- ڕوودانی بوومەلەرزەیەک لە شاری ئەستەمبوڵی تورکیا، کەبووە هۆی کوژران و برینداربوونی دەیان هەزاران کەس، کە لەنێو ئەوانەدا ژمارەیەک کوردیشی تێدابوو. زیانی ئەم بوومەلەرزەیە دە ملیار دۆلای ئەمریکی بوو، جگە لەوەی کە سەدان هەزار کەس کەوتنە سەر جادە و بێشوێن مانەوە.
- مەسعود بارزانی لە یادی پەنجاوسێیەمین ساڵڕۆژی دامەزراندنی پارتیدا وتارێکی لە هاوینەهەواری پیرمام خوێندەوە، کە تێیدا ڕایگەیاند کە پارتی ئامادەیە بۆ ئاشتی و بۆ گەڕانەوە بۆ سەرەنجامەکانی هەڵبژاردنی ساڵی نەوەدودوو، هەروەها وتی کە ئامادەی هەڵبژاردنی نوێشین لەگەڵ یەکێتیدا. لە باسی PKK دا ئەوەی ڕاگەیاند کە هەتا ئەوان هێرش بکەنە سەر گوندەکانی باشووری کوردستان شەڕ لەگەڵیاندا هەر بەردەوام دەبێت.
Ev babet bi zimana (کوردیی ناوەڕاست) hatiye nvîsandin, klîk li aykona
bike ji bu vekirina vî babetî bi vî zimana ku pî hatiye nvîsandin!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Ev babet 5,318 car hatiye dîtin