- تیرۆریستە عەرەبەکان لە سەلمان پاک 3 ئەندامی یەکێتییان فڕاند و یەکێکیشیان بریندارکرد، ئەو 3 ئەندامەی ینک ئەندازیاری ئەشغال بوون و ئەمانە ناوەکانیانە: ئازاد ڕەزا، فەرهاد کامەران و سەردار مەحمود.
- لە گوندی باخەکۆن تەرمی شێخەکانی نەقشبەندی جارێکی تر نێژرایەوە، شایانی باسە ئەم تەرمانە کاتی خۆی لەلایەن تیرۆریستانەوە لە باخەکۆنەوە بۆ شوێنێکی نەزانراو گوێزرانەوە و مەرقەدی شێخ حیسامەدینی نەقشبەندیشیان تێکدا. بەڵام لەم دواییەدا ئاسایشی ینک لە خورماڵ لە ماڵی تیرۆریستێکدا ئەو تەرمانەی دۆزییەوە.
- دەستگیرکردنی 2 تیرۆریستی عەرەب بەناوی عەبد ئەحمەد حەسەن و عەلی خەڵەف ساڵح لە شاری کەرکووک، ئەمانە بەپێی لێدوانێکی پۆلیس دەستیان هەبووە لە تیرۆرکردنی ئەو 4 کوردەی کە پێش چەند ڕۆژێک لە حەویجە تیرۆرکران.
- سەرۆک وەزیرانی داگیرکەری تورک ڕەجەب ئەردۆغان نیگەرانیی خۆی بۆ ئەوە دەربڕی کە شاندە ئەوروپییەکان بەردەوام سەردانی شاری دیاربەکر دەکەن و ناچنە ناوچە تورکییەکان، هەروەها ئەوەشی ڕاگەیاند کە سەردانیان بۆ ناوچەی دیاربەکر تەنها هەڵوێستێکی سیاسییە دژی تورک.
- شوفێرێکی کورد بەناوی (رێدار حوسێن) کە لەهێڵی هەولێر- بەغدا کار دەکات، بەخۆی و ڕێبوارێکی خەڵکی هەولێر بەناوی (نیاز) لەخوار چیای حەمرین لەناوچەی عوزێم تەنیا لەبەر کورد بوون لەلایەن گروپێکی چەکداری تیرۆریستی عەرەبەوە دەستگیرکران و بەرامبەر ئازادکردنیان داوای پارەیەکی یەکجار زۆریان دەکرد. لەئەنجامدا ڕازیبوون ڕێدار حوسێن و ئۆتۆمبیلەکەی بەرامبەر 13.200 دۆلار و نیازیش بەرامبەر 10.000 دۆلار ئازاد بکەن و ڕۆژی 27-12-2004 گەیشتنەوە هەولێر.
Ev babet bi zimana (کوردیی ناوەڕاست) hatiye nvîsandin, klîk li aykona
bike ji bu vekirina vî babetî bi vî zimana ku pî hatiye nvîsandin!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Ev babet 16,746 car hatiye dîtin
Raya xwe li ser vî babetî binivîsin!