🏠 دەستپێک
تۆمارکردنی بابەت
کوردیی ناوەڕاست
Kurmancî - Kurdîy Bakûr
English
کرمانجی - کوردیی باکوور
هەورامی
لەکی
Kurdîy Nawerast - Latînî
عربي
فارسی
Türkçe
עברית
Ελληνική
Française
Deutsch
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
Pусский
Fins
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
پەیوەندی
دەربارە!
FacebookKurdipedia on Facebook
TwitterKurdipedia on Twitter
Dark modeDark Mode
زۆرتر
Kurdipedia
🔎 English Menu
🏠|📧|دەربارە!|پەڕتووکخانە|📅
🔀 بابەت بەهەڵکەوت
❓ یارمەتی
📏 رێساکانی بەکارهێنان
🔎 گەڕانی ورد
➕ تۆمارکردنی بابەت
🔧 ئامرازەکان
🏁 زمانەکان
🔑 هەژماری من
✚ بابەتی نوێ
📖 سکرتێرە 13
سکرتێرە 13

ئەعسابم لە جەعۆی نەمابوو، ئاخر ئەمن مەسەلەکەم زۆر بەجددی وەرگرتبوو، ئەویش هەر دەیکردە فشە..! بڕەکم لێ تووند کردو گۆتم : هەی وراغ دەتەماشایەکی تەلەفزیۆنی بکە، دەبزانە دەنگ و باس چدەرێ، هە
📖 سکرتێرە 13
📕 نیشتیمان ناسی و ناودارانی کورد
نیشتیمان ناسی و ناودارانی کورد
محەمەد ساڵح ئیبراهیمی
📕 نیشتیمان ناسی و ناودارانی کورد
📕 زیندوی کوری بێدار
زیندوی کوری بێدار
وەرگێڕان محەمەد ساڵح ئیبراهیمی
📕 زیندوی کوری بێدار
📕 سیمای راستەقینەی بابەکی خۆرەمدین
سیمای راستەقینەی بابەکی خۆرەمدین
محەمەد ساڵح ئیبراهیمی
📕 سیمای راستەقینەی بابەکی خۆرەمدین
📕 مەولانا خالید شارەزووری
مەولانا خالید شارەزووری
محەمەد ساڵح ئیبراهیمی
📕 مەولانا خالید شارەزووری
📕 زانایانی کورد 1
زانایانی کورد بەرگی یەک
محەمەد ساڵح ئیبراهیمی
📕 زانایانی کورد 1
📕 چۆن دەبیت بە باشترین هاوڕێ ی خۆت؟
چۆن دەبیت بە باشترین هاوڕێ ی خۆت؟
گفتووگۆیی نێوان دوو دەروونناس
نیومان و بێرکۆس
وەرگێڕانی شێرزاد حەسەن[1]
سلێمانی 2003
📕 چۆن دەبیت بە باشترین هاوڕێ ی خۆت؟
📕 مەرگەساتی شا لیر
شانۆگەری مەرگەساتی شا لیر
نووسینی ولیەم شەکسپیر
وەرگێڕانی شێرزاد حەسەن[1]
پێشەکی دانا ڕەئووف
📕 مەرگەساتی شا لیر
📕 جەنگاوەری ڕۆشنایی
نووسینی پاولۆ کۆییلیۆ
وەرگێڕانی شێرزاد حەسەن[1]
سلێمانی 2007
📕 جەنگاوەری ڕۆشنایی
📕 ئەنفال وەک جینۆساید... چەند سەرنجێک
توێژینەوەیەکی قانونی
شەفیقی حاجی خدر
2021
📕 ئەنفال وەک جینۆساید... چەند سەرنجێک
📕 پەڕبەسەر
شانۆگەری پەڕبەسەر
نووسینی ناثنیل هوثورون
وەرگێڕانی شێرزاد حەسەن[1]
📕 پەڕبەسەر
📕 ڕمان
شانۆگەری ڕمان
نووسینی سۆل بێلۆ
وەرگێڕانی شێرزاد حەسەن[1]
📕 ڕمان
📕 کاثلین نی هولیهان یان پیرەژنە هەژارەکە
شانۆگەری کاثلین نی هولیهان یان پیرەژنە هەژارەکە

