🏠 دەستپێک
EnglishEnglish
📧پەیوەندی
ℹ️دەربارە!
FacebookKurdipedia on Facebook
TwitterKurdipedia on Twitter
Dark modeDark Mode
زۆرتر
Kurdipedia
English
🏠|📧|دەربارە!|پەڕتووکخانە|📅
🔀 بابەت بەهەڵکەوت
❓ یارمەتی
📏 رێساکانی بەکارهێنان
🔎 گەڕانی ورد
➕ تۆمارکردنی بابەت
🔧 ئامرازەکان
🏁 زمانەکان
🔑 هەژماری من
✚ بابەتی نوێ
📕 دوو هەنگاو تا پێکەنین
دوو هەنگاو تا پێکەنین
کۆکردنەوەو وەرگیران و نوسینی
حەسەن ئادینا زادە - زەهرا حسێنیان - سلماز بهگام - بریار بەکر
246 چیرۆکی زۆر کورت و کەمێک باڵا
کۆمەڵە چیرۆکیک دەربارەی عەشق و خەم و ئەزمون و زە
📕 دوو هەنگاو تا پێکەنین
📕 کوردستان لە رۆژگارە سەختەکاندا؛ کۆمەڵە وتارێکی سیاسی شیکاری رەخنەئامێزە
کامەران مەنتک
2021
📕 کوردستان لە رۆژگارە سەختەکاندا؛ کۆمەڵە وتارێکی سیاسی شیکاری رەخنەئامێزە
💬 دایتیە بەرداسی
دایتیە بەرداسی
پاڵە و سەپان بە(داس)ی دروێنەی گەنم و جۆیان کردووە، تەبارەیەکی گەورە و فراوانی دەغڵ و دانیان خستۆتە بەرداس و بە سوارە سوارە تەبارەیان دروێنە کردووە و گیشە و گەڵاوێژ و خەرمانیان لێ پێکهێ
💬 دایتیە بەرداسی
💬 لەنێوان دوو نانی گەرمدا بێت
لەنێوان دوو نانی گەرمدا بێت
وتراویشە(لەبەینی دوونانی گەرمدا بێت) لایەنی ڕاستەقینەی ئه و ئیدیۆمە ئەوەیە نانی گەرمی تازە داگیراو لە سێر گەرمە، ئینجا ئەگەر دوو نانی گەرم بخەیتە سەر یەک و لە نێوانیاندا ش
💬 لەنێوان دوو نانی گەرمدا بێت
💬 ئەسپێ لەدەست کۆری نایەته دەرێ
ئەسپێ لەدەست کۆری نایەته دەرێ
ئەسپێ مێرووی وورد و بچوکە، زیندەوەرێکی مشەخۆرە و خوێن مژە لە نێو پرچ و قژ و سەری مرۆڤ دەژی، ئەسپێیەکی پێگەیشتوو، هێندەی قەبارەی تۆوی(کونجی) دەبێت، کۆریش واتە کەسێکی کوێ
💬 ئەسپێ لەدەست کۆری نایەته دەرێ
💬 ئیش گەیشتە نێر گاینێ
ئیش گەیشتە نێر گاینێ
نێر لە خۆڕسکەوە بۆ گاینێ نە خولقێنراوە، ئەوە زانراوە کە مێینە بۆ ئه و کارەی تایبەتە و چ عەیبێکی نییە، بە ڕێ وشوێنی ئادابی و سوننەتی خۆی بۆ ئه و کارەی مەیسەر کراوە، نێر گایین نابا
💬 ئیش گەیشتە نێر گاینێ
💬 مووی ناپسێنێ
مووی ناپسێنێ
هێمن موکریانی شاعیری گەورەی کورد، لە(تاریک ڕوون)دا دەفەرموێت:
ئەمن دەمگوت لە دونیا تا بمێنم
لەبەر کەس ئەستەمە سەردانەوێنم
کەچی ئێستا لە داوی بسکی تۆدا
گرفتارم گوڵم موو ناپسێنم
کەسێ
💬 مووی ناپسێنێ
📕 نەوەیەکی زێڕینی شۆڕش - چەن یاداشتێک لە شۆڕشی هەنگاریا ساڵی 1956
نووسینی: ئادی بڤایڤەر
وەرگێڕانی: محەمەد هەریری
بابەت: یاداشت
📕 نەوەیەکی زێڕینی شۆڕش - چەن یاداشتێک لە شۆڕشی هەنگاریا ساڵی 1956
🏰 ڕەندی خان
ڕەندی خان دەکەوێتە سەر زێی بچووک سەر بە گوندی گۆپتەپەی شەهیدە، دەکەوێتە دامێنی خواروی گوندەکە، جیاواز لە جوانیەکەی و سەرنج راکێشیەکەی، شوێنێکی بەرهەمی کشتوکاڵیە، بەتایبەت لەپێش کیمیای و ژەهر بارانکردن
🏰 ڕەندی خان
😊 موهیم ئەوەیە دەنگت پێبدەن، ئه و شتانە چنیه!
ئەوە (سەعدی پیرە) کاندید بوو بۆ پەرلەمانی عێراق، لە هەولێر بانگەشەی هەڵبژاردنی دەکرد، مامە غەفە فەرماندەی دێرینی یەکێتی لە قەزای خەبات لەناو جەماوەری یەکێتی وتاری دەدا، بەلای خۆی کاک سەعدی دەناسێنێ و
😊 موهیم ئەوەیە دەنگت پێبدەن، ئه و شتانە چنیه!
👫 نازەنین ئیبراهیم
نازەنین ئیبراهیم، لە ساڵی 1982 لە ئێران لەدایک بووە. قوناغی سەرەتایی لەوێ تەواو کردووە.
لە ساڵی 2013دا سیناریۆی کورتە فیلمی بەرەو پیرەکەم-ی نووسیوە.
لە 2020 یشدا یەکەمین ڕۆمانی بە ناوی ڕووحە سەروەشە
👫 نازەنین ئیبراهیم
📕 ڕووحە سەروەشەکان
نازەنین ئیبراهیم
2021
ڕوحە سەروەشەکان دڵۆپێکە لە دەریای پڕ لە نەهامەتی ئێمەی کورد، باس لە ڕو داوێک ئەکات هەرچەند وەک خەیاڵێک بەرجەستەم کردووە بەڵام ئەوە ڕاستیەکی تاڵی ژیانی ئێمەی کوردە، پیاوکان ناچا
📕 ڕووحە سەروەشەکان
👫 کاوە پیشداد
یەک لە موزیکژەن و ئاوازدانەرەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستانە، پێشکەشکاری بەرنامەی هونەرییە، لە ڕادیۆی زاگرۆس.
