🏠 دەستپێک
تۆمارکردنی بابەت
کوردیی ناوەڕاست
Kurmancî - Kurdîy Bakûr
English
کرمانجی - کوردیی باکوور
هەورامی
لەکی
Kurdîy Nawerast - Latînî
عربي
فارسی
Türkçe
עברית
Ελληνική
Française
Deutsch
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
Pусский
Fins
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
پەیوەندی
دەربارە!
FacebookKurdipedia on Facebook
TwitterKurdipedia on Twitter
Dark modeDark Mode
زۆرتر
Kurdipedia
🔎 English Menu
🏠|📧|دەربارە!|پەڕتووکخانە|📅
🔀 بابەت بەهەڵکەوت
❓ یارمەتی
📏 رێساکانی بەکارهێنان
🔎 گەڕانی ورد
➕ تۆمارکردنی بابەت
🔧 ئامرازەکان
🏁 زمانەکان
🔑 هەژماری من
✚ بابەتی نوێ
📖 هەولێر بناسە
(هەولێر)

📍ناوی هەولێر لە (خۆرلێرە)ەوە هاتووە بە تێپەڕبوونی کات بووە با هەولێر.

📍ئەربیل لە ئەربائیلۆ و ئوربیلم و ئەربیلوا هاتووە کە لە نووسراوەکانی سۆمەرییەکان و بابلی و ئاشوورییەکان هاتووە.
📖 هەولێر بناسە
📖 گرانی گەورە 1879
گرانی گەورە..
ئەم گرانیە لە ساڵی 1879ی زاینی بووە. میژوەکەشی بە حروفی ئه بجەدی (یا غەفور)ە ئەم گرانیە دەغڵ ودان نەبوو ساڵی پێشیش هەروەها قات و قوتڕی بوو عەلبەی گەنم بووە 100 لیرەی زێڕ لەسەر ئەم حاڵەش
📖 گرانی گەورە 1879
📷 ڕێپێوانی فەرمانبەران و هاوڵاتیان لە ساڵی 1973
ڕێپێوانی فەرمانبەران و هاوڵاتیان لە ساڵی 11/3/1973
بۆ بەردەم پارێزگای هەولێر....
📷 ڕێپێوانی فەرمانبەران و هاوڵاتیان لە ساڵی 1973
📖 گرانی گچکە 1918
گرانی گچکە..........
لە ساڵی (1918ز) :مێژووەکەشی بە (ابجد) بووە، بەڵام باوکم دەیگووت : گرانی لە ساڵی (1919) بووە، ئەم گرانیە بەهۆی جەنگی یەکەمی جیهانی ڕوویداوە، ڕووس لەباکورهاتە خوارێ هەتا گەیشتە ڕە
📖 گرانی گچکە 1918
📷 هەولێر دوای وەستانی شەری عێراق و ئیران
هەولێر دوای وەستانی شەری عێراق و ئیران
ئەم وینەیە رۆژێک دوای وەستانی شەری نەگریسەی هەشت ساڵەی عێراق و ئێرانە کە لە 8ی 8 ی 1988 وەستێنرا و بەردەم پارێزگای هەولێر و رازاندنەوەی بە مەبەستی ئاهەنگێران
📷 هەولێر دوای وەستانی شەری عێراق و ئیران
📖 ئوتێلەکانی هەولێری جاران
ئوتێلەکانی هەولێری جاران
نوسينی : شێرزاد شێخانی

ئەگەر لێی بکۆڵينەوە کۆنترين ئوتێلی هەولێر (فندق فرح) بووە کە دەکەوتە سەر چايخانەی مەچکۆی ئێستا، ئەگەر تەمەنی ئه و چايخانەيەش لەبەرچاو بگرين کە لەسا
📖 ئوتێلەکانی هەولێری جاران
📜 غەریبم
غەریبم
هۆنراوە و ئاوازی بەهجەت یەحیا
غەریبم ئای غەریبم، غەریبم لەم دنیایە بێجگەو ناونیشانم
تەنها خۆشەویستیی تۆ ناهێڵێ ئاوارەبم بووە بەنیشتمانم

وەک ئاوێنە لەتۆدا ڕوخساری خۆم ئەبینم هەست بەبوونی خ
📜 غەریبم
📜 خۆشەویستەکەم کورستان
هۆنراو و ئاوازی بەهجەت یەحیا موزیک ڕزگار حەمەڕەئووف