نووسینی ولیەم بەتلەر بیتس
وەرگێڕانی شێرزاد حەسەن[1]
📕 کاثلین نی هولیهان یان پیرەژنە هەژارەکە
📕 گۆرانیەک پێش مردن؛ شەهید بەکری داریاش و وێنەکانی تر
گێڕانەوەی: سیروان بەکر دارتاش
نووسینی: نەجات نوری [1]
📕 گۆرانیەک پێش مردن؛ شەهید بەکری داریاش و وێنەکانی تر
📕 ئەزموونی پەروەردەیی لە پۆلەوە بۆ پۆل
ئەزموونی پەروەردەیی لە پۆلەوە بۆ پۆل
نووسەر: فازیل شەوڕۆ
📕 ئەزموونی پەروەردەیی لە پۆلەوە بۆ پۆل
📕 جەمیل رەنجبەر ئەو شاعیرەی رۆژێ بێ تێکۆشان نەژیا
جەمیل رەنجبەر، ئەو شاعیرەی رۆژێ بێ تێکۆشان نەژیا
نووسەر: عەبدوڵڵا سلێمان (مەشخەڵ)
چاپی یەکەم – 2018
چاپخانە: رٶی للطباعة والنشر – عیراق
📕 جەمیل رەنجبەر ئەو شاعیرەی رۆژێ بێ تێکۆشان نەژیا
📖 مووشەکێک ئاراستەی فڕۆکەخانەی هەولێر کرا
دژە تیرۆری هەرێمی کوردستان: مووشەکێک ئاراستەی فڕۆکەخانەی هەولێر کرا
دەنگێکی بەرز لەنزیک فڕۆکەخانەی هەولێر بیسترا و دژە تیرۆری هەرێمی کوردستان دەڵێت، مووشەکێک ئاراستەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر کر
📖 مووشەکێک ئاراستەی فڕۆکەخانەی هەولێر کرا
📖 مامۆستا گیان
مامۆستا گیان

لەگەڵ خۆتدا، کتێبەکانیشت بەرە
تێشووی گەرەکەو درێژە ئەو سەفەرە.
خۆت ئەزانی کەس مێژوو ناخوێنێتەوە...
نە لەم بەرە، نە لەو بەرە
ئێمە خۆمان ئاسەواری بەجێماوین
لە شەڕی ئەم دوو دەڤەرە
📖 مامۆستا گیان
📷 حەسەن زیرەک و تیپی مۆسیقای مەولەوی ساڵی 1956
وێنەکی حەسەن زیرەک و تیپی مۆسیقای مەولەوی
ساڵی 1956 لە سلێمانی گیراوە
📷 حەسەن زیرەک و تیپی مۆسیقای مەولەوی ساڵی 1956
📕 ئەنفال و جینۆسایدی گەلی کورد
ئامادەکردن و نوسینی گەیلان عەباس و جەبار ئەحمەد شەمسەدین
ژوری تویژینەوەکانی بزوتنەوەی گۆڕان[1]
2021
📕 ئەنفال و جینۆسایدی گەلی کورد
📕 شاڕێ بۆ فێربونی زمانی کوردی
شاڕێ بۆ فێربونی زمانی کوردی
کتێبی چالاکی
دانانی
پ. ی. د. شیلان عومەر حسێن
م. ی. شۆخان عەزیز عومەر
م. ی. باخان ئەحمەد حەمەئەمین
م. ی. ساکار عەبدوڵڵا حەسەن
م. ی. بێستون عارف عەزیز
م. ی. ب
📕 شاڕێ بۆ فێربونی زمانی کوردی
📕 دواهەمین کاتژمێری ئێمه
مارتن ڕیس، کە ژیانی پیشەیی خۆی لە شیکردنەوەی ئاڵۆزییەکانی ڕابردووی گەردووندا بەسەر بردووە، ئێستا ئەو ئەگەرانەمان پیشان دەدات کە دەشێ ڕوو بدەن و ڕەنگە بێنە ڕێمان.
ڕیس، بە ڕوونی و بە وردی ئەوە دەخاتەڕو
📕 دواهەمین کاتژمێری ئێمه
👫 کەسایەتییەکان
عەبدوڵڵا قەرەداغی - مەلا عەلی
✌️ شەهیدان
خەباتە بچکۆل
👫 کەسایەتییەکان
تاکور زەردەشتی
✌️ شەهیدان
جەلال شێخ رەشید شێخ ئەحمەد ...
📕 پەڕتووکخانە
ئەنفال و جینۆسایدی گەلی کورد
📕 پیر محەمەو فڕین بەره و ماڵی خۆڵەپەتی | پۆل: پەڕتووکخانە | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
⠪ بەشکردن
Facebook
Twitter
Telegram
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
📋 Copy Link to Clipboard
👍
⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
✍️✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!
| 👁️‍🗨️ | 👂