کاوە پیشداد دەرچووی موزیک بەشی مەستڕ
بە هیوایە بۆ موسیقای کوردی ئارشیفێکی باش دروست بکات و ڕێک
👫 کاوە پیشداد
👫 ناسح مەلا ساڵح
لە ساڵی (1957) لە پارێزگای هەڵەبجەی شەهید، لە خێزانێکی ئاین پەروەر و زانست خواز و نیشتیمان دۆست و ناسراو لەدایک بووە، سەرەتا لای باوکی خوێندوویەتی، پاشان خوێندنی سەرەتایی لە قوتابخانەی (ئیسلامی سەرەتا
👫 ناسح مەلا ساڵح
📕 زەوی دەکەم بە گوڵدانی تەڵێ شەوبۆ
فەرهاد شاکەلی[1]
دەزگای ئاراس
هەولێر - 2013
📕 زەوی دەکەم بە گوڵدانی تەڵێ شەوبۆ
📕 کەسایەتی نەتەوەیی کوردی؛ توێژینەوە لە بەها و سیاسەت
سەڵاح هەورامی
وەرگێڕانی: هەژار کامەلا
📕 کەسایەتی نەتەوەیی کوردی؛ توێژینەوە لە بەها و سیاسەت
📕 کردنەوەی دەقەکان بەشی01
حەمەکەریم هەورامی
هەولێر 2021 [1]
📕 کردنەوەی دەقەکان بەشی01
📕 خشتێک لە دیواری غوربەت
عارف عەزیزی [1]
📕 خشتێک لە دیواری غوربەت
📕 لە ناخەوە بۆ هەڵۆکانی شاخ
عارف عەزیزی [1]
📕 لە ناخەوە بۆ هەڵۆکانی شاخ
📕 کاروانێ لە ڕێبازی پێشەوادا
عارف عەزیزی [1]
📕 کاروانێ لە ڕێبازی پێشەوادا
📷 شوعلە عەلی و نەوشیروان مستەفا
شوعلە عەلی و نەوشیروان مستەفا لە ڕۆژانی شۆڕش دا.
📷 شوعلە عەلی و نەوشیروان مستەفا
📕 ئاشوبی سین و کۆڕی شین
عومەر سەیید
سلێمانی - 2020 [1]
📕 ئاشوبی سین و کۆڕی شین
📷 مامە ڕیشە و نەوشیروان مستەفا
مامە ڕیشە و نەوشیروان مستەفا لە ڕۆژانی شۆڕش دا.
📷 مامە ڕیشە و نەوشیروان مستەفا
👫 ئەبوبەکر شوان - خادیم
ئەبوبەکر ئیسماعیل محەمەد (ناسراو بە ئەبوبەکر شوان) خادیم
ساڵی 1953 لە گوێر لە دایک بووە
خوێندنی سەرەتایی لە قوتابخانەکانی (ئبن خەلەکان و، ئەربیل ئولی) تەواوکردووە
دواناوەندی لە ئیسکان تەواوکردووە،
👫 ئەبوبەکر شوان - خادیم
👫 شێروان شێروانی
رۆژنامەوان و یەکێکە لە چالاکوانانی بادینان، رۆژی 16-02-2021 بە 6 ساڵ زیندانی حوکمدرا.
👫 شێروان شێروانی
📕 پەڕتووکخانە
شیعر و هەڵوێست دیوانی شەهید...
👫 کەسایەتییەکان
شۆرش مستەفا
👫 کەسایەتییەکان
سەعید یوسف
👫 کەسایەتییەکان
مستەفا فەقێ سلێمانی عەبدوڵڵ...
📕 پەڕتووکخانە
2020نامە - وەشانی 1
📖 کورتەیەک لە مێژووی هونەری شێوەکاری هاوچەرخ لە باشوری کوردستاندا | پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
⠪ بەشکردن
Facebook
Twitter
Telegram
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
📋 Copy Link to Clipboard
👍
⭐ نرخاندنی بابەت
2 دەنگ 2 ⭐
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
✍️✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!
| 👁️‍🗨️ | 👂

کورتەیەک لە مێژووی هونەری شێوەکاری هاوچەرخ لە باشوری کوردستاندا
گەر بمانەوێت بگەڕێینەوە بۆ چۆنێتی سەرهەڵدانی مێژووی هونەریی شێوەکاری هاوچەرخ لە باشوری کوردستاندا، ئەوە شاری سلێمانی و هەولێر زۆرترین بەشی ئەو مێژوەیەیان بەباڵا دەبڕێت، لەگەڵ ئەوەی شاری سلێمانی شارێکی نوێیەو لە ساڵی 1784 لەلایەن بابانەکانەوە درووستکراوە، بەڵام بۆتە شارێکی گرنگ و نوێکار لە زۆرێک لە بوارەکانی ژیانی ئەدەبی و سیاسی و هونەری و کۆمەڵایەتی، لەهەمانکاتدا بوونی ئەو بیناسازییە گرنگەی کە لە قەڵای هەولێردا بەدیدەکەین.
شێوەکار (حەمە کاکە) سەبارەت بە سەرەتای کاری شێوەکاری لە شاری سلێمانیدا دەڵێت (تەمەنی هونەری شێوەکاری لەشاری سلێمانی زیاتر لە 90ساڵە، لەو دەمەدا کۆمەڵێک شێوەکاری ئێرانی هاتبوونە ناو شاری سلێمانی لەدوای گەڕانێکی زۆر لەناو شاری سلێمانی بڕیاریاندا لەناو حەمامی سورەت کۆمەڵێک تابلۆی ڕەنگین بنەخشێنن کە گشت پێداویستییەکانیان لە ئێرانەوە لەگەڵ خۆیان هێنابوو، هەر ئەوەش بووە هۆکار کە خەڵکی ئەو شێوەکارانە بانگ بکەن تاکو تاق و تاکو پەنجەرەو بنمیچی ناو ماڵەکانیان بۆ ڕەنگ و بنەخشێنن.

