕەدا چەقۆی بەرنەکەوتبێ‌، دەڵێت سەرەتا کێشەکە لەنێوان ئەبوبەکری برای و خێزانێکی گوندەکە بووە، کێشەکەش لەسەر سنووری زەویی نێوانیان بووە، لایەنی بەرامبەر دەستکاریی سنووری موڵکەکەیان کردووە و مەترێک لە زەویی براکەی ئەویان خستووەتە سەر زەویی خۆیان، بۆیە لەگەڵ ئەبوبەکر بووەتە کێشەیان.
یاسین گوتی ئەوان بە شەش کەس لە ئەبوبەکریان دابوو، ئەویش تەلەفۆنی بۆ ئێمە کرد بۆ ئەوەی بە هانایەوە بچین، باوکم و براکانم بە هانایەوە چووبوون، مامۆستا رێبوار یەکەم کەس بوو گەیشتبووە لایان، یەکسەر بەر چەقۆیان دابوو، نیوەی ملیان بڕیبوو، نەوێرام سەیری تەرمەکەی بکەم.
بە گوتەی یاسین، ئەو بنەماڵەیە ئەوە یەکەمجار نییە کێشەیان بۆ دروست دەکەن، بەڵام ئەوان هەموو جارێک بێدەنگییان هەڵبژاردووە. یاسین گوتی ئەوان لە گوند تەنیا شەڕیان بە ئێمە نەفرۆشتووە، شەڕیان بە خەڵکی دیکەش دەفرۆشت، جارێکیان وەکو ئیهانەکردنێک زۆربەی دارەکانی رەزی براکەمیان بڕی.
یاسین پێیوایە ئەوان کارەکەیان بە پلان کردووە و دەڵێت ئەوان جگە لە کوڕێکیان، هەموویان لە رانیە دادەنیشن، ئەو رۆژە هەر هەموویان هاتبوونەوە گوند، بەوەدا دەردەکەوێ‌ پلانیان هەبووبێ‌ بۆ دەستکاریکردنی سنووری موڵکەکانی گوند.
ئەنجوومەنی گوندەکە پێیوایە بنەماڵەکەی دیکە دەستپێشخەر بوون، بۆیە دەڵێت رێگە نادەن بگەڕێنەوە گوندەکە.
حەسەن ئیسماعیل کە ئەنجوومەنی گوندی چنارنەیە، بە (رووداو)ی گوت ئەو رۆژە کە شەڕەکە روویدا، مەلای مزگەوت کەوتە نێوانیان و کۆتایی بە کێشەکە هێنا، بەڵام زۆری نەبرد دیسان بەشەڕهاتنەوە و ئەمجارەیان بەداخەوە خوێن رژا.
حەسەن ئەو بنەماڵەیەی تاوانەکەیان کردووە بە بنەماڵەیەکی سەر بە کێشە وەسفکرد و گوتی ئەگەر ئەو کێشەیەش کۆتایی بێت، رێگە نادەین بگەڕێنەوە ئاواییەکەمان، چونکە دڵنیاین ئەگەر بگەڕێنەوە کێشەی دیکە دروست دەکەن.
محەممەد عەلی، مامی رێبوار دەڵێت لەگەڵ بنەماڵەی بەرامبەر خزمایەتییان هەیە و ژن و ژنخوازی لە نێوانیاندا هەیە، کچێکی بەوان داوە، بۆیە تاوەکوو بۆیان بکرێ‌ بیر لە تۆڵەکردن ناکەنەوە. محەممەد عەلی گوتی کێشەکەمان دەدەینە دەست یاسا، چاوەڕێین بکوژانی برازاکەم دەستگیر بکرێن و سزا بدرێن. پێموابێ‌ یاسا ئەوەندە زەلیل نییە کە نەتوانێ‌ ئەو تاوانبارانە سزا بدات.
بە گوتەی پۆلیس، مامۆستا رێبوار بە 13 چەقۆ کوژراوە و کەسوکارەکەشی سکاڵایان لەسەر شەش کەس تۆمار کردووە، بەڵام تۆمەتبارەکان هەڵاتوون و تاوەکو ئێستا دەستگیرنەکراون.
رائید سەردار کوێخا پیرۆت، لێپرسراوی بنکەی پۆلیسی ناحیەی بنگرد بە (رووداو)ی گوت: کێشەی نێوان ئەو دوو خێزانە لەسەر زەویوزار بووە. ئەوان بە شەش کەس لە ئەبوبەکر دەدەن، ئەویش تەلەفۆن بۆ کەسوکارەکەی دەکات بۆ ئەوەی فریای بکەون، سەرەتا برایەکی بەناوی مامۆستا رێبوار دەگاتە لای، بە چەقۆ دەکەونە گیانی ئەویش، 13 چەقۆی لێدەدەن و ملیشی لەلای راست دەبڕن، زۆری نەمابوو سەری لە جەستەی جیابکەنەوە، دواتر باوک و برایەکی دیکەشی بەهانایانەوە دەچن، ئەوانیش بە چەقۆ بریندار دەکەن.
تەرمی رێبوار لە پزیشکی دادوەری نەخۆشخانەی گشتی رانیە توێکاری بۆ کرا، دوو براکەشی بەهۆی سەختیی برینەکەیان بەڕێکراون بۆ نەخۆشخانەی فریاکەوتنی سلێمانی، بەڵام باوکیان کە برینەکەی لەوان سووکترە، لە نەخۆشخانەی رانیە لەژێر چاودێریی پزیشکدایە.
بەرپرسەکەی پۆلیس دەڵێت گومانمان هەبوو ئەوان هەر بەوەندە وازنەهێنن و بچنە گیانی بریندارەکان، بۆیە لە نەخۆشخانە پاسەوانمان بۆ بریندارەکان داناوە.
سەبارەت بە چارەنووسی تۆمەتبارەکانیش، رائید سەردار گوتی بنەماڵەی قوربانییەکە سکاڵایان لەسەر شەش کەس تۆمار کردووە، هەموویان بەپێی ماددەی 406 لە یاسای سزادانی عێراقی بڕیاری گرتنیان بۆ دەرچووە، بەڵام بەهۆی ئەوەی خۆیان حەشارداوە و شوێنیان دیار نییە، تاوەکو ئێستا دەستگیر نەکراون.
(رووداو) هەوڵی دا قسە لەگەڵ تۆمەتبارەکان بکات، بەڵام شوێنیان دیار نەبوو، مۆبایلەکانیشیان داخستبوو.

