بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا: براکوژینامە - وەشانی 2ەم
🏠|📧|دەربارە!|پەڕتووکخانە|📅
🏠 دەستپێک|📧 پەیوەندی|💡 دەربارە!
|
📅 ئەمڕۆ 10-04 لە مێژوودا
📅کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان
📅 رۆژەکان
📆10-04-2020
📆09-04-2020
📆08-04-2020
📆07-04-2020
📆06-04-2020
📆05-04-2020
📆04-04-2020
📂 زۆرتر ...
📅10 April
📝 بەڵگەنامەکان
📊 ئامار و راپرسی
✌️ شەهیدان
💚 ئەنفالکراوان
☪ قوربانیی شەڕی دەوڵەتی ئیسلامی - داعش
😞 قوربانیی شەڕی ناوخۆ
👩 قوربانیی توندوتیژی
📅 رۆژی لەدایکبوون
📅 رۆژی کۆچی دوایی
|💳 کۆمەکیارمەتیمان بدە بۆ پێکهێنانی کوردیپێدیایەکی باشتر. تەنانەت کۆمەکێکی بچووکیش دەبێتە یارمەتیدەرمان.
یارمەتیی ئێوەمان دەوێت بۆ:
* بەدەستهێنانی تەکنەلۆجیای باشتر و خێراتر...
* دانانی ئۆفیسێک بۆ رێکخراوی کوردیپێدیا لە باشووری کوردستان.
* دامەزراندنی چەند کارمەندی تایبەت بەخۆیەوە، تا بەردەوام ناوەڕۆکی کوردیپێدیا باشتر بکرێت.
|📕 پەڕتووکخانەگەورەترین و پۆلێنکراوترین پەڕتووکخانەی دیجیتاڵی کوردی! - (10,795) پەڕتووک||
📅 09-04-2020
باکووری کوردستان
- لە نەخۆشخانەی فێرکاری ئامەد تووشبووییەکی دیکەی کۆرۆنا گیانی لەدەستدا، بەمەش ژمارەی ئەو کەسانەی گیانیان لەدەستداوە بۆ 12 کەس بەرزبووەوە.[2]
رۆژهەڵاتی کوردستان
- شارام سەفەری، رۆژنامەنووس و بەڕێوەبەری کاناڵی تێلێگرامیی راوێژ پرس، بانگهێشتی دادگای سەرپێڵ زەهاو کرا.[6]
- بە پێی راپۆرتی رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، “پەروین ئەدوایی“، چالاکی مەدەنی دانیشتووی شاری مەریوان، بەهۆی کەوتنە بەر لێبوردنی گشتی لە زیندان ئازاد کرا.[7]
باشووری کوردستان
- لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بە
📅 09-04-2020
🏷️ پۆل: رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
09-04-2020
کلیک بکە بۆ زانیاریی زۆرتر و وێنەی گەورەتر!
👫 سەلام مەنمی
ساڵی 1937 لەشاری سلێمانی لەدایکبووە
لەساڵی 1960 کۆلیژی شەریعەی لەبەغداد تەواو کردوە
زیاتر لە 22 ساڵ مامۆستا بووە دواتر بووە بە سەرپەرشتیاری پەروەردەی سلێمانی.
لە هەفتاکانی سەدەی بیستەوە دەستی بە کاری نووسین کردووە.
لە 09-04-2015 کۆچی دوایی کردووە.
👫 سەلام مەنمی
🏷️ پۆل: کەسایەتییەکان
سەلام مەنمی
کلیک بکە بۆ زانیاریی زۆرتر و وێنەی گەورەتر!
👫 پیت مویلەر - Piet Muller
ساڵی 1973 بۆ یەکەمجار پیت مویلەر و هاوڕێکەی لیا فیسەر ئەو کاتەی کە خوێندکار بوون، بە بەرگی دیدەوانیەوە لە رێگەی کوردستانی باکوورەوە گەشتی کوردستانی باشوریان کرد و لە نزیکەوە توانیان کورد بناسن و تێکەڵاوی شۆڕشی کورد بوون، چونە حاجی هۆمەران، ئەم گەشتەیان وای لێکردن و کوردیان خۆشبوێت، لە پاش رێکەوتننامەی جەزائیر لە نێوان (شای ئێران و سەدام حوسەین)دا لە ئازاری 1975دا کە شکست بە شۆڕشی کورد هێنرا، پیت مویلەر و هاوڕێکانی یارمەتیەکی زۆری ئەو کوردانەیان دا، کە وەک دەستەی یەکەمی پەنابەرانی کورد روویان لە
👫 پیت مویلەر - Piet Muller
🏷️ پۆل: کەسایەتییەکان
پیت مویلەر - Piet Muller
کلیک بکە بۆ زانیاریی زۆرتر و وێنەی گەورەتر!