(عوسمان بەگ) ئەو ناوە دەبێت کە ئەو سەرەتایەی دەستپێکردووە، عوسمان بەگ خەڵکی سلێمانییەو سەرەتاکانی کارکردنی ئەم شێوەکارە بۆ ساڵی 1900 دەگەڕێتەوەو زۆرێک لە نووسەرە عێراقی و عەرەبییەکانیش ئاماژەیان بەو سەرەتایە داوە لەوانە جبرا ئیبراهیم جبرالە کتێبی (الحریە والگوفان)دا دەڵێت " لەسەرەتای ئەم سەدەیەدا واتا سەدەی بیستەمدا ئەفسەرێک هەبووە بەناوی عوسمان بەگ وێنەیی ئەو ئافرەتانەی کێشاوە کە سەردانی گڵکۆی مردووەکانیان دەکرد، ئەگەرچی هیچ تابلۆیەکی ئەم هونەرمەندە کوردە نەماوە، بەڵام تا ئێستا یادی ئەم هونەرمەندە هەر ماوەتەوە"
بەڵام لەدوای عوسمان بەگ لە شاری سلێمانی شێوەکارێک بەدەردەکەوێت بەناوی)حەسەن فەلاح(کە خاوەنی تابلۆی (شەڕی دەربەندی بازیان)ەو بە کۆنترین تابلۆی ئەژمار کراوە کە مێژووەکەی بۆ ساڵی 1919 دەگەڕێتەوە، ئەم شێوەکارە بە پێچەوانەی زۆرێک لە نیگارکێشە کوردەکانەوە کە نیگاریکێشاوە لە قاچەوە دەستیپێکردووە کە ئەوەش شێوازێک بووە لە هونەری پەیکەسازیدا هەیە نەک لە نیگارکێشاندا، هەروەها بەشێکی زۆری تابلۆکانی ئەم شێوەکارە لەنێوان ساڵانی 1910-1976 لەسەر دیواری چاپخانەکانی ئەو کاتەی سلێمانی نەخشاندوێتی، لە بۆیەی ڕۆنی عادییەوە تا دەگاتە رەنگی زەیتی هونەریی بەرهەمی هەبووە، حەسەن فەلاح ڕەسمی کردووەو ئەو بۆیانەی کە هێنابووی بۆیە بوو بۆدرە بوو لە کاغەزدا دەیهێنا، وەکو ئەو بۆیانەی کە لە کۆنەوە لە قەفقاسەوە دەهات بۆ نەخش و ڕەسمی سەر دیواری ماڵە کۆنەکان، هەروەها لەگەڵ عەزیز سەلیمدا کاریکردووە، هەروەها لەگەڵ دانیال قەساب کاریکردوەو پیشانگەیان پێکەوە کردۆتەوە، تەنانەت لەو دەمەی‌ فەرەنسیەکان سەرقاڵی‌ دروستکردنی‌ بەنداوی‌ دوکان‌و دەرەبەندیخان بوون (حەسەن فەلاح)ماکێتی‌ بەنداوەکەی‌ بۆ دروستکردن.

(حسین حوزنی موکریانی 1890-1947) ئەو کەسایەتییە کە ناتوانرێت بە گرنگییەوە باس نەکرێت، توانیوێتی دنیایەکی تایبەت لەناو باشوری کوردستان بۆ خۆی پاوان بکات لەگەڵ ئەوەی کە خۆی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستانەوە هاتبوو، ئەو یەکەمین کەسە لەباشوری کوردستاندا هونەری گرافیکی کردووە، واتا هونەری گرافیک لە باشوری کوردستان بە حسین حوزنی موکریانی دەستپێدەکات، لەو دەمەی کە کتێبی (خونچەی بەهارستان) لە ساڵی 1925 بڵاودەکاتەوە زیاتر لە بیست نیگاری تێدایە کە لەلایەن موکریانی خۆیەوە کێشراوە، هەروەها خاوەنی یەکەمین کتێبی هونەرییە کە باس لەهونەری کۆڵین و هونەری فۆتۆگرافی بێت بەناوی (وێنەگری و کۆڵین) لەساڵی 1934دا بڵاودەکاتەوەو دەبێتە یەکەمین سەرچاوە کە زاراوەی هونەری تێدا بێت و دواتر بەکاربهێنرێتەوە لەوانە (وێنەگری، زەنگۆگراف، فۆتۆگراف، ئالەتی نیگارکێشان، فەنەر،مەرەکەبی تەڕ، لیتۆگرافی،...هتد)، هەروەها هەموو بابەتەکانی بە وێنەی گونجاو ڕوونکردۆتەوە، لەهەمانکاتدا لە (زاری کرمانجی) کە گۆڤارێکی کۆمەڵایەتی مێژوویی هونەری مانگانە بووە بەرگی گۆڤارەکەو زۆرێک لە وێنەکانی ناوەوە لەلایەن خۆیەوە کێشراوە.
دانیال قەساب1913-2000) ئەو شێوەکارە دەستڕەنگینەی شاری هەولێرە کە لەڕووی ئاینەوە جولەکە بوون، ئەم شێوەکارە چ وەکو مامۆستای هونەر لە قوتابخانەکانی شاری هەولێردا ڕۆڵی هەبووەو خوێندکارەکانی پێکهاتوون لە (جاپییر پیرداود، جەواد رەسوڵ، ناجی فوئاد، دڵداری شاعیر)، لەهەمانکاتدا یەکێک بووە لەو شێوەکارانەی کە لە پانتاییەکی فروانتر لەشاری هەولێر کاری کردووە بۆ نموونە لە ساڵی 1941 چۆتە بەغداو لەگەڵ گروپی (اصدقا‌و الفن) و لە هۆڵی کۆمەڵەی مانگی سور لە بەغدا کارەکانی نمایش دەکات لەگەڵ ئەوەی شێوەکارێکی خۆڕسک بووە، ساڵی 1948 دەبێتە مامۆستای پەیمانگەی هونەرەجوانەکانی بەغداو لەناوەڕاستی پەنجاکاندا نەفیکراوەتەوە بۆ ئیسرائیل، (5)
ئەم هونەرمەندە لە خۆڕسکییەوە بۆتە شێوەکارێکی ئەکادیمی لەدوای ئەوەی پەیمانگەی هونەرەجوانەکان تەواو دەکات و یەکێک بووە لەو شێوەکارانەی کە دیکۆری زۆرێک لە شانۆییەکانی شاری هەولێری کێشاوە، ناودارترین تابلۆکانی پێکهاتوون لە (قەڵای هەولێر، ئاغای گوندی عوبیدی، منارەی چولی).
(عەزیز سەلیم 1915-2003) ئەو شێوەکارە خۆڕسکە بووە کە یەکەمین پیشانگەی تایبەتی خۆی لە گۆڕستانی شێخ جەحفەر لە خوار زانکۆی سلێمانی کردۆتەوە کە ژمارەی تابلۆ نمایشکراوەکان 12 تابلۆ بووە، دووەمین پیشانگەی لە ساڵی 1934 لە قوتابخانەی گەلاوێژ لە سلێمانی کردۆتەوە، هەروەها یەکەمین پیشانگەی شێوەکاری لەشاری کەرکوک لەلایەن ئەم شێوەکارەوە کراوەتەوەو یەکێکە لەو شێوەکارانەی کە گرنگی بە سروشت و پرۆترێت بەشێوەیەکی گشتی داوەو زەیتی ئەو ماتریالە بووە کە زۆرترین کارەکانی پێنەخشاندووە لەکارە پرۆترێتییەکانی (حەپسەخانی نەقیب، شێخ مەحمودی حەفید، شێخ جەلالی حەفید، پیرەمێرد....هتد)، هەروەها لە سروشتدا خاوەنی چەندین تابلۆیە لەوانە (شەقڵاوە، سەرچنار)، هەروەها کارەکانی زۆرێک لەو ساتەنەوە نەخشێنراوە کە هونەرمەند خۆی تیایدا ژیاوە.
