📊 بابەت 374,800 | وێنە 59,367 | پەڕتووک PDF 11,083 | فایلی پەیوەندیدار 43,724 | 📼 ڤیدیۆ 168 | 🗄 سەرچاوەکان 14,858
لەم کاتەدا 17 میوان لەسەر ماڵپەڕی کوردیپێدیا ئامادەیە!
🏠|📧|دەربارە!|پەڕتووکخانە|📅
🏠 دەستپێک|📧 پەیوەندی|💡 دەربارە!||
|
📅 ئەمڕۆ 07-07 لە مێژوودا
📅کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان
📅 رۆژەکان
📆07-07-2020
📆06-07-2020
📆05-07-2020
📆04-07-2020
📆03-07-2020
📆02-07-2020
📆01-07-2020
📂 زۆرتر ...
📅07 July
📝 بەڵگەنامەکان
📊 ئامار و راپرسی
✌️ شەهیدان
💚 ئەنفالکراوان
☪ قوربانیی شەڕی دەوڵەتی ئیسلامی - داعش
😞 قوربانیی شەڕی ناوخۆ
👩 قوربانیی توندوتیژی
📅 رۆژی لەدایکبوون
📅 رۆژی کۆچی دوایی
📅 06-07-2020
باکووری کوردستان
- قەدەغەی چالاکی و خۆپیشاندان کە پارێزگاریی وان 2 هەزار و 20 رۆژە بەردەوامی پێدەدات، 15 رۆژی تر درێژکرایەوە.[6]
- لە شارەوانی شاری ئێلح کۆبوونەوەکانی ئەنجومەنی شارەوانی کە ماوەیەک بوو بە هۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا دواخرابوون، سەر لە نوێ دەستی پێکردووەتەوە. سونگول کۆرکماز هاوسەرۆکی شارەوانی ئێلح و چەند ئەندامێکی ئەنجومەنی شارەوانی کە بە نیاز بوون بەشداری لە کۆبوونەوەی ئاسایی ئەنجومەنی شارەوانیەکەدا بکەن، رێگریان لێکرا و هێزەکانی پۆلیس نەیانهێشت بچن بۆ کۆبوونەوەکەیان. دواتر هەر یەک لە س
📅 05-07-2020
رۆژهەڵاتی کوردستان
- پێنج هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی سەعید تابناک، ئەسکەندەر سەید محەمەدپوور، رەحمان تابش، ئەبووبەکر بیلال و رەحیم ڕەفعەتی خەڵکی شنۆ، لەلایەن هێزە ئەمنییەتیییەکانەوە دەسبەسەر کران و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراون. هێزە ئەمنییەتییەکان بەبێ بەڵگەی یاسایی، ئەو پێنج هاووڵاتییە کوردەیان دەسبەسەر کردووە.[8]
- لاوێکی بۆکانی بە ناوی ئیبراهیم ڕەحمانی کوڕی عەزیز خەڵکی گوندی عەباس ئاوای ئەو شارە، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا. هێزە ئەمنییەتییەکان هێرشیان کردووەتە سەر ماڵی باوک
📅 04-07-2020
رۆژهەڵاتی کوردستان
- ئومید مستەفاپوور، ئەندامی بەرەی یەکگرتووی کورد، بۆ زیندانی نەغەدە راگوێزرا. بەرەی یەکگرتووی کورد بەنیسبەت ئومید مستەفاپوور نیگەرانیی دەربڕیوە و خوازیاری دەستبەجێ ئازادکردنی ناوبراو بوون.[6]
باشووری کوردستان
- تۆپخانەکانی تورکیا دەوروبەری گوندی بێدهێ لە سنووری شارەدێی کانی ماسێی سەر بە شارۆچکەی ئامێدی تۆپباران دەکەن.[3]
- وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاماری 24 کاتژمێری رابردووی کۆرۆنای راگەیاند و بەگویرەی راگەیەندراوەکە لە ماوەی شه و و رۆژێکدا 204 کەس تووشی
✌️ عەلی عەسکەری
کوڕی شێخ عەبدوڵڵا و برازای شێخ عەبدولکەریمی شەدەڵەیە کە شێخی تەریقەتە.