✌️ ملازم جوامێر
شەهیدی نەمر (جوامێر سایەمیر) کە ناسراوە بە ملازم جوامێر ساڵی 1948 لە گوندی (کەپراد)ی سەر بەشاری مەندەلی لە دایک بووە.
لە گوندەکەی خۆیدا دەستی کردوە بە خوێندن و قۆناغی سەرەتایی لەوێ تەواو کردوە پاشان قۆناغی ناوەندی لە خوێندنگەی مەندەلی و ئامادەیی لە شاری بەغدا تەواو کردووە.
ساڵی 1968 پەیوەندی کردووە بە ریزەکانی پارتی دیموکراتی کوردستانەوە، ساڵی 1972 کۆلێژی سەربازی بە پلەی یەکەم تەواو کردووە و بووە بە ئەفسەر.
ساڵی 1973 بووە بە پێشمەرگە لە بەتالیۆنی شەشی خانەقین، ساڵی 1975 پەیوەندی کردووە بە کۆم
✌️ ملازم جوامێر
🏷️ پۆل: شەهیدان
ملازم جوامێر
کلیک بکە بۆ زانیاریی زۆرتر و وێنەی گەورەتر!
بەردەوام دەستەکانم دەشۆم؛ تا بتوانم تێکەڵی کەس نابم و لە ماڵەوە دەمێنمەوە؛ دەمامک و دەستەوانە بەکاردێنم.. ئەمە بۆ خۆم و بۆ پارێزگاریی خۆشەویستانم دەکەم..
📊 بابەت 372,240 | وێنە 58,223 | پەڕتووک PDF 10,795 | فایلی پەیوەندیدار 40,368 | 📼 ڤیدیۆ 165 | 🗄 سەرچاوەکان 14,088 |
✌️ شەهلا کەعبی | 🏷️ پۆل: شەهیدان | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
✍️

شەهلا کەعبی

فایلی پەیوەندیدار 📂
شەهلا کەعبی و نەسرین (فریشتە)کەعبی
دوو خوشکی کورد و خەڵکی سەقزسەقز بوون کە پەرستار بوو، بە تۆمەتی (بەشداریکردن لە پێکدادانەکان) و (هاوکاری لەگەڵ هێرشبەرەکان) و (تیمارکردنی دوژمنانی شۆڕش لە نەخۆشخانەی سەقز) بە فەرمانی سادق خەلخاڵی لەسێدارە دران. شەهلا لە کاتی لەسێدارەدان تەمەنی 34 ساڵ و نەسرین 27 ساڵ تەمەنی بوو. فەرمانی لەسێدارە دانی خوشکانی کەعبی لەگەڵ کۆمەڵە کەسێکی دیکە لە رۆژی 5-6-1359 (28-8-1980) بە شەو لە سەربازگەی سنەسنە دەرچوو، هیچ دادگەیەک بەڕێوەنەچوو هیچ بەرگرییەکیش نەکرا. لە بەرەبەیان و لە کاتژمێر 4:30 خولەکی بەرەبەیان، فەرمانی لەسێدارەدان لە هەمان سەربازگە جێبەجێ کرا.
2. شەهێن بەوەفا
نیشتەجێی شاری سنە بوو، لە کاتی شەری قارەمانییەتی 24 رۆژەی خەڵکی سنە لە دژی جاشەکانی کۆماری ئیسلامیکۆماری ئیسلامی بەڕێوەبەری تاقە نەخۆشخانەکەی شار بوو کە شەو و رۆژ بەبێ وەستان لە پێشوازیی بریندارەکانی شەڕ دابوو.
3. مەعسومە سەرهەنگی، 16 ساڵان، خەڵکی مەهابادمەهاباد بو، لە ساڵی 1982 لە بەندیخانەی ورمێورمێ گوللەباران کرا.