ساڵی 1947 شێوەکارێک بەناوی (شێخ مستەفا بەرزنجی) لە سلێمانی بەدەردەوێت و پاشان هەریەکە لە ئازاد شەوقی و عومەری عەلی ئەمین و قادر کوردی دەناسرێن وەکو شێوەکارێک.
شێوەکار (حەمە کاکە) دەربارەی چۆنێتی نیشاندانی تابلۆی شێوەکارانی سلێمانی دەڵێت (لە ناو شاری‌ سلێمانیدا (باخی‌ میللی‌) هەبووە کە لە بەرامبەر مزگەوتی‌ گەورەدا بوو، هونەرمەندەکان تیایدا کۆدەبوونەوە بەرهەمەکانی‌ خۆیان تیایدا نیشانی‌ یەکتری‌ دەدەن، لە هەمانکاتیشدا نمایشی‌ بەرهەمەکانیشی‌ تیادا دەکرا، کە ئامادەبووان دەهاتن بۆ بینینی‌ ئەو بەرهەمانە، یاخود بەناو هەندێک لە هۆڵـی‌ خوێندنگاکاندا نمایشدەکرا لەوانە (ناوەندی‌ سلێمانی‌)، بەڵام لە ساڵـی‌ 1950 دا یەکەم پێشانگە کە دەکرێت بە یەکەم پێشانگەی‌ ناو شاری‌ سلێمانی‌ بژمێردرێت کە لەناو (ناوەندی‌ کچان) نمایشکرا کە لەسەروی‌ مزگەوتی‌ گەورەوە بوو، بەرهەمەکانی‌ مامۆستایانان و خوێندکارەکانی‌ لە خۆگرتبوو کە بینەرێکی‌ زۆر رووی‌ لەو پێشانگایە کرد کە (10) رۆژی‌ خایاند).
(بەدیع باباجان-1923-1996) یەکەمین خوێندکاری کورد بووە کەلە ساڵی 1945 چۆتە بەغدا تاکو هونەری شێوەکاری بەشێوەیەکی ئەکادیمی بخوێنێت، ئەم هونەرمەندە جگە لەوەی خاوەنی چەندین هێڵکای دانسقەو تایبەت کە بۆتە مێژوویەکی گرنگ کە هێڵکاری بۆ شاعیرە کلاسیکییەکانی کورد کێشاوە لەوانە (نالی، سالم، کوردی، حەریق، حاجی قادری کۆیی..هتد) هەروەها درووستکەری دراوی ئاسنی عێراقییە لەوانە (5 فلس، 10 فلس، 25 فلس، 50 فلس، 100 فلس، 1 دینار) هەروەها درووستکەری ژمارەیەکی زۆری بەرگی کتێبە هونەری و ئەدەبیەکانی هونەرمەندان و ئەدیبانی کوردو عێراقییە، هەروەها یەکێک بووە لەو هونەرمەندانەی کە نەخشێنەری لۆگۆی زۆرێک لە ڕێکخراوە ئەدەبی و هونەری و مەدەنییەکانە لەوانە لۆگۆی یەکێتی نووسەرانی کورد لە ساڵی 1970دا، هەروەها بەداوای ڕەسمی وەزارەتی دارایی عیراقی داوای لێکراوە کە بیتاقەی یانسیب بۆ هەموو عیراق بنەخشێنێت، هەروەها بە ئیفاد لەلایەن حکومەتی عیراقییەوە نێردراوە لە سویسرا خولی هونەری بینیووەو دواتر هاتۆتەوە لەدائیرەی مەساحە العامە لە بەغدا دامەزراوە.

دوای بەدیع باباجان هونەرمەندانی تر وەکو (خالید سەعید، ئازاد شەوقی) لە بەغدا خوێندوویانە، خالید سەعید ساڵی 1953 چۆتە پەیمانگەی هونەرەجوانەکانی بەغدا، هەر لەو ساڵانەدا هەریەک لە محەمەد عارف- سلێمان شاکیر، هاتبوونە پەیمانگە بۆ خوێندنی هونەر، خالید سەعید لەساڵی 1958 بە ئیفاد نێردراوە بۆ ئیتاڵیا تاکو دیکۆری تەلەفزیۆنی بخوێنێت، خالید
سەعید دیکۆر دەخوێنێت، لەو کاتەدا ژمارەیەک هونەرمەندی عێراقیان لەگەڵدا بووە لەوانە (محەمەد غەنی‌، سادق رەبیع، غانم ماهر) و لەساڵی 1964 گەڕاوەتەوە بۆ عیراق و لە تەلەفزیۆنی بەغدا دامەزراوە وەکو دیکۆریستێک لەنێوان لەساڵی‌ (1964-1987) لە تەلەفزیۆنی بەغدا کاریکردووە، لەناوەڕاستی ساڵی 1965دا بە ئیفادێکی تر چووە بۆ ئەڵمانیای دیموکرات تاکو دیکۆر بخوێننێت و دوای ساڵ و نیوێک توانی بڕوانامەی (ئارت دایرکشن) بەدەست دەهێنێت و دەگەڕێتەوە بۆ عیراق و دوای دوو ساڵی تر بە ئیفاد دەینێرن بۆ دامەزراندنی تەلەفزیۆنی لیبیاو ئەو سەردانەم ساڵ و نیوێکی خایاند، کاریگەری سروشتی کوردستان هۆکارێکی گرنگی ئیلهامی کارەکانی خالید سەعید بووە.

