بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا: ناونامە - وەشانی 2ەم
🏠|📧|دەربارە!|پەڕتووکخانە|📅
🏠 دەستپێک|📧 پەیوەندی|💡 دەربارە!
|
📅 ئەمڕۆ 02-06 لە مێژوودا
📅کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان
📅 رۆژەکان
📆02-06-2020
📆01-06-2020
📆31-05-2020
📆30-05-2020
📆29-05-2020
📆28-05-2020
📆27-05-2020
📂 زۆرتر ...
📅02 June
📝 بەڵگەنامەکان
📊 ئامار و راپرسی
✌️ شەهیدان
💚 ئەنفالکراوان
☪ قوربانیی شەڕی دەوڵەتی ئیسلامی - داعش
😞 قوربانیی شەڕی ناوخۆ
👩 قوربانیی توندوتیژی
📅 رۆژی لەدایکبوون
📅 رۆژی کۆچی دوایی
|💳 کۆمەکیارمەتیمان بدە بۆ پێکهێنانی کوردیپێدیایەکی باشتر. تەنانەت کۆمەکێکی بچووکیش دەبێتە یارمەتیدەرمان.
یارمەتیی ئێوەمان دەوێت بۆ:
* بەدەستهێنانی تەکنەلۆجیای باشتر و خێراتر...
* دانانی ئۆفیسێک بۆ رێکخراوی کوردیپێدیا لە باشووری کوردستان.
* دامەزراندنی چەند کارمەندی تایبەت بەخۆیەوە، تا بەردەوام ناوەڕۆکی کوردیپێدیا باشتر بکرێت.
|📕 پەڕتووکخانەگەورەترین و پۆلێنکراوترین پەڕتووکخانەی دیجیتاڵی کوردی! - (10,963) پەڕتووک||
👫 ئیدریس سەلیم
40 ساڵ لە ریزی پێشمەرگەدا خەباتی کردووە، کەمئەندامی سەنگەرە و حەوت جار لە پێشمەرگایەتییدا برینداربووە، ئێستا خانەنشینی پێشمەرگەیە بە پلەی عەمید.
لە 08-05-2019 ئیدریس سەلیم لە بازگەی هەولێر-مەخموور لەلایەن ئاسایشی پارتی دیموکراتی کوردستان-عێراقەوە دەستگیرکرا، پێشتریش بەرپرسانی تەڤگەری ئازادیی ئاماژەیان بەوەکردبوو، کە دەستگیرکردنی ئەو ئەندامەیان تەنها بە تۆمەتی ئەندامبوون بووە لە تەڤگەری ئازادیی.[1]
رۆژی 01-06-2020 پاش مانەوەی زۆرتر لە یەک ساڵ لە زینداندا، ئازادکرا.
📅 01-06-2020
باکووری کوردستان
- لە گەڕەکێکی شارۆچکەی کایاپنار سەر بە پارێزگای ئامەدی باکووری کوردستان 55 تووشبووی کۆرۆنا تۆمارکران. لە روها و مێردینیش 8 باڵەخانە و ئاواییەک کەرەنتینکران.[3]
رۆژهەڵاتی کوردستان
- لقی یەکی دادگای ئینقلابی کرماشان، حوکمی 5 ساڵ زیندانیی تەعزیری بۆ رەسووڵ کەریمی، یەکێک لە دەسبەسەرکراوانی ناڕەزایەتییەکانی مانگی خەزەڵوەری ساڵی 2019، بڕییەوە. لقی یەکی دادگای ئینقلابی کرماشان ئەو هاووڵاتییە کوردەی بە هەوڵدان دژی تەناهیی نەتەوەیی تۆمەتبار کردبوو.[7]
- بەپێی ئەو ئامارانەی کە زانکۆ پ
📅 31-05-2020
باکووری کوردستان
- لە ناوچەی رەزانی ئامەد، دوای ئەوەی دوێنی لە کۆڵانی 718ی گەڕەکی 5ی نیسان پۆلیسێک بەناوی ئاتاکان ئارسلان کوژرا، لە هەرێمەکە دەست بە ئۆپەڕاسیۆن کرا. بە پێی زانیاریەکان 2 کەس بە تۆمەتی ئەوەی دەستیان لە کوشتنی پۆلیسەکەدا هەیە دەستگیرکران.[1]
- هاوسەرۆکانی رێخستنەکانی پارتی دیموکراتی گەلان-هەدەپەی لە شاری ئێلح بەمەرجی گەشت نەکردن بۆ دەرەوەی تورکیا ئازادکران. دوای ئازادکردنیان لەبەردەم بارەگای هەدەپە بە چەپڵەرێزان پێشوازی لە هاوسەرۆکە ئازادکراوەکان کرا.[2]
- لە 19 گوندی بەدلیس 'قە
✌️ هەژار کەریمی
خەڵکی شاری مەهابادە، لە رۆژی 02-06-1983 لە شاری تەورێز گوللەبارانکرا.
