ساڵی 1968 لە پارێزگای #کەرکووک# لە دایکبووە.
ساڵی 1975 لە #چەمچەماڵ# نراوەتە بەر خوێندن و قۆناغەکانی سەرەتایی و ناوەندی و ئامادەیی لەو شارە تەواوکردووە.
ساڵی 1987 لە بەشی نەوت و کانەکانی کۆلێژی ئەندازیاریی سەر بە زانکۆی بەغدا وەرگیراوە و لە ساڵی 1991دا وەک ئەندازیاری نەوت خوێندنی تەواوکردووە.
لە ناوەڕاستی هەشتاکانی سەدەی ڕابردوودا لە ڕێی تیپی نواندنی چەمچەماڵ و دواتر لەناو کۆمەڵەی هونەرە جوانەکانی کورد/لقی چەمچەماڵدا، لە بزووتنەوەی هونەریی و کولتووریدا بەشداری کردووە.
لە ساڵی 1995-ەوە لە ئەڵمانیا دەژی و لە بواری ڕاگەیاندن و ڕۆژنامەگەری و وەرگێڕاندا کار دەکات. بە دەیان وتاری لە زمانەکانی تورکی و ئەڵمانییەوە وەرگێڕاوە.
بەرهەمە وەرگێڕدراوەکانی بەکر شوانی لە تورکییەوە بۆ کوردی: (ڕۆمانی بەفر، ئۆرهان پاموک-2007، ڕۆمانی #قەڵای سپی# ئۆرهان پاموک-2008، ڕۆمانی #من ناوم سوورە# ئۆرهان پاموک-2008، ڕۆمانی #مۆزەخانەی پاکیزەیی# ئۆرهان پاموک-2010، شانۆنامەی #هەرەسی بەفر# تونجەر جوجەنئۆغڵو-2010، تورک لە بولگارستان و کورد لە تورکیا، عەزیز نەسین-2010 (بە هاوبەشی لەگەڵ #سیروان ڕەحیم#دا) .
ئەم پەرتووکانەشی لە تورکییەوە وەرگێڕاوە و بۆ چاپ ئامادەن: (کورد و بەرخۆدانەکانی کورد لە ئەرشیڤەکانی دەوڵەتی عوسمانیدا، سینان هاکان، دیاربەکر دەروازەی ڕۆژهەڵات، بێژان ماتوور، #یەشار کەمال# باسی خۆی دەگێڕێتەوە، یەشار کەمال) .
Ev babet bi zimana (کوردیی ناوەڕاست) hatiye nvîsandin, klîk li aykona
bike ji bu vekirina vî babetî bi vî zimana ku pî hatiye nvîsandin!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Ev babet 19,252 car hatiye dîtin
Raya xwe li ser vî babetî binivîsin!