4. نەسرین پاک نیان، 22 ساڵان، خەڵکی مهاباد، لە ساڵی 1982 لە بەندیخانەی ورمێ گوللەباران کرا.
5. سەفیە محەمەدی، 22 ساڵان، خەڵکی مهاباد، لە ساڵی 1361(1982)لە زیندانی ورمێ گوللەباران کرا.
6. مریەم فاروقی، 22 ساڵان، خەڵکی مهاباد، لە ساڵی1361(1982)لە زیندانی ورمێ گوللەباران کرا.
7. نەرمین کەریمی، 22 ساڵان، خەڵکی مهاباد، لە ساڵی 1362 (1982)لە زیندانی ورمێ گوللەباران کرا.
8. شەهربانو مودەریسی، خەلکی سنە، خوێندکاری پزیشکیی زانکۆی تەورێزتەورێز، لە تەورێز لەسێدارە درا.
9. فەریبا فەرشچی، خەڵکی سنە، لەدایکبووی 1341 (1962) لە 1-10-1361 (22-12-1982) دەستگیر کراو، لە رۆژی 13-11-1363 (1-2-1985) لە زیندانی ئەوین لەسێدارە درا.
10. ماریا تەرەقی، لە سنە لەدایک بووە لە 1963، لە زیندانی ئەوین لە 13-11-1363 (1-2-1985) لەسێدارە دراوە.
11. فەزیلەت دارایی 18 ساڵان.
12. وەحیدە وەحیدی، 16 ساڵان.
13. ئامینە خاتەمی، خەڵکی ناوچەی (هەوشار) لە سالی 1980 لە شارۆکەی سەقز گوللەباران کرا.
14. کوردانە ئیبراهیمی، 26 ساڵان، لە ساڵی 1981 لە سەربازگەی شارۆچکەی سەقز گوللەباران کرا.
15. شیرین ئیبراهیمی، 21 ساڵان، لە ساڵی 1981 لە سەربازگەی شارۆچکەی سەقز گوللەباران کرا.
16. شوعلە محەمەدزادە، هەژدە ساڵان، لە سەربازگەی شارۆچکەی سەقز گوللەباران کرا، لە لەعنەتاوای قروە بەخاک سپێردرا.
17. کچانی حاجی فەیزی خەڵکی سەقز، دوو کەس.
18. مەهین عەبدوڵڵازادە، 18 ساڵان.
19. فاتیمە جەمشیدی.
20. فاتیمە محەمەدی 22 ساڵان.
21. شوعلە ئیبراهیمی، 17 ساڵان.
22. سەعدیە کەریمان.
23. لەتیفە عەباسی 18 ساڵان.
24. فریشتە فایقی، 28 ساڵان.
25. شیرین عەلەمهولی لە 13-3-1360 (2-6-1981) لە گوندی دیم قشلاقی دەوروبەری ماکۆماکۆ لەدایک ببوو، دوای دەسبەسەر کردنی لە ساڵی 2008 بە تۆمەتی هەبوونی پەیوەندی لەگەڵ پژاک دادگایی کرا و فەرمانی لەسێدارەدانی بۆ دەرچوو و لە رۆژی 19-2-1389 (9-5-2010) بەبێ ئاگاداری بنەماڵە و پارێزەرەکانی لە زیندانی ئەوین لەسێدارە درا، ئەو لەو رۆژەدا لە زیندانی ئەوین، لەگەڵ عەلی حەیدەریان، فەرهاد وەکیلی، فەرزاد کەمانگەر و مەهدی ئیسلامیان لەسێدارە درا.
ناوی ژنانی لەسێدارەدراو لە دەیەی 1360 (1981) بەندیخانەکانی کرماشان و ئیلام
سونقور کولیایی:
مەعسومە ئەمینی، هاجەر ناموەر.
کرماشان:
ئەعزەمولسادات نەسەبی، فەریدە گەوهەرنیا، مەعسومە ئەمینی، فەرانەک تاوسی، سوهەیلا رەحیمی، نەیرە غولامی، پوران نەسیری، میترا رەحیمی، سەدیقە سلێمانیسلێمانی ئازەر، میترا جەلالی، پەروین ئەمیری.
