- کۆتایی ئەم مانگە: هێرشی د.ا بۆسەر دیلان چەرخ، هەلبی، کویکان، کەریزەی شکاکان و یونسڵیان لە ناوچەی نەغەدە، کە بووە هۆی شەهیدکردنی 40 کەسی خەڵکی ئەم گوندانە، کە ئەمە نێوی هەندێکیانە: عەلی ئەحمەدی، محەمەد ئەحمەدی، محەمەد سوڵتانی، عەبدوڵڵا مەعروف، ڕەحیم خوسرەوی، کەریم خوسرەوی، نادر خوسرەوی، حەسەن دوکلاه، محەمەد دوکلاه، محەمەد ئیبراهیمی، کەریم تەپەڕەشی، عەباس تەپەڕەشی، عەبدوڵڵا عەباسی، محەمەد محەمەدی، جەعفەر شێخی، عەلی چادر ڕەش، ڕەحمان ناسری، مستەفا جەلالی، موسا سۆفی ڕەحمان، ڕەسوڵ بێ کڵاو، ئیسماعیل مەناف، یوسف قەرەنی و حاجی محەمەد عەلی و ....
- کۆتایی ئەم مانگە: هێرشی د.ا بۆسەر گوندی جەعفەر ئاوا لە ناوچەی مەهاباد، کە بووە هۆی شەهیدکردنی چەند کەسێک، کە ئەمە نێوی هەندێکیانە: ئەبوبەکری شەریف گوڵاوی، ئەبوبەکری محەمەد سوڵتان، ..... هەروەها هێرشیشی بۆسەر گوندی دێمە سوور کرد، کە بووە هۆی شەهیدکردنی چەند کەسێکی تر لەوانە: حاجی محەمەد سوڵتان، عومەر بەلەکی، محەمەد ئەمین محەمەد، خالید سۆفی عەبدوڵڵا، ..... هەروەها هێرشیش بۆ گوندی مەرجان ئاوای ناوچەی مەهاباد کرا، کە بووە هۆی شەهیدکردنی محەمەد ئەمین سۆفی سەلیم، ڕەحمان کوێخا محەمەد، حوسەین دەروێش محەمەد، .....
Ev babet bi zimana (کوردیی ناوەڕاست) hatiye nvîsandin, klîk li aykona
bike ji bu vekirina vî babetî bi vî zimana ku pî hatiye nvîsandin!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Ev babet 7,287 car hatiye dîtin
Raya xwe li ser vî babetî binivîsin!