ساڵی 1937 لەگوندی (عەسکەر) لەدایکبووە، شێخ عەبدوڵڵای باوکی یەکێک بووە لە لایەنگرە دڵسۆزەکانی شێخ مەحمودی نەمر.
شەهید عەلی عەسکەری لە سەردەمی لاوێتیداو ئەو کاتەی خوێندکاری ئامادەیی بوو لە کەرکوک پەیوەندیکردووە بە یەکێتی قوتابیانی کوردستان-ەوە و دواتریش بووە بە ئەندامی پارتی دیموکراتی کوردستان.
لە ئەنجامی چالاکییەکانیدا لەهەردوو رێکخراوی قوتابیان و لاواندا بوو بەئەندامی لیژنەی باڵاو دوای 14ی تەمموزی 1958 بوو بەئەندامی لیژنە
📖 فەرنجی پۆشم بو هەموو ئارامەکانی کوردستان نوسیوە | 🏷️ پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | 👁️‍🗨️
✍️

فەرنجی پۆشم بو هەموو ئارامەکانی کوردستان نوسیوە


فایلی پەیوەندیدار 📂
فەرەنجی پۆش کەبەدەنگی هونەرمەند نەجمەی غولامی دەوترا یەک لەگۆرانیە خۆشەکان بوو زۆربەمان لەباشوری کورددستان وامان دەزانی بۆ شەهید ئارامی خۆمان وتراوە ؟ پاش راپەرین کەوتە بەرگوێم کە ئەمە خوشکی شەهیدێکی کۆمەڵەی رۆژهەڵات نوسیویەتی، لەدڵەوە تامەزرۆی ناسینی ئەو خانمە بوم هەربۆیە داوام لە هاورێم ناهید بەهمەنی کرد هاوکاریم بکات و ناو و ژمارە تەلەفۆنەکەی بۆپەیدا کردم پەیوەندیم لەگەڵی دروست کرد.ئەو ژنە ناوی" حوری غەمیان"ە کە لەگەرەکی ئاغا زەمانی سنە لەدایک بوەو ئێستا دانیشتوی بریتانیایە.
قسەکردن لەبارەی شیعری فەرەنجی پۆش بۆ "حوری"گەرانەوەیە بۆ رۆژانی نوسینی ئەم شیعرە، هەڵگەرانەوەیە بەویادەوەریانەی ساڵانێکی دورودرێژە نەیویستوە دەرگاری کلۆم کراوی روحی لەسەر بکاتەوە،هەر وەک تارماییەکی بێدەنگ حوری داگیرکردوە وئەمرۆ دوای تێپەرینی ئەو هەموو ساڵە ئاورێک لەو روداوانە دەداتەوە کە سەرلەبەری ژیانی خۆی و خانەوادەکەی گۆری.ئەووەک خۆی دەڵێت هیچ کات بەخەیاڵیدا ئەو بیرە گوزەری نەکردبوو روژێک بێت خێزانە گەرم و گوروقەرەبالغەکەی لەیەک بترازیت، ترازانێکی ئازار بەخش کە برینێکی ئەوەندە قوڵی لەدەرونیدا بەجێهێشتوە کە بەدرێژای 32 ساڵی رابردو سارێژ نەبوە.
حوری غەمیان سالی 1358بە سەرەتای رەشەکوژی وخوێناویکردنی شاری سنە و لەکەمەرەوە برینی خانەوادەکەی ناودەبات، ئەو دەڵێت کە لەو هەژان و راپەرینەی شاری سنەدا ئەسعەدی برام کە بە نازناوی ئارام لەناوپێشمەگەدا ناسرابوو چوەتەریزی پێشمەرگەکانی کۆمەوڵەوە، براگەوەرەکەشی حاجی مسعود بوەتە یەکێک لە باوەرپێکراوەکانی حکومەتی ئیسلامی ئێران وچاوساغی پاسداران بۆ کوشتن ودەستگیرکردنی شۆرشگێرانی سنە، هەروەک چۆن ئارام شەهیدێکی لەبیر نەچووە لەیادەوەری خەڵکی شاری سنەدا ئەو برایەشی بۆ ئەو وزوڵم و ستەمانەی ئەنجامی داوە لەیادەوەری خەڵکی ئەم شارە دەرناچێت. حوری ئێستاش ئەو ئازارە دەیکروژێت کە لەوچەند جار سەردانەی بۆلای ئارامی برای تەنها خەم وتورەییەکانی شەهید ئارام لەبرا جاشەکەی بوە.