ئیلام:
مەرزیە رەحمەتی، فەرەح ئیسلامی، جەسومە حەیدەریزادە، نەسرین رەجەبی، حەکیمە ریزوەند.
بەشی دووەم (رووداوە کارەساتئامێزەکان)
ئاگرکەوتنەوە لە خوێندنگای کچانەی گوندی شیناوەی خانێ
(لە دەوروبەری پیرانشار-خانێ) یەکێکە لەو زنجیرە ئاگرکەوتنەوانەی کە بەهۆی کەموکڕی پێداویستییە گەرمکەرەوەکان لە خوێندنگاکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە رۆژی چوارشەممەی 15-10-1391 (4-1-2013) روویدا، لەم رووداوەدا 29 کچە خوێندنکار سووتان کە دوواناین بەهۆی سەختی سووتاوییەکەیان گیانیان سپارد، هەروەها پەنجەکانی سێ کچە خوێندکار بەهۆی سەختی سووتانەکەیان و قەبوڵ نەکردنی لێنانەوە بڕانەوە، بەهانەوە نەچوونیان یەکێک بووە لەو هۆکارانەی کە پێویستە بخرێتە بەر باس و لێکۆڵینەوە.
2. مردنی فەریناز خەسرەوانی
ئەو تاوانەی کە لە هوتێلی (تارا)ی مهاباد روویدا لە رۆژی 13-2-1394 (3-5-2015)، بووە هۆی گیان لەدەست دانی کچێکی تەمەن 28 ساڵانی مهابادی بەناوی فەریناز خەسرەوانی، فەریناز لەبەرانبەر هێرشی کارمەندێکی حکومەتەکەی کۆماری ئیسلامی کە دەیەویست دەستدرێژی بکاتە سەر، بۆ بەرگریکردن لەخۆی، لە پەنجەرەی نهۆمی چوارەمی هوتێلەکە خۆی فڕیدا، و گیانی سپارد. زۆرێک لە هێزە دەوڵەتییەکان تەنانەت دوای مەرگی فەرینازیش، دەیانەویست پرسەکە بکەنە شتێکی کەسیی خۆی.
3. کوشتنی شەیدا حاتەمی
شەیدا حاتەمی، خوێندکاری 25 ساڵانی قۆناغی ماستەر لە بەشی زەوی ناسی (توربە)ی زانکۆی ورمێ، یەکێک بوو لەو کچە کوردانە کە بوە قوربانی سیاسەتە پیاوسالارییەکان، تەرمی شەیدا شوێنەواری ئەشکەنجەدان و خنکاندنی پێوەدیار بوو، دۆزرایەوە.ئەمە بەو واتایەیە کە شەیدا هاتەمی خۆی نەکوشتوە،بەڵکوو کوژراوە.
4. مەهناز قەندکالو
کچێکی کورد بەناوی(مەهناز قەندکالو) کچی محەمەد، خەڵکی گوندی (میلان)ی سەربە شارۆچکەی (ماکۆ) کە خوێندکاری دوا قۆناغی بەشی دەروونناسی زانکۆی سەلماس بوو، لەلایەن کەسانی نەناسراوەوە رفێندرا و دوای دەستدرێژی سێکسی و دزینی نزیکە 20 ملیۆن تومان (600 دۆلار)خشڵ و زێر، کوشتیان.
5. سەحەر چویینی
سەحەر چویینی، کچە مەریوانمەریوانییەکی خوێندکار لە زانکۆی هەمەدان لە ژوورەکەی خۆیدا لە بەشی ناوخۆیی زانکۆ کوژرا، زانیارییە سەرەتاییەکان باسی لێدانی کوشندە دەکەن لە سەری، دواتر گوترا کە خۆی هەڵواسیوە، خەڵکی مەریوان و هاوزانکۆییەکانیشی بە چاوی گومانەوە سەیری ئەو پرسە دەکەن. بنەماڵەی کۆست کەوتووی سەحەر، سوپاسی خەڵکی مەریوان بە گشتی و ئەنجومەنە مەدەنییەکانیان بە تایبەتی کرد لە دەربڕینی هاوسۆزی و هاوڕێی کردنییان لەو دڵدانەوەی بنەماڵەکەیان لەو کۆستە گەورەیە، هەربۆیە رایاشیانگەیاند کە گیان لە دەستدانی سەحەر بەهۆی خۆکوژییەوە نەبوەوە و کوژراوە.
