📊 بابەت 376,152 | وێنە 59,769 | پەڕتووک PDF 11,167 | فایلی پەیوەندیدار 44,745 | 📼 ڤیدیۆ 169 | 🗄 سەرچاوەکان 15,142
لەم کاتەدا 25 میوان لەسەر ماڵپەڕی کوردیپێدیا ئامادەیە!
🏠|📧|دەربارە!|پەڕتووکخانە|📅
🏠 دەستپێک|📧 پەیوەندی|💡 دەربارە!||
|
📅 ئەمڕۆ 13-08 لە مێژوودا
📅کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان
📅 رۆژەکان
📆13-08-2020
📆12-08-2020
📆11-08-2020
📆10-08-2020
📆09-08-2020
📆08-08-2020
📆07-08-2020
📂 زۆرتر ...
📅13 August
📝 بەڵگەنامەکان
📊 ئامار و راپرسی
✌️ شەهیدان
💚 ئەنفالکراوان
☪ قوربانیی شەڕی دەوڵەتی ئیسلامی - داعش
😞 قوربانیی شەڕی ناوخۆ
👩 قوربانیی توندوتیژی
📅 رۆژی لەدایکبوون
📅 رۆژی کۆچی دوایی
👫 ڕەشید زەکی کابان
کوڕی مەعروف کابانی عەزیز مێرگە(مەرگە)ی لەنەوەکانی خدر بەگی مەرگەییە ساڵی 1878 لە سلێمانی لەدایک بووە. لە قوتابخانەی ڕوشدییەی عەسکەریی سلێمانی و ئەعدادی عەسکەریی بەغدا خوێندویەتی، ساڵی 1897مەکتەبی حەربییەی ئەستەمبوڵی تەواو کردووه و، بووە بە مولازمی دووەم لە ئەندازەی (ئیستیحکام)دا سەرەتا کراوە بە مامۆستا لە ئەعدادی عەسکەری بەغداوتا (1910) پلەکەی گەیشتۆتە یووزباشی(نەقیب).
پاشتر بوو بە ئامر لیوای (مونتەفیک)و ساڵی (1913) لە شەڕێکی خێڵە عەرەبەکانی ئەو ناوەدا، بریندار کراوه و هاتۆتەوە بۆ سلێمانی.کراوە
👫 وەدات حسێن عەلی (وەدات دهۆکی)
لە 1988 لە گەڕەکی ماڵتای پارێزگای دهۆک لە دایکبووە و ماوەی چەند مانگێک بوو گرێبەستی لە گەڵ ئاژانسی ڕۆژنیوزدا واژۆ کردبووووە.
ڕۆژی 13-08-2016لە ماڵ دەچێتە دەرەوەو لەلایەن چەند کەسێکی نەناسراوەوە دەڕفێندرێت و بۆ شوێنێکی نەزاندراو دەیبەن و پاش چەند کاتژمێرێک تەرمەکەی تەرمەکەی لە سەر ڕێگەی شارۆچکەی سێمێڵ دۆزراوەتەوە. سەرچاوەکان ئاماژە بەبوونی ئاسەواری ئەشکەنجە دەکەن بە سەر جەستەیەوە.
👫 پاکیزە رەفیق حیلمی
پرۆفیسۆر پاکیزە لە ساڵی 08-04-1924 لە شاری سلێمانی لە رۆژی بەمبارانکردنی شاردا کە خەڵکەکە چۆلیان کردبوو، لە ئەشکەوتی سورداش لە دایک بووە خوێندنی سەرەتایی لە 1931-1937 لە شاری سلێمانی بە زمانی کوردی تەواو کردووە
لە ساڵی 1929 لەگەڵ کچ وکورانی شارەکەی بۆ حوجرەی مەلا ئامینە (مامزە) ناردراوە، بەڵام لە سەرداوی خۆی هەر بۆ ماوەیەکی کورت دەوامی کردووە، لە ساڵی 1938 ماڵیان بۆ بەغدا گواستراوەتەوە و خوێندنی ئامادەیی بە زمانی عەرەبی تەواو کردووە و هەر لە بەغدا سێ ساڵەی خانەی مامۆستایانی تەواوکردووە وەک بەر
👫 سابیر کوردستانی
سابیر محەمەد ئەحمەد، ناسراو بە سابیر کوردستانی، لە ساڵی 1955 لە شاری کەرکوک لەدایکبووە، ژیانی هاوسەری پێکهێناوە و خاوەنی سێ کچ و کورِێکە. لە ساڵی 1970 بۆ جاری یەکەم لە قوتابخانەی ئیمام قاسم لە شاری کەرکوک لە یادی دامەزراندنی یەکێتی قوتابیانی کوردستان گۆرانی گووتووە، هەر لەو کاتەوەش توانی خۆی وەکو گۆرانیبێژێک بناسێنێت، لە ساڵی 1971 یەکەم گۆرانی لە کەناڵی تەلەفزیۆنی کەرکوک تۆمارکرد، لە ساڵی 1972 گۆرانییەکی لە ئێزگەی دەنگی کوردی لە بەغدا تۆمار کرد..[1]
بەهۆی نەخۆشی کۆرۆناوە لە 10-08-2020 گیانی لە
📖 دوو شاعیری گەورە و نامیلکەیەکی بچوک | 🏷️ پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | 👁️‍🗨️
✍️

