رێبوار خالید تاهیر
لە رێکەوتی
08-12-195508-12-1955 لە گەڕەکی گۆیژەی شاری
سلێمانیسلێمانی لەدایکبووە.
لەساڵی 1970 وە دەستی کردووە بە کاری وێنەکێشان.
لە نێوان ساڵەکانی 1977 -1980 بەشداریی کردووە لە پێشانگەی زانکۆی سلێمانی و زانکۆکانی ئێراق و دوو خەڵاتی یەکەمیی وەرگرتووە.
ساڵی 1980 کۆلێجی کشتوکاڵی تەواو کردووە و پاشان وەک هونەرمەندێک بەشداریی لە کاری هونەریی شۆڕشی نوێدا کردووە و لە چەند پێشانگەیەک بەشادریی کردووە.
ساڵی 1989-2011 چوار پێشانگەی تایبەتی خۆی کردۆتەوە لە ئێران،سوید و کوردستان.
لە ساڵی 1977 تا 2011 بەشداریکردووە لە کۆمەڵێ پێشەنگەی هاوبەش، چ لە کوردستان و چ لە دەرەوەی وڵات.
لە 2012 وە سەرقاڵی کاری هونەریی دیجیتاڵە هەروەها لە پاڵ وێنەکێشاندا کاری دیزاین و بەرگی کتێب و پەیکەرتاشی و فۆتۆگرافەریی و دەستی نووسینی (شیعر)یش هەیە.