📊 بابەت 374,017 | وێنە 58,938 | پەڕتووک PDF 10,963 | فایلی پەیوەندیدار 42,316 | 📼 ڤیدیۆ 167 | 🗄 سەرچاوەکان 14,558 |
👫 جەمال حەبیبوڵڵا فەرەج (جەمال بێدار) | 🏷️ پۆل: کەسایەتییەکان | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | 👁️‍🗨️
✍️

جەمال حەبیبوڵڵا فەرەج (جەمال بێدار)


فایلی پەیوەندیدار 📂
ژیاننامەی جمال حبیب اللە لە زاری خۆیانەوە:
من (جمال حبیب اللە فرج ابراهیم)، ناسراو بە (بێدار) لەشارۆچکەی (تەوێڵە) لەدایک بووم. بەپێی سەرژمێریی گشتی ساڵی (1947) من بە لەدایک بووی هەمان ساڵ نووسراوم، بەڵام (عبدالرحمان) ی برام ئەیگوت) (تۆ لەو ساڵەی سەر ژمێرییدا، لەدووەم ساڵی تەمەنتدا بوویت) (. لەتەمەنی سێ، چوار ساڵیدابووم، هەڵۆی بێ بەزەیی مەرگ باوکمی فِراند و دامیە دەست مێردەزمەی بێ نازیی. نەباوکم لە من تاسەی شکاو نەمن لە ئەو.ئەوەندە بچووک بووم، کە ئەمپرسی کوا باوکم ؟ دەیانگوت چووە بۆ بازاڕ و دێتەوە، من باوەڕم ئەکرد. دایکم لەدێی (دەگاشێخان) ی نزیک بە (بیارە)، دووکوڕی تری هەتیوی هەبوو، بەناوی (علی و عبدالرحمان)، من و (جلال) ی برامی - کەساڵ و نیوێک لەمن بچوکتر بوو- برد بۆلای ئەوان و ئیتر هەر پێنجمان لەدەگا شێخان پێکەوە ئەژیاین.بەڵام کام ژیان ؟
ژیانێک کە هەر چوار وەرزەکانی ساڵی زستانێکی دوور و درێژی سارد و سڕی بێ گژوگیای بێزارکەربوو، رۆژەکانی بێ خۆر و خۆرەتاو، شەوەکانی بێ مانگ و ئەستێرە و بێ تریفە و بێ وورشە بوون، مەزرای بوونم هەمیشە سیس و ژاکاوی ژێر چنگ و چەپۆکی نەداریی و هەژاریی و بێ بەشیی و بێ نەوایی بوو، پەپوولەی ئومێد و ئاوات باڵ هەڵوەریو، بەرخۆلەی حەز و تاسە سەرکز و نیگەرانی ترسی ژێر سمی گورگی بی َسۆزی زەمانە، دڵ تۆراو و دەروون مات و مەلوول، مەای یەخت و تالیع نەک هەر باڵ شکاو، بەڵکو قاچ شکاو و ئاوەرووت کراوبوو.ژیان گیرفان و باخەڵەکانی پڕبوون لە هێمای رەشی نەبوونیی.
لەساڵی خوێندنی (1955| 1956) ی دیڕاسییدا بۆ یەکەمجار لەدەگاشێخاندا قوتابخانە کرایەوە، من و جەلال چووینە قوتابخانەو مامۆستایەکی مزگەوت وەک مامۆستای قوتابخانە دەرسی پێ ئەوتین و لەوێ پۆلی یەکەمی سەرەتاییم خوێند.
