بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا: 2015نامە - وەشانی 1
🏠|📧|دەربارە!|پەڕتووکخانە|📅
🏠 دەستپێک|📧 پەیوەندی|💡 دەربارە!
|
📅 ئەمڕۆ 09-04 لە مێژوودا
📅کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان
📅 رۆژەکان
📆09-04-2020
📆08-04-2020
📆07-04-2020
📆06-04-2020
📆05-04-2020
📆04-04-2020
📆03-04-2020
📂 زۆرتر ...
📅09 April
📝 بەڵگەنامەکان
📊 ئامار و راپرسی
✌️ شەهیدان
💚 ئەنفالکراوان
☪ قوربانیی شەڕی دەوڵەتی ئیسلامی - داعش
😞 قوربانیی شەڕی ناوخۆ
👩 قوربانیی توندوتیژی
📅 رۆژی لەدایکبوون
📅 رۆژی کۆچی دوایی
|💳 کۆمەکیارمەتیمان بدە بۆ پێکهێنانی کوردیپێدیایەکی باشتر. تەنانەت کۆمەکێکی بچووکیش دەبێتە یارمەتیدەرمان.
یارمەتیی ئێوەمان دەوێت بۆ:
* بەدەستهێنانی تەکنەلۆجیای باشتر و خێراتر...
* دانانی ئۆفیسێک بۆ رێکخراوی کوردیپێدیا لە باشووری کوردستان.
* دامەزراندنی چەند کارمەندی تایبەت بەخۆیەوە، تا بەردەوام ناوەڕۆکی کوردیپێدیا باشتر بکرێت.
|📕 پەڕتووکخانەگەورەترین و پۆلێنکراوترین پەڕتووکخانەی دیجیتاڵی کوردی! - (10,790) پەڕتووک||
📅 08-04-2020
باکووری کوردستان
- لە ناوچەی پاسووری ئامەد لەکاتی تێپەڕبوونی ئۆتۆمبێڵێدا تەقینەوەیەک روویدا و بە پێی زانیاریەکان 5 کەس گیانیان لەدەستداوە.[1]
رۆژهەڵاتی کوردستان
- لە ماوەی دوو رۆژی رابردوودا، 19 زیندانی لە زیندانی ناوەندیی ورمێ، بۆ ئەنجامی تاقیکاریی کۆرۆنا ڕەوانەی نەخۆشخانەی دەرەوەی زیندان کراون.[7]
- تەرمی کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی عەسکەر محەممەدی خەڵکی گوندی نەبی کەندیی بەخشی ناوەندیی چاڵدێران لە بەرزاییەکانی ئەو شارەدا دۆزرایەوە. بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو کۆڵبەرە کوردە چوار ڕۆژ لە بەر
📅 08-04-2020
🏷️ پۆل: رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
شێوازی نوێی دابەشکردنی مووچە لە هەڵەبجە
کلیک بکە بۆ زانیاریی زۆرتر و وێنەی گەورەتر!
👫 سەلام مەنمی
ساڵی 1937 لەشاری سلێمانی لەدایکبووە
لەساڵی 1960 کۆلیژی شەریعەی لەبەغداد تەواو کردوە
زیاتر لە 22 ساڵ مامۆستا بووە دواتر بووە بە سەرپەرشتیاری پەروەردەی سلێمانی.
