ئەم شوێنەوارە دەکەوێتە گوندی بۆگد کە نزیکەی (50) کم لە باشووری شاری کۆیەوە دوورەو قەڵاکە دەکەوێتە باکووری خۆرئاوای گوندەکەوە. بەسەر بەرزایی یەکی سروشتی یەوە دروستکراوەو مێژووی دروستکردنی ئەم قەڵایە دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی (میر محمد ڕەواندزی) کە دوو قەڵای تری لەم شێوەیان لە هەریەک لە (ڕواندزو و دوکان) دروست کردووە. پاش ماوەی قەڵاکە پێک هاتووە لە (2) دوو بینا لەناو یەکتر حەوشەیەکی گەورە لەناوەڕاستی هەیە لە چوار لاشەوە چوار قوولە دروستکراون بۆ بەرگری کردن و بەهێزکردنی دیوارەکان ئەم قەڵایە لەکاتی شاڵاوەکانی ئەنفالدا تووشی ڕووخان و کاولکردن هاتووە لەلایەن ڕژێمی بەعسەوە.
Ev babet bi zimana (کوردیی ناوەڕاست) hatiye nvîsandin, klîk li aykona
bike ji bu vekirina vî babetî bi vî zimana ku pî hatiye nvîsandin!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Ev babet 13,917 car hatiye dîtin