بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا: شەهیدنامە - وەشانی 2ەم
🏠|📧|دەربارە!|پەڕتووکخانە|📅
🏠 دەستپێک|📧 پەیوەندی|💡 دەربارە!
|
📅 ئەمڕۆ 09-04 لە مێژوودا
📅کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان
📅 رۆژەکان
📆09-04-2020
📆08-04-2020
📆07-04-2020
📆06-04-2020
📆05-04-2020
📆04-04-2020
📆03-04-2020
📂 زۆرتر ...
📅09 April
📝 بەڵگەنامەکان
📊 ئامار و راپرسی
✌️ شەهیدان
💚 ئەنفالکراوان
☪ قوربانیی شەڕی دەوڵەتی ئیسلامی - داعش
😞 قوربانیی شەڕی ناوخۆ
👩 قوربانیی توندوتیژی
📅 رۆژی لەدایکبوون
📅 رۆژی کۆچی دوایی
|💳 کۆمەکیارمەتیمان بدە بۆ پێکهێنانی کوردیپێدیایەکی باشتر. تەنانەت کۆمەکێکی بچووکیش دەبێتە یارمەتیدەرمان.
یارمەتیی ئێوەمان دەوێت بۆ:
* بەدەستهێنانی تەکنەلۆجیای باشتر و خێراتر...
* دانانی ئۆفیسێک بۆ رێکخراوی کوردیپێدیا لە باشووری کوردستان.
* دامەزراندنی چەند کارمەندی تایبەت بەخۆیەوە، تا بەردەوام ناوەڕۆکی کوردیپێدیا باشتر بکرێت.
|📕 پەڕتووکخانەگەورەترین و پۆلێنکراوترین پەڕتووکخانەی دیجیتاڵی کوردی! - (10,789) پەڕتووک||
📅 08-04-2020
باکووری کوردستان
- لە ناوچەی پاسووری ئامەد لەکاتی تێپەڕبوونی ئۆتۆمبێڵێدا تەقینەوەیەک روویدا و بە پێی زانیاریەکان 5 کەس گیانیان لەدەستداوە.[1]
رۆژهەڵاتی کوردستان
- لە ماوەی دوو رۆژی ڕابردوودا، 19 زیندانی لە زیندانی ناوەندیی ورمێ، بۆ ئەنجامی تاقیکاریی کۆرۆنا ڕەوانەی نەخۆشخانەی دەرەوەی زیندان کراون.[7]
باشووری کوردستان
- لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراوان، 14 تووشبووی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە شاری هەولێر دەستنیشانکران. بەمەش ژمارەی توشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە هەرێمی ک
📅 08-04-2020
🏷️ پۆل: رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
شێوازی نوێی دابەشکردنی مووچە لە هەڵەبجە
کلیک بکە بۆ زانیاریی زۆرتر و وێنەی گەورەتر!
👫 سەلام مەنمی
ساڵی 1937 لەشاری سلێمانی لەدایکبووە
لەساڵی 1960 کۆلیژی شەریعەی لەبەغداد تەواو کردوە
زیاتر لە 22 ساڵ مامۆستا بووە دواتر بووە بە سەرپەرشتیاری پەروەردەی سلێمانی.
لە هەفتاکانی سەدەی بیستەوە دەستی بە کاری نووسین کردووە.
لە 09-04-2015 کۆچی دوایی کردووە.
👫 سەلام مەنمی
🏷️ پۆل: کەسایەتییەکان
سەلام مەنمی
کلیک بکە بۆ زانیاریی زۆرتر و وێنەی گەورەتر!
