🔓 چوونەژوورەوە
➕ تۆمارکردنی بابەت
📁 زۆرتر ...
پەندنامە - وەشانی 2ەم
🏠|📧|دەربارە!|پەڕتووکخانە|📅 27-06
🏠 دەستپێک|📧 پەیوەندی|💡 دەربارە!
|
📅 ئەمڕۆ 27-06 لە مێژوودا
📅کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان
📅 رۆژەکان
📆27-06-2019
📆26-06-2019
📆25-06-2019
📆24-06-2019
📆23-06-2019
📆22-06-2019
📆21-06-2019
📂 زۆرتر ...
📅27 June
📝 بەڵگەنامەکان
📊 ئامار و راپرسی
✌️ شەهیدان
💚 ئەنفالکراوان
☪ قوربانیی شەڕی دەوڵەتی ئیسلامی - داعش
😞 قوربانیی شەڕی ناوخۆ
👩 قوربانیی توندوتیژی
📅 رۆژی لەدایکبوون
📅 رۆژی کۆچی دوایی
|💳 کۆمەکیارمەتیمان بدە بۆ پێکهێنانی کوردیپێدیایەکی باشتر. تەنانەت کۆمەکێکی بچووکیش دەبێتە یارمەتیدەرمان.
یارمەتیی ئێوەمان دەوێت بۆ:
* بەدەستهێنانی تەکنەلۆجیای باشتر و خێراتر...
* دانانی ئۆفیسێک بۆ رێکخراوی کوردیپێدیا لە باشووری کوردستان.
* دامەزراندنی چەند کارمەندی تایبەت بەخۆیەوە، تا بەردەوام ناوەڕۆکی کوردیپێدیا باشتر بکرێت.
|📕 پەڕتووکخانەگەورەترین و پۆلێنکراوترین پەڕتووکخانەی دیجیتاڵی کوردی! - (10,262) پەڕتووک|||
📅 26-06-2019 - بۆردوومانی تورک لە باشوور کەسێکی کردە قوربانی
باکووری کوردستان
- لە گەڕەکی یافەس لە ناوچەی جزیری شرنەخ لە دژی زرێپۆشێک لە ناو کاروانێکی سەربازیدا، بە تەقەمەنی چالاکییەک ئەنجامدرا. دەنگی تەقینەوەی دژ بەو زرێپۆشە لە هەموو شارەکەدا بیسترا. ئاماژە بەوە دەکرێت، بەهۆی ئەو تەقینەوەیەوە زیان بە زرێپۆشەکە گەیشتووە.[2]
رۆژهەڵاتی کوردستان
- عەلی ئەسخەری هدایەتی، بەڕێوبەری فەرمانگەی پاراستنی ژینگەی شارۆچکەی بیجار، رایگەیاندوە: لە گوندی زینەڵی سەربە شارۆچکەی بیجار، منداڵێکی چوار ساڵان، دوای دیار نەمانی تەرمەکەی دۆزراوەتەوە کە شوێنی برینی قورسی پێوە د
📅 26-06-2019 - بۆردوومانی تورک لە باشوور کەسێکی کردە قوربانی
🏷️ پۆل: رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
لە چالاکییەکانی ئەمڕۆ: 26-06-2019
کلیک بکە بۆ زانیاریی زۆرتر و وێنەی گەورەتر!
📅 25-06-2019
باکووری کوردستان
- هەپەگە کوژرانی 16 سەربازی تورکیای راگەیاند، وەزارەتی بەرگریی تورکیاش ئاماژە بە گیانلەدەستدانی نۆ گەریلا لە ماوەی دوو رۆژی رابردوودا دەکات.[4]
رۆژهەڵاتی کوردستان
- هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی محەمەد ئەمین کەنعانی، خەڵکی گوندی تەختەی سەر بە شاری سنە، بە تۆمەتی هەوڵدان دژی تەناهیی نەتەوەیی، لە لایەن لقی یەکی دادگای ئینقلابی ئەو شارەوە، بە 5 ساڵ زیندانیی تەعلیقی مەحکووم کرا.[5]
- کۆڵبەرێک بە ناوی هێمن ساڵحپوور، تەمەن 21 ساڵ، کوڕی سەلیم، خەڵکی گوندی ئاڵوتی سەر بە شاری بانە، لە کا
📅 25-06-2019
🏷️ پۆل: رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
شه‌ڕڤانان و هاوڵاتییان ئاگره‌كه‌ی شه‌نگالیان كوژانده‌وه‌
کلیک بکە بۆ زانیاریی زۆرتر و وێنەی گەورەتر!
✌️ ساڵح عەبدوڵڵا نەجمەدین - ساڵح یوسفی
ساڵی 1918 لەگوندی بامەڕنی سەر بەشارۆچکەی ئامێدی لەخێزانێکی خوێندەوار و ئایینی ناوداری ناوچەی بادینان لەدایک بووە و یەکێکە لە وەچەکانی یوسف زاخۆلی کە زانایەکی ئایینی بەناوبانگ و جەنگاوەرێکی دلێری ناو شۆڕشەکەی بەدرخان پاشا بوو، ساڵح یوسفی نازناوی سەیدای لەدایکیەوە بۆ ماوەتەوە کەئەویش لە بنەماڵەیەکی ئایین پەروەر و ناسراوی ناوچەکەیە.
