📊 بابەت 374,085 | وێنە 58,955 | پەڕتووک PDF 10,973 | فایلی پەیوەندیدار 42,388 | 📼 ڤیدیۆ 167 | 🗄 سەرچاوەکان 14,577
🏠|📧|دەربارە!|پەڕتووکخانە|📅
🏠 دەستپێک|📧 پەیوەندی|||💡 دەربارە!
|
📅 ئەمڕۆ 04-06 لە مێژوودا
📅کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان
📅 رۆژەکان
📆04-06-2020
📆03-06-2020
📆02-06-2020
📆01-06-2020
📆31-05-2020
📆30-05-2020
📆29-05-2020
📂 زۆرتر ...
📅04 June
📝 بەڵگەنامەکان
📊 ئامار و راپرسی
✌️ شەهیدان
💚 ئەنفالکراوان
☪ قوربانیی شەڕی دەوڵەتی ئیسلامی - داعش
😞 قوربانیی شەڕی ناوخۆ
👩 قوربانیی توندوتیژی
📅 رۆژی لەدایکبوون
📅 رۆژی کۆچی دوایی
👫 بارش چاکان
گەنجێکی کوردە. رۆژی 01-06-2020 لە ئەنکەرە بەهۆی ئەوەی گوێی لە گۆرانیی کوردی دەگرت، لەلایەن چەند تورکیکی رەگەزپەرستەوە بە چەقۆ کوژرا. کوژرانی ئەم گەنجە ناڕەزایی زۆری بەدوای خۆیدا هێنا.
📅 02-06-2020
باکووری کوردستان
- کوژرانی بارش چاکان لەلایەن تورکە رەگەزپەرستەکانەوە، لە ناوخۆ و دەرەوە ناڕەزاییی زۆری بەدواداهات و دەسەڵاتدارانی تورک فشاریان خستووەتەسەر بنەماڵەی بارش تاوەکو راستییەکان ئاشکرانەکەن. لەوبارەیەوە پەرلەمانتارانی هەدەپەش دەڵێن، فشارێکی زۆر لە خانەوادەی بارش کراوە تاوەکو راستییەکان نەڵێن و رووداوەکە بشارنەوە چونکە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دەنگدانەوەی زۆری بە دوای خۆیدا هێناوە.[1]
رۆژهەڵاتی کوردستان
- پارتی ژیانی ئازادی کوردستان – پژاک کۆنگرەی شەشەمی خۆی بەست و راپۆرتێکی لەوبارەیە
✌️ عەقید سەربەست مەنتک
ناوی تەواوی (سەربەست جیهاد عەبدوڵڵا مەحموود)ە و نازناوی (سەربەست مەنتک)ە. لە ڕێکەوتی (10-10-1976) لە بناری چیای دێدەوان لە گوندی (بەلەبان)ی سەر بە شاری هەولێر لە دایکبووە. لە عەشیرەتی مەنتکە و سەر بە تیرەی (نەبیلەیە). لە خانەوادەیەکی نیشتیمانپەروەر و پڕ هەستی کوردایەتییەوە، بۆ پێشمەرگە و شۆڕش هەمیشە ماڵ و لانە و دیوەخانێکی پڕ هەڵوێست بوونە. خاوەنی چوار برا و سێ خوشکە، کە سێ برای پێشمەرگەن بە ناوەکانی: سەردار، هێرش و هێمن. باوکیشی پێشمەرگەی شۆڕش بووە، تا ساڵی 2001 کۆچی دوایی کرد. دوای نەمانی باوک
👫 مستەفا زەڵمی
• ساڵی 1924 زایینی لە گوندی زەڵمی بناری هەورامان لە دایکبووە، ساڵی 1934 ز چۆتە حوجرە و لە هەمان شوێندا لە سەر دەستی ژمارەیەک مامۆستا و مەلا عێراق و ئێران، زانستەکانی (نحو، صرف، المناڤرە، المنطق، البلاغة، ریاضیات، الفلکیات)ی خوێندەوە.
• ساڵی 1946 دا ئیجازەی زانستی وەرگرتووە.
• ساڵی 1964 پلەی ماجیستێری لە شەریعەی ئیسلامیدا بە دەست هێناوە.
• ساڵی 1971 پلەی ماجیستێری لە فقە المقارن لە زانکۆی ئەزهەر وەرگرتووە.
