ستوونی خۆر (Sun Pillar) یەکێکە لە دیاردە کەش و هەواییە دەگمەنەکان و بەشێوەیەکی سەرەکی زیاتر لەناوچەکانی ناوەو نزیک بازنەی جەمسەرییەکانی باکوورو باشووردا دەبینرێت و بە دەگمەنیش لەناوچەکانی دیکەدا دەبینرێت.
(ستوونی خۆر – Sun Pillar) لەسەر شێوەی ستوونێکی رووناک لەسەروو یان لەخوارووی دیسکی خۆردا دەبینرێت لەکاتی ئاوابوون یان هەڵاتندا.
ئەم دیاردەیەش لە دەرەنجامی شکانەوەی تیشکی خۆر لەنێو کریستاڵە سەهۆڵییە باریوەکانی تایبەت بە هەورە ئاست بەرزەکاندا روودەدات و بەزۆری لەنێو هەوری (سیڕۆستراتۆس – Cirrostratus) دا دەبینرێت و خۆشبەختانە ئێوارەی ئەمڕۆ 31-01-2016 ەو لەگەڵ ئاوابوونی خۆر لە (هەولێر) دا بینرا.
ئامادەکردن و فۆتۆ: ئەژی چەتۆ حەسەن / بەشی راگەیاندن بەرێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان
⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data |
🏷️ پۆل: | 🔬 زانست |
🏳️ زمانی بابەت: | 🏳️ کوردیی ناوەڕاست |
🔭 پۆلێنی زانست | 🌌 گەردوونزانی |
|
|
📷 فایلی وێنە |
1.0.1 | 68 KB |
| |
Feb 1 2016 8:38AM | مانو بەرزنجی |