لە هەفتاکانی سەدەی بیستەوە دەستی بە کاری نووسین کردووە.
لە 09-04-2015 کۆچی دوایی کردووە.
👫 سەلام مەنمی
🏷️ پۆل: کەسایەتییەکان
سەلام مەنمی
کلیک بکە بۆ زانیاریی زۆرتر و وێنەی گەورەتر!
👫 پیت مویلەر - Piet Muller
ساڵی 1973 بۆ یەکەمجار پیت مویلەر و هاوڕێکەی لیا فیسەر ئەو کاتەی کە خوێندکار بوون، بە بەرگی دیدەوانیەوە لە رێگەی کوردستانی باکوورەوە گەشتی کوردستانی باشوریان کرد و لە نزیکەوە توانیان کورد بناسن و تێکەڵاوی شۆڕشی کورد بوون، چونە حاجی هۆمەران، ئەم گەشتەیان وای لێکردن و کوردیان خۆشبوێت، لە پاش رێکەوتننامەی جەزائیر لە نێوان (شای ئێران و سەدام حوسەین)دا لە ئازاری 1975دا کە شکست بە شۆڕشی کورد هێنرا، پیت مویلەر و هاوڕێکانی یارمەتیەکی زۆری ئەو کوردانەیان دا، کە وەک دەستەی یەکەمی پەنابەرانی کورد روویان لە
👫 پیت مویلەر - Piet Muller
🏷️ پۆل: کەسایەتییەکان
پیت مویلەر - Piet Muller
کلیک بکە بۆ زانیاریی زۆرتر و وێنەی گەورەتر!
👫 سولەیمان چیرە - س. چ. هێرش
ساڵی 1951 لەشاری مەهاباد لەدایکبووە. ساڵی 1968 دیپلۆمی ئەدەبی وەرگرتووە. پاشان لەڕِشتەی جوگرافیای ئابووری لەزانکۆی تەورێز درێژەی بەخوێندن داوە و لەساڵی 1974 پلەی لینسانسی لەو رشتەیەشدا وەرگرتووە. مامۆستایەتی کردووە و چەندین جار بەتاوانی چالاکیی سیاسی دەستگیر و ئەشکەنجە کراوە و دراوە. ساڵی 1987 بەناچار رووی کردۆتە هەندەران و دوای دوو ساڵ مانەوە لە ئازەربایجانی سەروو، باکۆ، لەساڵی 1989وە لەوڵاتی سوێدە. ماوەی دەساڵ بەڕێکوپێکی گۆڤاری گزینگی دەرکردووە و چەندین بەرهەمی چاپکراوی ئەدەبی هەن.
👫 سولەیمان چیرە - س. چ. هێرش
🏷️ پۆل: کەسایەتییەکان
سولەیمان چیرە - س. چ. هێرش
کلیک بکە بۆ زانیاریی زۆرتر و وێنەی گەورەتر!
بەردەوام دەستەکانم دەشۆم؛ تا بتوانم تێکەڵی کەس نابم و لە ماڵەوە دەمێنمەوە؛ دەمامک و دەستەوانە بەکاردێنم.. ئەمە بۆ خۆم و بۆ پارێزگاریی خۆشەویستانم دەکەم..
📊 بابەت 372,245 | وێنە 58,230 | پەڕتووک PDF 10,790 | فایلی پەیوەندیدار 40,345 | 📼 ڤیدیۆ 165 | 🗄 سەرچاوەکان 14,082 |
📕 شاری سلێمانی (14 تەمووزی 1958- 17 تەمووزی 1968) | 🏷️ پۆل: پەڕتووکخانە | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
✍️