خۆشەویستەکەم کورستان

هیچ جوانیەک ناگات بەتۆ نیە وەکو تۆ خان و مان
جەستەم لەهەرکوێ ژیابێ هەستم لای تۆ بووە بەگیان
خۆشەویستەکەم کوردستان

ل
📜 خۆشەویستەکەم کورستان
📜 چەنێ دووربم
هۆنراوە و ئاوازی بەهجەت یەحیا
چەنێ دووربم

چەنێ دووربم بێ خەم بە لێم لەهەر کوێ بی نزیکی لێم
بێجگە لەتۆ بادەی هیچ کەس هەرگیز هەرگیز سەرلێو نانێم
شەماڵیش بم کە هەڵمکرد بەرەو مەنزڵگای تۆوە دێم

هە
📜 چەنێ دووربم
📜 ساقیا
هۆنراوە و ئاواز و موزیک : بەهجەت یەحیا
ساقیا

ساقیا ڕوومکردە لای تۆ بنۆشم پەیمانەکەت
بزانە کە ڕێبوارێکی شاعیرە میوانەکەت
من کەسێکم گەر بناڵم ئەگەر گۆرانی بڵێم
لە ئاهی ئاوازەکەی من ڕۆئەچی دیوانەک
📜 ساقیا
📜 هاواری ویژدان
هاواری ویژدان
هۆنراوە و ئاواز و موزیک: بەهجەت یەحیا

خەڵکی ئەڵێن بۆچی هێندە گۆرانی بۆ عەشق ئەڵێی
لێم ئەپرسن شەیدای چی بووی ئاوا بەکوڵ بۆی ئەسوتێی
یا پێم ئەڵێن چیە لالۆ ئاوازەکەت بۆ خەمبارە
بۆچی
📜 هاواری ویژدان
📖 کۆتری سەلام
کۆتری سەلام شەقامی تعجیل
ئه و پەیکه ره حزبی شوعی عێراق دروستی کرد سالی 1960.
لە زە مانی عدالکریم قاسم، به بونه ی به ستنی کونگره ی (انصار السلام العالمی) ئه و ئارمه ی دیاره له سه ر پەیکه ره که [ ئا
📖 کۆتری سەلام
📖 هەولێر لە سەرەتای شێستەکاندا
شاری هەولێر لە سەرەتای شێستەکاندا..

ئەگەر (60)سارێک بگەڕێینەوە پاش بەچاوی ئەو وەختی تەماشای شاری هەولێر بکەین، دەکرێ بڵێین :
1_ بێجگە لە قەرات، ئەو گەڕەکانە لە خوارێ هەبوون :
خانەقا، تەعجیل، سەعد
📖 هەولێر لە سەرەتای شێستەکاندا
📜 چەپکێک یاد
چەپکێک یاد..
هۆنراوەی: فەرید مەخموری
گوتنی: میکائیل