ئازاد شەوقی یەکێکی ترە لەو شێوەکارانەی شاری سلێمانی لەساڵی 1929 لەدایکبووەو ساڵی 1953 چۆتە پەیمانگەی هونەرەجوانەکانی بەغداو مامۆستایان مامۆستاکانی (فائق حسن و اسماعیل الشیخلی‌ و عەتا سەبری و فەرەج عبو) بووە، ڕۆژی‌ (21-11-1955) لە سلێمانی بۆتە مامۆستای هونەرو هەر لەو ساڵەدا هاوڕێی‌ هونەرمەند خالید سەعید کە لەدەورەی‌ خۆم بوو پێکەوە دیکۆری‌ شانۆنامەی‌ (پیسکەی‌ تەڕپیر) یان ئامادەکرد.(7)
ئەوەی جێگەی سەرنجە زۆرێک لەو شێوەکارانە خۆڕسک بوون و سەرەتاکانیش هەر بەوان دەستیپێکردووە لەوانە (حەسەن فەلاح، عەزیز سەلیم، حسین حوزنی موکریانی، ئەنوەر توفی، جەمال بەختیار) بەڵام لەڕێگەی کارە خۆڕسکەکانیانەوە توانیویانە ببنە بەشێکی گرنگی ناو مێژووی شێوەکاری لە باشوری کوردستاندا.
لەناو شاری هەولێر جگە لە شێوەکاران (دانیال قەساب) ژمارەیەک شێوەکاری تر هۆکار بوون بۆ گەشەسەندوێتی ئەم هونەرە لەو شارەدا لەوانە (جەواد رەسوڵ ناجی، ئەسکەندەر جامباز، مونیر قەساب، سلێمان شاکیر).
مێژووی هونەری شێوەکاری لەشاری کەرکوک بۆ ساڵی 1943 دەگەڕێتەوە کە شێوەکار (عەزیز سەلیم) پیشانگەیەکی لە چایخانەی (یەدوڵڵا) کردۆتەوە، دواتریش کۆمەڵێک شیوەکار بوونەتە سیمایەک بۆ ئەم شارە لەوانە (ئەحمەد کاکە سور، مدحەت کاکەیی، ئاری بابان، غازی محەمەد، گارا ڕەسوڵ)، بەهەمان شێوە مێژووی هونەری شێوەکاری لە شاری دهۆک بۆ ناوەڕاستی شەستەکان و سەرەتاکانی ساڵانی حەفتاکان دەگەڕێتەوە کە شێوەکاران (ئەحمەد جومعە، کەمال ملکی، قەدری حەیران) من بەرهەمی (قەدری حەیران) کە چەند کارێکی پەیکەرسازی کردبوو، ساڵانی هەشتاکانە کە بەبڕوای من قۆناغی دەستپێکردنی هونەری شێوەکارییە لەشاری دهۆکدا، لەو قۆناغەدا ژمارەیەک خوێندکار بەمەبەستی خوێندنی هونەر ڕوویان کردە ئەکادمیای بەغدا، هەروەها پەیمانگەی هونەرەجوانەکانی سلێمانی، هەروەها پەیمانگەی هونەرجوانەکانی موسڵ، لەوانە خوێندکاران (رەشید عەلی، عەدنان شینۆ، عەبدولڕەحمان وەحید کلحو، ستار عەلی، سلێمان عەلی، فازل یوسف، فەهمی باڵایی، ئیسماعیل عزام، گوهدار سەلاح الدین، حەمید شەریف، شەهید سەلمان، محەمەد ئیبراهیم بەرواری، عماد عەلی تاهیر، سیروان شاکیر) و بوونەتە ڕووکاری ئەم هونەرە لە شاری دهۆکدا، لەهەمانکاتدا شێوەکارانی وەکو سەعدالدین سەعید باتەیی نموونەیەکی تری گەشەوەیی هونەری ئەو شارە بووە.

ساڵی 1980 پەیمانگەی هونەرەجوانەکانی سلێمانی دامەزراوەو هۆکارێکی گرنگی گەشەکردنی هونەری شێوەکاری بووە لە باشوری کوردستاندا، هەروەها بوونی چالاکی قوتابخانەکان هۆکارێکی تری گەشەکردن بووە، دواتر کۆلیژی هونەر لە شارەکانی سلێمانی و هەولێر دەکرێتەوەو دەبێتە هەنگاوێکی تر بۆ پەرەپێدان بە هونەری شێوەکاری بەشێوەیەکی ئەکادیمی و دواتر لە ساڵی 2005 ەوە بەدەستهێنانی بڕوانامەی ماستەر لە بواری هونەری شێوەکاریدا لە زانکۆی سلێمانی دەکرێتەوەو تا کۆتایی ساڵی 2011 زیاتر لە 20 خوێندکار بڕوانامەی ماستەرو یەک خوێندکار بڕوانامەی دکتۆرایان بەدەستهێناوە، لەشاری هەولێر کۆلیژی هونەر لەساڵی 2004 دامەزراوەو 5 خوێندکار توانیویانە ئەو بڕوانامەیە بەدەست بهێنن.
لەسلێمانی جياواز لە شارەکانی تر درووستبوونی گروپ و کۆمەڵەی هونەرییە، هەر لەسەرەتای ڕاپەڕینەوە (کۆمەڵەی هەشت)12-12-1991، (گروپی هاوڕیانی شێوەکار) 24-09-1993، (گروپی گزنگ) 1992، گروپی (دەستەی تەم) 1993، گروپی (شێوەکارانی سەربەست) سەربەست لە 20-08-1999، ساڵی 1999 گروپێکی کچانی شێوەکار لە سلێمانی درووست بوو بەناوی (پێنج کچە هونەرمەند) درووست بوو کە پێکهاتبوون لە شێوەکاران (ساکار فارووق، دالیا موراد، شیلان جەبار، تارا خالید، شوعلە سلێمان) لە ڕۆژانی 12-16-02-1999 لە هۆڵی مۆزەخانەی سلێمانی یەکەمین پیشانگەیان کرایەوە.

کاریگەری هونەرمەندانی کورد لە ئەوروپاو گەڕانەوەیان بۆ کوردستان
گەر هەر لەیەکەمین ئەو هونەرمەندانەی کە چوونەتە دەرەوە بۆ خوێندن کە هونەرمەند بەدیع باباجان و خالید سەعید و پاشان جەمال بەختیار و عەزیز سەلیم و دوای گەڕانەوەیان بۆ کوردستان توانیوویانە کاریگەرییەکی زۆر باشیان بۆ سەر ئاستی هونەر لەو شارەدا کە خۆی وانەو ڕێنمایی دەڵێتەوە، لەهەمانکاتدا ئەزموونێکی هێناوەتەوەو فێربووە کە ناو شارەکانی کوردستان ئاشنا نەبوون پێی.
