ناوی تەواوی (شوکروڵڵا عوسمان عەبدوڵڵا وەسمان). ناسراوە بە (شوکروڵڵا شێخانی).
هونەرمەندێکی ناوداری بواری شانۆ و درامای کوردیە بەتایبەتی لەشاری #هەولێر#.
بنەماڵەکەی و باوک و باپیرانی خەڵکی گوندی (ئیلنجاغی گەورە)ی دەڤەری (کۆیە)ن لەوێ لەدایک بوون و ژیاون. لە ناوەڕاستی پەنجاکانی سەدەی بیستەم گوندی ئیلنجاغ بەجێدەهێڵن و ڕوودەکەنە شاری (هەولێر) و لەوێ دەگیرسێنەوە و نیشتەجێ دەبن. شوکروڵڵا شێخانی لە ساڵی 1956 لەشاری هەولێر لەدایک بووە. لە دەیان کاری شانۆیی و درامای تەلەفزیۆنیدا بەشداری کردووە و ڕۆڵی دیاری هەبووە و ئەکتەرێکی بەتوانایە. بەهۆی نەخۆشیەکی کتوپڕ لە چاویدا ڕووی کردە وڵاتی (سوێد) و ئێستاش لەوێ نیشتەجێیە.
Ev babet bi zimana (کوردیی ناوەڕاست) hatiye nvîsandin, klîk li aykona
bike ji bu vekirina vî babetî bi vî zimana ku pî hatiye nvîsandin!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Ev babet 11,598 car hatiye dîtin