‎بۆ دەهاتی
‎خۆت دەخستە
‎گرتوخانەی ئەم شیعرانەم
‎نەتدەزانی
‎شیعرەکانم سێدارەن و
‎دەبێ خۆتیان پێ هەڵواسی؟
‎پێم نەگوتی گەر هاتیە لام
‎مەگە
📜 چەپکێک یاد
📕 فەلسەفەی ئازادی
فەلسەفەی ئازادی
بیرنامەیەک بۆ مرۆڤی تاکی ئازاد
چاپی یەکەم 2021
دکتۆر کەمال میراودەلی
📕 فەلسەفەی ئازادی
📕 قورئانناسی خوێندنەوەی قورئان بە قورئان 1
قورئانناسی خوێندنەوەی قورئان بە قورئان
بەرگی یەکەم
زمان و مەنهەجی عەقڵانیی قورئان
چاپی یەکەم 2021
دکتۆر کەمال میراودەلی
📕 قورئانناسی خوێندنەوەی قورئان بە قورئان 1
📕 کۆرسی فەلسەفە
کۆرسی فەلسەفە
سەرەتاکانی فەلسەفەو بابەتە جەوهەرییەکانی فەلسەفە
لەجیهانی سۆفیاو کتێبە کچەکەی فەلسەفەوە
چاپی یەکەم 2021
دکتۆر کەمال میراودەلی
📕 کۆرسی فەلسەفە
📕 شیعرناسیی بە شیعر
شیعرناسیی بە شیعر
ڵیکۆڵینەوەیەکی ئەکادیمی لە ئیستاتیکای شیعر
دکتۆر کەمال میراودەلی
چاپی یەکەم 2021
📕 شیعرناسیی بە شیعر
📕 فەلسەفەی زمان و زمانناسی کوردی 1
فەلسەفەی زمان و زمانناسی کوردی
بەرگی یەکەم
لەرێزمانی کوردیی بنچینەیی
نووسەر دکتۆر کەمال میراودەلی
چاپی یەکەم 2021
📕 فەلسەفەی زمان و زمانناسی کوردی 1
📕 ئارکیۆلۆجی فۆگۆ
ئارکیۆلۆجی فۆگۆ فەلسەفەی زانین و دەسەڵات
دکتۆر کەمال میراودەلی
چاپی یەکەم 2021
📕 ئارکیۆلۆجی فۆگۆ
📕 تا نەبووی بەسەراب تینووی دیدارت نەکردم
تا نەبووی بەسەراب تینووی دیدارت نەکردم
نووسەر د. کەمال میراودەلی
چاپی یەکەم 2021
📕 تا نەبووی بەسەراب تینووی دیدارت نەکردم
📕 تۆ زۆر ناوازەیت؛ بەرگی 04
نووسینی : کەیفی چۆمانی
ئاوی هەموو دونیا کۆببێتەوە،
هەموو زەریا و دەریاکان کۆببنەوە،
ناتوانن کە کەشتیەک نقووم بکەن،
تەنها لەو حاڵەتەدا نەبێت کە ئاوەکە بچێتە ناو کەشتیەکە.
بەهەمان شێوە،
هەموو
📕 تۆ زۆر ناوازەیت؛ بەرگی 04
📕 رێزمانی کوردی بەرگی یەکەم (وشەسازی) بەشی دووەم (جێناو)
ڕێزمانی کوردی بەرگی یەکەم (وشەسازی) بەشی دووەم (جێناو)
د.ئەورەحمانی حاجی مارف
کۆری زانیاری
بەغداد-1979
چاپی دووەم: هەولێر، 2014
📕 رێزمانی کوردی بەرگی یەکەم (وشەسازی) بەشی دووەم (جێناو)
📷 وێنەیەکی ناوازەی د.کەمال مەزهەر و هاوڕێکانی
وێنەیەکی ناوازەی د.کەمال مەزهەر و هاوڕێکانی
لەدەستە ڕاستەوە
1-دوکتۆر دارا ڕەشید جەودەت
2-دوکتۆر کەمال مەزهەر
3-جەلالی سام ئاغا
ئەم وێنەیە لەساڵی 1975 تۆمارکراوە
تەمەن درێژی بۆ کاک جەلال ڕۆح
📷 وێنەیەکی ناوازەی د.کەمال مەزهەر و هاوڕێکانی
👫 پێشەوا قادر کوردی
پێشەوا قادر ناسراو بە پێشەوا قادر کوردی قورئانخوێن و حافزقورئانێکی کوردە. ناوبەناو بەتایبەت لە مانگی رەمەزان بانگێشتی چەندین وڵاتانی عەرەبی دەکرێت بۆ کاری پێشنوێژی لە مزگەوتەکان، لە هەمان کاتدا بەردەو
👫 پێشەوا قادر کوردی
👫 کەسایەتییەکان
مەحمود مەلا عێزەت
👫 کەسایەتییەکان
سەردەشت عوسمان
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆ...
05-05-1987
✌️ شەهیدان
جەمال ئەحمەد فاتیح کەریم
📜 هۆنراوە
چەپکێک یاد
👫 ئەبولقاسم لاهووتی کرماشانی | پۆل: کەسایەتییەکان | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
⠪ بەشکردن
Facebook
Twitter
Telegram
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
📋 Copy Link to Clipboard
👍
⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
✍️✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!
| 👁️‍🗨️ | 👂

