کێن کیز
وەرگێڕانی: هەڵکەوت عەبدوڵڵا
ساڵی 1989 لە دانیمارک دووچاری جیابوونەوەی خێزانی بووم، ئەنجامی ئەوە تووشی بارێکی دەروونیی مەترسیدار بووم و پێویستم بە یارمەتیی کەسانی شارەزا هەبوو. دوو ڕێگەم لەبەردەمدا بوو بۆ چارەسەر: چوونە لای پزیشکی دەروونی، یان بەدەستهێنانی یارمەتیی ڕۆحی لەلایەن کەسانی شارەزاوە.
بە هۆی هاوڕێیەکی دانیمارکیی بەڕەگەز ئەمریکییەوە، خاتوو باربرا ئیڤەرسن، ڕێگەی دووەمم هەڵبژارد. ئەو خانمە میهرەبانە لەخۆبووردووە بووە ڕێبەری ڕۆحیم و یارمەتیدەر بوو بۆ سەرلەنوێ لەدایکبوونەوەم و داماڵرانم لە ئەزموون و بیرەوەری و هەڵسوکەوتە پەککەوتەکانی ڕابردووم، لە بواری بیرکردنەوە و کرداردا. یەکێک لە ڕێگەکانی یارمەتیدانەکە خوێندنەوەی ئەو کتێبانە بوو، کە لە کتێبخانەکەی ئەوەوە بەدەستم دەهێنا و پاش خوێندنەوە گفتوگۆمان دەربارەیان دەکرد.
ئەم کتێبە یەکێکە لەو کتێبانەی ئەو خانمە بێوێنەیە پێشکەشی کردم و کاریگەریی لەسەر ژیانم هەبوو. کاتێک لە سەرەتای ئەم سەدەیەدا بە یەکجاری گەڕامەوە کوردستان، دوو جار ئەم کتێبەم دا بە دوو خوێندکاری دوا ساڵی بەشی ئینگیزیی زانکۆ بۆ وەرگێڕان، بەداخەوە هیچ کام لە وەرگێڕانەکان مەبەستی کتێبەکەی نەپێکابوو و بەکەڵکی بڵاوکردنەوە نەهات. بۆیە و لەبەر گرنگیی بابەتەکە بۆ ئیمڕۆی خۆم و کەسانی تریش وەرم گێڕایە سەر زمانی کوردی. هیودارم توانیبێتم وەک پێویست بە خوێنەرانی کوردی بگەیەنم و چۆن سوودم لێ وەرگرتووە، ئاوەهاش ئەوان بۆ چاککردنی ژیانی خۆیان و بنیاتنانی پەیوەندییەکی بەختەوەرانە سوودی لێ وەربگرن.
Têbînî : ev pertuke bêyi fayla PDF e , hîvîye harîkariya kurdîpîdiya bike ji bu bi dest ve înanê ! Pirtûkê li vir rêke Ev babet bi zimana (کوردیی ناوەڕاست) hatiye nvîsandin, klîk li aykona
bike ji bu vekirina vî babetî bi vî zimana ku pî hatiye nvîsandin!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Ev babet 9,360 car hatiye dîtin
Raya xwe li ser vî babetî binivîsin!