پیر محەمەو فڕین بەره و ماڵی خۆڵەپەتی
ئایا تائێستا وا هەبووە کە بیرەوەرییەکتان بۆ هاوڕێ یان کەسێکی ئازیزتان بگێڕنەوە؟ ئەگەر گێڕاوتانەتەوە، چۆنتان گێڕاوەتەوە، ئایا توانیوتانە بەشێوەیەک لەشێوەکان لەگێڕانەوەی بەسەرهات و بیرەوەرییەکانتان ئامانجی خۆتان بپێکن؟
ئایا گێڕانەوەکەتان تەنها قسەیەکی ئاسایی بووە و بەس یان لەپشت ئه و گێڕانەوەیان دونیایەک ئازار و خەفەت و مەینەتی و نەهامەتی خۆی مەڵاس داوە؟
مرۆڤەکان هەموویان خاوەنی بیرەوەرین، جا چ خۆش بێت و چ ناخۆش، بەڵام هەموویان دەستی نووسینیان نییە کە بیرەوەرییەکانیان بخەنە سەر کاغەز و دەست بۆ قەڵەم ببەن و بەشیعر یان چیرۆک یان رۆمان یان هەر ژانرێکی ئەدەبی باسی لێوە بکەن.
ئەم کتێبە لەڕاستیدا نە رۆمانە و نە چیرۆکە، بەڵکوو تەنها گێڕانەوەیەکه و بەس، هەرچەند خسلەتی رۆمان و چیرۆکیشی تیدایە. ئەم کتێبە دەتوانێت سەرچاوەیەکی مێژوویی بۆ فەتەرەیەکی زەمەنی کورت بێت بۆ شاری هەڵەبجە کە باس لە دۆخی کۆمەڵایەتی و سیاسی و ئابووری و فەرهەنگی دەکات.
نووسەر بەبێ ئەوەی لەشوێنی خۆی ببزوێت، بەسەرهاتی فەترەیەک لەژیانی منداڵی خۆی دەگێڕێتەوە بەبێ ئەوەی رووداو شتەکان بشێوێنێت یان دەستکارییان بکات.
نووسەر بەهیوای سەفەرێکە بە پێچەوانەی ئه و سەفەرانەی کە مرۆڤەکان لە ژیانی خۆیاندا دەیکەن، سەفەری ئەمجارەی نووسەر بەپێچەوانەی سەفەری خەڵکییە، ئەم سەفەرە لەگەشت و سەفەری خەڵکی دیکە ناچێ، بە وتەی باوکی نووسەر " ڕۆڵە بە خوا تۆ هیچ شتێکت لە ئوممەتی محەمەد ناچێ".
نووسەر لەبەر ئه و سەفەر ناکات کە شتە نەبینراوەکان ببینێت، سەفەر ناکات بۆ ئەوەی لەماڵەوە دوور بکەوێتەوە، سەفەری ئەمجارەی نووسەر سەفەرێکی بێ جووڵەیە، نووسەر باسی ئه و شوێنانە دەکات کە تێدا گریاوە، پێکەنیوە، نانی تێدا خواردووە و یاری و گەمەی تێدا کردووە و باسی ئه و کاتانە دەکات کە هەڵماتێنی تێدا کردووە یان باسی ئه و چرکە ساتانە دەکات کە پێنج فلسی پێنەبووە کە ماجومەیەک لە دادە فاتێی عەبە ریش سوور بکرێت.
باس لە دایکێک دەکات کە ژنی چوار وەرزە، دایکێک کە گیانی خۆی دەخاتە مەترسییەوە و دەچێت لەشارێکی ترەوە بە دزی سەرباز و هێز ئەمنییەکان کتێب و نامیلکە بۆ کوڕەکەی دێنێت. باس لە باوکێک دەکات کە حەزی نەکردووە کوڕەکەی خۆی لەقەرەی سیاسەت بدات.
نووسەر ئەوەی بینیویەتی و بیستوویەکی وەک خۆی باسی لێوە دەکات بەبێ ئەوەی لێی کەم بکات یان زیادی بکات، نووسەر هەموو شتەکان لە گۆشە نیگایەی خۆیەوە دەبینێت و سەیری دەکات و باسی دەکات، له و کەسانە نییە کە بە چاویلکەی کەسانی دیکەوە سەیری دەوروبەری بکات و خوێندنەوەی بۆ بکات.
ئەوەی هانی نووسەری داوە دەست بۆ قەڵەم ببات و بنووسێت لەڕاستی دا ئه و ئازار و خەفەتە دەروونییە کە ساڵانێک نووسەر پێوەی دەناڵێت و فرمێسکی بۆ دەرێژێت. ئه و دەرد و ئازارەیە کە دەتوانین بڵێین دەردی هاوبەش و ئازاری هاوبەشە لەنێوان مرۆڤەکاندا. زۆر کەس خۆی لەم نووسینەی ئازاد تۆفیق دا دەبینێتەوە، جا هەر کەس بەشێوەیەک لە شێوەکان.