🗄 سەرچاوەکان
[1]📡 ماڵپەڕ | 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەری رووداو
[2]🇰 تۆماری تایبەت بۆ کوردیپێدیا | 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | ئامادەکردنی کوردیپێدیا - ئەڤین ئیبراهیم فەتاح

⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏷️ پۆل:🔣 هەمەجۆرە
🏳️ زمانی بابەت:🏳️ کوردیی ناوەڕاست
🏙 شار و شارۆچکەکان⚪ دوکان
🗺 وڵات - هەرێم⬇️ باشووری کوردستان

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
✨ کوالیتیی بابەت: 94% ✔️
94%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
94%
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (ئەڤین ئیبراهیم فەتاح)ەوە لە: Jun 7 2017 6:39AM تۆمارکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (بەڕێوەبەری سیستم)ەوە لە: Jun 7 2017 9:19PM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
👁 ئەم بابەتە 3,852 جار بینراوە

📚 فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن 💾📖🕒📅 👫 ناوی تۆمارکار
📷 فایلی وێنە 1.0.138 KB Jun 7 2017 6:40AMئەڤین ئیبراهیم فەتاح
✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
⠪ بەشکردن
Facebook
Twitter
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
👍
⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ

مامۆستایەک لەسەر مەترێک زەوی دەکوژرێت

📚 فایلی پەیوەندیدار: 0
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 2
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
1.👁️19-05-2017
👫 کەسایەتییەکان
1.👁️رێبوار عەزیز عەلی
📂[ زۆرتر...]

Kurdipedia.org (2008 - 2020) version: 12.04
| 📩 contact@kurdipedia.org | ✔️CSS3 | ✔️HTML5
| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0,281 چرکە!
☎ +9647701579153 +9647503268282
| ☎ +31654710293 +31619975574