بەشی سێیەم
بەردبارانکردنی ژنان (رەجم)
خشتەی حوکمە دەرچووەکانی بەردبارانکردنی ژنان لە لایەن کۆماری ئیسلامی (کۆتای ساڵی 1359 تاوەکو کۆتایی 1378) واتە لە (سەرەتای 1981 تاکو سەرەتای 2000).
1. رۆژی 31 جولای 1989، رۆژنامەی کەیهان راپۆرتێکی بڵاو کردەوە کە 6 ژن بە بەرچاوی خەڵکەوە لە کرماشان بەردباران کراون.
2. (سەریمە عەبادی، 30 ساڵان، دایکی دوو منداڵ) و (بوعەلی جانفشانی، 32 ساڵان، باوکی منداڵێک) پێشتر لەلایەن دادگای گشتی شاری ورمێ بە تۆمەتی (زینای موحسەنە) بە بەرادباران کردن مەحکوم کرابوون ئەم حوکمە لە رۆژی چوارشەممەی 16-10-1388(6-1-2010) لە دادگای تێهەڵچوونەوەی پارێزگای ورمێ پشتڕاست کراوەتەوە و ئێستاکە ئەو دوو تاوانبارە لە زیندانی ورمێ بەند کراون.
هەروەک لە سەرەوە ئاماژەمان کرد، بێگومان ناوی ئەو ژنانەی کە لە سەرەوەدا هاتووە، کامڵ نییە، ژنانی زۆرتریش هەن کە رەنگە ئێستاکە ناویان لەبەر دەستدا نەبێ، بەڵام خەبات و قارەمانییەکانیان بوەتە هۆی ئەوەی زۆرێک لە ژنان پەیڕەوی ئەوان بکەن و بازنەی بەرخۆدان فراوانتر بکەن. هەموومان لەگەڵ سیاسەتەکانی دوژمنکاری ژنان، بەتایبەتی لەسێدارەدان، بەردباران، شەرەف شوشتنەوە و زانکۆیی... زۆر دڵنیاین کە دەوڵەت تەنیا بە مەبەستی جێگیرکردنی هەژموونی خۆی بەکاری دەهێنێ. دەبینین کە لە هیچ بوارێکدا نەک تەنیا جێگەیکی بۆ ژنان نەهێشتوەتەوە، بەڵکو بە ئەنجامدانی هەر جۆرە تاوانێک لە دژی ژنان، دەیەوێ کە ئامادەیی ژنان، رۆڵ و کاریگەرییەکانیان لە کۆمەڵگادا بسڕێتەوە.
ئەم سیاسەتە پێش شۆرشی 57 (79) بە شێوەیەک و دوای ئەویش بە چەندین شێوازی جۆراوجۆر بە کردەکی کراوە. بەتایبەت لەگەڵ دەسەڵات گرتنەدەستی کۆماری ئیسلامی، زۆرێک لە ژنان لە بەندیخانەکان رووبەڕووی دەستدرێژی و هەڕەشەی پاسدارپاسدارانی ئیمام خومەینی بوونەتەوە، دواتر لەسێدارە دراون. دەوڵەتی ئێرانئێران هیچ کات بەرگەی بەرخۆدانی ژنان و خەباتی ژنانی نەگرتوە کە بۆ گەیشتن بە ئازادی ئەنجامی دەدەن و هاوکات لەگەڵ بەرزبوونەوەی ئاستی خەباتی ژنان، بە شێوەی جۆراوجۆر هەوڵیانداوە فکری ئازادیخوازانەی ژنان و کۆمەڵگە لەناو ببەن. ئەمرۆکە لە ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستان ئەم سیاسەتانە لە دژی ژنان زێدەتر بووە، بە درێژایی 35 ساڵ حکومەتی کۆماری ئیسلامی و گۆرانی دەوڵەتەکان، نەک تەنیا بارودۆخی ژنان بەرەو باشی نەچوو، بەڵکو بە پێچەوانەوە زۆر خراپتر بوو و گەیشتە ئاستێکی مەترسیدار. بەڵام ئارمانجمان لە خستنەڕووی ناوەکانی سەرەوە، بە مەبەستی ناسینی زیاتری تێکۆشانی و خۆڕاگری ژنان بوو. خەباتەکانیان نیشانەی ئەوەیە کە تەنانەت ئەگەر سەرکوتکردنەکانەی دەوڵەت بگاتە بەرزترین ئاستی خۆیشی، ژنان هیچ کات ملکەچ نابن و رێگایان بۆ خەباتی ژنان لە هەموو بوارە جۆراوجۆرەکاندا خۆش کردوە. هەروەک لە دەیەی 1360 (1981)، ژنان بۆ گەیشتن بە ئارمانجەکانیان خەباتیان کرد، ئەمرۆکەش لە ئاستێکی بەرزدا بەردەوامە. نمونەی