ساڵح یوسفی خوێندنی سەرەتایی لەقوتابخانەی بامەڕنی تەواو کردوو پاشان ساڵی 1938 خوێندنی دوا ناوەندی لەبەغدا تەواو کرد. هەر ئەو ساڵەش کرا بەمامۆستا و رەوانەی ناوچەی هەریر
✌️ ساڵح عەبدوڵڵا نەجمەدین - ساڵح یوسفی
🏷️ پۆل: شەهیدان
ساڵح عەبدوڵڵا نەجمەدین - ساڵح یوسفی
کلیک بکە بۆ زانیاریی زۆرتر و وێنەی گەورەتر!
👫 حەسەن زیرەک
ناوی حەسەنی کوڕی عەبدوڵڵایە، ساڵی 1921 لە بۆکان لەدایک بووە. لە تەمەنی پێنج ساڵیدا باوکی کۆچی دواییکردووە و حەسەن زیرەک ناچاربووە لەو تەمەنەوە کار بکات بۆ پەیدا کردنی بژێوی رۆژانەی.
هەژاری و بێدەرەتانی زۆریان بۆ هێناوە و بۆ ئیشکردن زۆربەی شارۆچکەکانی ئێران گەڕاوە و تەنانەت لە بەسرە و بەغدا و هەولێر و کەرکوکیش کاری کردووە.
چەند جارێکیش زیندانی کراوە، بەهۆی رووداوێکەوەلەئێران سازادراوە و حەسەن بەقاچاخی رووی کردۆتە بەغدا و لەوێ، کە زانراوە هونەرمەندێکی دەنگخۆشی بێ هاوتایه، لەئێستگەی کوردی دایانم
👫 حەسەن زیرەک
🏷️ پۆل: کەسایەتییەکان
حەسەن زیرەک
کلیک بکە بۆ زانیاریی زۆرتر و وێنەی گەورەتر!
📊 بابەت 300,891 | وێنە 53,448 | پەڕتووک PDF 10,262 | فایلی پەیوەندیدار 32,201 | 📼 ڤیدیۆ 147 | 🗄 سەرچاوەکان 11,408 |
📌 رۆژەڤ
📂کاندیدەکانی هەڵبژاردنی 2018
📂کاندیدی پارتە کوردییەکان
📂عەفرین
📂خۆپیشاندان
📂بوومەلەرزە
📂حەشدی شەعبی
📂کەرکوک
📂جەلال تاڵەبانی
📂مووچە
📂ریفراندۆم
📂داعش
👫 حاجی ساڵح رەباتی | 🏷️ پۆل: کەسایەتییەکان | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ
ئەم بابەتە باشتر بکە!

حاجی ساڵح رەباتی

فایلی پەیوەندیدار 📂
نووسینی: عە بدوڵڵا کەریم مەحمود
ساڵح حەمە ئاغای ئەمین حارس کەسایەتییەکی سەنگین و رووناکبیرێکی سەردەمەکەی خۆی بوو، هەموو تەمەنی پر بوو لە هەستی میهرەبانی و گیانی مرۆڤایەتی، نزیکەی 25 ساڵ لە گەرەکی ئیمام قاسم ی شاری کەرکوک برین پێچێکی بەتواناو بە ئەزمون بوو، خەڵکی گەرەک و شار لە خۆشەویستی دا پیان دەوت (حاجی دکتۆر)، رەباتییەکان لە هەر شوێنێکەوە روویان بکردایەتە کەرکوک لە ماڵی ئه و دەگیرسانەوە.،ماڵیان دیوەخانی رەباتییەکان بوو. ئەدەب دۆست و پەیوەندییەکی بەهێزی لە گەڵ شا عیران و نوسەران دا هەبووە، دەیان یادگاری تایبەتی له و بارانەوە تۆمار کردووە، ئەم کەسێتییە روو خۆشە بۆ هەر بۆنەیەک بابەتێکی جوان و سەرنج راکێشەری دەهێنایەوە و لە گەڵ گێرانەوەیدا خۆشی بە روویەکی خۆشەوە پێدەکەنی.
