مامە ریشە ئەفسانەکەی گەرمیان بەشی 3
📖 کورتەباس
بەشی : سێ یەم
لە1982 مەمە ریشە کرا بە فەرماندەی
کەرتی 4 ی جەباری
کەرتی 4ی جەباری پێک هاتبوو لە 50 پێشمەرگە، لە بەهاری 1982 بە بریاری (ملازم عومەرعەبدوڵڵا) ی لێپرسراوی مەکتەبی عەسکەری، کرا بە ددوو بەشەوە، (مامە ریشە)کرا بە فەرماندەی کەرتی 4ی جەباری و (هیوا بارۆیی) کرا بە فەرماندەی کەرتی 3 ی هەمەوەند. کە ناوچەی چەمچەماڵ و هەردەی هەمەوەند و سەنگاوی دەگرتەوە، سنوری کەرتی 4 ی جەباری، لە چەمچەماڵەوە تا شیوە سوور بوو، کەرتی 3ی هەمەوەند جیای دەکردەوە،تا جادەی گشتی سەنگاو-. له قادر کەرەم، جادەی چەمچەماڵ -کەرکوک، لە تیپی 21 ی کەرکوک ی جیا دەکردەوە، خوارەوەشی سنووری هێزی پێشمەرگەی تیا نەبوو، رووبە رووی دوژمن دەبوونەوە، لە رۆژهەڵاتەوە جادەی قادەر کەرەم -دوز، لە سنوری تیپی 51 ی گەرمیانی جیا دەکردەوە، سنوری کەرتی 4ی جەباری پێک هاتبوو لە لە ناوچەی(قەرەحەسەن و جەباری و بەشێکی قادر کەرەم، بە پێی، بە پێی هەڵکەوتنی ناوچەکە، ب فەیلەقی یەک هێزێکی گەورەی لە کەرکوک و دەوروپشتی کۆکردبوەوە بۆ پاراستنی بیرە نەوتەکانی زەمبوور، بۆ جێبەچێکردنی پرۆسەی تەعریب،رژێم چەکداری زۆری لە عەشایەرە عەرەبەکان هێنا بوو، خەڵکی ناوچەکە زۆر بێزار بوون له و هەموو ستەمەی بەرمبەریان دەکرا،هەندێ گوند یان بە ناوی جەیش شەعبی ەوە چەکدار کربوو، بە رواڵەت و فشارو ترس ودەسکەوت خەڵکیان کردبوو به عسی، رۆژانە زۆر لە گەنجەکان روویان دەکردە مەفرەزەوکەرتەکان و دەبون بەپێشمەرگە، له و سەردەمەدا هێزی سەربازی و جاش بە پاڵپشتی کۆپتەر ناو بەناو کێوماڵی گوندەکان و سنوورەکانی هێزی پێشمەرگەیان دەکرد، لە 1982 دا ژمارەی پێشمەرگەکانی کەرتی 4ی جەباری گەیشتە45 پێشمەرگە.فەرماندەکانی کەرتی 4ی جەباری یا1988 بیتی بوون له
1-مام رۆستەم
2-بێستون باڕۆیی
3-هێمنە رەش
4- مامە ریشە
5_پشتیوان
6-وریای شێخ رەشید
7 -رزگاری حاجی کایل
8-یاسینە رەش
تراژیدیاکەی شۆراو
کەرتی4ی جەباری لە 1979 دا پێک هێنرا، یەکەم فەرماندەی مام رۆستەم بوو، دوای ئه و بێستون باڕۆیی بوو بە فەرماندەی کەرت، لە17/ 11 /1980 لە تەک 14 پێشمەرگەی کەرتەکەیدا لە ساخی شۆراوە شەهید کران بریتی بوون لە
1-بێستون باڕۆیی فەرماندەی کەرت
2- مەلا نوری کادری پێشکەوتوی کۆمەڵە
3- عەلادین مەلا شێخ عەبدولکەریم
4- ئەرکان چراغە
5 -حەسەن دڵکە یی
6-شەریف کونە کۆتری
7- عەدنان حەوت تەغاری
8- رەمەزان کانی مستەفا
9-جەباری پونگڵە
10 - فاتیح هەشەزینی
11-عومەر باینجانی
12-نەوزاد محەمەد ئەمین
13- نورەدین کەرکوکی
14-نەجمەدین کەرکوکی
15- عەدنان کەرکوکی
گەر بریندارەکە وا شەر بکات ئەی ساغەکە چی دەکات
لە تەموزی 1981 دا مامە ریشە نەخۆش بوو. لە ماڵی خۆیان بوو لە تاڵەبان،جاسوسێک خەبەری لێ دەدا. جاشەکانی قالە فەرەج چواردەوری ئاوایی لێ دەتەنن
