رۆژی 18-10-1957 لە ئەنجامی بارانێکی بەخوڕو چاوەڕوان نەکراو، ڕۆژی 18ی تشرینی یەکەمی ساڵی 1957 لافاوێکی گەورە شاری سلێمانی گرتەوە کە 74 خانوی وێران کردو نزیکەی (150) خانوش بوون بە ژێر ئاوەوەو زیاتر لە (40) هاووڵاتیش خنکان و هەرچی شتومەکی دوکان و ئوتۆمبیل و عەرەبانەکانیش هەبوو لەگەڵ خۆی ڕایماڵی و قاتی خوارەوەی سەرای سلێمانی و قەیسەرییەکانی ناو بازاڕیش پڕبوون لە ئاو.
لافاوەکەی ساڵی 57 کە نزیکەی بایی نیو ملیۆن دیناری ئەو سەردەمە زیانی ماڵیی بە شاری سلێمانی گەیاند کارەساتێکی هێندە گەورە بوو کە زۆربەی شاعیران و نووسەران لە بەرهەمەکانیان دا باسیان کردوەو ڕۆژنامەی (ژین) یش لە ژمارەی (1366) دا بە گەورەترین کارەساتی ئەو سەردەمەی سلێمانی ناوی بردوەو لەلای خەڵکیشەوە بەشێوەیەکی گشتی لافاوەکەی (57) کرایە مێژوویەکی لەبیرنەکراو.
Ev babet bi zimana (کوردیی ناوەڕاست) hatiye nvîsandin, klîk li aykona
bike ji bu vekirina vî babetî bi vî zimana ku pî hatiye nvîsandin!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Ev babet 14,357 car hatiye dîtin
Raya xwe li ser vî babetî binivîsin!