حوری زۆر ئازایانە روبەروی حاجی مەسعودی برای دەوەستیتەوە و ئەم روبەروو بونەوەیە لەرۆژانی رابونی رۆژهەڵاتدا باوەرو ئیرادەی دەویست هەر بۆیە حوری لەپای ئەم هەڵوێستەی سەختی زۆری دیوە بەڵام خۆراگر بوو لەسەر باوەرەکەی.
حوری کە چرۆی باوەرەکانی بۆ وەستانەوە لەدژی زولم لەگەڵ نوسینی شیعری فەرەنجی پۆش چەکەرەی کرد کاتێک دێتە سەرباسکردن لە نوسینی شیعری فەرەنجی پۆش بە غەمگینیەوە دەڵێت " من شاعیر نەبوم تەنها حەزم بە خوێندنەوەی شیعر بو". نوسینی ئەم شیعرە دەگەرینێتەوە بۆئەو پەیوەستیە رۆحیەی بەئارامی برایەوە هەیبوە کە برایەکی هێمن ودلسۆزبوە بۆ خانەوادەکەیان هەستی کردوە کەبەشێکە لەرۆحی. ئەو باس لەوە دەکات کاتێک پێشمەرگەی کۆمەڵە لەشار دەردەچێت رودەکەنە گوندەکان چەندین جار بەتەنها سەردانی دەکات دواجار ئەوهەفتەیەی خۆی ئامادە دەکات سەردانی بکات هەر لەو هەفتەیەدا هەواڵی شەهید بونی رادەگەیەنرێت، ئەودەڵیت " من و دایکم زۆر دل خۆش بوین دایکم پوزەوانەی بۆچنی و منیش رانکوچۆغەو فەرەنجی وئەوشیرینیەی حەزی لیدەکرد بۆم ئامادەکرد،خە ریکی خۆئامادە کردن بوم بۆ لای بەڵام هەر لەو کاتەدا رادیۆی کۆمەڵە هەوالی شەهید بونی ئارامی خوێندەوە. ئەوباس لەوە دەکات کە لەگەڵ ئەوەی پاسدارەکان ترس و وەحشەتیان بەسەر ناوچەکەدا بڵاو کردبۆوەو کوچەو کۆڵانەکان چۆل و بۆنی خوێنیان لێدەهات ئەم بەتەنها ملی رێ دەگرێت بۆلای ئارام ودەڵێت "پاسدار هەموو لایەکی تەنی بوو زیندانەکان پربون لەکوروکچ، ناوچەکان ترسناک بەشەو دێ بەدێ رۆشتم گەشتمە گوردانێکی کۆمەڵە وبردمیان بۆسەرگورەکەی ئارام لە لەگوندی "سیسارک"کە گوندێکی بچوک بوو چەند مالێکی لیبو".