👫 پیت مویلەر - Piet Muller
ساڵی 1973 بۆ یەکەمجار پیت مویلەر و هاوڕێکەی لیا فیسەر ئەو کاتەی کە خوێندکار بوون، بە بەرگی دیدەوانیەوە لە رێگەی کوردستانی باکوورەوە گەشتی کوردستانی باشوریان کرد و لە نزیکەوە توانیان کورد بناسن و تێکەڵاوی شۆڕشی کورد بوون، چونە حاجی هۆمەران، ئەم گەشتەیان وای لێکردن و کوردیان خۆشبوێت، لە پاش رێکەوتننامەی جەزائیر لە نێوان (شای ئێران و سەدام حوسەین)دا لە ئازاری 1975دا کە شکست بە شۆڕشی کورد هێنرا، پیت مویلەر و هاوڕێکانی یارمەتیەکی زۆری ئەو کوردانەیان دا، کە وەک دەستەی یەکەمی پەنابەرانی کورد روویان لە
👫 پیت مویلەر - Piet Muller
🏷️ پۆل: کەسایەتییەکان
پیت مویلەر - Piet Muller
کلیک بکە بۆ زانیاریی زۆرتر و وێنەی گەورەتر!
👫 سولەیمان چیرە - س. چ. هێرش
ساڵی 1951 لەشاری مەهاباد لەدایکبووە. ساڵی 1968 دیپلۆمی ئەدەبی وەرگرتووە. پاشان لەڕِشتەی جوگرافیای ئابووری لەزانکۆی تەورێز درێژەی بەخوێندن داوە و لەساڵی 1974 پلەی لینسانسی لەو رشتەیەشدا وەرگرتووە. مامۆستایەتی کردووە و چەندین جار بەتاوانی چالاکیی سیاسی دەستگیر و ئەشکەنجە کراوە و دراوە. ساڵی 1987 بەناچار رووی کردۆتە هەندەران و دوای دوو ساڵ مانەوە لە ئازەربایجانی سەروو، باکۆ، لەساڵی 1989وە لەوڵاتی سوێدە. ماوەی دەساڵ بەڕێکوپێکی گۆڤاری گزینگی دەرکردووە و چەندین بەرهەمی چاپکراوی ئەدەبی هەن.
👫 سولەیمان چیرە - س. چ. هێرش
🏷️ پۆل: کەسایەتییەکان
سولەیمان چیرە - س. چ. هێرش
کلیک بکە بۆ زانیاریی زۆرتر و وێنەی گەورەتر!
بەردەوام دەستەکانم دەشۆم؛ تا بتوانم تێکەڵی کەس نابم و لە ماڵەوە دەمێنمەوە؛ دەمامک و دەستەوانە بەکاردێنم.. ئەمە بۆ خۆم و بۆ پارێزگاریی خۆشەویستانم دەکەم..
📊 بابەت 372,219 | وێنە 58,219 | پەڕتووک PDF 10,789 | فایلی پەیوەندیدار 40,342 | 📼 ڤیدیۆ 165 | 🗄 سەرچاوەکان 14,080 |
📖 مامە ریشە ئەفسانەکەی گەرمیان بەشی 1 | 🏷️ پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
✍️

مامە ریشە ئەفسانەکەی گەرمیان بەشی 1

بەشی : یەکەم
ئه و ساڵەی چنگی تراژیدیای پیلانی جەزائیر، بە جەستەی خوێنی شە هیدان دا شۆر بووەوە،ئەوساڵەی هەرەس،میللی چەکی پێشمەرگە سەریان نەوی کرد،لە بەردەم سەربازو ئەفسەرانی سوپای تۆتالیتاری عێراق،بە دیلی و بێ دەنگی بێ
پەلەپیتکە ی پێشمەرگە لە سەربازگەکانا کەڵەکە کران، لە ناخ وچاوانی پێشمەرگه و خەڵک دا بە قەد لوتکە ی چیاکان خەم وئازاری ئاش بەتاڵ دەچوو بەگژ ئه و میژووەدا کە چارەنوسی میللەتێکی ئاوا بەره و نادیاردەبرد..