ئەبولقاسم لاهووتی کرماشانی
ئەوبولقاسم لاهووتی کرماشانکرماشانی (1264 - 1336) سیمایەکی ناسراوی ئەدەبی، رۆشنبیری و سیاسیی دەورەی مەشرووتەی ئێران بووە و دواتر بۆتە ئەندامی حیزبی توودە و چۆتە ناو هێزی نیزامییەوە و پلەی سەرگوردی پێدراوە، لە سەردەمی رەزا شادا بەهۆی بیروباوەڕی سیاسیەوە حوکمی ئیعدامی بۆ بڕاوەتەوە، بەڵام توانیویە هەڵبێت و پەنا بەرێتە بەر یەکیەتیی سۆڤیەت. بۆ ماوەیەک پۆستی وەزیری فەرهەنگ و هونەری تاجیکستانی سەردەمی یەکیەتیی سۆڤیەت بووە و لەو ناوچەیە رەوتی شانۆی ئۆپێرای بنیات ناوە و لەناو کانوونی نووسەرانی شۆرەویدا جێگە و پێگەیەکی تایبەتی هەبووە و بۆ ماوەیەک لەناو لیژنەی بەڕێوبەریی نووسەرانی شۆرەویدا جێگری ماکسیم گورگی نووسەری گەورەی رووس بووە.
لاهووتی هەتا کۆتایی ژیانی نەگەڕایەوە ئێران و هەر ئەو خۆشەویستیەی وای لێکرد کە کاتێک لەساڵی 1336 لە تەمەنی 72 ساڵی لە مسکۆ کۆچی دوایی کرد بە رێز و حورمەتەوە لە گۆڕەستانی
نۆڤۆدویچیی مسکۆ و لە ریزی گەورە نووسەر و سیاسەتمەدارانی یەکیەتیی سۆڤیەت وەک: گوگول، خرۆشچوف، ئانتوان چوخوف، تۆپۆلۆف و... بنێژری.
لە سەردەمی لاویەتیدا لە کرماشان بە هاوکاریی چەند کەسێکی تر رۆژنامەی بیستوونی چاپ کردووە، لاهووتی شاعێرێکی ناسراو و خاوەن دیوانی فارسیە و بە یەکێک لە گرینگ و جیدیترین شاعێرانی نوێخوازی ئێران و چینی کرێکاری ئێران و تاجیکستان دێتە ئەژمار. ئەبولقاسم لاهووتی بە یەکەم پێشڕەوی نوێ کردنەوەی شێعری فارسی لە ئێران دادەنرێت و یەکەم شاعێری پڕۆلیتاریای ئێرانە. لاهوونی لە ئازاد کردنی شێعری فارسی کۆت و بەندی کێش و سەروا لە ئاستی ئێراندا شوێن پەنجەی دیارە، لاهووتی دەیتوانی لە بواری پرۆسەی نوێکردنەارسیدا بەرلە نیما یووشیج شۆِشێک وەڕی بخات، بەڵام بەداخەوە شێعری کردە قوربانیی سیاسەت، چونکە بەهۆی تێکەڵاو بوونی بە سیاسەت و بیری چەپ کەمتر توانی لەم بارەوە خۆی دەربخات و کەمتریش لەبارەیەوە لێکۆڵینەوە و چاقاخ بوونی بەرهەمەکانی لە ئێران لەسەر دەمی حکوومەتی پاشایەتیدا هۆیەکی دیکەی ئەو لەبیر کرانەیەتی.
زمانی شێعریی لاهووتی زمانێکی سادە و رەوان و خەڵکی بووە و لە قاڵبی غەزەل، تەرکیب بەنددا شێعری بەرزی فارسیی داناوە و ئەم بەرهەمانەی لێ بەجێماوە: 1 کاوە ئاهەنگەر(1947) 2 قەسیدەی کێرملین (1923) 3 تاج و ئاڵا (1935) 4 کۆمەڵە شێعر(1960 1363).
شێعرە فارسیەکانی لاهووتی هەرچەند چەندین جار لە ئێران و یەکەیتیی سۆڤیەت بڵاو کراونەتەوە، بەڵام بەهۆی هەڵوێستی توندی بەرامبەر بە دەرەبەگ، سەرمایەدار، شا، مەلا، شێخ و ئایین، جگەلە هێندێ بڕگەیی مێژوویی نەبێت، بە ئازادی لەناو خۆی ئێران لەبەر دەستی خوێنەراندا نەبووە.
ئەبولقاسم لاهووتی، ساڵی 1304 لە شاری کرماشان لەدایک بووە، دایکی لە هۆزی سنجاوی بووە و باپیرانی باوکی خەڵکی باشووری ئێران بوون، باوکی لاهووتیمیرزا ئەخمەد ئیلهامی شاعێر بووە و دوو کۆمەڵە شێعری لە کرماشان و تاران چاپ کراون.
هەرچەند هێندێ بەڵگە لەبەر دەست دان کە لاهووتی تەنیا شێعری فارسی نووسیبێت، بەڵام نووسەر و لێکۆڵەری گەورەی کورد محەمەد عەلی سوڵتانی لە بەرگی سێهەمی کتێبی حەدیقەی سوڵتانیدا نووسیویە لاهووتی لە سەرەدەمی مێرمنداڵیدا شێعری هەجو و تەنزی کوردی بۆ هاوگەڕەکەکانی لە کاتی شەڕە گەڕەکدا خوێندووە. دواتر لاسایی شێعری ئایینی حەیرانعەلیشانی کردۆتەوە، پاشان لە قۆناغی لاویەتیدا سەردانی سلێمانیسلێمانی، کەرکوککەرکوک و ئەستەمبۆڵی کردووە و لەوێ ژیاوە و هات و چۆی لای شێخی بەردە قارەمانی کردووە کە ئەودەم لە بەندی بریتانیاییەکاندا یەخشیر کرابوو، چۆن دەکرێت و دەگونجێت بە کوردی شێعری نەنوسیبێ.
هەتا ئێستا بە هەوڵ و تەقەلای توێژەر و دلسۆزانی ئەدەب و مێژووی کورد وەک: محەمەدی مەلا کەریم، حەسەن قازی، ئەنوەر سوڵتانی و محەمەد عەلی سوڵتانی، سێ پارچە شێعری لاهووتی کە بە زمانی کوردی نووسیویەتی، دۆزراونەتەوە و لە گۆڤار و ماڵپەڕە کوردییەکاندا چاپ کراون.
1 پارچە شێعری یەکەم لە ژمارە 25ی ساڵی پێنجەمی گۆڤاری ژیندا بڵاو کراوەتەوە، واتە هی ئەو بڕگەیەی ژیانی لاهووتیە کەلە ئەستەمبۆڵ ژیاوە کە دەکاتە دەوروبەری ساڵانی 1919 و 1920ی زایینی.
2 پارچە شێعری دووهەم مامۆستا مەحەممەد عەلی سوڵتانی ساڵی لە 2000دا بڵاوی کردۆتەوە کە رێکەوتی نووسینی بۆ دیاری نەکراوە.
3 پارچە شێعری سێهەم لە ژمارە 23ی گۆڤاری ژین چاپی 28-08-1919ی ئەستەمبۆڵ دا بڵاو کراوەتەوە.
دیارە بەهۆی مێژووی ژیانی سیاسی و فکریی لاهووتی، لە ئەندێشە و نووسین و شێعرەکانیدا خاوەن بیرۆکەیەکی توندوتۆڵی ئێرانگەرێتی و لایەنگری پاراستنی یەکڕیزیی گەلانی ئێران بووە و هەر هەنگاوێکی گەلانی ئێرانی لەپێناو سەربەخۆیی نەتەوەیی، بە پیلانی ئیمپریالزم زانیوە کە ئەو سەردەمە دروشم بووە و لاهووتی لە هەر دوو ئەو پارچە شێعرەیدا کەلە گۆڤاری ژین بڵاو کراوەتەوە، بانگی کورد دەکات لەگەڵ گەلانی دیکەی ئێران یەک بگرن و فریوی بێگانان نەخۆن. بە وتەی ئەو کە گوایە دەیانهەوێ لە بەژنی وڵاتی دایک جیایان بکەنەوە و بیری ناسیۆنالیستیی گەلانی ئێرانی بە هەوڵێکی بچووک دادەنا و هەڵبژاردنی سەردێڕی ئەم شێعرەش هەر لەو بیرۆکەوە سەرچاوە دەگرێ .
لەبەر رۆحی کوردە بچووکەکان