حاجی ساڵح رەباتی لە ناو مەرگەساتەکان دا خۆی پەروەردە کرد

حاچی ساڵح رەباتی لە ساڵی 1911 لە گوندی (رەبات) ی سەر بە ناحییەی سەنگاو لە دایک بووە،حەمە ئاغای باوکیان لەساڵی 1915 ماڵ ئاوایی لە ژیان دەکات.مامۆستا مەلا عەلی برا گەوەرەیان سەرپەرشتی خانەوادەکەیان و براکانی دەکرد.بریتی بوون لە(حەمە رەشید، حەمە ئەمین، ساڵح، کەریم) مەلا عەلی،، ساڵح ی برای لە (هۆرێن و شێخان)دەنێرێتە لای مامۆستایەکی ئاینی ودەبێت بە فەقێ و سەرقاڵی قورئان خوێندن ئەبێت، نەهامەتییەکانی جەنگی یەکەم ی جیهان سەری هەڵدا، برسێتی و قات و قڕی و نەخۆشی ژیانی کرد بە دۆزەخ،جەنگ ژیانی ئەوەندە ئاڵۆزو دژوار کردبوو، هەموو بەها جوان و پیرۆزەکانی مرۆڤی لە گەڵ وێران کردنی نیشتمانەکەمانا وردو خاش کردبوو،ئا لە سەردەمەدا فەقێ یەکی هێمن و رووخۆش، دڵپاک،قاڵ بووی ناو ئالۆزی و مەرگەساتەکان، بە بەردەوامی عەوداڵی خوێندنەوەی کتێبی فارسی و ئاینی و بوارە جیا جیاکان بوو، بۆجۆ پەروەردەکردن و فێر بوون، بۆ ئەمەش رووی کردوەتە چەندان گوندو شار و شارۆچکە، تا لای مامۆستا مەلا عەبدولکەریم ی مدریس لەبیارە دەمێنێتەوە، هۆگری ئه و زانا گەورەیە بوو،پەیوەندی توندو بەهێز لە نێوانیان دا دروست بوو، دواتر سالح رەباتی روو دەکاتە هەڵەبجه و ماوەیەکیش لای مامۆستا شێخ لەتیفی قەرەداغی دەخوێنێت، دواتر لە گەڵ مامۆستا مەلا کاکە حەمەی رەباتی روو دەکەنە گوندی شێخ وەیس و لەوێ لای مامۆستا مەلا غەفور دەخوێنن،پاشان هەردوکیان روو دەکەنە گوندی (کۆنە و سەراو) لای مامۆستا عە بد ولرەحمان ی حەفیدی مەولەوی وانەی نوێ دەخوێنن،دواجار روو دەکاتە (کەلار) ومامۆستا ئەحمەدی نۆ موسڵمان خوێندنی پێ تەواو دەکات، لە 1935 گوڵناز فەڵا مەرزی ئامۆزای دەخوازێ و دەبێی بە هاوسەری.
دوو فرۆکەوانەکەی لە مردن رزگار کرد
لە ساڵی 1936 دا ساڵح رەباتی و ئەحمەد شوکری و محەمەد ئەمین فەڵامەرز رەباتی،سەردانی محەمەد ئەمین زەکی بەگی مێژوو نووس لە بەغداد دەکەن،ئه و کاتە (وەزیری ئابووری و هاتو چۆ)،دەبێت،ئەویش هەرسێکیان بە برین پێچ لە نەخۆشخانەی (الملکی) دادەمەزرێنێت، هەستی نەتەوایەتی له و سەردەمەدا لای ئەم سێ کارمەندە زۆر بەهێز دەبێت، بە هۆی هەڵوێستی یانەوە هەر سێکیان دوور دەخرێنەوە بۆ خوارووی عێراق، لە 1937 دا ساڵح رەباتی رەوانەی (نوگرە سەلمان) دەکەن،لەوێ لە ناو چادرێکدا سەرقاڵی کاری برین پێچی دەبێت،هەر ئه و ساڵە فرۆکەیەکی بەریتانی بەهۆی هەڵکردنی گەردەلولێکی بەهێزەوە لە نزیک چادرەکەی ساڵح رەباتی یەوە کەوتە خوارەوە،ساڵح رەباتی پۆلیسێک بەخێرایی بەره و شوێنی رووداوەکە دەچن، دوو کابتن دەبینن لە فرۆکەکەدا،دەست و قاچی فرۆکەوانەکه و یاریدەدەرەکەی شکابوو،هەردووکیان دەگوێزنەوە بۆ ژێر چادرەکە،رەباتی چارەسەری کت وپرو خێرایان بۆ دەکات، بۆ رۆژی دواتر فرۆکەیەکی تری بەریتانی کە دکتۆریان لە گەڵ دابوو،دەگەنە ئەوێ و لێکۆڵینەوە لە چۆنییەتی رووداوەکە دەکەن و چارەسەری بریندارەکان دەکەن، سەریان سور دەمێنێت بە ساڵح رەبات دەڵێن:(Thank you verey much)کاری فریاکەوتنەکەی دەکەن، ناونیشان و زانیاری لێوەردەگرن و بەدوو بریندارەکەوە دەگەرێنەوە بۆ لەندەن، \ دوای ماوەیەک ئەم نامەیە لە لەندەنەوە لەرێگەی بەغدادەوە رەوانەی(حاچی ساڵح رەباتی) دەکەن، نامەکە پێس ئەوەی بگاتە دەستی رەباتی لە لایەن دەزگای تایبەتی و نهێنی مەلیک غازیئەوە دەگاتە دەست مەلیک غازی و ئەویش دەنێرێت بە شوین حاجی ساڵح رەباتی دا، مەلیک لە سەرەتادا بە هەڵە لە نامەکەدەگات، دواتر رەباتی هەموو چیرۆکەکەی بەوردی بۆ باس دەکات،زۆر سوپاسی هەلوێستی جوامێری ساڵح.،رەباتی دەکات.

