115 هەزار ئاوارە لە کەرکوکدان
دواڕۆژ، عیماد جەباری
فەرمانگەی کۆچ و کۆچبەرانی
کەرکوککەرکوک ئاشکرایکرد کە لەماوەی ئەمساڵدا نزیکەی 30 هەزار هاوڵاتی لەناوچەکانی ژێر دەستی
داعشداعشەوە بەرەو شاری کەرکوک و ناوچەکانی ژێر دەستی پێشمەرگە هەڵاتوون و پێشوازیان لێکراوە بەوەش تێکرای ژمارەی ئاوارەکانی لەسەرەتای دەرکەوتنی داعشەوە لە کەرکوک گەیشتۆتە 115 هەزار کەس.
عەمار سەباح بەڕێوەبەری نوسینگەی کەرکوکی فەرمانگەی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق بەدواڕۆژی ڕاگەیاندژمارەی هەڵاتوەکانی ژێر دەستی داعش لەشارۆچکەی حەویجەو دەورووبەری لەماوەی ئەمساڵدا گەیشتونەتە 5 هەزار خێزان کە بە 30 هەزار هاوڵاتی دەخەڵمێنرێن.
وتیشی لەدوای لێکۆڵینەوە لەگەڵیاندا سەرجەمیان بۆ کەمپە تەرخانکراوەکان گواستراونەتەوەو بەشێک لەپێداویستییەکانیان بۆ دابینکراوە.
بەڕێوەبەری نوسینگەی کەرکوکی کۆچ و کۆچبەران ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، لەسەرەتای سەرهەڵدانی داعش و داگیرکردنی چەند شارێک، پارێزگای کەرکوک پێشوازیکردوە لە 115 هەزار خێزان کە پێکهاتوون لە 700 هەزار کەس.
ئەمەش لەکاتێکدایە کە تەنها دوێنی چوارشەممە 14ی کانونی یەکەم، هێزەکانی پێشمەرگە پێشوازیان کردوە لە 767 هەڵاتوی ژێر دەستی داعش کە لەناوچەکانی حەویجەوە خۆیان دەربازی کەرکوک کردوە.
بەوتەی عەمید ڕێبوار عەلی فەرماندەی لیوای 1ی پیادەی هێزەکانی پێشمەرگە، لەو ژمارەیە 400 یان منداڵبوون و 230 کەسی تریان ژن و 137شیان پیاو بوون.
ئەو فەرماندەیەی پێشمەرگە ڕونیکردەوە کە تەنها لەماوەی 15 ڕۆژی ڕابردوودا زیاتر لە هەزارو 400 هاوڵاتی لەژن و منداڵ و پیاو خۆیان گەیاندوەتە سەنگەرەکانی پێشمەرگە.
- 15-12-2016