ئەو ئێستاش کاتێک باس لەو کاتەدەکات کەچووەتە سەر گۆرەکەی ئارام ساتێک بێ دەنگ دەبێت و دەڵێت " کەچومە سەرگۆرەکەی هەموو قسەکانیم بیرکەوتەوە، چاوەرەش وبرژانگە درێژەکانی لەپێش چاوم بوو بەجۆرێک دەرونم جۆشی دەدا لەگەرانەوەم هەربەرێگەوە شیعری "فەرەنجی پۆشم" بۆهات هەر ئەو شەوە گەشتمە ماڵەوە هەرچی لەمێشکمدا بوو نوسیم هاورێیەکم بە ناوی شاروخ پیاچوونەوی بۆ رێنوسە کوردیەکەی کرد"،حوری پاش بڵاوبونەوەی ئەم شیعرە دەخرێتە ژێر چاودێری ئیتلاعات بەڵام بەڵگەیان نابێت بۆدەستگیرکردنی تائەوکاتەی کە پێشمەرگەیەکی کۆمەڵە بەناوی خەسرەو رەشیدیان شەهید دەبێت بنەماڵەکەی ناتوانن پرسەی بۆدانێن ئەمە بۆحوریە زۆر سەخت دە بێت و دەڵێت" ئەقرەم لیبرابوو چۆن شەهید بونی پێشمەرگەیەک بەبێدەنگی تێپەرێت بۆیە کۆبونەوەیەکم لەماڵی خۆمان رێکخست بەڵام پێم وانەبوولەو کاتەدا کە هەموو شتێک لەژێر چاودێری ئیتلاعاتدا بوو ئەو هەموو ژنە بێن کە زیاد لە250 ژن هاتن بۆماڵمان و من وشیعر م بۆشەهید خەسرەو خوێندەوە پاش ئەوە دەستگیریان کردم".
وەک خۆی باس دەکات لەو زیندانە تاریکە دا هاواری زیندانیەکان رۆحیان هەڵتەکاندبوو لەزیندان ئەشکەنجەیەکی زۆری دەرونی هەبوە. 41 رۆژ لە ژوری ئینفرادی دایدەنێنن،ئەۆ دەڵت " شەوێک پاسدارێک کە بەرپرسی کەیسی من بو پێی وتم "گەر نەنوسیت ئەندامان وبەرپرسی تەشکیلاتت کێیە بەگیانی خومەینی بێناموست دەکەم واتە دەست درێژی دەکەمە سەرت"،ئەو شەوە بۆئەو زۆر سەخت دە بێت و دەڵێت" ئەزمونی باوەرەکانم بوو نە ملم بۆبراکەم کەچ کرد و نە روم کردە غەیبانیەت و داوای شەفاعەت بکەم بۆیە بیرم لە خۆکوشتن کردەوە دەمارێکی دەستم بری هەرچەند ئەو کاتە گەنج بوم گەر ئێستا بوایە بیرم لەخۆکوشتن نەدەکردەوە چونکە دەست درێژیش بەشێکە لەئەشکەنجە.
پاسدارو ئەشکەنجەگەرەکان کەبێ هیوا دەبن لێ ی دایگوازنەوە بۆ بەشێکی تر لەزیندان کە 9 ژنی لێبوە کە بەجۆرەها ئەشکەنجەی قورس درابون هەر لە دەست دریژی وتابە ئەشکەنجە بەحوکمی ئیسلام کە ئەویش لێدانی 71 کێبڵ لەبنی پایانە.
دایکی شه هید ئارام
چەند مانگ پاش ئەمە لەزیندان ئازادی دەکەن بەدوو مەرج یەکەم لەسنە بروات، دوەم شوبکات چون بەپێ قسەی پاسداران " لەبێ شوی وادەکات"!!!! حوری دەڵێت " رۆشتن لەسنە زۆر سەخت بوو بۆم بەڵام ناچاربوم ماڵەکەمانم هەراج کردو تەواوی ئەو شتانەی منی دەبەستەوە بە عەزیزەکان و شارەکەم کردە دووجانتاو رۆشتم بۆتاران".
حوری وەستان لەپای باوەرەکانی جارێکیتر روبەروی گرتنی دەکاتەوە، ئەو کاتەی ژنێکی فارس لەتاران داوای هاوکاری لێدەکات بۆدۆزینەوەی گۆری کورەکەی کە پێشمەرگەی کۆمەڵە بوە وشەهید کراوە. ئەو لەگەڵ ئەوەی کە باش دەزانێت جاریکتر دەستگیرکردنی سزاکەی قورستر دەکات هاوکاری ئەم دایکە دەکات ودەڵێت" لەگەل ئەم دایکە چومو گۆرەکەمان دۆزیەوە شوێنی گۆرەکەش خراپ بوو گورێکی ترمان بۆهەڵکەند و خستمانە ناوی". لەگەرانەوەدا لەسەقزدەستگیریان دەکەن دەیخەنە زیندانەوە ئەمجارە 97 رۆژ لە ژوری ئینفرادی وئەشگەنجەی دەرونی زۆری دەدەن و 4مانگ ونیو لەزیندان دەبیت هیچ شتێک نادرکێنێت ئەم جارە بە کەفالەتی خانوی خوشکەزایەکی ئازادی دەکەن. ئەو دەلێت " بەخۆمیان وت بۆزیندانی ئەوینت دەبەین بەڵام کە لەزیندانە کە هاتمە دەرەوە دەبینم خەڵکێکی زۆر لە ژن وپیاوی سنە بەگوڵەوە هاتونەتە پێشوازیم".