لە ساڵی1937مەلیک غازی بریاری گواستنەوەی حاجی ساڵح رەباتی لە نوگرە سەلما نەوە دا بۆ نەخۆشخانەی (دورە) لە بەغداد.له و سەردەمەدا دکتۆر (سندس پاشا)پزیشکی تایبەتی مەلیک غازی بوو،لە ساڵی 1939مەلیک غازی بریارت دا بچێت بۆحەج،دەبوایە تیمێکی پزیشکی لە گەڵدا بوایە، لە بەر ئەوەی دکۆر (سندس پاشا) مەسیحی بوو،دکتۆر(کەمال سامەرائی) ەوەباشترین پزیشکی بەغدادلە سەر ئاستی عێراق و حاچی ساڵح رەباتی وەک باشترین برین پێچ دیاری کران بۆ ئه و تیمەلە گەڵ مەلیک غازی دابن،مەلیک غازی و تیمە پزیشکییەکە بە فرۆکەیەکی تایبەتی لە بەغداوە چوون بۆ حەجی تایبەتی،مەلیکی سعودییە پێشوازی گەرمی لێکردن،عەبای تایبەتی حەریری و عەگالی سعودییەی پێشکەش کردن،لە 02-1939ساڵح رەباتی حەجی کردو له و کاتەوە بە حاجی دکتۆری رەباتی ناوبانگی دەرکردوە.
فریاکەوتنی ئاوڵە
لە ساڵی 1940نەخۆشی ئاوڵە لە ناوچەی شوان ی سەر بە کەرکوک بڵاو بوەوە، حاجی ساڵح رەباتی لە سەر پێشنیارو داخوازی خۆی گوێزرایەوە بۆ نەخۆشخانەی شوان، لەوێ بە پێ ی بەرنامەیەکی دیاری کراو،سەردانی هەموو گوندەکانی کرد، بۆ لەناوبردنی ئه و نەخۆشییە کوشتندەیە، بەمەش دەیان کەسی لە چنگی رەشی مەرگ قوتار کرد.،لە 1943 نەخۆشی ئاوڵە لە حەویجە بڵاو بووەوە، بەهامان نەخشه و پلان و هەلوێست و ئەخلاقی پزیشکی پیشەکەیەوە، بەهەمان هەستەوە، بە ئەزمونی خۆی کارەکانی جێ بەچی کرد، لەوێ بە دیداری شاعیر(مەلا مەحمودی بێخود)ئاشنا دەبێت،دەبن بەهاورێ ی یەکتری و هایو چۆی یەکتریان کردوە.
حاجی ساڵح رەباتی و بێخود
لە 07-06-1944بێخود وێنەیەکی تایبەتی خۆی پێشکەش بە حاچی ساڵح رەباتی کردوە، بێخود لە وێنەکەدا عەبایەکی سورمە داری لە بەردایە، بێخود لە پشت وێنەکەوە بەدەست و خەتە جوانەکەی خۆی ئەم کۆپلە هۆنراوەیەی بۆ حاجی ساڵح رەباتی نوسیوە،
بێخود لە رووی نیازەوە، ئەی نازەنین ئەڵێ:
جار جار بە چاوی لوتفەوە بروانە صورەتم
من بۆیە سەیری تۆ ئەکەم و رووم لە کەس نی یە
تا تێ بگەی کە تۆ هەدەفی تیری حیرەتم
لەدوای هۆنراوەکەوە نوسراوە بۆ یادگاری بە هەدیە لە خزمەتی حاجی صاڵحە دانراوە 15 ی جمادی الاخر 363 07-06-1944بێخود موفتی زادە
ساڵح رەباتی و حزبی تەرەقی کوردستان
رەباتی خاوەن هەستێکی قوڵی نیشتیمانی و نەتەوەیی بووە لە ساڵی 942 1 بووە بە هاورێی شاهۆی شاعیر، هەر ئەوساڵەش بووە بە ئەندامی حزبی (تەرەقی کوردستان) بە سەپەرشتی سەید حەسەن قازی ناسراو بە (شاهۆ)ی شاعیر لە بیارە، حاجی دکتۆر ئه و کاتەی لە حەویجە بووە سەردانی زیندانییەکانی دەکرد، چەند جارێک سەردانی مامۆستا مەلا کاکە حەمەیرەباتی هاورێ ی کردوە لە کفری،لە بەر ئەوەی ئەندامی کۆمەڵە ی برایەتی بوو، بەهۆی هەڵویست ی سیاسییەوە لە چوارتاوە دوور خرابووەوە بۆ کفری.
حاچی دکتۆر رەباتی، کەسایەتیەکی نمونەیی بوو، بە هەڵسوکەوت و هەڵوێستەکانی دەبووە مایەی تێرامانی رەباتییەکان و دەوروبەری و ئیمام قاسم و کەرکوک، مرۆڤێکی خاک دڵ پاک، میهربان، پر بوو لە هەستی میهرەبانی و خۆشەویستی و دەبیە خشی یە دەورو بەرەکەی.

لە ساڵی 1949وە حاجی دکتۆر رەباتی لە حەویجەوە دەگوێزرێتەوە بۆ نەخۆشخانەی کەرکوک، لەوێ لە گەرەکی ئیمام قاسم دەژیا،هەموو ساڵێ حاجی دکتۆر رەباتی لە هاوینان دا رووی دەکردە گوندی (رەبات، هەزارکانی، گەرە
چیا)، ماوەیەک لە ناو خزمە رەباتییەکانیدا دەمایەوە،دیوانی شاعیرەکوردکان و پەندەکانی پیرەمێردو رشتەی مرواری عەلادین سجادی و چەندان بەرهەمی بوارە چیا جیاکانی لە دیوەخان و ماڵە خزمەکانا بۆ دەخوێندنەوە، بۆ ئەوەی ئاشنایان بکات بە ئەدەب و کەلتوری مێژووی گەلەکەیان،رەباتییەکان شانازیان بەم کەسایەتییە دیارەی خۆیان کردوه و هەمیشە پرس و رایان پێ کردوە.سودیان لە هەڵس و کەوت و هەڵوێستە دیارەکانی وەرگرتوە.