لە رۆژانی دوای هەرەس، جارێکی تر داستانی نوێ ی سەردەم، لەنێومەرگەساتە تێک شکاوەکان دا، لە سەردەست و گیان و بە خوین و رۆحی مرۆڤە زەحمەت کێشە کانی ئەم نیشتیمانە سەری هەڵدایەوە، ئه و رۆژانە پێشمەرگەیەک له و پێ دەشت و گردۆڵکانەی گەرمیانەوە، سەنگەر بە سەنگەر هەموو نیشتیمانی تەی کرد، هەموو رەبایە وسەربازگەکانی لە سەربازو ئەفسەرەکانی کرد بەدۆزەخ، داستانی نوێ ی سەردەمی تۆمار کرد، تەنانەت هەموو سەربازو ئەفسەرەکانی سوپا بەرەفیق و نەسیرەوە بە
ئەمن و ئیستیخبارات وموخابەراتەوە،پیان دەوت (ریشە، الرجل الحدیدی).
دەبێت بیسەلمێنم من کێم
ئێوارەیەکی هاوێنی 1995 رووم کردە گەرەکی سەرشەقام، لە بەردەم خانویەکی 100 مەتری کۆن دا پورە هەیبەت ئەحمەد خدری دایکی شەهیدی فەرماندە مامە ریشەم بینی. لە بەر کەم تینی چاوەکانی چاویلکەی لە چاوا بوو، بە مەلولی دانیشتبوو، خەمی زەمانە پشتی چەماندبۆوە،پرسیاری زۆرم رووبەرووی کردەوە، بۆ ئەوەی دیمەنەکانی سەردەمی زووی (تاڵەبان) و مامە ریشەم بۆ باس بکات، هەرچەند دوانم، بەڵام لە چەند وشەیەیەک زیاتری نەدرکاند:
(رەیشە بە منداڵی زۆر بزێو بوو،دانیشتنی نەدەزانی،هەموو تەمەنی منداڵی رەنج وزەحمەت و شوانی بوو،هاورێکانی زۆر خۆش دەویست، زۆر جار ئەگەر کارێک یا گوێلکێک دیار نەبوایە، شه و بێ سڵ کردنەوە،هەموو گردۆڵکەکانی دەورو بەری ئاوایی تەی دەکرد،تا نەیدۆزیبایەتەوە سرەوتی نەدەگرت،ئه و کاتەی ویستی ببێ بە پێشمەرگە،رۆژێک پێی وتم:(گەر کوڕی خۆت تێدا نەچێت،ئەبێت رۆژێ ڵە رۆژان ئەم گردۆڵکه و شیو دۆڵانە لە دوژمن بکەم بە دۆزەخ)
پێم وت : (کوڕەکەم ئێمە لە بەردەم ژیانێکی یەکجار سەخت وپڕ لە کوێرەوەری داین، هەموو ژیانمان هەر نەهامەتی بووە، ئەوەی تۆ دەیڵێیت لە گەڵ دژوارییەکانی ژیانی ئێمەدا ناگونجێت)، ئەوە بوو رووی کردە لای پێشمەرگەکانی گەرمیان،باوکی و فەخرەدینی برای چوون بە شوێنی دا،چەند هەوڵیان دا لە گەڵی دا، بەقسەی کەسی نەکرد و نەگەڕایەوە،ماوەیەکی هیچ سۆراخێکی نەبوو،دوای ئەوەی پێشمەرگەکانی گەرمیان گرتبوویان،ئەشکەنجەی زۆریان دابوو، گەڕایەوە بۆلام وتی:(هەرچەندە بە هەڵە لە من گەێشتون.هەموو جەستەمیان لە خوین دا سوور کردوم.بەڵام هەردەبێت بیسەلمێنم من کێم و دەبێت ببم بە پێشمەرگە..