دواتریش بەشداری کاری هونەرمەندانی کورد لە پیشانگەکانی دەرەوەدا بۆخۆی ئەزموونێکی گەورە بووە لەوانە کارەکانی لالە عەبدە، عەتا قەزاز، سمکۆ تۆفیق، ئاسۆ سدیق، محەمەد عارف، گارا، ڕێبوار سەعید، وشیار سەعید، بەختیار سور، ڕێناس، بەهادین، عەونی سامی، عەدنان شینۆ، بەختیار مستەفا، ڕەمزی قوتبەدین، وەلید سیتی، هیوا عەبدوڵڵا، عەلی لەتیف، ئازاد شەوقی، ئیسماعیل خەیات، ئاشنا عەبدوڵڵا، ئازاد نانەکەلی، دارا حەمە سەعی، دارا ئارام، دارۆ، کوێستان جەمال، مەریوان جەلال، نەهرۆ شەوقی، سالار مەجید، عەبدوڵڵا ڕەسوڵ، عوسمان قادر، قەرەنی جەمیل، ڕێبوار خالید، ڕۆژگار مەحمود، شوعلە سلێمان.
گەڕانەوی ئەم هونەرمەندانەو خوێندنی هونەر بەو شێوە پێشکەوتووەی ئەوروپاو هێنانەوەی ئەو زانیاریانە بۆ کوردستان بەدڵنیایی کاریگەرییەکی زۆر باشی بەجێهێشتووەو توانیوێتی هاوسەنگییەکی زۆر باش لەنێوان ئەو ئەزموونانەو ئەزموونی نوێ بەدەربکەوێت، ئەو دیاریدەیە بەتایبەت لەناو پەیمانگەو کۆلیژی هونری شارەکاندا بەزەقی بەدەردەکەوێت و تەنانەت هەندێک لەو مامۆ ستایانەی کە ئەو هەلی سەفەروەو خوێندنەیان بۆ نەڕەخساوە کەمتر بوار بەو کەسە ئەکادمیایانە دەدەن کار بکەن و ئەو ئەزموونەی خۆیان لە کوردستان بڵاوبکەنەوە.
گەر بە نموونە ناوی چەند هونەرمەندێکیان بهێنیینەوە کە لەگەڵ گەڕانەوەیاندا بۆ شارەکانیان چ کاریگەرییەکان درووستکردووە، بۆ نموونە لە شاری سلێمانیدا هاتنەوەی شێوەکار (ڕێبوار سەعید) لەساڵی 2003 بۆ شاری سلێمانی توانی شێوازی کاری هونەری شێوەکاری بگۆڕێت هەر لە ستایلی کارکردن و چۆنێتی درووستکردنی پڕۆژەی هونەری کە پێشتر پڕۆژەی هونەری بەو شێوە نەکرابوو باشترین نموونەی ئەم پڕۆژانەش کە هونەرمەند ڕێبوار سەعید ئەنجامی داوون، پڕۆژەی پالێت لە ڕەنگ کە 65 شێوەکار لەشارەکانی سلێمانی، کەرکوک، هەولێر، دهۆک بەشداریانکردبوو کە پڕۆژەیەک بوو تایبەت بە کارەساتی کیمیابارانی هەڵەبجە کە بەشداران لەسەر ئەندازەی 20-20 لەگەڵ 20-40 کارەکانی ئەنجام دابوو.
پڕۆژەی دووەم بەناوی (ئەنفال خۆری ڕەشپۆش) تایبەت بوو بە کارەساتی ئەنفال کە شێوەکاران لەشارەکانی سنە، سلێمانی، کەرکوک، خانەقین، کەرکوک، دهۆک، هەولێر بەشداریانکردبوو کە هونەرمەندان ئازادبوون لەسەر ستایلی کارکردن بەڵام تەنها ئەندازەی کارکردن دیاریکراوە کە 20-20 بووەو لەم پڕۆژەیەدا 119 شێوەکار بەشداریانکردبوو.
پڕۆژەی ژینگە و پڕۆژەی چۆنێتی سوود وەرگرتن لە ئەزموونی منداڵان کە هەر یەک لەم پڕۆژنەش چەندین هونەرمەندی تەمەن جیاواز ئاست جیاواز بەشداریان تێداکردووە، هەر لەسەردەستی ڕێبوار سەعید پڕۆژەی مۆزەخانەی هاوچەرخی هاوچەرخی سلێمانی درووستکراو بانگهێشتنی شێوەکارەکانی دەرەوەی کوردستان بۆ ئەوەی بێنەوە لەناو کۆلیژی هونەری زانکۆی سلێمانیدا کە هونەرمەند سەرۆکی بەشی شێوەکاری بوو کە ئەو هونەرمەندانە وانەی تایبەت بە خوێندکاران بڵێتەوە، ئەوەش هۆکارێکی تری فراوانبوونی زانیارییەکانی خوێندکاران بووە.
لەدوای گەڕانەوەی شێوەکار (قەرەنی جەمیل) لە ئیسپانیاوە بۆ شاری هەولێر، هاتنەوەی هۆکارێکی گرنگ بوو ئەکتیڤکردنەوەی هونەری شێوەکاری لەو شارەدا، هەر لەسەردەستی ئەم شێوەکارەدا بوو کە یەکەمین گۆڤاری تایبەت بە هونەری شێوەکاری دامەزرێنراو تائێستاش گۆڤارەکە لە دەرچواندن بەردەوامە، هەروەها توانی گرنگییەکی تایبەت بداتە شێوەکارە لاوەکان کە پێشتر ئەو گرنگییەیان پێ نەدرابوو، ئەوەش بووە هۆی ئەوەی لاوەکان بە بەردەوامی ببنە خاوەنی پڕۆژەی هونەری لەو شارەدا.
لەشاری دهۆک و گەڕانەوەی شێوەکاران عەدنان شینۆ، عەونی سامی هۆکارێکی گرنگ بوو بۆ شێوەکاران بە تایبەتی و بەگشتی خوێندکارانی پەیمانگەی هونەرجوانەکانی دهۆک، عەدنان شینۆ وەکو شێوەکارێکی بە ئەزموون هۆکاری درووستکردنی یەکێک لە گەورەترین پڕۆژەکانی ناو شاری دهۆک کە کارێکی پەیکەرسازییە، لەهەمانکاتدا هۆکارێکی گرنگی هاندانی مامۆستایان و خوێندکاران بووە لەو شارەدا.
عەونی سامی یەکێکی ترە لەو شێوەکارانەی کە گرافیکی خوێندووەو لە وڵاتی هۆڵندا بووە، ئەم هونەرمەندە یەکێکە لەو هۆکارانەی کە گرافیک لەو شارەدا هەنگاوێکی گەورترو زانستی تری بەخۆوە بینی، لەهەمانکاتدا هۆکاربوو بۆ ئەوەی بەشی گرافیک لەزاخۆ کە بووە گۆڕانێکی نەوعی لەو بوارەدا.