حاجی دکتۆری رەباتی پەیوەندییەکی بەهێزی لە گەڵ قانع ی شاعیردا هەبوو، هاتو چۆی یەکترییان کردوە، زۆر بەڵگەنامەیان لا بوو، بەهۆی هەلو مەرچی نائاساییەوە لە ناو چوون.

شیعر و نوسینەکانی مامۆستا مەلا عەبدولکەریم مودریس بۆ حاجی دکتۆر رەباتی
لە ناوەراستی پەنجاکان دا ماڵی مامۆستا مەلا عەبدولکەریم مدریس لە کەرکوک دەبێت، بە بەردەوامی لە کەڵ حاجی دکتۆر رەباتی دا هاتو چۆیان کردوە، لە سەرەتای حەفتاکان دا مامۆستا مەلا عەبدولکەریم مدریس لە کەرکوک دەبێت،حاجی رەباتیش هەر لە کەرکوک دەبێت، مامە حاجی ساڵح رەباتی، زۆر بەڵگەنامەکانی لە ساڵی 1980 نیشان دام.لێکۆڵیەوەیەکم لە سەر نوسی و ئەوسا ناردم بۆ گۆڤاری(رۆشنبیری نوێ)لە گەڵ بەڵگەنامەکان دا. ئه و سەردەمە بڵاویان نەکردوە و دوایش چەند جارسەردانی ئه و دەزگایەم کرد دیاربوو،دەستێک لەناو ئه و گۆڤارەدا کاری دەکرد، هەمووی بێسەروشوین کرد،ئەمە نمونەیەکە لە و شیعرونوسراوانەی لە 26-04-1971مامستا مەلاعە بدولکەریم بۆ حاجی دکتۆر رەباتی نوسیوه و بۆی ناردوە:
حاجی چاوەکەم، بەچاوت قەسەم
لە بەر دووری چاوت وێرانە جەستەم هەزار ئافەرین لە وەفای برام لە نوری صەفای چل چرای مەرام تۆ بەومەیلەوە من لە دڵ نەکەی ئەبێ چۆن پایەی مەردەکان نەبەی مەمنونی لوتفی برای بەوەفام ئەگەر لە شیراز ئەگەر لە بەغدام حاچی گیان :بە گوڵە سوور قەسەم کە عەدنانم چاو پێ کەوت، ئەوەندە ذڵم گەشایەوە،وام زانی لە پاش دەساڵیغەریبی برازەتەکی خۆشەویست هاتووە بۆ دیدار بینیم،یاخوا بژین هەزار جار بژین. حاجی گیان سەلام لەدایکی گوڵە سوور ئەکەم،چاوی منداڵەکان ماچ دەکەم.ئیحترامم بۆدایه و شێخ زادە باشەکان تەقدیم ئەکەم،ئیتر بژین.

حاجی ساڵح رەباتی پەیوەندی لەگەل ئەم شاعیرو کەسایەتیانەدا هەبووە،(پیرەمێرد،بیێخود. شاهۆ، قانع، گۆران، ئەحمەد شوکری،جەمیل تاڵەبانی،حەمە ئەمین رەباتی، مەلاعەبدولکەریم فەقێ عەلی رەباتی، بەڵام پەیوەندی هاورێیەتی زیاتر لە گەڵ حەمۆ مینە فەنی رەباتی دا بووە،کە کەسێتییەکی دیاری سڵێمانی بووەوبرین پێچ بووە وشەیدای ئەدەب و بواری رۆژنامەنوسی بووە، لەچاپخانەکەی پیرەمێردا سەرقاڵی چاپی (رۆژنامەی ژین) بووە، لە کاتی چاپکردنی ژین دا لە ساڵی لە 1938 پەنجەیەکی بەر ئامێری چاپخانەکە دەکەوێت و دەقرتێت. ئەحمەد شوکری ساعیری میلیش هاورێی نزیکی حاجی ساڵح رەباتی بووە،بە بەردەوامی هاتوو چۆی یەکتریان کردوەونامه و جەژنە پیرۆزەیان بۆ یەکتر ناردوە ئەمەش دەست نوسێکی ئەحمەد شوکرییە کە لە 07-12-1969 بە بۆنەی جەژنەوە بۆ حاجی دکۆرساڵح ی ناردوە
جە ژنە پیرۆزەت گەیشتە دەستم
سرووری خستە نێو دڵەی پەستم
سوپاس بۆ تۆ بێ سە ییدی تازە
سەلامیشم بۆ خوشکە گوڵنازە
حاجی دکتۆر رەباتی پەیوەندی لە گەڵ گیو موکریانی داهەبوو، ئه و موکریانییەی بە بەردەوامی هەموو توانای خۆی خستبووە گەر بۆ کۆکردنەوەی شیعرەکانی(سالم، کوردی، ئەحمەد موختار بەگی جاف،تاتەربەگی جاف،حاجی قادریی کۆیی، دڵدار، مەحوی و زۆر لەشاعیرانی کورد) حاچی ساڵح رەباتی بە پێی داواکاری موکریانی شیعری بڵاو نەکراوەی ئه و شاعیرانەی بۆ دەنارد کە لە دەستنوسە کەشکۆڵە تایبەتییەکەی ئەرشیفی کتێبخانە کە ی یدا بوو، بۆ یەوەی گیو موکریانی لە بەرنامەی زنجیرە کتێبەکانی چاپخانەی کوردستان چاپ و بڵاویان بکەنەوە و لە ونبون بیان پارێزن لە 05-05-1970 گیو موکریانی نامەیەکی تایبەتی بۆ حاجی ساڵح رەباتی ناردووە،ئەمەش دەقی نامەکەیە بەم شێوەیە ی خوارەوە:
برای زاناو دڵسۆز (حاچی ساڵح ئەمین رەباتی) خۆشەویست،رۆژتان باش،نامە شیرین و پر لە واتاکەتم پێ گەیشت، زۆر سوپاستان دەکەم،هەر چی یەک بێت دیوانەکەی ئەحمەد موختار بەگی جافە لە بەگزادەکانی جافان ولە ناو دەفتەرو بەیاخە کۆنەکان و دیوانە چاپکراوەکەی پێشووی داهەر هیندەم دەست کەوتوون. گەر ئەوانەی کە لاتن بەخەتێکی جوان بنووسرێتەوە و پێش کەش بە چاپخانەی کوردستانی بکەی بە ئەندازەی یەک دنیا سوپاست دەکەم، لە کاتی چاپکردنیشیان دا بە سوپاسەوە بە ناوی خۆت چاپ دەکرێت،واتا بە سەرچاوە دادەنرێت. ئەوا هی سالم بەدەستەوەیە وئامادەم کردووە بۆ چاپ،ئەگەر هی واتان لایە،کە لەم رۆژانەدا ناوی چاپخانەکە لە (هەولێر)ە وە گەرایەوە سەر ناوی پێشووی خۆی (کوردستان)،سا ئێوەش هەر جۆرە دیوان وپەرتوکێک داوا بکەن بە شانازییەوە پێشکەشتان دەکرێت.
برات
گیو موکریانی
خاوەنی چاپخانەی کوردستان
لە هەولێر
ئەم بەڵگە نامەیە ئەوە دەخاتە روو کەچاجی ساڵح رەباتی،وەک ئەرکێکی نەتەوەیی ئه و دەست نوسانەی کۆکردوەتوه و پاراستویەتی. ئه و دەست نوسانەی لە کەشکۆڵێکی تایبەتی دا وەک ئەرشیفی نەتەوەییپاراستووە لە فەوتان و ونبون، ناو بەناو ناردویەتی بۆ گیو موکریانی، ئەویشلەدیوانە چاپکراوەکانی شاعیرەکان دا لە چاپخانەی کوردستان چاپ وبڵاوی کردونەتەوە و سوپاسی حاجی ساڵح رەباتی و ئەحمەد شوکری و حەمۆمین ئەفەندی رەباتی کردووە.

حاجی ساڵح رەباتی کەسێتییەکی خاکی و سادە،زمان شیرین هێمن، دەست وداوین پاک بوو، ناخی پر بوو لە هەستێکی باڵای مرۆڤ دۆستی، ویژدانی خۆی بەوە ئاسودە دەکرد، هاوکاری و یارمەتی هەژاران و مەینەت بارانی گەلەکەی دەدا.
چاوەکانی بە دنیای رۆشن هەڵدێ
رۆژێک حاجی دکتۆر رەباتی لە بازاری حەسیرەکەی کەرکوک دەگەرێتەوە بۆ ماڵی خۆیان لە گەرەکی ئیمام قاسم. لە نزیک شەقامەکە کورێکی نابینا خۆی لێ دەدات، داوای لێ بوردن لە رەباتی دەکات، رەباتیش کە سەیری جل و بەرگی کورەکە دەکات، دەزانێت غەریبە و خەڵکی شار نییە، پێ ی دەڵێت :ڕ لە کوێوە هاتویت،ئەویش دەڵێت : (لە بێلولەی هەڵەبجەوە هاتووم، بۆ ئەوەی چارەسەرێک بۆ چاوەکانم بدۆزمەوە،بەڵام نەشارەزام کەس ناناسم،رەباتی دەستی دەگرێت ودەیبات بۆ نەخۆشخانەی کەرکوک، لەوێ نەشتەرگەری بۆ چاوەکانی دەکەن.، هەردوو چاوەکانی بە دنیای رۆشن هەڵدێ.دواتر خەرجی گەڕانەوەی دەداتێ ودەگەرێتەوە بۆ گوندەکەی خۆیان
ئەفەندییە ستارە رەشەکە
ئەمین شوان لە ژمارە (3363)ی رۆژنامەی هاوکاری دا ئاماژەی بەوەکردووە. لە پەنجاکان دا لە گوندی(رێدار) ی مەڵبەندی ناوچەی شوان قوتابی بووم، لەوێ ناوبانگی (حاجی ساڵح)م بیستووە. ناوەکەی وێڕدی سەر زمانی خەڵک بوو، کە چەند مرۆڤێکی هەست ناسک و دەرون پاک بوو، ئەوەندەش خێرخواز بوو، هەمیشە لەگەڵ ئازارو خەمی نەخۆشەکانا بوو، ئەمەش ئەوەدەخاتە روو گەر هەر کەسێک رەوشتی پیشەکەی خۆش بوێت، دەتوانێت خزمەتی گەورە بە مرۆڤ بکات.