من و چەند کەسێکی تر لە هاوڕێ قوتابی یەکانم، بۆ ساڵی ئایندە چووینە قوتابخانەی بیارەو پۆلەکانی تری قۆناغی سەرەتاییم لەبیارە خوێند. مامۆستاکانم زۆر زۆریان خۆش دەویستم، چونکە هەموو ساڵێک بەیەکەم دەر ئەچووم.
پۆلی یەکەمی ناوەندیم لەدواناوەندیی هەڵەبجەدا، ساڵی 1962 / 1963 خوێند. ساڵی (1963/ 1964)، لەبەر ئاڵۆزیی باری سیاسی و سەربازیی ناوچەکە، نەمتوانی درێژە بەخوێندن بدەم. لەساڵی (1964 / 1965) دا، چووم بۆ سلێمانی و لەناوەندیی (شۆڕش) دا وەرگیرام و لەبەشی (ناوخۆیشدا) وەرگیرام. دواناوەندیم زۆر بەسەرکەوتووانە بڕی و چومە دواناوەندیی سلێمانی / بەشی زانستی، بەڵام لەژێر فشاری خاڵۆم و دایک و براکانمدا ناچار بووم لەوێ وازبێنم و بگەڕێمەوە بۆ (دارالمعلمین)، بەسەرکەوتووانە (دارالمعلمین) یشم بڕی و لە (15/5/1969) دواتاقی کردنەوەم بڕی، بۆ بەدبەختی و درێژەدان بەنەهامەتی و کڵۆڵیم، لەو ڕۆژە ناوبراوەدا، بڕیارێک لەلایەن (ئەنجومەنی سەرکردایەتی ی شۆرش) ە وە دەرچوو، بۆ یەکەمین جار لەمێژووی عێراق دا کە دەرچووان ئەبێ خزمەتی سەربازیی بەجێ بهێنن. بەم جۆرە بەنی خۆشی و هیوای ئاواتەکانم بووەوە بەخوری ! ساڵی (1969) ڕۆیشت بە بەلاش، یانی بە تەعین نەکراویی لە دەستم دەرچوو، لی رۆژی (15 / 4 / 1969) دا کرام بەسەرباز لەمەرکەز تەدریبی کەرکووک دا سێ مانگم بردەسەر. لە (15 /7 /1970) دا یەکسەر نەقڵ کرام بۆ وەڵاتی (ئەردەن) و لەوێ تا (5 /10 /1970) مامەوە، ئەمجا لەڕێگەی سەد دیناری ئەوکاتەوە کەقەرزم کرد بەشێوەی (البدل) لەسەربازی دەرچووم.
لەڕۆژی (11 /10 /1970) دا، یەکەم خێزانم گواستەوە. لەڕۆژی (23/2/1971) دا ئەمری تەعین بوونم وەک مامۆستا درایە دەست و بووم بە مامۆستای قوتابخانەی سەرگەت لەدێی سەرگەتدا. لەو دێیەدا مامەوە هەتاکۆتایی ساڵی (1976).
لەسەر داوای خۆم گوێزرامەوە بۆ گوندی (پریسی سەروو)، دووساڵیش لەپریس مامەوە و دوایی لەسەر داوای خۆم گوێزرامەوە بۆ قوتابخانەی (باڵامبۆ) لەشاری هەڵەبجەی شەهید، دوو شت ئەبوایە پێشتر ئاماژەم بۆ بکردنایە، دەخەمەوە یادەکە لەوەو پێش ڕوویاندا لێم. یەکەمیان :لە (30/7/1973) دا لەگەڵ خێزانی یەکەمم جیا بوینەوە و خێزانی دووەمم لە (17/9/1973) داگواستەوە. دووەم: بەهۆی جەنگی نێوان کورد و حکومەتی ئەوکاتەی عیراقەوە، من بۆ ماوەی (13) سیانزە مانگ لەمامۆستایەتی فەسڵکرام، چونکە نەچووم بۆلای حکومەت و لە ناو شۆرشی کورددا بوم بەمامۆستا لەدەگاشێخان.