دوو شاعیری گەورە و نامیلکەیەکی بچوک


نووسین و ئامادەکردنی؛ عومەر مەعروف بەرزنجی
کامەران موکری (1929 - 1986)
هەژار موکریانی (1920 -1991)
یادکردنەوەو رێزگرتنی جەژن و رۆژە مێژووییەکانی نەتەوەی کورد، لە مێژە رێچکەی خۆی دۆزیوەتەوەو هەنگاوی بەردەوامی ناوە، ساڵ لەدوای ساڵ یادکردنەوەیان رازاوەتر و باڵایر دەبن، هەندێ ساڵیش بووەتە پڕۆژەیەکی سەنگینی ئەدەب و روناکبیری سەردەم.
ساڵی 1954 لە گەرمەی خەبات و هەژانی سەرجەم گەلانی عێراق و، بەرزبوونەوەی بڵێسەی تێکۆشان و گەشەسەندنی بیر و رای کوردایەتی و، نرخی بزوتنەوەی ئاشتیخوازان و هەوڵدان بۆ سەرخستن و بنەبرکردنی تۆوی هەڵایسانی شەڕ و نەمانی مۆتەکەی کوشتن و بڕین و بەدەستهێنانی ئازادییەکی سەرتاپاگێری و دەستگرتن بە داوێنی مافی نەتەوایەتییەوە. لەوساڵەدا کە نوێنەرانی بەرەی نیشتمانی مامۆستایان (برایم ئەحمەد) و (شێخ مارفی بەرزنجی) سەرقاڵی پرۆسیسی هەڵبژاردن بوون، ئاهەنگێکی بەدیمەنی یادکردنەوە بە بۆنەی یادکردنەوەی جەژنی نەورۆزی کوردەوە لە شاری سلێمانی سازکرا، هەردوو شاعیری گەورە (عەبدولڕەحمان شەرەفکەندی ناسراو بە هەژاری موکریانی 1920 - 20-02-1991) و (حەمەی ئەحمەی تەها ناسراو بە کامەران موکری 1929 - 08-12-1986) بەشداری شیعر خوێندنەوەیان کرد.
شیعرەکەی کامەران بەناوی (ئاشتی) یەوە بوو، هەژاریش ناونیشانی (نەشمیل) ی بۆ شیعرەکەی دانابوو، کە ساڵێ پێشتر هەمان شیعری بۆ کۆنگرەی دووەمی گەنجان و قوتابیان ناردبوو کە لە (بوخارست) بەسترابوو. هەردوو شیعرەکە بریتیبوون لە دوو تابلۆی رازاوەی نیشتمانی و ئاودراو بە بیری کوردایەتی و سەرتاپا دیمەنت جوان و وێنەی شیعری، سەرەرای ئەمانەیش خواستی کوردان و کسپەی جەرگ سوتاوان و رەواو پیرۆزی ئاشتی رەنگیان دابووەوە.
لەو ساڵەدا گەنجان و قوتابیانی کوردستان لەتەک رێکخراو و بەشەکانی تری گەلدا لە جۆشی خەبات و تێکۆشانێکی سەر و مڕدا بوون و ئەم بۆنە پیرۆزەیان قۆستەوە، یەکسەر هەردوو شیعرەکەیان بەناوی (ئاشتی) و بە پێشەکییەکی پۆشتەو لە نامیلکەیەکی (22) لاپەرەییدا و لەسەر ئەرکی قوتابیانی کورد لە کۆلیجی (حقوق) و لە چاپخانەی (رابیتە) ی بەغدا بە چاپگەیاندووە. لەسەر بەرگی یەکەمی لە پاڵ ناوی (ئاشتی) دا نووسراوە (لە پێناو ئاشتی و دیموکراسی و سەربەخۆیی) و لە خواریشەوو نووسراوە کە (لە ژێر چاودێری جەلال تالەبانی دەرچووە). لە بەرگی دووایشدا مژدەی ئەوە دراوە کە بەرهەمی چاپکراوی داهاتویان (دیوانی بێکەس) دەبێ.
دوای بڵاوکردنەوەی نامیلکەکە هەردوو شاعیر و ئەوانەی دەستیان لە چاپکردن و چاودێری و هەڵسوراندنیدا بووە فرمانی دەستگیرکردنیان بۆ دەرچووە.
نامیلکەی (ئاشتی) چاپکراوێکی دانسقەو بەڵگەیەکی مێژوویی و ئەدەبی زیندووە، نموونەیەکە بۆ چالاکی خەباتی ئەوسای رێکخراوەکان، ئەوەیش پێویستە بوترێ کە ئەم چاپکراوە تابڵێی دەگمەنەو ئەو ژمارانەی کە لە وڵاتدا پارێزراون ناگەنە پەنجەکانی تاقە یەک دەست.

⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏷️ پۆل: 📖 کورتەباس
🏳️ زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
📙 پەڕتووک - کوورتەباس: 📝 یاداشت
📄 جۆری دۆکومێنت: ⊶ زمانی یەکەم
🌐 زمان - شێوەزار: 🏳️ کرمانجیی ناوەڕاست
🏙 شار و شارۆچکەکان: ⚪ سلێمانی
🗺 وڵات - هەرێم: ⬇️ باشووری کوردستان

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
✨ کوالیتیی بابەت: 80% ✔️
80%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
80%
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (مانو بەرزنجی)ەوە لە: Oct 28 2015 11:07AM تۆمارکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (بەڕێوەبەری سیستم)ەوە لە: Jan 21 2017 2:24PM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
⚠️ ئەم بابەتە بەپێی 📏 ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
👁 ئەم بابەتە 8,556 جار بینراوە

📚 فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن 💾📖🕒📅 👫 ناوی تۆمارکار
📷 فایلی وێنە 1.0.142 KB Oct 28 2015 11:07AMمانو بەرزنجی
✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
⠪ بەشکردن
Facebook
Twitter
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
👍
⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ

دوو شاعیری گەورە و نامیلکەیەکی بچوک

📚 فایلی پەیوەندیدار: 0
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 4
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
1.👁️08-12-1986
2.👁️20-02-1991
👫 کەسایەتییەکان
1.👁️عومەر مەعروف بەرزنجی
2.👁️هەژار موکریانی
📂[ زۆرتر...]

Kurdipedia.org (2008 - 2020) version: 12.08
| 📩 contact@kurdipedia.org | ✔️CSS3 | ✔️HTML5
| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0,281 چرکە!
☎ +9647701579153 +9647503268282
| ☎ +31654710293 +31619975574