بەڵگەنامەی داهاتی یەک مانگی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن حوکمەتی هەرێمی کور...
وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حکومەتی هەرێمی کوردستان داهاتی یەک مانگی وەزارەتەکەی ئاشکرا کرد، کە زیاتر لە 546 ملیۆن دینار بووە.
بەپێی ئه و خشتەیەی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حکومەتی هەرێم لە رێکەوتی
01-01-201701-01-2017 تاوەکو 31-1-2017 و کۆی تەواوی داهاتی بەڕێوەبەرایەتیە گشتیەکانی سەر بە وەزارەت بە هەردوو فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر و سلێمانیشەوە، (546 ملیۆن و 800 هەزار و 800 دینار) بووە.
ئاماژە بەوەشکراوە، ئه و بڕە پارەیەی وەک داهات خراوەتەڕوو، داهاتی سەرجەم بەڕێوەبەرایەتیە گشتیەکانی هەردوو فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر و سلێمانی و پۆستە و گەیاندن و گواستنەوەی زەمینی و هێڵی ترام وای و کەشناسی و بومەلەرزەزانی یە.