لە 17ی 3 ی 1988 لەدایک بووە. خوێندنی سەرەتایی و ناوەندی لە کانیوەتمان تەواوکردووە. ساڵی 2007 ڕۆمانی (دەترسم خاک هەڵبێت) بڵاوکردۆتەوە، کە یەکەم ڕۆمانی کوردییە کە تیشکی خستبێتە سەر شەڕی ناوخۆ لە کوردستان. لە ساڵی 2009 وەک یەکێک لە یەکەمەکانی زانکۆ و بەشی کوردی زانکۆی کۆیەی تەواو کردووە. دواتر لە زانکۆی کۆیە وەک توێژەر دەست بەکار بووە. هەروەها بەشداری لە چەندین کاری ڕێکخراوە مەدەنییەکاندا کردووە و ئەرکی بەڕێوەبردنی هەردوو ڕێکخراوی سۆلیدارێتی و ڕێباز فاوندەیشنی لە کۆیە بە ئەستۆ گرتووە. لە ساڵی 2011 لە چوارچێوەی پڕۆگرامی تواناسازی حوکمەتی هەرێمی کوردستان نێردراوەتە وڵاتی بەریتانیا بۆ خوێندن و خوێندنی ماستەری لە زانکۆی ئێکسیتەر/بەریتانیا بەدەستهێناوە. لە ئێستادا وەک مامۆستا لە زانکۆی کۆیە دەستبەکار بووەتەوە و بەردەوامە لە خزمەتکردن. هەروەها خاوەنی کتێبێک و چەندین وتار و توێژینەوەی زانستییە لە ڕۆژنامەکانی هەرێمی کوردستان و جیهان. بۆ پەیوەندی: hewasalam@gmail.com
Ev babet bi zimana (کوردیی ناوەڕاست) hatiye nvîsandin, klîk li aykona
bike ji bu vekirina vî babetî bi vî zimana ku pî hatiye nvîsandin!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Ev babet 8,234 car hatiye dîtin