زێی گەورە (زاب)
زێی گەورە یان زێی مەزن (Zêyê Mezin یان Zêyê Behdînanê) ڕووبارێکی کوردستانە کە سێ بەشی ڕۆژهەڵات، باکوور، باشوور دەپێوێ.
زێی گەورە لە خاکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەردەکەوێ، لە ناوچەی جۆلەمێرگ دەچێتە ناو باکووری کوردستان و دواتر دەربازی باشووری کوردستان دەبێت و بە ناوچەی گرک و دەشتی هەولێر دا دەرباز دەبێ، لە سەرزەوی نەمروود دا تێکەڵی دیجلە دەبێت و ئاوەکەی زیاد دەکا.
دیجلە 33%ی ئاوەکەی خۆی لە ئاوی زێی گەورە وەردەگرێ.
🗄 سەرچاوەکان
[1] ⚫ دیارینەکراو | 🏳️ کوردیی ناوەڕاست |
ویکیپیدیا