ئەم جۆرە لەنووسین و گێڕانەوەی لەڕاستیدا گواستنەوەی هەموو ئه و رووداوانەی ژیانە، لەخۆشییەوە بیگرە هەتا ناخۆشییەکان و ئەزموون و هەوراز و نشێوەکان و کەوتن و سەرکەوتنەکان، ئەمەش تەنها بۆ پڕکردنەوەی کات و تێپەڕکردنی کات و سات نییە و لەراستیدا تۆمارکردنی ساتەکانی ژیانە، تۆمارکردنی رووداوەکانە بۆ نەوەی نوێ، وەرگرتنی پەند و دەرسە لە هەرەسهێنانەکان و خۆ بەدوورگرتن لە لۆتبەرزی لە کانی سەرکەوتنەکاندایە.
ئەم کتێبە بەلای منی خوێنەرەوە خاوەنی چەند تایبەمەندییەکە کە بریتیە لە:
1- زمانێکی پاک و پاراو و بێ گرێ و گۆڵی هەیە، زمانێکی راستگۆیانە و بێ فڕو فێڵ، نووسەر بەشێوەیەک دەدوێت و دەنووسێت کە منی خوێنەر هەست دەکەم زۆر ڕاستگۆیانە باس لە رووداو و شتەکان دەکات و خوێنەر هەست دەکات کە نووسەر درۆی لەگەڵ ناکات، زمانی ئەم کتێبە نە زانیستییە و نە سیاسی، بەڵکوو زمانێکی ئەدەبی و پەخشان ئامێزە، بە زمانی ئەدەبی باسی رووداوە سیاسییەکان دەکات بەبێ ئەوەی کە لەنرخی رووداوەکان کەم بکاتەوە و نە لە زەمانی ئەدەبیەکە.
2- دیاری کردن کات و شوێن
3- بێ لایەنانە باس لە رووداو و کەسەکان و شوێن و زەمەن دەکات و هەرکەس هەقی خۆی پێدراوە لەکتێبەکەدا.
4- بەرجەستەکردن و پیشاندان و نمایشکردنی رووداوەکان و کەسەکان، بەقەدەر حەجمی خۆیان بەبێ زیاد و کەم کردن.
5- پێخورکردن و دەست پێوەگرتن بە وشە و بەکارهێنانی وشەی جوان و باوی ئه و سەردەمە. نووسەر درێژەدادڕی ناکات و زۆر بەجوانی و بەزمانێکی پەخشان ئامێز رووداوەکان باس دەکات بە بێ ئەوەی رق و خۆشەویستی خۆی تێکەڵی شتەکان بکات و بەبێ ئەوەی خۆی لایەنگری یان دژایەتی لەمەڕ رووداوەکان بکات و ئەرکی نووسەر لێرەدا تەنها گێڕانەوەیە و بەس هەر وەک خودی نووسەر باس لەوە دەکات.
6- چێژی دەروونی، ئەم چێژە دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی کە هەرکەسێک ئەم کتێبە بخوێنەوە بەشێوەیەک لەشێوەکان پەلکێشی دەکات بۆ کۆڵانەکانی منداڵی، ئه و کۆڵانانەی کە هەزاران بیرەوەری خۆش و ناخۆشی تێدایە.
پشکۆ نەجمەدینی شاعیر و نووسەر سەبارەت به و کتێبەدا لەپێشەکییەکەیدا دەنووسێت: گێڕانەوە گرنگە، بەڵام چۆنی بگێڕیەوە گرنگترە، هەربۆیە ئەم کتێبە تەنیا نۆستالۆژیا و ئاخ و داخ هەڵکێشان نییە و خوێندنەوەیەکی سۆسیۆلۆژیانەی کۆمەڵی هەڵەبجەییەکان لە هەڵەبجەی پێش قیامەت و کۆمەڵکوژیدا.
پشکۆ نەجمەدین هەروەها ئاماژە بەوە دەکات کە زۆر بیرەوەری و یادەوەری خوێندۆتەوە، بەڵام هیچیان بە قەت کتێبەکەی ئازاد تۆفیق رایان نەگرتووە و کانی بیرەوەرییەکانی ئەویان نەتەقاندۆتەوە.
هەروەها باس لەوەش دەکات کە ئازاد تۆفیق له و کتێبەدا باس لەسیاسەت دەکات، بەڵام نە بە زمانی باوی سیاسەت و وێنەی شەڕی براکان دەنەخشێنێت بەبێ ئەوەی چەکێک نیشان بدات و لەکۆتایی دا دەڵێت ئەم کتێبە بۆ خوێندنەوە دەبێت و دەنووسێت ئەگەر ئێمەی نووسەرانی هەڵەبجە قەرزداری مێژووی هەڵەبجە بین تۆ مشتێکت له و زەریای ئه و قەرزەت بۆ بژاردینەوە.
ناوی کتێب- پیرمحەمه و فڕین بەره و ماڵی خۆڵەپەتێ
ناوی نووسەر- ئازاد تۆفیق
چاپ- دەزگای چاپ و پەخشی سەردەم
ناساندن- جەواد حەیدەری