پاش ئازادبونی بەلەچکێکی رەش ومانتۆیەکی دریًژ لەتەنیاییەکی تەواودا لە گەرەکی تەپەی کەرباسی ژیان دەگوزەرێنێت.جاریکتر رژیم هەولی دەستگیرکردنی دەدات بۆیە بەرەوتورکیا هەڵدێت و پاش چەند مانگیک دەگاتە لندن لەوێ خوێندن دەستپێدەکاتو و لەزانکو فۆتۆگراف تەواو دەکات.
حوری غەمیان نمونەیەکە لە خۆراگری و فیداکاری، ئەو نوێنەری راستەقینەی ژنانو کچانی رۆژهەڵاتی کوردستانە کە شان بە شانی پیاوان دەرسی کۆلنەدانوخوراگریان بە نەوەی نۆی شۆرشدا. حوری غمیان هەڵگری دوو خەمو هاوکات مقاۆمەتێکی بێوینە دەکات هەم بەرانبەر بە دوژمن و لەوە قۆرستر بەرانبەر بە برایەک کە بەرانبەر گەلوو نیشتمان وەستاوە و هاوکاری بکوژانی خەڵکو شۆرشگێرەکانە.
لەوانەیە رەمزی جوانی و گیرایی شیعری " فەرەنجی پۆش" لەوەدا بێت کە لە دڵێکی سوتاو و هەستێکی ئاسمانی خوشکانە و ئیرادەیەکی پۆڵایین بێت کە یەک جار بۆ شەهید ئارامی کۆمەڵەی رۆژهەڵات وتراوە بەڵام لە سەرانسەر کوردستان ببێتە سرودێک بۆ هەموو " ئارامەکانی " کوردستان.
ئامادەکردنی: رووناک فەرەج رەحیم

⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏷️ پۆل: 📖 کورتەباس
🏳️ زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
📙 پەڕتووک - کوورتەباس: 📄 وتار و دیمانە
📄 جۆری دۆکومێنت: ⊶ زمانی یەکەم
🌐 زمان - شێوەزار: 🏳️ کرمانجیی ناوەڕاست
🗺 وڵات - هەرێم: 🌏 دەرەوە

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
✨ کوالیتیی بابەت: 88% ✔️
88%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
88%
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (مانو بەرزنجی)ەوە لە: Feb 4 2017 2:12PM تۆمارکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (مانو بەرزنجی)ەوە لە: Feb 4 2017 2:18PM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
⚠️ ئەم بابەتە بەپێی 📏 ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
👁 ئەم بابەتە 4,114 جار بینراوە

📚 فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن 💾📖🕒📅 👫 ناوی تۆمارکار
📷 فایلی وێنە 1.0.134 KB Feb 4 2017 2:12PMمانو بەرزنجی
✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
⠪ بەشکردن
Facebook
Twitter
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
👍
⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ

فەرنجی پۆشم بو هەموو ئارامەکانی کوردستان نوسیوە

📚 فایلی پەیوەندیدار: 4
📂[ زۆرتر...]
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 2
✌️ شەهیدان
1.👁️ئەسعەد غەمیان (هاورێ ئارام)
👫 کەسایەتییەکان
1.👁️رووناک فەرەج
📂[ زۆرتر...]

Kurdipedia.org (2008 - 2020) version: 12.07
| 📩 contact@kurdipedia.org | ✔️CSS3 | ✔️HTML5
| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0,218 چرکە!
☎ +9647701579153 +9647503268282
| ☎ +31654710293 +31619975574