• ساڵی 1973 پلەی ماجیستێری لە یاسادا لە زانکۆی قاهیرە وەرگرتووە.
• ساڵی 1975 پلەی دکتۆ
📝 نامەیەکی سولەیمان موعینی بۆ ئیدریس بارزانی | 🏷️ پۆل: بەڵگەنامەکان | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | 👁️‍🗨️
✍️
نامەیەکی سولەیمان موعینی بۆ ئیدریس بارزانی
📝 بەڵگەنامەکان


بەڕێز کاک ئیدریس بارزانی!
پێشەکی سڵاوێکی شۆڕشگێرانه له هەمو لایەک،ئەوەی سوره و باوکت له ڕابوردوو دا شارەزایه،خەبات و کۆل نەدان و ڕەنج و ئازار و ئەشکەنجه و دەربەدەری و تال و سوێری و شەونخونی و چیاوچۆڵ و ئیمان به بیر و باو‌ەڕ به گەل، له مەیدانی کردەوه به گەل، له مەیدانی کردەوه و شۆڕش و کارزاری ژیاندا وای قاڵ کردوم و تواندومیەوه که له کوردایەتی و حیزبایەتی دوژمنایەتی ئیمپریالیزم و کۆنەپەرەستی و ناحەز بەولاوه حەز له هیچ ژیانێکی تر نەکەم و بۆی به پەرۆش نەبم، له ماوەی بیست ساڵ خەباتی بێ وچان و زیندان و دەربەدەریم به تەئسیری خاو و خێزان و برادەرانم ئەوەندەم توانا پەیدا کرد له ژیانمدا ئەوەنده دڵی خۆم رازی بکەم دەزگیرانێک پەیدا بکەم. پاش موخالیفەتێکی زۆری داگیرکەری کوردستان به پەله گوێستمەوه و بەرهەمی ژیانی تایبەتی کورێکم بێ، بەڵام دوژمن ووچانی پێنەدام کەوتمه زیندان. سێ سال ئه و ژنه چاوەڕوانی ئازادی منی کرد. پاش ئازاد بونم ئه و بەرهەمه پێکهات، چاوم پێی نەکەوت دوور خرامەوه پاشان ڕام کرد بۆ کوردستانی عێڕاق، له ماوەی ده ساڵ ژن و مێردایەتیدا له پێناوی بیر و باوەر و ئازادی گەلی کورد تەنیا سێ مانگ چاوی به من کەوت، منی عەوداڵی کوردستان، تا پار چاوم نه به خێزان و نه به منداڵم کەوتوه. تازه گەیشتبوه ئێره، دو مانگ بوو له ناو جەرگەی دوژمن و داگیرکەر دا خۆی گەیاندبوه ووڵاتی ئازاد کراو و کوردستانی ئازاد که مێردەکەی دەساڵان هەوڵی بۆ داوه و بەردی بناغەی بۆ داناوه، زۆر شاد و بەختەوەر بوو، بەڵام کاتێ بیستی برادەری مێردەکەی به بێ تاوان گیران و هەڵات هەڵاتیان وێکەوت و مێردەکەی ماوەی خواحافیزی نەبوو، به بێ ئیمکان له دەریای غەریبایەتیدا کەس ناناسێ به جێماوه و له پاشان تاڵان کراوه،سوکایەتی به سەر هات، مات و حەیران و گێژ ماوه. تەنیا گریان و قور پێوان ئەیتوانی دڵخۆشی بداتەوه. له و ووڵاته که کەس ناناسێ ڕای کردو هاته سەنگەسەر و له وێ به دەست بەستراوی مایەوه. کاتێک ئێمه جوتیارێکی هەژارمان نارد که پارەیەکی پێ بگەیەنێ، کاک حەسۆ گرتی و تەحویلی حکومەتی داگیرکەری ئیرانی داوه. ئیستاش که ئیستایه له ژێر دار و ئازاردان‌دا شه و و ڕۆژ دەکاتەوه. شەش منداڵ و دایکی پیر و خێزانی برسیەتی هەڕەشەیان لێ دەکا. ئەوەی کوردپەروەران فریای نەخەن نیانه بیخۆن. ویستمان له قەڵادزه بێ هەتا بتوانین پێ ڕابگەین. بەهۆی دۆستانی کوردپەروەر هەوڵماندا بەڵام له لایەن حەسۆوه هەموو جەریمه کران و پارەیان لێ ئەستێنرا. تا ناچار بەهۆی باوەر