شاری سلێمانی (14 تەمووزی 1958- 17 تەمووزی 1968)

نووسینی: هەوراز جەوهەر مەجید
کتێبی شاری سلێمانی (14 تەمووزی 1958- 17 تەمووزی 1968) لێکۆڵینەوەیەک لە بارودۆخی سیاسی و رۆشنبیریی، ئەم کتێبە یەکێکە لە نامە ئەکادیمییەکان و لێکۆڵینەوەیەکی تێروتەلەسە لەسەر ئەو قۆناغەی شاری سلێمانی لەلایەن (هەوراز جەوهەر مەجید) نووسراوە و لە ناوەندی رۆشنبیریی و هونەر ئەندێشە و لە زنجیرە کتێبی نامە ئەکادیمییەکاندا چاپ و بڵاوکراوەتەوە.
من پێشتر چەند کتێبێکم لەسەر شاری سلێمانی خوێدندۆتەوە لەوانە کتێبەکە چوار بەرگییەکەی جەمال بابان و ئاسۆ بابان و ئومێد خالید بەناوی (شارە گەشاوەکەم). هەروەها ماستەرنامە و تێزی دکتۆراکەی (د. ئاکۆ شوانی)کە ئەم دوو کتێبەش زانیاری بەسوودی لەسەر شاری سلیچمانی و چۆنێتی گەشەکردنی تێدایە، واتە دەتوانم بلێم کە ئەم چەند کتێبە تاڕادەیەک سوودمەند بوون بۆم، بەڵام ئەم لێکۆڵینەوەیەی (هەوراز جەوهەر) خاوەنی تایبەتمەندییەکی خۆیەتی، چونکە قۆناغێکی هەستیاری مێژووی شاری سلێمانی هەڵبژاردووە بۆ لێکۆڵینەوەکەی، کە (14 تەمووزی 1958- 17 تەمووزی 1968) کە لەم ماوەیەدا گۆڕانکاری زۆر روویانداوە هەم لە عێراق و لە هەرێمی کوردستانیش و شاری سلێمانی لەو ماوەیەدا شارێکی پڕ جوڵە بووە.
نووسەر لەم پێشەکی لێکۆڵینەوەکەییدا دەنوسێت: ماوەی نێوان ساڵانی 1958-1968 ماوەیەکی گرنگە لە مێژووی سەدەی بیستەمی عێراق و باشوری کوردستان. ئەم گرنگییە بۆ ئەم رووداوە سیاسیانە دەگەڕێتەوە، کە کاریگەریی لەسەر رەوشی کۆمەڵگەی عێراق بە گشتی و شاری سلێمانی بەتایبەتی هەبووە، یەکێک لەو رووداوانە شۆڕشی 14ی تەمووز بوو لە ساڵی 1958 کە لەو ساڵەدا کۆتایی بە رژێمی پاشایەتی هێنرا و سیستمی کۆماری راگەیەنرا. جگە لەوەش یەکێکی تر لەو رووداوە گرنگانە، کە لەو ماویەدا هاتە گۆڕی شۆڕشی ئەیلولی 1961 بوو، کە رەنگدانەوەی لەسەر باشووری کوردستان بە گشتی و شاری سلێمانی بەتایبەتی هەبووە.
کتێبەکە تەرخان کراوە بۆ سێ بەش و هەر بەشەی بەسەر چەند تەوەرەیەکی دیاریکراودا دابەش کراوە، ئەمە بێجگە لەوەی لێکۆڵینەوەکە لە دەروازەیەکیش پێکهاتووە، کە ئەویش بەسەر چوار تەوەرەدا دابەش کراوە، کە ئەمانەن تەوەرەی یەکەم لەسەر هەڵکەوتەی جوگرافی شاری سلێمانی و تەوەرەی دووەم لەسەر بارودۆخی کارگێڕییە و تەوەری سێیەم لەبەر بارودۆخی ئابووری و دوا تەوەرەش لەسەر رەوشی کۆمەڵایەتی ناوچەی سلێمانییە. بەشی یەکەمی لێکۆڵینەوەکە، کە تایبەتە بە پارت و کۆمەڵە سیاسی و رێکخراوە پیشەیی و دیموکراتییەکاندا و ئەویش بەسەر چوار تەوەرەی تردا دابەش کراوە و لە تەوەرەی یەکەمدا باس لە رۆڵی حزبی شوعی عێراق کراوە و لە تەوەرەی دووەم باس لە پارتی دیموکراتی کوردستان و تەوەرەری سێیەم باس لە کۆمەڵەی ژیانەوەی کوردستان (ژیکاف) و کۆتا تەوەرەی ئەم بەشەش تەرخان بۆ رێکخراوە دیموکراتی و پیشەییەکان.
