🏠 Start
کوردیی ناوەڕاستکوردیی ناوەڕاست
📧Kontakt
ℹ️Om!
FacebookKurdipedia on Facebook
TwitterKurdipedia on Twitter
Dark modeDark Mode
Mer
Kurdipedia
کوردیی ناوەڕاست
🏠|📧|Om!|Bibliotek|📅
🔀 Tilfeldig element!
❓ Hjelp
📏 Vilkår for bruk
🔎 Avansert søk
➕ Send
🔧 Verktøy
🏁 Språk
🔑 Min konto
✚ Nytt element
📕 Det som var vanskelig å leve med
Det som var vanskelig å leve med
En kurders beretning Om krig og tortur
Abdusamet Yigit
📕 Det som var vanskelig å leve med
📝 Les bøker-unngå angst og stress
Hei alle kjære medborgere både i Kurdistan og i Norge.
Som dere alle vet at utbruddet av viruset Covid-19, også kjent som Corona har ført til angst, stress og enkelte steder panikk blant befolkningen
📝 Les bøker-unngå angst og stress
📕 Et nettverk av førstehjelpere i det minelagte Nord-Irak - Et spørsmål om liv eller død
Masteroppgave i helsefag
Odd Edvardsen
Avdeling for sykepleie og helsefag (ASH)
Institutt for klinisk medisin
Universitetet i Tromsø
September 2006
📕 Et nettverk av førstehjelpere i det minelagte Nord-Irak - Et spørsmål om liv eller død
📕 Bibliotek
Norsk-kurdisk (kurmanjî) il...
📕 Bibliotek
Ny i Norge; ordliste norsk-...
📕 Bibliotek
Norsk nå!; ordliste norsk-k...
📕 Bibliotek
68 i Kjølvannet Av Den Iran...
📖 ئاڵای کوردستان 2 | Gruppe: Artikler | Artikler språk: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
⠪ Share
Facebook
Twitter
Telegram
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
👍
⭐ Ranking element
6 Stem 4 ⭐
⭐⭐⭐⭐⭐ Utmerket
⭐⭐⭐⭐ Veldig bra
⭐⭐⭐ Gjennomsnittlig
⭐⭐ Dårlig
⭐ Dårlig
☰ Mer
⭐ Legg til i mine samlinger
💬 Skriv din kommentar om dette elementet!

✍️ Elementer historie
🏷️ Metadata
RSS

📷 Søk i Google etter bilder relatert til det valgte elementet!
🔎 Søk i Google for valgt element!
✍️✍️ Oppdater denne artikkelen!
👁️‍🗨️