پێکراوێک وەزعی خۆمان و خاو و خێزانمان هێنا گۆڕێ و لێتان دلنیا بووین. کەسێکمان به ناوی محەمەد مەنگور به نەهێنی ڕاسپارد، بەڵام کاک حەسۆ ئەویشی گرت و له بەندیخانەدا ئەوەندەی ئازار داوه له پیاوەتی کەوتوه و ئێستاش هەر نەخۆشه و ئەناڵێنێ، ناچار سەر له نوێ پێمان ڕاگەیاندن بەڕێزتان و باوکت وەعدەی تەواوتان دا که ئه و ژنه ڕزگاره و ئێمه کارمان پێ نەداوه، موافەقەتتان کرد که ڕای گوێزین، پاش دڵنیایی تەواو که به حەسۆ ڕاگەیاندراوه. نامەیەکی دۆستانەم بۆ حەسۆ نووسی و بۆم ڕوون کردەوه که ئه و ژن و مناڵه یا خۆی بۆم بنێرێت یا تەحویلی ڕاسپاردەی بدات. تکام لێ کرد که ئه و نامەیه به نەهێنی بمێنێتەوه و قەزیەکه ئاشکرا نەبێ. له ووڵام دا بۆی نوسیبوم تۆ به قسەی جله و بله هەستاوی پیاوی وانی، نامەکەشی له ڕۆژی جێژندا که هەموو کەسی سەنگەسەر و پێشمەرگه له وێ بوون خویندویەتەوه و کابرای ئازار داوه و پاش پشکنین و هەڕەشه که نەچێته لای مندالەکانی من بەڕێی کردۆتەوه. هەر وەکی نووسیومه له پێناوی شەڕەفی نەتەوەکەمدا ژن و مندالم مەبەست نیه هەر ئاوام. بەڵام له بەر ئەوه کوردی ئێران دەزانێ له پێناوی کوردایەتیدا ئه و ژنه ڕەنجی داوه و ڕەنج بەخەسار بووه، منیش پێی قەرزدارم، هەر بۆیه لێی ئەپرسمەوه و پێوەی ماندووم. لام وایه هیچ قانون و عورفێکی دواکەوتوانه و عەشیرەتی و یا قانونی زۆردار و داگیرکەریش هێندەی لێی ناپرسێ و پێوەی ماندوو نیه. عەجەبا بۆ ئێوه بۆته موشکیلەیەک و خەڵکی ئیران و عێڕاق پێی وابێ که دەستی به سەر داگیراوه و بەر دەست و دەست بەسەره. کوردێکی ئێران و کە‌س و کارم توانای نەبێ له و ژن و منداڵه بەندیه بپرسێتەوه و ئەوانێش ترس و وەحشەتێکیان لێ بنیشی که له داگیرکەر وا نەترسابن و ئەم حاڵه به مردن و سووکایەتی بزانن.
له و لایەشەوه حەسۆ میرخان له بەر ئەوه نەکا ئه و ژن و منداڵه به شه و ڕا بکەن، ئاڵتون و جل و بەرگی وەک بارمته لێ بگێڕێتەوه و چوار دەوری له جاسوس و خەبەرچین بتەنێ. ئاخر نابێ بزانین ئێمه چێمان کردوه؟ ئەگەر گۆیا ئێمەش تاوانبارین ئه و ژن و منداڵه غەریب و بێکەسه چیان کردوه؟ من ئەگەر سوچ و خەیانەتێکم له خۆدا شک بردبا، ئه و ژن و مندالەم نەدەهێنا و یان ئەگه هێناومن دەرفەتی ئەوەم هەبو بۆ هەر شوێنێکی ئارەزووم هەبا ڕام گوێستبان. ئەوەش هەر دەلیلی ڕاستی و کوردپەروەری ئێمەیه.
برا گیان ئەوەی گوێ بیس بوی، له شوێنی باوەرپێکراوی خۆمان بۆمان هاتوه له سابڵاغ، قاوه گۆیا سازمانی ئەمنیەت هەوڵ دەدات که ئه و ژنه له دەستی ئێوه وەربگرێ و به فێڵ بیباتەوه و تۆڵەی ڕابوردووی منیش له و ژنه خاکساره بکاتەوه. ئەوه من له هەموو لایەکەوه ژیانی خێزانم له مەترسی دایه و هەڕەشه له وێژدانم ئەکا و پیلانی دوژمن چاوەڕوانیم دەکا. هەر چەنده له پێناوی ئەڤین به ڕێگا و خەباتم دا ئەویش هەر شانازییه بۆ من به دەستی دوژمن نەک کورد!!!
