ئومێد عیسا (رەوەز)
چالاکوان ساڵی 1962 لە هەولێر لە گەڕەکی (جولەکان) تەعجیل لەدایکبووە.
لەساڵی 1979 پەیوەندی بە کۆمەڵەی ڕەنجدەرانی کوردستانەوە دەکات لە ساڵی 1981 دەبێت بە پێشمەرگە،لە ساڵی 1985 دەچیتە ڕیزی ئاڵای شۆڕشەوە لەساڵی 1987 بۆ چارەسەری چاوەکانی دەچیتە یەکێتی سۆڤیەتی کۆن و لە ساڵی 1987 بۆ 1988 دەبێتە بەرپرسی پەیوەندیەکانی دەرەوەی ئاڵای شۆڕش لە دیمەشق،لە ساڵی 1992 دەستی لە ئاڵای شۆڕش دەکێشتەوە لەئیستا وەک کەسێکی سەربەخۆی لیبرالی سۆسیالدیموکرات کار بۆ پرسی سیاسی دیموکراتی دەکات بەدەیان راپۆرت وهەوالی لە رادیۆی ئالای شورش و گۆڤارەکاندا بلاوکراوەتەوە.