ئەنجام دەتوانین بڵێن گەڕانەوەی ئەو هونەرمەندانە بۆ شارەکانیان توانیوویان هۆکاربن بۆ ئەوەی هونەری شێوەکاری هەنگاوێک بەرەو زیاتر زانستی بوونی هونەرەو درووستکردنی چەندین پڕۆژەو کارری شیاو کە پێشتر بیری لێ نەکراوەتەوەو ئەنجامیش نەدراوە، هەروەها شێوەکار (عەلی جۆلا) یەکەمین خوێندکاری کورد بووە کە لە ساڵی 1966 کە ئەکادیمییەی هونەرەجوانەکانی بەغدای تەواو کردووە، هەروەها هاتنی شێوەکار (ئیسماعیل خەیات) بۆ سلێمانی کە توانیوێتی کاریگەرییەکی تایبەتی هەبێت.
ەکێکی تر لەو تایبەتمەندیانەی کە لەسەرەتای ڕاپەڕینەوە لەشاری سلێمانی درووست بووە بوونی کۆمەڵەو گروپی هونەری و گەلەری و ڕێکخراوی هونەرمەندان بووە، بۆ نموونە لە ساڵی 1983وە ڕێکخراوی هونەرمەندانی کوردستان لە شاخ درووست ببوو، دواتر کاری ئەم ڕێکخراوە لەناو شارەکاندا درێژەی هەبوو، هەروەها درووستبوونی گەلەرییەکانی (سالار مەجید، زاموا) لەساڵی 2005دا، گەلەری سلێمانی 1995، گەلەری ئەمنە سورەکە 2003، گەلەری ئارام 2004، گەلەری سەردەم 2006، هەروەها درووستبونی (کۆمەڵەی هەشت) 1991 ئەندامەکانی سەرەتای پێکهاتبوون لە (هاوڕێ ئەنوەر، بەختیار قەفتان، ئاراز حەمە، کەمال عەلی، خەسرەو حسین، محەمەد فەتاح، سوعاد ستار)، و دوای یەکەمین نمایش ئاکۆ غەریب هاتە شوینی کەمال عەلی و لەو تەمەندا توانین (5) نمایشیان هەبێت لە سلێمانی و هەولێرو هۆک، گروپی (گزنگ) لە ساڵی 1992لە شاری سلێمانی دامەزراوەو ئەندامانی امەزرێنەری پێکهاتبوون لە (دڵشاد عەلی، شکۆ عەلی، بەکر، محەمەد نەورەس، هاوڕێ محەمەد)، دواتر گروپی (دەستەی تەم) لەساڵی 1993دامەزراوە دەستەی دامەزرێنەری پێکهاتبوون لە (سامانە ڕەش، سەربەست عومەر)و دواتریش (بەهادینی شێخ کەریم، وریا نەجمەدین، فاتیمە ئاخجەلەری، محەمەد ئیسماعیل)بوونەتە ئەندامی گروپەکە، لە ساڵی 1998دا گروپی (شێوەکارانی سەربەست) لە سلێمانی دامەزراو ئەندامانی ئەم گروپی پێکهاتبوو لە (بەهادین مەحمود، جەبار سابیر، سامان عەبدولخالق، چنار عەبدولخالق، روناک عوسمان، تۆفیق محەمەد، تەها عومەر، هاوار مەجید، هیوا سەعید).(8)
هەروەها دروستبوونی گروپی کچانی شێوەکار لەناو شاری سلێمانی یەکێک بوو لەو دیاردانەی کە تایبەتمەندێتی بەخشیبووە کاری ژنانی شێوەکار لەم شارەدا کە سەرەتا بە کردنەوەی پیشانگەی خانمانی شێوەکار دەستیپێکرد کە بیرۆکەی شێوەکار (محەمەد فەتاح) بوو لە بەڕێوەبەرایەتی ڕۆشنبیری سلێمانی کە هەموو ساڵێک لە ڕۆژی 8ی مارس ڕۆژی جیهانی ژناندا پیشانگەیان دەکردەوە، دواتر لەساڵی 1999 (پێنج کچە شێوەکار) درووست بوو لەشێوەی گروپ کە هەریەک لە شێوەکاران (ساکار فاروق، دالیا موراد، شیلان جەبار، تارا خالید، شوعلە سلێمان)و توانیان سێ پیشانگە لە ساڵەکانی (1999-2000-2001)، دواتریش لە ساڵی (گروپی گوڵە بەڕۆژەکان) درووست بوو کە ئەندامانی ئەم گروپە پێکهاتبوون لە (ساکار فاروق، دالیا موراد، شیلان جەبار، تارا خالید، شوعلە سلێمان) ئەم گروپە دوو پیشانگەیان لەدەرەوەی کوردستان کردۆتەوە.(9)
ساڵی 1995 لەشاری هەولێر (گەلەری ئەربیلا) کرایەوەو بۆ ماوەی سێ ساڵ تەمەنی کارکردنی هەبوو، هەروەها لە ساڵی 2007دا (گەلەری ڕۆژ)لەلایەن شێوەکار (نامیق عەلی)ەوە کرایەوە، لەساڵی 1989دا لەگەڵ شێوەکار (بورهان سابیر) لەناو قەڵای هەولێر (گەلەری ئاری)یان کردەوە، هەروەها لە ساڵی 1999 گەلەری کوردستان کرایەوە، لەساڵی 2004دا گەلەری کۆیە کرایەوەو شێوەکار (حەمە هاشم) سەرپەرشتی دەکرد، هەروەها لەساڵی 1989دا لەشاری دهۆک (گەلەری دهۆک) دامەزرێنرا.


🗄 سەرچاوەکان
[1] ⚫ دیارینەکراو | 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | کوردئارت
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 10
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
1.👁️02-12-1991
2.👁️12-12-1991
3.👁️16-02-1999
4.👁️20-08-1999
5.👁️21-11-1955
6.👁️24-09-1993
💎 شوێنەوار و کۆنینە
1.👁️قەڵای هەولێر
👫 کەسایەتییەکان
1.👁️ئاکۆ غەریب
2.👁️عەتا قەزاز
3.👁️عەلی جۆڵا
📂[ زۆرتر...]

⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏷️ پۆل: 📖 کورتەباس
🏳️ زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
📙 پەڕتووک - کوورتەباس: 🎶 هونەری
📄 جۆری دۆکومێنت: ⊶ زمانی یەکەم
🌐 زمان - شێوەزار: 🏳️ کرمانجیی ناوەڕاست
🏙 شار و شارۆچکەکان: ⚪ سلێمانی
🗺 وڵات - هەرێم: ⬇️ باشووری کوردستان

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
✨ کوالیتیی بابەت: 90% ✔️
90%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
90%
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (مانو بەرزنجی)ەوە لە: Aug 9 2015 6:06AM تۆمارکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (بەڕێوەبەری سیستم)ەوە لە: Jan 21 2017 2:24PM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
⚠️ ئەم بابەتە بەپێی 📏 ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
👁 ئەم بابەتە 19,518 جار بینراوە

📚 فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن 💾📖🕒📅 👫 ناوی تۆمارکار
📷 فایلی وێنە 1.0.1107 KB Aug 9 2015 6:06AMمانو بەرزنجی
📚 پەڕتووکخانە
  📖 کوردستان لە رۆژگارە سە...