ئاڵای کوردستان 2
زانیارییەکان لەسەر ئاڵای کوردستانئاڵای کوردستان زۆرن، لێرەدا دەکرێت هەندێک زانیاری لەسەر ئەم ئاڵایەی ئێستا کە لای کوردان هەیە تا رادەیەک بخەیتەروو بە ئومێدی سود وەرگرتن، لێرەدا تەنها باس لەئاڵای کوردستان بە کورتی کراوە لەپاش بیستەکانی سەدەی رابردوودا.
لە 20 ی گوڵانی 1920 کۆمەڵەی تەشکیلاتی ئیجتیماعی کورد لەکۆمەڵەی تەعالی کوردستان جیابووەیەوە بە سەرۆکایەتی (ئەمین عالی بەدرخانئەمین عالی بەدرخان) و ئەم کۆمەڵەیە خاوەن ئاڵایەک بووە کە بۆ یەکەمینجار لەلایەن(زنار سلۆپی) یەوە لە بیروەریەکاندا باس لەئاڵای ئەم کۆمەڵەیە کراوە، زنار لە بیروەریەکانیدا بەم شێوەیە باسی ئه و ئاڵایەی کردووە، کۆمەڵەی هاوبەندی کۆمەڵایەتی ئاڵای سێ رەنگی کوردستانی داناوە، لەسەرەوە تەختەیەکی سوور، لەناوەڕاستیدا تەختەیەکی سپی، رۆژێکی پرشنگداری تێدایە تەختەی خوارەوەیشی سەوزە، ئەمەش وەک ئاڵای نیشتمانی کوردان بڵاوکرایەوە.
جەمال نەبەز باس لەوە دەکات لە سەروبەندی پەیمانی سیڤەردا ئه و ئاڵایە لای شەریف پاشای خەندان بووە، سەبارەت بە دروست کاری ئاڵای کوردستان و رەنگەکانی باس لەوە دەکرێت کە لە لایەن کەسێکەوە بووە بە ناوی (زەینول عابدین) ئەمەیش وەک باس دەکرێت لە ئاڵای سەردەمی ماددەکانەوە وەرگیراوە کە لە سێ رەنگی سورو سپی و سەوز پێکهاتووە، زەینول عابدین زانیاری لەسەر کەمە ئەوەندە هەیە لەسلێمانی نیشتەجێبووە و ئەندامی کۆمەڵەی تەعالی کوردستان بووە.
بە درێژای سەردەمەکان بە تایبەت لە کاتی بەرپابوونی شۆڕش و راپەڕینی کورداندا ئاڵای تایبەت و جۆربەجۆر هەبووە، لێرەدا دەکرێت ئاماژە بە ئاڵای سەردەمی کۆماری کوردستانکۆماری کوردستان لە مهابادمهاباد بکەین، کۆماری کوردستان لەمهاباد لە 22 ی کانونی دووەمی 1946 بە سەرۆکایەتی قازی محەمەد (1901 – 1947) راگەیەنرا، لەسەردەمی کۆماری مهاباد و لە17 ی کانونی یەکەمی ساڵی 1945 لەسەر لەبەیانیدا بە ئامادەبوونی جەماوەرێکی زۆر لە بارەگای حزبی دیموکراتی کوردستان و لە رێورەسمێکی شکۆداردا بەخوێندنی سرودی نەتەوەی ئاڵای کوردستان بەئامادەبوونی پێشەوا هەڵکرا، لەپاشتردا ئەم ئاڵایە لە شارەکانی تری وەک (بۆکان، نەغەدە، شنۆ...) هەڵکرا.
ئاڵای کۆمار هەمان ئاڵای کۆمەڵەی تەشکیلاتی ئیجتیماع بووە بە هەندێک دەستکاریەوە کە ئاڵای کوردستان بووە و هەڵکراوە، ئاڵاکە بریتی بووە له و رەنگانەی لەسەرەوە ئاماژەی بۆ کراوە کە لەناوەندیدا دوو گوڵە گەنم کە لەقوماشێکی سوور لە دەوری ئاڵاوە، لە ناوەندی گوڵە گەنمەکەدا تیشکی هەتاوێکە نوکە قەڵەمێکی لێ دەرکەوتووە، بە پێی گێڕانەوەکان قازی محەمەد لەرۆژی هەڵکردنی ئاڵای کوردستان پیرۆزبایی لەکورد کردووە و وتویەتی هیچ میلەتێک بەبێ خوێن رێژی ئاڵای هەڵنەکردووە، بەڵام خۆشبەختانە بێ ئەوەی هیچ کەس خوێن لەلۆتی بێت کورد ئاڵای خۆی هەڵکردووە.
بەدرێژای مێژووی کورد، تاکی کورد بە ئاوات بووە کە ئاڵای کوردستان بشەکێتەوە و کوردان خاوەنی ئاڵای خۆیان بن، بۆیە لەم پێناوەدا (دڵداردڵداری شاعیر) گۆتەنی لاوانی کورد حازر و ئامادەبوونە و لاوان بەردەوام بەخوێنی سوریان ئاواتیان هەڵکردنی ئاڵای کوردستان بووە، لەپاش راپەڕین جارێکی تر ئاڵای کوردستان کەوتەوە سەر باس هەر بۆیە بە پێی بڕیارێک بە ژمارە (26) لە 11 /11 / 1999 پەرلەرمانی کوردستان بڕیارێکی سەبارەت بە ئاڵای کوردستان دەرکردووە و پاشتریش ئەنجومەنی وەزیران بۆ ئەم مەبەستە بڕیاری گونجاوی لەبارەوە داوە، دواتر سەرۆکایەتی هەرێم بە فەرمانی ژمارە (60) شوێنی هەڵکردنی دیاری کردووە و ئەم ئاڵایەی ئێستا کە هەیە بە رووبارێک خوێن بەدی هاتووە، بەجۆرێک خەریکە دەبێتە ئاڵای کوردان لەهەر چوار پارچە و تا هەنوکەیش خوێن رشتن لەپێناو بەرز کردنەوەی ئەم ئاڵایەدا لە تەواوی کوردستاندا هەر لەخانەقینەوە تا کۆبانی بەردەوامە، دڵنیام هەڵکردنی ئاڵای کوردستان لە دیار بەکر و مهاباد واتا لە (رۆژهەڵات، رۆژئاوا، باکور و باشور) هەر دەبێت و ئه و رۆژە ئاواتی هەموو کوردێکی بەشەرەفە، شەکاوە بێت ئاڵای بەرزی کوردستان لەکوردستان و هەموو جیهان.
لەنوسینی ئەم بابەتەدا سود لەلێکۆڵینەوەیەکی دکتۆر ئازاد عوبێد لەگۆڤاری مێژوو وەرگیراوە لەگەڵ چەند سەرچاوەیەکی تر.[1]

⚠️ Dette produktet har blitt skrevet på et språk (🏳️ کوردیی ناوەڕاست), klikk på ikonet for å åpne elementet på originalspråket!
⚠️ ئەم بابەتە بەزمانی (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!