خەڵقی کورد بۆ کەسبی شەرەف حازر جەنگە
ئەی میللەت کورد! هەڵسە، کە ئەم نوستنە نەنگە
فەرموویە نەبی: حوبی وەتەن مایەی دینە
مونکیر بە خودا، کافر و مەلعوون و مەلەنگە
هەر قەومێ کە ئەسڵ و نەسەبی خۆی نەزانێت
رووی رەوشەنی ئەڵبەتە سا وەک شەوەزەنگە
هەم تەنبەڵی و هەم عیزەت و ئیقباڵ!
ئەم کارە کحاڵاتە و ئەم قافیە، لەنگە
کوردان کە هەموویانمەدی و ئەسڵی کیانن
لەم فکرە چلۆن غەفڵەتیان کرد، ئەمە رەنگە
ئەی کوردی بچووکان! هەموو تاریخ بخوانن
تا بابی خۆتان زوو بشناسن، کە درەنگە
خەسمی لەگەڵ خاکی وەتەن زیللەت و نەنگە
هەرکەس کە دەڵێ کورد لە ئێران لێ جیابوو،
یا خائینی کوردانە، وەیا شێت و جەفەنگە
کرمانج، ئەدی ئیلحاق بە ئێران بکەی ئاخر
دەست وەقتێ کە مولحەق وەتەن خوە بوو، قەشەنگە
ئەسڵی مەد و ساسانی و، بیگانە لە ئێران!
ئەم مەسئەلە کەیفیەتی ئایینە و سەنگە
رێگەی تەرەب و مەیکەدە لاهووتی دەزانێت
ئەمما لە فیراقی وەتەنی حەوسەلە تەنگە
📚 فایلی پەیوەندیدار: 1
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 4
📕 پەڕتووکخانە
1.👁️شیعرێکی کوردیی دیکەی ئەبولقاسم لاهووتی کرماشانی - شاعیری شۆڕشگێری کورد
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
1.👁️28-08-1919
🏰 شوێنەکان
1.👁️کرماشان
🎵 کارە هونەرییەکان
1.👁️پەیکەری لاهووتی
📂[ زۆرتر...]

⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏳️ زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
👫 جۆری کەس: 🕴 چالاکی سیاسی
👫 جۆری کەس: ♕ وەزیر
👫 جۆری کەس: ✍ نووسەر - لێکۆڵەر
⚤ رەگەزی کەس: 👨 نێر
🏙 شار و شارۆچکەکان: ⚪ کرماشان
👥 نەتەوە: ☀️ کورد
🗺 وڵات - هەرێم: ➡️ رۆژهەڵاتی کوردستان

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
✨ کوالیتیی بابەت: 96% ✔️
96%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
96%
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (م. ب.)ەوە لە: Feb 6 2015 1:04AM تۆمارکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (جوان عومەر ئەحمەد)ەوە لە: Jun 20 2020 12:08AM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
⚠️ ئەم بابەتە بەپێی 📏 ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
👁 ئەم بابەتە 11,190 جار بینراوە

📚 فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن 💾📖🕒📅 👫 ناوی تۆمارکار
📷 فایلی وێنە 1.0.138 KB Feb 6 2015 1:04AMم. ب.
📚 پەڕتووکخانە
  📖 رێزمانی کوردی بەرگی یە...
  📖 توانا بیسنورەکانت بدۆز...
  📖 مرۆڤ بەچی و لەگەڵ چیدا...
  📖 کوفری شیرین
  📖 زۆرتر...


📅 کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان
  🗓️ 05-05-2021
  🗓️ 04-05-2021
  🗓️ 03-05-2021
  🗓️ 02-05-2021
  🗓️ 01-05-2021
  🗓️ 30-04-2021
  🗓️ 29-04-2021