زۆری وەکوو زیلان پەپوولە، کە ترسێکی مەزنی خستە دڵی دوژمنەوە، بە شێوەیەک کە دەوڵەت دوای بریندار کردنیشی بە شێوەیەکی دڕندانە ئەشکەنجەیان دا. نمونەیەکی دیکەی کە بتوانرێ باسی بکرێ، مەعسومەی رەشی، بە نازناوی زیلان سەردەشت، کە تا دوایین هەناسەی خۆی خەباتی کرد و لەنێوان هێزەکانی بەسیج و پاسدار بۆمبەکەی بەخۆیدا تەقاندەوە و ئێستاکەش بوەتە نمونەیەک بۆ سەرجەم ژنان. هەروەها نمونەی زۆر لە ژنانی سیاسی لە زیندانەکانی ئێران بەرخۆدان دەکەن. یەکێک لەو نمونە هەرە دیارانەش، زەینەب جەلالیانە. ژنان ئەمڕۆکە لەگەڵ هەموو ئەو گوشار و کوشتارە هەمەلایەنانە سەریان شۆڕ نەکردوە وقۆناغ بە قۆناغ خەباتەکانیان فراوانتر کردوە ونەیانهێشتوە لاواز ببێت. لە کۆتایید دەتوانرێ بگوترێ، بە لەبەرچاوگرتنی ئەوانەی سەرەوە ئەوەی دەبێتە ئەرک لەسەر ژنانی ئەمڕۆ، پەرەپێدانی خەباتی ژنانە بە بەرزکردنەوەی ئاستی هۆشیاری و رێکخستنی خۆیان.[1]

🗄 سەرچاوەکان
[1]📡 ماڵپەڕ | 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی کژار

⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏷️ پۆل:✌️ شەهیدان
🏳️ زمانی بابەت:🏳️ کوردیی ناوەڕاست
👫 جۆری کەس😞 گوللەبارانکراو
⚤ رەگەزی کەس👩 خانمان
🌐 زمان - شێوەزار🏳️ کرمانجیی ناوەڕاست
🏙 شار و شارۆچکەکان⚪ سەقز
👥 نەتەوە☀️ کورد
🗺 وڵات - هەرێم➡️ رۆژهەڵاتی کوردستان

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
©️ خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
✨ کوالیتیی بابەت: 99% ✔️
99%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
99%
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Jun 17 2010 11:37AM تۆمارکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Aug 23 2017 10:04PM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
⚠️ ئەم بابەتە بەپێی 📏 ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
👁 ئەم بابەتە 7,129 جار بینراوە

📚 فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن 💾📖🕒📅 👫 ناوی تۆمارکار
📷 فایلی وێنە 1.0.113 KB Jun 17 2010 11:37AMهاوڕێ باخەوان
✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
⠪ بەشکردن
Facebook
Twitter
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
👍
⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ

شەهلا کەعبی

📚 فایلی پەیوەندیدار: 1
📂[ زۆرتر...]
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 4
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
1.👁️22-12-1982
🏰 شوێنەکان
1.👁️قشڵاق
2.👁️مەریوان
👫 کەسایەتییەکان
1.👁️زەینەب جەلالیان
📂[ زۆرتر...]

Kurdipedia.org (2008 - 2020) version: 12.04
| 📩 contact@kurdipedia.org | ✔️CSS3 | ✔️HTML5
| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0,219 چرکە!
☎ +9647701579153 +9647503268282
| ☎ +31654710293 +31619975574