جا من سەر دەر ناهێنم له و کارەی که بۆ ژنێک و دوو مناڵ له گۆڕێ دایه. هەر ئەوەندەم تکا هەیه هەر وەکی له دوو لاوه وەعدەتان داوه که ڕزگاری بکەن ئەوه به قەولی خۆتان وەفا بکەن، نامەیەک بنوسن وڵامم بدەنەوه تا کەسێکی به دوا دا بنێرم به بێ دەنگی له شوێنێکی بێ سەر و سەدا و له دەستێکی ئەمین دا بێ. حەسۆش ئاگادار بکە‌ن چی تر سیاسەتم لە‌گەڵ نەکا، کوردانه و مەردانه بێته پێش. چونکه من حەز ناکەم دڵی کوردپەروەران له ئێران و عێڕاق لەوه زیاتر موتەئەسێر بێتو چیرۆکی لێ دروست بکەن و دوژمن و نەیار و ناحەز پێی شاد بن. وەک نمونه به ناوی ئاکارێک بیخەنه ڕو، خۆی پێ گیڤ بدەن و له و لایەشەوه ویژدانم قبوڵ ناکا بۆ ژنێک چی تر کوردی هەژار بخەمه مەترسی لێدان و تەحویل دانەوه. پاش ناهومێد بوون له و محاوەلەیه و نووسینی ئه و نامەیه ئەگەر وڵامێکی ڕاستم دەست کەوت ئەوا بۆی ئەنێرم، ئەگەر بێ‌وڵام مامەوه پەیمان ئەدەم واز له و ژنه بێنم، ئیتر لێی نەپرسمەوه بۆ ئەبەد و چی تر پیوه ماندو نەبم. هەر روداوێک له ناردنەوه بۆ ئێران و تەسلیم به دوژمن بەڵایەک بەرپرسیاریەتیەکەی ئەخرێته سەر شانی ئێوه. جا خۆتان و شەڕەفی کوردایەتیتان بەرامبەر به ژن و دوو منداڵی ئێخسیر و بێ تاوان.
له ئاخریدا ئەبێ ببوری که هیچ کەسمان شک نەبرد دۆستیکی موتمەئین و دڵسۆز بێ بەرانبەرتان که ئه و نامه به نەهێنی بدا به ئێوه، ئه و برادەرانه نەبێ که حەولمان دا و وەسیلەمان پێکەوەنا. چاوەڕوانی وڵامتان ئەکەم به حورمەتەوه.
فایق ئەمین
15-04-1968
🗄 سەرچاوەکان
[1] ⚫ دیارینەکراو | 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | حەسەنی قازی

⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏳️ زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
📅 رۆژی دەرچوون: 15-04-1968
📄 جۆری دۆکومێنت: ⊶ زمانی یەکەم
🌐 زمان - شێوەزار: 🏳️ کرمانجیی ناوەڕاست
🗺 وڵات - هەرێم: ⬇️ باشووری کوردستان
🗺 وڵات - هەرێم: ➡️ رۆژهەڵاتی کوردستان

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
✨ کوالیتیی بابەت: 97% ✔️
97%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
97%
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Dec 4 2016 12:17PM تۆمارکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Dec 4 2016 12:18PM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
👁 ئەم بابەتە 6,754 جار بینراوە

✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
⠪ بەشکردن
Facebook
Twitter
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
👍
⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ
نامەیەکی سولەیمان موعینی بۆ ئیدریس بارزانی
📝 بەڵگەنامەکان

📚 فایلی پەیوەندیدار: 0
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 3
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
1.👁️15-04-1968
✌️ شەهیدان
1.👁️سولەیمانی موعینی
👫 کەسایەتییەکان
1.👁️ئیدریس بارزانی
📂[ زۆرتر...]

Kurdipedia.org (2008 - 2020) version: 12.06
| 📩 contact@kurdipedia.org | ✔️CSS3 | ✔️HTML5
| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0,359 چرکە!
☎ +9647701579153 +9647503268282
| ☎ +31654710293 +31619975574