💳 کۆمەکی دارایی
👫 هاوکارانی کوردیپێدیا
💬 بیروڕاکانتان
⭐ کۆکراوەکان
📊 راپرسی
- راپرسی دەربارەی رێکخراوی کوردیپێدیا و ماڵپەڕەکەی!
بۆ پێشخستنی کارەکانی رێکخراوەکەمان و باشترکردنی ماڵپەڕەکەمان تکایە وەڵامی پرسیارەکانی ئەم راپرسییەمان بدەرەوە..
زۆر سوپاس بۆ هاوکاریتان!
- راپرسی دەربارەی رێکخراوی کوردیپێدیا و ماڵپەڕەکەی!
- راپرسی دەربارەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا (کۆڤید 19)
ڤایرۆسی کۆڕۆنا مرۆڤایەتیی خستووەتە مەترسییەکی گەورەوە، ئەم مەترسییە کوردستانییانیشی گرتووەتەوە.. هەربۆیە گرنگە وەڵامی ئەم راپرسییە بدرێتەوە تاوەکو بزانین چۆن رەفتار لەگەڵ ئەم کێشەیەدا بکەین!
- راپرسی دەربارەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا (کۆڤید 19)
📌 رۆژەڤ
مەحمود مەلا عێزەت
لە ساڵی 1939ی زایینی، لە شاری سلێمانی لە دایک بووە، خوێندنی سەرەتایی و ناوەندی لەوێ تەواو کردووە و لە ساڵی 1962دا، لە زانکۆی بەغدا لە بەشی مێژوو بەکالیۆرسی وەرگرتووە و پاشان بووە بە مامۆستای مێژوو.
لە ساڵی 80-1981دا، بە تاوانی چالاکیی سیاسی دژ بە رێژیم گیراوە و دوای ئەوەیکە بە سەربەرزی نەجاتی بووە، رێی ئاوارەیی گرتووەتەبەر و لە وڵاتی سوێد وەک پەنابەری سیاسی نیشتەجێ بووە. لە ساڵی 1987 وە لە ئەرشیفی هەرێمی شاری ئوپسالا دامەزراوە و تا گەڕانەوەی بۆ کوردستان لە کارەکەیدا بەردەوام بووە. لەو ماوەیەدا
مەحمود مەلا عێزەت
سەردەشت عوسمان
لەساڵی 1987 لەگەڕەکی کرێکارانی شاری هەولێر لەدایکبووە، دانیشتووی شاری هەولێرە و خوێندکاری دوا قۆناغی بەشی زمانی ئینگلیزی بووە لەکۆلێجی ئاداب لە زانکۆی سەڵاحەددین، رۆژنامەنوس بووە لەرۆژنامەی (ئاشتینامە)، سەرلەبەیانیی 04-05-2010 لەبەردەم کۆلێجەکەی خۆیدا بەبەرچاوی هێزەکانی پۆلیس و ئاسایش و خوێندکارانەوە لەلایەن چەند کەسێکی نەناسراوەوە رفێندرا و سەرلەبەیانیی 06-05-2010 لەشاری موسڵ تەرمەکەی دۆزرایەوە. بەبۆی رفاندن و تیرۆرکردنییەوە، نارەزاییەکی زۆر سەرتاپای باشووری کوردستانی گرتەوە.
سەردەشت عوسمان
05-05-1987
باشووری کوردستان
لافاوی شاری سلێمانی
(05-05-1987- 9 ڕەمەزانی 1407ک)
-لە بەهاری ساڵی (1987) ماوەیەک بوو باران نەباری بوو، خەڵکی زۆر پەرۆشی باران بوون، ڕۆژی سێ شەممە (5/5/1987) لە دوای نیوەڕۆوە هەورێکی ڕەش بەری ئاسمانی گرت، کورد گوتەنی لە هەوری باران دەچوو، لە دەوروبەری عەصردا کردی بە هەورە گرمەو ناڵەو شریخە، باران بە ڕەهێڵە دایکرد، هاژەی دەهات وەک کوندەی سەربەرەوخوار بەردەوام بوو، باران وەک شوڵتەیمان لێزمەی دەهاتەخوارێ، خەڵکی زۆر دڵی خۆش بوو بەو ڕەحمەتە، ئیتر خەمی بێ بارانی ڕەویەوەو شاخ و دەش
05-05-1987
جەمال ئەحمەد فاتیح کەریم
رۆژی 05-05-2017 بەهۆی بۆمبێکی داعشەوە لە کەرکوک شەهید بوو.
جەمال ئەحمەد فاتیح کەریم
چەپکێک یاد
چەپکێک یاد..
هۆنراوەی: فەرید مەخموری
گوتنی: میکائیل

‎بۆ دەهاتی
‎خۆت دەخستە
‎گرتوخانەی ئەم شیعرانەم
‎نەتدەزانی
‎شیعرەکانم سێدارەن و
‎دەبێ خۆتیان پێ هەڵواسی؟
‎پێم نەگوتی گەر هاتیە لام
‎مەگەڕێوە و
‎جێم مەهێڵە بە کەساسی؟
‎کە دەتزانی
‎بەرگەی پەتای عەشق ناگری
‎بۆ دەهاتی ژیانت لێ تاڵ دەکردم
‎لە ئەنجامدا، شنەی سۆزت
‎بۆ ئاقاری
‎سەدان مەرگەسات دەبردم..!

‎هەولێر
11-10-1995
چەپکێک یاد

Kurdipedia.org (2008 - 2021) version: 13.05
| 📩 contact@kurdipedia.org | ✔️CSS3 | ✔️HTML5
| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0,187 چرکە!
☎ +9647701579153 +9647503268282
| ☎ +31654710293


Kurdipedia Project is an initiative of
(Bakhawan Software 1998 - 2021)