⚠️ تێبینی: ئەم پەڕتووکە فایلی پی دی ئێفی لەگەڵدا نییە، تکایە یارمەتیی کوردیپێدیا بدە بۆ بەدەستهێنانی!. 📕 ناردنی پەڕتووک
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 2
☂️ پارت و رێکخراوەکان
1.👁️دەزگای چاپ و پەخشی سەردەم
👫 کەسایەتییەکان
1.👁️ئازاد تۆفیق
📂[ زۆرتر...]

⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏳️ زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
📙 پەڕتووک - کوورتەباس: 📖 چیرۆک
📄 جۆری دۆکومێنت: ⊶ زمانی یەکەم
🖨 دەزگای چاپ و بڵاوکردنەوە: دەزگای چاپ و پەخشی سەردەم
🌐 زمان - شێوەزار: 🏳️ کرمانجیی ناوەڕاست
🏙 شار و شارۆچکەکان: ⚪ سلێمانی
📄 فایلی PDF: ✖️
🗺 وڵات - هەرێم: ⬇️ باشووری کوردستان

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
✨ کوالیتیی بابەت: 84% ✔️
84%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
84%
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (مانو بەرزنجی)ەوە لە: Nov 2 2016 8:16AM تۆمارکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (مانو بەرزنجی)ەوە لە: Nov 2 2016 8:18AM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
⚠️ ئەم بابەتە بەپێی 📏 ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
👁 ئەم بابەتە 3,534 جار بینراوە

📚 فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن 💾📖🕒📅 👫 ناوی تۆمارکار
📷 فایلی وێنە 1.0.130 KB Nov 2 2016 8:16AMمانو بەرزنجی
📚 پەڕتووکخانە
  📖 نیشتیمان ناسی و ناودار...
  📖 زیندوی کوری بێدار
  📖 سیمای راستەقینەی بابەک...
  📖 مەولانا خالید شارەزووری
  📖 زۆرتر...


📅 کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان
  🗓️ 15-04-2021
  🗓️ 14-04-2021
  🗓️ 13-04-2021
  🗓️ 12-04-2021
  🗓️ 11-04-2021
  🗓️ 10-04-2021
  🗓️ 09-04-2021