  📖 2020نامە - وەشانی 1
  📖 نەوەیەکی زێڕینی شۆڕش
  📖 زەوی دەکەم بە گوڵدانی ...
  📖 زۆرتر...


📅 کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان
  🗓️ 26-02-2021
  🗓️ 25-02-2021
  🗓️ 24-02-2021
  🗓️ 23-02-2021
  🗓️ 22-02-2021
  🗓️ 21-02-2021
  🗓️ 20-02-2021


💳 کۆمەکی دارایی
👫 هاوکارانی کوردیپێدیا
💬 بیروڕاکانتان
⭐ کۆکراوەکان
📊 راپرسی
- راپرسی دەربارەی رێکخراوی کوردیپێدیا و ماڵپەڕەکەی!
بۆ پێشخستنی کارەکانی رێکخراوەکەمان و باشترکردنی ماڵپەڕەکەمان تکایە وەڵامی پرسیارەکانی ئەم راپرسییەمان بدەرەوە..
زۆر سوپاس بۆ هاوکاریتان!
- راپرسی دەربارەی رێکخراوی کوردیپێدیا و ماڵپەڕەکەی!
- راپرسی دەربارەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا (کۆڤید 19)
ڤایرۆسی کۆڕۆنا مرۆڤایەتیی خستووەتە مەترسییەکی گەورەوە، ئەم مەترسییە کوردستانییانیشی گرتووەتەوە.. هەربۆیە گرنگە وەڵامی ئەم راپرسییە بدرێتەوە تاوەکو بزانین چۆن رەفتار لەگەڵ ئەم کێشەیەدا بکەین!
- راپرسی دەربارەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا (کۆڤید 19)
📌 رۆژەڤ
شیعر و هەڵوێست دیوانی شەهید مەلا عەلی
دیوانی مەلا عەلی و چەپکێک بەڵگە و بیرەوەری
چاپخانەی حەمدی
تیراژ/ 1000 دانە
لە بڵاوکراوەکانی یەکێتی نووسەرانی کورد/ لقی سڵیمانی [1]
شیعر و هەڵوێست دیوانی شەهید مەلا عەلی
شۆرش مستەفا
شۆرش مستەفا ساڵی 1984 لە شاری سەردەشت لە رۆژهەڵاتی کوردستان لە دایک بووە، بنەماڵەکەیان لە بنەڕەتدا خەڵکی گوندی (گەناو)ی ناوچەی شارباژێڕی باشووری کوردستانە، لە بەر زوڵم و زۆرداری ڕژیمی داگیرکەری بەعسی عێراق ناچاری کۆچبەری بووبوون و لە شاری سەردەشتی رۆژهەڵاتی کوردستان نیشتەجێ بووبوون.
شۆڕش مستەفا و بنەماڵەکەی پەنابەری سەر خاکی وڵاتەکەی خۆیان بوون، ئەوان لە بەشێکی کوردستان کۆچیان کردبوو و لە بەشێکی دیکە گرسابوونەوە، کەچی لەوێش شاهیدیی یەکێک لە کۆمەڵکوژییەکانی تری مێژووی گەلی کورد بوون (کیمیابارانی
شۆرش مستەفا
سەعید یوسف
بە میری ئامێری میوزیکی بوزق ناسرا بوو، خەڵکی شاری قامشلۆی رۆژئاوای کوردستانە و لە ساڵی 1947 لە دایک بووە.
لە ساڵی 1973 لەگەڵ هەردوو هونەرمەندی کورد محەمەد شێخۆ و محەمەد عەزیز شاکر گروپی هونەری نەورۆزیان دامەزراند.
میری بوزق، سەعید یوسف خاوەن مێژوویەکی دەوڵەمەندی هونەرە و وەک یەکەم کەس دادەنرێت، کە ئامێری میوزیکی بوزقی هێناوەتە ناوچەی جزیرەی رۆژئاوای کوردستان.
سەعید یوسف بە درێژایی ژیانی هونەری خۆی ژمارەیەکی زۆری خەڵات و دروشمی جیهانی بەدەستهێناوە.
نازناوی میری بوزق لە لایەن بوزق ژەنی ناوداری
سەعید یوسف
مستەفا فەقێ سلێمانی عەبدوڵڵا - مستەفا سڵێمان عەبدوڵڵا
ساڵی 1938 لە گەڕەکی کانێسکانی شاری سلێمانی، لە خانەوادەیەکی نیشتماپەروەر و خوێندەوارەدا لە دایک بووە لە ڕۆژی چوارشەممە رێکەوتی 27-02-2019 لە شاری سلێمانی کۆچی دوایی کردوە.
خوێندنی سەرەتایی و ناوەندی و ئامادەیی هەر لەو شارەدا تەواو کردووە و پاشان بۆ تەواوکردنی خوێندنی زانکۆ- بەشی ئەندازیاری ڕووی لە بەغدا کردووە، ساڵی 1960 خوێندنی زانکۆشی بەسەرکەوتوویی تەواو کردووە، پاشان وەک نەریتی ئەو کاتە پاش تەواوکردنی خوێندن هەمان ساڵ بووە بە ئەفسەری ئەحتیات لە سەربازگەی ڕەشید، تا ساڵی 1966 دوو ئەستێرەی لەسە
مستەفا فەقێ سلێمانی عەبدوڵڵا - مستەفا سڵێمان عەبدوڵڵا
2020نامە - وەشانی 1
کڕۆنۆلۆژیای رووداوە گرنگەکانی ساڵی 2020یە کە رێکخراوی کوردیپێدیا بەدەستی هێناوە.
ئامادەکردنی: هاوڕێ باخەوان
25-02-2021
ئەم ساڵنامەیە مێژووی 365 رۆژی ساڵی 2020 لەخۆدەگرێت کە قەبارەکەی 687 لاپەڕەی A4ە.[1]
2020نامە - وەشانی 1

Kurdipedia.org (2008 - 2021) version: 13.02
| 📩 contact@kurdipedia.org | ✔️CSS3 | ✔️HTML5
| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0,312 چرکە!
☎ +9647701579153 +9647503268282
| ☎ +31654710293 +31619975574