لە (30/9/1980) دا، لەسەرداوای خۆم گوێزرامەوە بۆ موجەمممەعی سیروان و ماڵەکەشمم برد بۆ ئەوێ، لەقوتابخانەی (هەرێز) دا تاساڵی (1986) مامۆستا و یارمەتی دەری بەرێوەبەربووم. بەهۆی ئەوەی کەبەشداریی خولی (سوپای میللی) م نەکرد، لە (15/6/1986) دا، دیسان لەمامۆستایەتی دەرکرام. لەم کاتەدا باوکی شەش منداڵ بووم. سەرەتا دەستم کرد بەمریشک فرۆشتن، بۆساڵی دووەم بووم بەکشاوەرز، پاشان دەستم کرد بەخەیاتیی، لەڕووی ئابوورییەوە تا رادەیەک گوزەرانم باش بوو، بەڵام باری سیاسیی و کۆمەڵایەتیی زۆر خراپ و مەترسیداربوو چ لە عیراق و چ لە کوردستاندا، ئەمە درێژەی کێشا و هەتا کارەساتە دڵتەزێنەکەی کیمیابارانی هەڵەبجە لە (16/3/1988) داهات بەسەردا.
منیش لەگەڵ ماڵ و مناڵمدا بەر بۆنە خۆشەکەی ئەو گازانە کەوتم، لەگەڵ ئەو هەموو خەڵکەدا بەناچاریی ڕێگەی ئێرانمان گرتە بەر، خوا بۆی کردین مەرگمان بەزاند و بەسەر ئەو هەموولاشانەدا گوزەرمان کرد و گەیشتینە ئێران. ئێمە قەزای (کنگاوەر) مان بوو بەنەسیب، لەسەرەتاوە لە (سەرابی فەش)، پاشان بردینیان بۆ ئۆردووگایەکی تر بەناوی (گەلیاران). لەم ئوردووگایەدا هەتا ڕۆژی (16/12/1994) ماینەوە.
من لەو چەند ساڵەدا، لەو ئوردووگایەدا خەریکی کاری خەیاتی بوم، هەر بەدەست کەوتی ئەو کارەش ماڵ و منداڵم بەخێو ئەکرد. لەوساڵانەدا ئێران بە ئێمەی ئەگوت (مهمانی عزیز)، بەڵام لەراستیدا (ئەسیر مسکین) بووین، هەم واقیعمان و هەم مامەڵەیان لەگەڵماندا ئەو واقیعە و ئەوراستییەی سەلماند.
دوای ئەوەی کە حکومەتی عیراق لەبەشی زۆری کوردستاندا دەسەڵاتی نەما و ئێمەش ترسمان ڕەوییەوە، گەڕاینەوە بۆ عیراق. لە ڕۆژی (17/12/1994) دا گەیشتینە وە هەڵەبجەی تازە. لە (12/2/1995) دا کرامەوە بەمامۆستا لەقوتابخانەی (دەرسیم)، دوای سێ ساڵ گوێزرامەوە بۆ قوتابخانەی (شارەزوور) هەر لە هەڵەبجەی تازەدا.
لەرۆژی (13/8/2001) زدا، ماڵمان هاتەوە بۆ هەڵەبجەی شەهید، لە (22/10/2001) لەسەر داوای خۆم گوێزرامەوە بۆ قوتابخانەی (بورهانیحاجی موحەممەدی سەرەتایی)، لە رۆژی(23 /12 /2009)دا لە سەر داوای خۆم گوێزرامەوە بۆ قوتابخانەی(خورماڵ) لە شارۆچکەی خورماڵ، لە مانگی تەمووزی ساڵی (2010)دا بە مامۆستایەتیی خانەنشیین کرام، ئێستا کاتی نووسینی ئەم کورتە یەی ژیانم ماڵم لە شارۆچکەی خورماڵە.
بەرهەمەکانی نووسەر
أ - بەرهەمە چاپ کراوەکان:
1-سروەی بێداریی/شیعر/چاپخانەی ئیرشاد/بەغداد/1405ک-1985ز.
2- ناڵەی هەڵەبجە/شیعر/چاپی تاران/1990ز.
3- دیاریی بێداریی/شیعر/نشر احسان/تاران/1371هەتاوی.
4- ئافرەت و شایەتیدان/سلێمانی/1996ز.
5- ئافرەت و میراتی لە ئیسلامدا/سلێمانی/1996ز.