💳 کۆمەکی دارایی
👫 هاوکارانی کوردیپێدیا
💬 بیروڕاکانتان
⭐ کۆکراوەکان
📊 راپرسی
- راپرسی دەربارەی رێکخراوی کوردیپێدیا و ماڵپەڕەکەی!
بۆ پێشخستنی کارەکانی رێکخراوەکەمان و باشترکردنی ماڵپەڕەکەمان تکایە وەڵامی پرسیارەکانی ئەم راپرسییەمان بدەرەوە..
زۆر سوپاس بۆ هاوکاریتان!
- راپرسی دەربارەی رێکخراوی کوردیپێدیا و ماڵپەڕەکەی!
- راپرسی دەربارەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا (کۆڤید 19)
ڤایرۆسی کۆڕۆنا مرۆڤایەتیی خستووەتە مەترسییەکی گەورەوە، ئەم مەترسییە کوردستانییانیشی گرتووەتەوە.. هەربۆیە گرنگە وەڵامی ئەم راپرسییە بدرێتەوە تاوەکو بزانین چۆن رەفتار لەگەڵ ئەم کێشەیەدا بکەین!
- راپرسی دەربارەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا (کۆڤید 19)
📌 رۆژەڤ
عەبدوڵڵا قەرەداغی - مەلا عەلی
لەساڵی 1954 پەیوەندی بە حزبی شیوعیەوە دەکات بەهۆی شیوعی بونەوە چەند جارێک دەستگیر دەکرێت و حکوم دەدرێت سالی 1964 حزبی شیوعی لقێکی سەربازی دەکاتەوه، بەناوی لقی قەرەداغ و مەلا عەلی دەبێتە سەرلقی ئەو لقه، ساڵی 1973 دەچێتە مۆسکۆو ساڵی 1974 دەگەڕێتەوە و بەرپرسیارەتی عەسکەری سلێمانی حزبی شیوعی دەکات. لە رێکەوتی 28-12-2020 کۆچی دوایی کرد.
عەبدوڵڵا قەرەداغی - مەلا عەلی
خەباتە بچکۆل
ڕەمەزان محمد ساڵح ناسراو بە خەباتە بچکۆل لە ساڵی 1957 لە گەڕەکی ئازادی شاری کەرکوک لە دایک بووە، تا پۆلی دووی ناوەندی لە کەرکوک خوێندوە و پۆلی سێی ناوەندی لە چەمچەماڵ و ئامادەیی کشتوکاڵی لە بەکرەجۆ تەواو کردووە. بە هۆی بەشداری کردنی خێزانەکەمان لە شۆڕشی ئەیلول ناچار بووین شاری کەرکوک بە جێ بهێلین سەرەتا بۆ پێنجوێن و دواتر ئاوارەی ئێران بووین لە ساڵی 1975 گەڕاینەوە و لە چەمچەماڵ نیشتەجێ بووین.
شەهید خەبات هەر زوو هەستی بە چەوساندنەوەی نەتەوەکەی کردووە بۆیە لە ساڵی 1974 پەیوەندی کردوە بە قوتابیان
خەباتە بچکۆل
تاکور زەردەشتی
تاکور زەردەشتی، یان بەناسنامە (کازم شوکری خدر) نوسەر، یەکێکە لە چالاکوانە دیارەکانی دەڤەری بادینان و لە رێگەی ڕۆژنامەوانی و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە ڕەخنەی توندی لە دەسەڵاتدارانی هەرێم گرتووە. چەندین جار گیراوە و ڕفێنراوە و ئەشکەنجە دراوه..
هەروەها لەو چالاکییانەی بۆ کەسی ڕۆژنامەنووسانی تیرۆرکراو، بەتایبەت وەدات حسێن و سەردەشت عوسماندا، بەردەوام بەشداربووە و داییم یەکێکبووە لە ڕێکخەرانی چالاکییەکان لە بادینان..
ڕۆژی 10-12-2009 کە رۆژی جیهانی پاراستنی مافی مرۆڤە لەلایەن هێزەکانی پارتی دەستگیر کر
تاکور زەردەشتی
جەلال شێخ رەشید شێخ ئەحمەد شاهۆیی
یەکێک لە پێشمەگەکانی شۆڕشی ئەیلول بووە.
لە ساڵی 1949 لەدایکبووە، ساڵی 1967 پەیوەندی کردوە بە ڕیزەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان و لە تۆپخانەی سوپای ڕزگاری لە سەرگەڵو بووە بە پێشمەرگە هەتا نسکۆی شۆڕش ساڵی 1975، ساڵی 1989 بەپلانێک لەلایەن سەربازانی عێراقەوە شەهید کراوە لە گوندی کانی پانکە ڕۆژی 16-04-1989. کە بە ئوتومبیلی سەربازی بەسەریدا ڕۆیشتن و جەستەکەشیان شێواند.[1]
جەلال شێخ رەشید شێخ ئەحمەد شاهۆیی
ئەنفال و جینۆسایدی گەلی کورد
ئامادەکردن و نوسینی گەیلان عەباس و جەبار ئەحمەد شەمسەدین
ژوری تویژینەوەکانی بزوتنەوەی گۆڕان[1]
2021
ئەنفال و جینۆسایدی گەلی کورد

Kurdipedia.org (2008 - 2021) version: 13.04
| 📩 contact@kurdipedia.org | ✔️CSS3 | ✔️HTML5
| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0,124 چرکە!
☎ +9647701579153 +9647503268282
| ☎ +31654710293 +31619975574


Kurdipedia Project is an initiative of
(Bakhawan Software 1998 - 2021)