لە دواساڵەکانی تەمەنی زۆر لە گەنجەکانی ئەوسا لە ئیمام قاسم و ئیسکان و کەرکوک، شێوەی ئەم کەسێتیەیان لەیاد ماوە (هەمیشە ستارەیەکی رەشی لە سەردا بوو،ئه و دوا کەس بوو لە ئەفەندیانەی سەرەتای سەدەی بیستەم کە ستارەیان لە سەردابوو،دەمێکە ئاسەواریان نەماوە.بەڵام یادەوەرییەکا نیان زیندووە.
کەشۆڵەکەی رەباتی
لە کتێبخانە گەورەودەوڵەمەندەکەی رەباتی دا دەست نووسێکی 614 لاپەرە دەبینین، ئەم کەشکۆڵە لە(1349- 1350) ک دا کە دەکاتە (1931- 1932) ز بە دەستی مەلا ئەحمەد بە خەتێکی زۆر جوان و سەرنج راکێشەر بە مورەکەبی رەش لە مزگەوتی گەوەرەی کفری نوسیویەتی، ئەم دەست نووسە(20 13) سم لە لاپەرە (284) نوسراوە (حدر الحزین احمد فی بلد صلاحیە) بە مانای ئەحمەد غەمبار لە شاری صلا حیە نوسیویەتی، که صلاحیە ناوی شاری کفری دەگرێتەوە.
لە لاپەرە (431) نوسراوە (اتما م شد زلیات طاهر بگ عثمان پاشا حقیر سراپا فقیر احمەد در قصبەی کفری از جامع کبیر، روزی جمعە در حالتی بی طاقتی اه از زمان ناموا قف از 1349 هجری)
بە مانای (شیعرەکانی تاهیر بەگی کوری وەسمان پاشا بە دەستی بچوکیرین و هەژارترین کەس لە شارۆچکەی کفری لە مزگەوتی گەوهرە لە رۆژی هەینی 1349 ی ک لە حاڵەتی بط هێزی دا تەواو بوو، ئاخ لە دەستی رۆژگاری نالەبار)
لەم کەشکۆڵەدا بەرهەمی دەیان شاعیرو کەسێتی دیاری کورد دەبینرێت.وەک لە ژمارە (176) ی گۆڤاری بەیان دا تۆمار کراوە ئەمانەن:
(ئەحمەد موختار بەگی جاف، عەلی باپیر ئاغا.،کاکە حەمەی مەریوانی، مەولانا جامی، خەسرەو، مەلا حەسەنی بیارە، شێخ رەزای تاڵەبانی، ئەحمەد شوکری، حەسەن جەننەنی، وەفایئ، ئەحمەدکۆر، ئەحمەد جانی. شێخ ع ومەری بیارە، جانجان، حریق، باباطاهیری هەمەدانی، شەریف
عاصی.، مستەفا بەگی کوردی، محەمەد نیقامی، سەید سلێمانی باوکی گۆران،مصباح الدیوان، حەمدون، خانای قوبادی شێخ چیاوا لدین بیارە بێخود، بێ دڵ، بایەزیدی، کفر ئەحمەد، قصباب، عومەر خەیام، حافزی شیرازی، خاڵصی شێخ محەمەد تاڵەبانی، سەید بەهادینی سنە، مەلا قادر. رئوف با با رەسول وەهبی، سەبری، ئەحمەد بەگی فەتاح بەگی ئەرازی، سالم، نالی، فایەق بێ کەس،،جگە لە شیعری(سەماو زەمین) کە ناوی خاوەنەکەی تۆمار نەکراوە.

لە ژمارە (3363) ی رۆژنامەی هاوکاری دا ئەمین شوان ئاماژەی بەوەداوە (مەلا ئەحمەد خۆی لە پەراوێزی پارچە شیعرە کۆنەکان دا روونی کردوەتەوە کەوا لە سەرەتا دا فەقێ بووە و لە خانەقین ژیابێت،دواتر رووی کردوەتە بەغداد، لە چاپخانەیەک کرێکار بووە.لە لاپەرە (60) ی کەشکۆڵەکەدا نوسیویەتی:
لە تەئریخی هەزار و سەد و پەنجا و دووی هیجری
لە دوازدەی مانگی ڕەبیعو لئەوەل بوو لە خانەقی
هەڵیکەندوم قەزاو چەرخی زەمانە هاتمە بەغداد
لە چاپخانە دامەزرام، دەستم هەڵگرت لە فەقێ یە تی
بە پێ ی بۆچونی ئەحمەد تاقانە) کە ئەویش ئه و کەشکۆڵەی خوێندوەتەوە،ئەحمەد لەوە نزیکە کە (ئەحمەد شوکری) شاعیر ی میللی بێت، چونکە ئەویش لەچاپخانی بەغداد کاری کردوە و بەشداری لە چاپدانی دیوانی تاهیر بەگی خاف ی کردووە، لەم کەشکۆ لەدا بەشێک لە گەشتە کەی بە دوورو درێژی لە هەڵەبجەوە بۆ تاران باس کردووە،
حابی ساڵح رەباتی لە 19-03-1981 لە تەمەنی 70 ساڵی دا دوا ماڵ ئاوایی لە ژیان کردو لە گردی (سێخ محێدین) لە ساری کەرکوک بە خاک سپێرا.