. له و کاتەدا نەوافی مام شەریف کە منداڵێکی خزمی خۆیان دەبێت،ئاگاداری دەکاتەوە، مامەریشەش بەدەم رۆیشتنەوە دەسرێأ لە جاشەکان دەکات و دەرفەت دەدۆزێتەوە خۆی دەگەیەنێتە دەرەوەی ئاوایی و روو دەکاتە گوندی (قرخ)، قالە فەرەج جیهاز دەکات بۆ ئیستیخباراتی عەسکەری ودەڵێت (مامە ریشەمان بریندار کردووە ئێستا نا تۆزێکی تر بەدیلی دەیگرین) مامە رێشە لە رێگای قرخ 3 کۆپتەر بە سەر ئاسمانی ناوچەکەوە ددەبینێ، هێزێکی زۆری سوپاو جاش دوای دەکەون بۆ ئەوەی یا بەکوژراوی یا بەدیلی دەسگیری بکەن، مامە ریشە خۆی دەگەیەنێتە ناو ئاوایی قرخ. بەخێرای سواری ماینەکەی (حەمید عەول) دەبێت و بەسواری رێگای ئاوای (دێ رەشە) دەگرێتە بەر، ئه و کاتە هێمنە رەش فەرماندەی کەرت بوو،بە پشتیوان و سەرکەوت شێخ جیری دەڵێ:(بەخێرایی بڕۆن بەهانای مامەریشەوە) لە رێگا مامەریشە بە هەردووکیان دەگات،ماینەکە بەرەڵا دەکات و پیان دەڵێت وەرن بەدواما دا تا دەگەنە نێوان (کورەداوێ و قرخ) لەوێ هەرسێکیان بۆسەیەک بۆهێزەکەی دوژمن دادەنێن.لەکاتی گەڕانەوەدا هێزەکانی سوپاو جاش دەکەونە ناو بۆسەکەیانەوە،چەند دەسرێژێک بەناویانا دەکەن،دووسەربازیان لێ دەکوژن، گازقیادەیەکیش تێک دە شکێنن، کەریم حەمدان ئامر لیوای چەمچەماڵ روودەکاتە قالە فەرەج و دەڵێ (ئەگەر بریندارەکە وا شەڕ بکات،ئەی دەبێت ساغ و سەلامەتەکە چی بکات)
ئەندازیارە یوغسلافییەکان
داوای مەشروبیان دەکرد
رژێم تەواوی گوندەکانی سەرجادەی گشتی (کەرکوک، لەیلان، قادر کەرەم)ی بەجەیشی شەعبی تەنیبوو،لە کاتژمیری 10 ی شەوی مانگی نیسانی 1982 مامەریشە فەرماندی مەفرەزە بوو لە گەڵ پێشمەرگەکان دا چونە سەر کارگەی چیمەنتۆی لەیلان کەجەیشی شەعبی پاسەوانی دەکرد، مامە ریشه و خەباتە بچکۆل و محسین B K C ومەلا ئەحمەد و دوو پێشمەرگەی تر چوبوونە قوڵایی ناو کارگەکەوە، لە پێشمەرگەکانی تری مەفرەزەکەیان دابڕان، ئه و سەردەمە ئەندازیاری یوغسلافی و پۆڵۆنی سەر پەرشتی کارەکانی کاەگەکەیاندەکرد، ئەوان دوو ئەندازیاری یوغسلافی دەسگیر دەکەن، لە ناکاو چواردەوری مامە ریشە و هاورێکانی گیرا. رووبە روویشەرێکی دەسته و یەخە دەبنەوە، بۆ ماوەی40 دەقیقە ئابڵۆقەدران بە جەیش شەعبی، له و کاتەدا خەباتە بچکۆل زۆر لێهاتوانە توانیبووی ئابڵوقەکە بشکێنێت و خۆی هاورێکانی رزگار بکات، فیشەکێک بەر باڵی مامەریشە کەوتبوو تیغی کژردبوو،دواتر مامە ریشه و پێشمەرگەکان ئەندازیارەکانیان لە گەڵ خۆیان دا دەبەنە دەرەوەی کارگەکه و بەره و کەوەڵەی سەر بە ناحیەی قەرەحەسەن کەتنە رێ، لەرێگا ئەندازیارێکیان وای زانی بوو مافیان بە مامە ریشەی وتبوو (گەر پارەتان دەوێت با بگەڕێینەوە،چەند پارەتان دەوێت لە لێپرسراوەکەمان بۆتان وەدەگرم)،رەئوف مستەفا ناسراو بە لالۆ یەکێک بوو لە پێشمەرگانەی کاتی خۆی لە گەڵ غوسلافییەکان کاری کردبوو،کەمێک لە قسەکانیان دەگەیشت. ئەندازیارێکیان داوای مەشروب و گۆشتی برژاوی کردبوو، شەوەکەی گەیشتنە گوندی خاڵۆ بازیان.
عەبدوڵڵا کەریم مەحمود