بەشی دووەمی کتێبەکە تەرخان بۆ پێگەی سلێمانی لە رووداوە سیاسییەکاندا، کە ئەم بەشەش بۆ چوار تەوەرە دابەش کراوە و تەوەرەی یەکەم تەرخانە بۆ شۆڕشی 14ی تەمووزی 1958 و تەوەری دووەم تەرخانکراوە بۆ شۆڕشی 11ی ئەیلولی 1961 و تەوەرەی دواتریش تەرخانە بۆ کودەتاکەی 8ی شوباتی 1963 هەرچی بەشی کۆتایشە تەرخان کراوە بۆ کاریگەریی ماوەی فەرمانڕەوایی عەبدولسەلام عارف و عەبدولڕەحمان عارف لەسەر سلێمانی کە لە 18 تشرینی دووەم 1963 تا 17ی تەمووزی 1968.
بەشی سێیەمی کتێبەکە تەرخان بۆ رەوشی رۆشنبیریی لە شاری سلێمانی و ئەم بەشەش بۆ سێ تەوەرە دابەش کراوە، کە لە تەوەرەی یەکەمدا باس لە رەوشی رۆژنامەگەری کراوە و رۆڵ و کاریگەریی ئەو رۆژنامە و گۆڤارانەی لەو سەردەمە بڵاوکراوەتەنەوە و رۆڵ و کاریگەرییان هەبووە. هەرچی تەوەرەی دووەمیشە تەرخان کراوە بۆ رەوشی خوێندنی ئایینی و فەرمی و تەوەرەی سێیەمیش تەرخان کراوە بۆ بزافی فەرهەنگی کە لەم بەشەدا نووسەر لە کاریگەرییەکانی ئەدەب بە گشتی و شیعر و چیرۆک بە تایبەتی دواوە.
لە کۆتاییدا دەتوانین بڵێین ئەم کتێبە دەتوانێت لەپاڵا ئەو کتێبانەی لەسەرەتادا باسمانکردن رۆشنایی زیاتر بخەنە سەر مێژووی سیاسی و رۆشنبیریی و ئابووری و کۆمەڵایەتی شاری سلێمانی، هەر بۆیە ئەنجامدانی ئەم لێکۆڵینەوەیە جێگای دەستخۆشییە.
خوێندنەوەی: ئارام سدیق
⚠️ تێبینی: ئەم پەڕتووکە فایلی پی دی ئێفی لەگەڵدا نییە، تکایە یارمەتیی کوردیپێدیا بدە بۆ بەدەستهێنانی!. 📕 ناردنی پەڕتووک
⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏷️ پۆل:📕 پەڕتووکخانە
🏳️ زمانی بابەت:🏳️ کوردیی ناوەڕاست
📙 پەڕتووک - کوورتەباس🔎 لێکۆڵینەوە
📄 جۆری دۆکومێنت⊶ زمانی یەکەم
🌐 زمان - شێوەزار🏳️ کرمانجیی ناوەڕاست
🏙 شار و شارۆچکەکان⚪ سلێمانی
📄 فایلی PDF ✖️
🗺 وڵات - هەرێم⬇️ باشووری کوردستان

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
✨ کوالیتیی بابەت: 82% ✔️
82%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
82%
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (مانو بەرزنجی)ەوە لە: Nov 17 2016 11:40AM تۆمارکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (مانو بەرزنجی)ەوە لە: Nov 17 2016 11:42AM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
⚠️ ئەم بابەتە بەپێی 📏 ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
👁 ئەم بابەتە 5,340 جار بینراوە

📚 فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن 💾📖🕒📅 👫 ناوی تۆمارکار
📷 فایلی وێنە 1.0.128 KB Nov 17 2016 11:40AMمانو بەرزنجی
✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
⠪ بەشکردن
Facebook
Twitter
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
👍
⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ

شاری سلێمانی (14 تەمووزی 1958- 17 تەمووزی 1968)

📚 فایلی پەیوەندیدار: 0
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 1
👫 کەسایەتییەکان
1.👁️جەمال بابان
📂[ زۆرتر...]

Kurdipedia.org (2008 - 2020) version: 12.04
| 📩 contact@kurdipedia.org | ✔️CSS3 | ✔️HTML5
| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0,749 چرکە!
☎ +9647701579153 +9647503268282
| ☎ +31654710293 +31619975574