🗄 Kilder
[1] ⚫ | 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | ئامادەکردنی: سەباح عەلی جاف
[2] ⚫ | 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | سەرچاوەی وێنە: نەزانراو!
📚 Relaterte filer: 4
🖇 Koblede elementer: 3
📖 Artikler
1.👁️ئاڵای کوردستان
👫 Biografi
1.👁️سەباح عەلی جاف
📼 Video
1.👁️مەلا کرێکار رایدەگەیەنێت کە ئاڵای کوردستان حەرامە
📂[ Mer...]

⁉️ Elementer Eiendom
🏷️ Gruppe: 📖 Artikler
🏳️ Artikler språk: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
📄 Dokumenttype: ⊶ Originalspråket
🗺 Provinsen: ⬇️ Sør- Kurdistan

⁉️ Technical Metadata
©️ Opphavsretten til denne meldingen har blitt utstedt til Kurdipedia av varens eier!
✨ Element Kvalitet: 99% ✔️
99%
✖️
 30%-39%
Dårlig👎
✖️
 40%-49%
Dårlig
✖️
 50%-59%
Dårlig
✔️
 60%-69%
Gjennomsnittlig
✔️
 70%-79%
Veldig bra
✔️
 80%-89%
Veldig bra👍
✔️
 90%-99%
Utmerket👏
99%
✔️
Lagt inn av (Manu Berzincî) på Mar 29 2017 9:37AM
✍️ Dette elementet nylig oppdatert av (Hawrê Baxewan) på : May 31 2019 10:17AM
☁️ URL
🔗
🔗
⚠️ Dette elementet i henhold til Kurdipedia er 📏 Standards ikke er ferdig ennå!
👁 Dette produktet har blitt sett 26,745 ganger

📚 Attached files - Version
Type Version 💾📖🕒📅 👫 Redaktørnavn
📷 Photo fil 1.0.116 KB Mar 29 2017 9:37AMManu Berzincî
📚 Bibliotek
  📖 Min drøm om Kurdistan ...
  📖 Et nettverk av førsteh...
  📖 Voksne kurdiske innvan...
  📖 Mer...


📅 Kronologi av hendelser
  🗓️ 23-01-2021
  🗓️ 22-01-2021
  🗓️ 21-01-2021
  🗓️ 20-01-2021
  🗓️ 19-01-2021
  🗓️ 18-01-2021
  🗓️ 17-01-2021


💳 Donere
👫 Kurdipedia medlemmer
💬 Dine tilbakemeldinger
⭐ Bruker samlinger
📊 Statistikk Artikler 380,046
Bilder 61,377
Bøker 11,538
Relaterte filer 48,232
📼 Video 182
🗄 Kilder 15,841
📌 Actual
Norsk-kurdisk (kurmanjî) illustrert ordbok
av Tove Bjørneset (redaktør), Nizar Hirori (redaktør), Bewar Kareem (redaktør) og Ramin Darisiro (redaktør).
Utdanningsdirektoratet 2007 Innbundet
Norsk-kurdisk (kurmanjî) illustrert ordbok
Ny i Norge; ordliste norsk-kurdisk sorani
Gerd Manne, Gölin Kaurin Nilsen
Multi - flera språk, 2013
Ny i Norge; ordliste norsk-kurdisk sorani
Norsk nå!; ordliste norsk-kurdisk sorani
Gölin Kaurin Nilsen, Jorunn Fjeld
Multi - flera språk, 2009
Norsk nå!; ordliste norsk-kurdisk sorani
68 i Kjølvannet Av Den Iranske Revolusjon
Soran Karbasian
2013
ISBN 978-82-300-1068-6
68 i Kjølvannet Av Den Iranske Revolusjon

Kurdipedia.org (2008 - 2021) version: 13.01
| 📩 contact@kurdipedia.org | ✔️CSS3 | ✔️HTML5
| Page generasjonstid : 0,109 andre!
☎ +9647701579153 +9647503268282
| ☎ +31654710293 +31619975574