مامۆستا مەلا عەبدولکەریم ی مدریس ئەم دێرە شیعرەی لە سەر کێلی ئارامگاکەی تۆمار کردوە :
حاجی بە کەعبە یاری بۆ یادم
بەغەمت غەمبار بە شادیت شادم
عە بدوڵڵا کەریم مەحمود
⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏷️ پۆل:👫 کەسایەتییەکان
🏳️ زمانی بابەت:🏳️ کوردیی ناوەڕاست
📅 رۆژی کۆچی دوایی: 19-03-1981
👫 جۆری کەس🕴 چالاکی سیاسی
👫 جۆری کەس✍ نووسەر - لێکۆڵەر
⚤ رەگەزی کەس👨 پیاوان
🌐 زمان - شێوەزار🏳️ کرمانجیی ناوەڕاست
🏙 شار و شارۆچکەکان⚪ چەمچەماڵ
💓 لەژیاندا ماوە؟✖️ نەخێر
👥 نەتەوە☀️ کورد
🗺 وڵات - هەرێم⬇️ باشووری کوردستان

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
©️ خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
✨ کوالیتیی بابەت: 99% ✔️
99%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Dec 26 2016 11:37AM تۆمارکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (بەڕێوەبەری سیستم)ەوە لە: Jan 21 2017 5:11PM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
👁 ئەم بابەتە 7,048 جار بینراوە

📚 فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن 💾📖🕒📅 👫 ناوی تۆمارکار
📷 فایلی وێنە 1.0.115 KB Dec 26 2016 11:37AMهاوڕێ باخەوان
✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!

حاجی ساڵح رەباتی

📚 فایلی پەیوەندیدار: 1
📂[ زۆرتر...]
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 6
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
1.👁️05-05-1970
2.👁️07-06-1944
3.👁️07-12-1969
4.👁️19-03-1981
5.👁️26-04-1971
👫 کەسایەتییەکان
1.👁️عەبدوڵڵا کەریم مەحمود
📂[ زۆرتر...]
🏁 زمانەکان...
🏁 زمانەکان بابەت%
کوردیی ناوەڕاست215,207%71.52
Kurmancî - Kurdîy Bakûr56,294%18.70
عربي9,595%3.18
هەورامی7,721%2.56
کرمانجی - کوردیی باکوور4,687%1.55
English1,700%0.56
فارسی1,189%0.39
Kurdîy Nawerast - Latînî1,181%0.39
Türkçe479%0.15
Nederlands186%0.06
Française185%0.06
Deutsch151%0.05
Pусский59%0.01
Svenska40%0.01
لەکی37%0.01
Italiano35%0.01
עברית29%0.00
Español27%0.00
日本人18%0.00
Ελληνική13%0.00
中国的11%0.00
Fins11%0.00
Norsk10%0.00
Հայերեն10%0.00
🏷️ پۆل...
🏷️ پۆل بابەت%
🔤 وشە و دەستەواژە172,003%57.54
👫 کەسایەتییەکان24,680%8.25
📕 پەڕتووکخانە21,308%7.12
✌️ شەهیدان18,397%6.15
🏰 شوێنەکان13,855%4.63
💬 پەند و ئیدیۆم11,053%3.69
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)9,991%3.34
🚼 ناوی کوردی4,852%1.62
📝 بەڵگەنامەکان4,772%1.59
📷 وێنە و پێناس4,757%1.59
📊 ئامار و راپرسی4,626%1.54
📖 کورتەباس2,145%0.71
☂️ پارت و رێکخراوەکان1,504%0.50
🔣 هەمەجۆرە1,145%0.38
📄 بڵاوکراوەکان (گۆڤار، رۆژنامە و ...)937%0.31
😊 گاڵتەوگەپ722%0.24
🎵 کارە هونەرییەکان540%0.18
💎 شوێنەوار و کۆنینە461%0.15
💚 ئەنفالکراوان422%0.14
👪 هۆز - تیرە - بنەماڵە193%0.06
🌏 نەخشەکان167%0.05
📼 ڤیدیۆ147%0.04
🍛 خواردنی کوردی74%0.02
🌳 ژینگەی کوردستان54%0.01
🎥 ئالبومەکان33%0.01
🔧 بەرهەمە کوردستانییەکان28%0.00
🏆 یارییە کوردەوارییەکان18%0.00
🔬 زانست11%0.00
💣 کەلوپەلی سەربازیی بەکارهاتوو لە کوردستان2%0.00
👫 هاوکارانی کوردیپێدیا...
📩👫 هاوکارانی کوردیپێدیا📷 بابەت%
📩زریان سەرچناری140,141%46.57
📩هاوڕێ باخەوان111,381%37.01
📩مانو بەرزنجی20,877%6.93
📩سەریاس ئەحمەد12,949%4.30
📩نالیا ئیبراهیم1,819%0.60
📩ئاراس ئیلنجاغی1,300%0.43

Kurdipedia.org (2008 - 2019) version: 11.06
| 📩 contact@kurdipedia.org | ✔️CSS3 | ✔️HTML5
| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0,202 چرکە!
☎ +9647701579153 +9647503268282
| ☎ +31654710293 +31619975574