هەر دەبێت گورگەکە بیدۆزمەوە
نەجمەدین لە منداڵییەوە گورج و گپۆڵ بوو، حەزی لە یاری کردن بوو.لەکاتی یاری کردن دا،هەرگیز بەهاوێکانی نەدەوت من لەسەر کێم، هەر دەیگوت کێ لە گەڵ من دایە.،حەزی لەیاری (شەق،هەلوکێن،هەڵماتێن،بازبازێن،چاوشارکێ) دەکرد،گەر هاوڕێکانی بد یایە یاری دەکەن،حەزی نەدەکرد،لە نزیکیانەوە بوەستێت و سەیریان بکات، یاری یەکەی لێ تێک دەدان،هەندێ جاریش شەڕی دەکرد،دەبوایە جارێکی تر یاری یەکە بکەنەوەوخۆی چۆنیەتی یاری یەکەی دەست نیشان دەکرد،لە کاتی یاری یەکەدا هەموو هەست وهۆشی لای یاری یەکە بوو، گەر بیزانیایە یاری یەکە دەدۆڕێنێت،یاری یەکەی تێک دەدا،چونکە منداڵانی ئاوایی چاوەروانی ئەوەیان لێ نەدەکرد، زۆریان پێ خۆ ش بوو،پیان دەوت :(نەجە دۆراندی)، لە زۆربەی یارییەکاندا براوە بوو،هاورێکانی بریتی بوون لە (ئەحمەد شەریف،حەسەن کەریم.وەهاب رەشید،عومەری خاڵی، رۆستەم قادر،رەحما نی حاجی قادر،جەمال پورزای)
گەر نەجمەدین لە گەڵ هەر کەسێکا شەڕی ببوایە،زمانی دەگیراو یەک وشەی بۆ نەدەوترا،پەلاماری دەداو تەختی زەویەکەی دەکرد.کەس نەیدەوێرا زۆرانبازی لە گەڵدا بکات،مام شوکوری باوکی جوتیارێکی زەحمەت کێش بوو، مەرو ماڵاتی بەخێو دەکرد،حەزی لە کڵاو کڵاوێن بوو، گەر یارییەکەی بدۆرانایە.نەچمەدین پێ ی ناخۆش بوو،بە باوکی دەوت :(دەبێت شەوی داهاتوو یارییەکە ببەیتەوە.
نەجمەدین لە7 ساڵییەوە شوان بووە،ئێوارەیەکی درەنگ گورگێک لە زەوی (دۆڕێ) پەلاماری گۆلکێک دەدا و دەیخوات،ئەویش ئه و رووداوەی زۆر پێناخۆش دەبێت،دەست دەکات بەگریان.روو دەکاتەوە گوندەکەیان ومنداڵانی ئاوایی کۆدەکاتەوە،هەر یەکەیان بە چەقۆو داسێکەوە، به و شەوە زەنگە روو دەکەنە ئه و شیوو دۆڵ وگردۆڵکه و لاپاڵانەی دەوروپشتی تاڵەبان،دوای بە منداڵەکان دەڵێت:(ئێوە ماندوو بوون بگەرێنەوە،شەویش درەنگە، من هەردەبێت ئه و گورگە بدۆزمەوه و بیکوژم)
نەجمەدین ماوەیەک لە گوندی قۆرەتە شوانی ماڵی مام هیدایەت بوو،رۆژێکیان باوکی دەچێت بۆ سەردانی کورەکەی مام هیدایەت دەڵێت (زۆر سەیرە کەس ناوێرێت قسە لە گەڵ کورەکەتا بکات،ئه و خۆی بە خاوەن ماڵ دەزانێت). نەجمەدین سەگێکی هەبوو وای راهێنابوو،گەر شه ڕی لە گەڵ هەر کەسێکا ببوایە، سەگەکە یەکسەر پەلاماری ئه و کەسەی دەدا، زۆر شه و نەجمەدین لە گەڵ رەحمان باوەڵدا بە لۆکس و لایتی دەستیەوە دەچوون بۆدەوروبەری گوندی (قرخ و دارتوو و چنگی)بۆ ڕاوە سێسکە، کە بەیانیان دەگەڕایەوە، هەموو ئه و سوێسکانەی کە راوی کرد بوو،دەیبەخشی بە خەڵکی ئاوایی کەیان،خۆی گۆشتی نەدەخوارد. زۆر حەزی لە گۆرانی بوو گەر یەک سەعات گۆرانی بگوتایە زمانی نەدەگیرا، بەڵام لە کاتی قسە کردنا کەمێک لاڵ دەبوو، هەندێ جاریش لە زەماوەندا هەڵدەپەری.
