دوو تەقینەوەی بەهێز لەنێوان بارەگای کۆمیتەی جەلەولای یەکێتیی نشتیمانی کوردس...
- دوو تەقینەوەی بەهێز لەنێوان بارەگای کۆمیتەی جەلەولای یەکێتیی نشتیمانی کوردستان و بنکەی ئاسایشی ناحییەکە ئەنجامدران، وێڕای داڕمانی هەردوو بیناکە، بەپێی زانیارییەکانی بەرپرسی کۆمیتەی جەلەولا، ژمارەی کوژراوەکان 14 کەسن کە نۆيان ئاسايسن وژمارەی بریندارەکانیش لە 40 کەس زیاتر دەبن.
- لەگەڕەکی قڕگەی شاری سلێمانی بەهۆی شۆرتی کارەباوە کرێکارێکی بەڕەگەز عەرەب لەشوێنی کارەکەیدا گیانی لەدەست دا.
- لە ناحیەی بنەسڵاوە لە شاری هەولێر، ژنێکی تەمەن 23 ساڵ خۆی خنکاندوە کە خاوەنی سێ منداڵە.
- بەهۆی شەر و پێکدانی هێزەکانی نێوان هێزەکانی داعش و سوپای عیراق بەشێکی زۆر لە قوتابیانی کورد لە زانکۆکانی موسڵ گیریان خواردبوو، نەیاندەتوانی بێنەوە کوردستان کە بەشێکیان کچان بوون، ئەمڕۆش لە لایەن هێزێکی ئاسایشی یەکێتیەوە توانرا 160 خوێندکاریان رزگار بکرێن کە 60 خوێنکاریان کچ بوون.
- پاش ئەوەی ئێوارەی دوێنێ سەرباز و تیمە تایبەتییەکانی تورکیا هێرشییانکردە سەر چالاکی مانگرتنی هاوڵاتیانی ناوچەی لیجەی ئامەد، کە لە دژی دروستکردنی سەربازگەی نوێ ماوەی 16 رۆژ بوو لە چالاکیدابوون و دوو چالاکوان بە گوللەی سەربازانی تورکیا کوژران، هێزەکانی پاراستنی گەل "هەپەگە" باڵی سەربازی کۆما جڤاکێن کوردستان لە هێرشێکدا چەندین سەربازی تورکیایان کوشت.
- 08-06-2014
- شۆفێری تەکسییەکانی هێڵی حاجی ئۆمەران-هەولێر بەهۆی نەبونی گەراج و خراپی رێگای هاتوچۆو "نان بڕینیان" لەلایەن ئوتوبوسە ئێرانیەکانەوە خۆپیشاندانێکیان ئەنجامداو بۆ چەند کاتژمێرێک رێگەی سەرەکی هامڵتۆنیان گرت.
⚠️ Ev babet bi zimana (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) hatiye nvîsandin, klîk li aykona
bike ji bu vekirina vî babetî bi vî zimana ku pî hatiye nvîsandin!
⚠️ ئەم بابەتە بەزمانی (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!📌
کوردیپێدیا، رۆژانە (بێلایەنانە) مێژووی کوردستان تۆماردەکات... 📅 Krunulujiya rwîdana