6- رەنجی بابردوو/چیرۆک/سلێمانی/1997ز.
7- بەرەو بەختیاری ئافرەت/بەرگی یەکەم/باس/چاپەمەنی پەیڤ/سلێمانی/1999ز.
8- هۆرامان و هۆرامیی و واتەو وەڵینا/بەرگی یەکەم /ئنستیتۆتی کەلەپووری کوردیی/ سلێمانی/2015
9- هۆرامان و هۆرامیی و واتەو وەڵینا/بەرگی دووەم /ئنستیتۆتی کەلەپووری کوردیی/ سلێمانی/2015
10- هۆرامان و هۆرامیی و واتەو وەڵینا/بەرگی سێیەم /ئنستیتۆتی کەلەپووری کوردیی/ سلێمانی/2015
11- بەرەو بەختیاریی ئافرەت/بەرگی یەکەک(أ)/پرۆژەی تیشک/سلێمانی/2007ز.
12- بەرەو بەختیاریی ئافرەت/بەرگی دووەم/پرۆژەی تیشک/سلێمانی/2007ز.
13- بەرەو بەختیاریی ئافرەت/بەرگی سێیەم/پرۆژەی تیشک/سلێمانی/2007ز.
14- لەبابەت رێزمانی هۆرامییەوە/ بەرگی یەکەم/ناو، جێناو، ئاوەڵناو/چاپخانەی پەیڤ/ سلێمانی/1428ک - 2007 ز.
15- سوورە هەراڵەو هۆرامانی/شیعر/چاپخانەی پەیڤ/سلێمانی/2007ز-1428ک.
16- وەرقولأ/فەرهەنگی هۆرامیی- سۆرانیی/بەڕێوەبەرایەتی چاپ و بڵاوکردنەوەی سلێمانی/ساڵی2008ز/ چاپخانەی رۆمان.
17- ئیسلام لە نێوان نەزانیی رۆڵەکانی و دەستەوسانیی زاناکانیدا / وەرگێڕان /پرۆژەی تیشک / سلێمانی
/2009ز / دانراوی عبدالقادر عودە.
18- وشەنامە/فەرهەنگی هۆرامیی و کوردی ناوەڕاست/ بەرگی یەکەم و دووەم/ چاپخانەی سپێراز/ دهۆک / لە بڵاوکراوەکانی ئەکادیمیای کوردیی/2010ز
19- پشکۆ و ناڵەی بێداریی/ شیعر چاپخانەی پەیڤ/ سلێمانی /2011ز.
20- دەرکەوتنی نیشانەی نێر و مێ لە زاری هۆرامییدا /سلێانی چاپخانەی پەیوەند /2012ز
21- بێدارکەرەوەی بانگخوازانی ئیسلام/ وەرگێڕان/لە نووسینی ابوالاعلی المودودی/ چاپخانەی پەیوەند/ سلێمانی/ 2012ز
22- دەروازەی شیعرناسیین. چاپخانەی نارین//ساڵی 2012 ز.
23- لە گوڵزاری مەتەڵی هۆرامیی /سلێمانی /چاپخانەی سیما /2012 ز
24- تەرجومەی قورئانی پیرۆز بە هەورامیی/ نشر احسان/ تاران /2015

ب-چاپ نەکراوەکان:
1- بەرەو بەختیاریی ئافرەت/شەش بەرگ.
2- رۆشنبیریی ئەدەبیی.
3- رازەو گەشتو ژیوای من (بە زمانی هەورامیی)
4- ناڵەیەک لە واقیعی ئەمڕۆی موسڵمانان..
5- گەزیزەی تەمەن/شیعر.
6- باقەو وەیوڵە چنوورا/ شیعر.
7- لە دوای تەنگانە گوشادی دێت/چیرۆک.
8- هیوای گوم بوو/ چیرۆک.
9- ئەو چایەی کە لێ نەنرا/چیرۆک.
10- زامی دڵەکەم ساڕێژبوو/چیرۆک.
11- نامەیەک لە بەندیخانەوە-چیرۆک.
12- ئاخۆ بەمە قەرزەکەمم دابێتەوە؟/ چیرۆک
13- لە خۆبایی بوون(الغرور)
14- خۆ پەسەندیی(العجب).