نەجمەدین شوکر رەئوف ناسراو بە مامە ریشه لە1957 لەگوندی تاڵەبان سەر بە ناحیەی چەمچەماڵ لەدایک بووە،هەموو تەمەنی منداڵی شوانی وپاڵەیی بووە،لە سەرەتای حەفتاکان دا رووی کردوەتە کورە گەچەکانی قۆرتەی لای چەمچەماڵ و جەبەل بۆری کەرکوک کاری زەحمەت و تاقەت پروکێنی کردووە،لە 1973 لە گەڵ خەڵکی چەمچەماڵ ناوی خۆیان بۆ فیدایی فەلەستین لە چەمچەماڵ تۆمار کردوه و بووە بە فیدائی فەلەستین. لەشەرێک د ا لەجۆلان (ئەسعەد محەمەد هەولێری) دەبێت بە هاورێی و لە شەرەدا ئەسعەد شەهید دەکرێت، نەجمەدین لە بەر ئازایەتی خۆی بریندار دەکرێت،دواتر خەڵاتی دەکەن،دەگەرێتەوە بۆ تاڵەبان، دەست دەکات بەکرێکاری لە کەرکوک..
عە بدوڵڵا کەریم مەحمود
سەرچاوەی ئەم زنجیرە بابەتە کتێبی (پێشمەرگە پۆڵاینەکە)یە
⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏷️ پۆل:📖 کورتەباس
🏳️ زمانی بابەت:🏳️ کوردیی ناوەڕاست
📙 پەڕتووک - کوورتەباس🔎 لێکۆڵینەوە
📄 جۆری دۆکومێنت⊶ زمانی یەکەم
🌐 زمان - شێوەزار🏳️ کرمانجیی ناوەڕاست
🗺 وڵات - هەرێم⬇️ باشووری کوردستان

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
✨ کوالیتیی بابەت: 78% ✔️
78%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
78%
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (مانو بەرزنجی)ەوە لە: Jan 27 2017 7:57AM تۆمارکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (مانو بەرزنجی)ەوە لە: Jan 27 2017 8:06AM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
⚠️ ئەم بابەتە بەپێی 📏 ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
👁 ئەم بابەتە 5,129 جار بینراوە

📚 فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن 💾📖🕒📅 👫 ناوی تۆمارکار
📷 فایلی وێنە 1.0.113 KB Jan 27 2017 7:57AMمانو بەرزنجی
✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
⠪ بەشکردن
Facebook
Twitter
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
👍
⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ

مامە ریشە ئەفسانەکەی گەرمیان بەشی 1

📚 فایلی پەیوەندیدار: 0
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 7
✌️ شەهیدان
1.👁️مامە ریشە
📖 کورتەباس
1.👁️مامە ریشە ئەفسانەکەی گەرمیان بەشی 2
2.👁️مامە ریشە ئەفسانەکەی گەرمیان بەشی 3
3.👁️مامە ریشە ئەفسانەکەی گەرمیان بەشی 4
4.👁️مامە ریشە ئەفسانەکەی گەرمیان بەشی 5
5.👁️مامە ریشە ئەفسانەکەی گەرمیان بەشی 6 کۆتایی
👫 کەسایەتییەکان
1.👁️عەبدوڵڵا کەریم مەحمود
📂[ زۆرتر...]

Kurdipedia.org (2008 - 2020) version: 12.04
| 📩 contact@kurdipedia.org | ✔️CSS3 | ✔️HTML5
| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0,406 چرکە!
☎ +9647701579153 +9647503268282
| ☎ +31654710293 +31619975574