15- خۆبەزلزانین (التکبر)
16- ئەدەبی زارەکیی هۆرامیی: بەرگی یەکەم.
17- ئەدەب لە نێوان سوود و زیانیدا.
18- چاوگ و کردار لە هۆرامییدا.
19- خەرمانی سۆز و بیر/ بڕێکی زۆر مەقالەی جۆراوجۆرە بە سۆرانیی.
20- کتێبانێک و کەسایێتییانێک/وەرگێڕان/دانانی سید قگب.
21- بووەو وٌلەکاو قورئانی.(واتای وشەکانی قورئان بە هۆرامیی)
22- پاشاروً / کۆمەڵێک مەقالاتی جۆربەجۆری هەورامییە.
23- گەشتنامەو ژیوای من. (بە هۆرامیی)
24- چوار زاراوەکەی قورئان/ وەرگێڕان / دانانی ابو الاعلی المودودی.
25- هەوارگەو ئیملێ هۆرامییً.
26- پەیامو هۆرامانی.
27 – نما و نماکەردُەی
28 – لە بابەت رێزمانی هۆرامییەوە/ بەرگی چوارەم.
29- لە بابەت رێزمانی هۆرامییەوە/ بەرگی پەنجەم.

⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏳️ زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
⚤ رەگەزی کەس: 👨 نێر
🏙 شار و شارۆچکەکان: ⚪ هەڵەبجە
👥 نەتەوە: ☀️ کورد
🗺 وڵات - هەرێم: ⬇️ باشووری کوردستان

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
©️ خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
✨ کوالیتیی بابەت: 99% ✔️
99%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
99%
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (مانو بەرزنجی)ەوە لە: Jan 18 2016 2:16PM تۆمارکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (زریان سەرچناری)ەوە لە: Jun 13 2019 1:42PM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
⚠️ ئەم بابەتە بەپێی 📏 ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
👁 ئەم بابەتە 2,498 جار بینراوە

📚 فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن 💾📖🕒📅 👫 ناوی تۆمارکار
📷 فایلی وێنە 1.0.261 KB May 21 2019 3:09PMزریان سەرچناری
📷 فایلی وێنە 1.0.123 KB Jan 18 2016 2:16PMمانو بەرزنجی
✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
⠪ بەشکردن
Facebook
Twitter
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
👍
⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ

جەمال حەبیبوڵڵا فەرەج (جەمال بێدار)

📚 فایلی پەیوەندیدار: 2
📂[ زۆرتر...]
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 17
📕 پەڕتووکخانە
1.👁️بەرەو بەختیاری ئافرەت - بەرگی 1
2.👁️بەرەو بەختیاری ئافرەت - بەرگی 2
3.👁️بەرەو بەختیاری ئافرەت - بەرگی 3
4.👁️پاشکۆ و ناڵەی بێداری
5.👁️دەقە شیعریە پەسەند کراوەکانی یەکەمین ڤیستیڤاڵی ئەدەبی ڕێکخراوی هایما
6.👁️سروەی بێداری
7.👁️سوورەهەراڵەو هۆرامانی
8.👁️قورئانی کەریم بەهورامی؛ ئاوە و گیان بوژاری
9.👁️لە بابەت رێزمانی هۆرامییەوە؛ بەشی 3
10.👁️لە بابەت زمانی هۆرامییەوە؛ بەشی 1
11.👁️لە بابەت زمانی هۆرامییەوە؛ بەشی 2
12.👁️لەگوڵزاری مەتەڵی هۆرامیی
13.👁️هۆرامان و هۆرامی و واتەو وەڵینا؛ بەرگی 1
14.👁️هۆرامان و هۆرامی و واتەو وەڵینا؛ بەرگی 2
15.👁️هۆرامان و هۆرامی و واتەو وەڵینا؛ بەرگی 3
16.👁️وشەنامە
17.👁️وەرقوڵ
📂[ زۆرتر...]

Kurdipedia.org (2008 - 2020) version: 12.06
| 📩 contact@kurdipedia.org | ✔️CSS3 | ✔️HTML5
| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0,14 چرکە!
☎ +9647701579153 +9647503268282
| ☎ +31654710293 +31619975574