پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی موشیر دیوان،
28-03-2024
سارا سەردار
پارت و ڕێکخراوەکان
کارۆ
28-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
28-03-2024
سارا سەردار
ژیاننامە
هیدایەت عەبدوڵڵا حەیران
28-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
ژیاننامە
بەرزان بەلەسۆیی
28-03-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
شارستانیی کۆلاپس، ژیان و خۆشەویستی لە سەردەمی سەرمایەدارییدا
27-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
وێنە و پێناس
تیپی وەرزشی گوندی کارێز لە کفری ساڵی 1993
27-03-2024
زریان عەلی
پەرتووکخانە
بە ئەوینت ڕابردووم بسڕەوە
27-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
وێنە و پێناس
ئەسحابەسپی-سلێمانی ساڵی 1968
27-03-2024
زریان عەلی
وێنە و پێناس
گەڕەکی عەقاری سلێمانی ساڵی 1960
27-03-2024
زریان عەلی
ئامار
بابەت 514,877
وێنە 104,261
پەرتووک PDF 18,882
فایلی پەیوەندیدار 94,722
ڤیدیۆ 1,232
شەهیدان
موسا عەنتەر
ژیاننامە
کەرەمێ سەیاد
ژیاننامە
سمکۆ عەزیز
شەهیدان
ژینا ئەمینی
وێنە و پێناس
جگەرخوێنی شاعیر لەناو خۆپیش...
شەهلا کەعبی
هاوکارانی کوردیپێدیا، لە هەموو بەشەکانی کوردستانەوە، زانیارییە گرنگەکان بۆ هاوزمانانیان ئەرشیڤدەکەن.
پۆل: شەهیدان | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

شەهلا کەعبی

شەهلا کەعبی
شەهلا کەعبی و نەسرین (فریشتە)کەعبی
دوو خوشکی کورد و خەڵکی #سەقز# بوون کە پەرستار بوو، بە تۆمەتی (بەشداریکردن لە پێکدادانەکان) و (هاوکاری لەگەڵ هێرشبەرەکان) و (تیمارکردنی دوژمنانی شۆڕش لە نەخۆشخانەی سەقز) بە فەرمانی سادق خەلخاڵی لەسێدارە دران. شەهلا لە کاتی لەسێدارەدان تەمەنی 34 ساڵ و نەسرین 27 ساڵ تەمەنی بوو. فەرمانی لەسێدارە دانی خوشکانی کەعبی لەگەڵ کۆمەڵە کەسێکی دیکە لە ڕۆژی 5-6-1359 (#28-08-1980#) بە شەو لە سەربازگەی #سنە# دەرچوو، هیچ دادگەیەک بەڕێوەنەچوو هیچ بەرگرییەکیش نەکرا. لە بەرەبەیان و لە کاتژمێر 4:30 خولەکی بەرەبەیان، فەرمانی لەسێدارەدان لە هەمان سەربازگە جێبەجێ کرا.
2. شەهێن بەوەفا
نیشتەجێی شاری سنە بوو، لە کاتی شەری قارەمانییەتی 24 ڕۆژەی خەڵکی سنە لە دژی جاشەکانی #کۆماری ئیسلامی# بەڕێوەبەری تاقە نەخۆشخانەکەی شار بوو کە شەو و ڕۆژ بەبێ وەستان لە پێشوازیی بریندارەکانی شەڕ دابوو.
3. مەعسومە سەرهەنگی، 16 ساڵان، خەڵکی #مەهاباد# بو، لە ساڵی 1982 لە بەندیخانەی #ورمێ# گوللەباران کرا.
4. نەسرین پاک نیان، 22 ساڵان، خەڵکی مهاباد، لە ساڵی 1982 لە بەندیخانەی ورمێ گوللەباران کرا.
5. سەفیە محەمەدی، 22 ساڵان، خەڵکی مهاباد، لە ساڵی 1361(1982)لە زیندانی ورمێ گوللەباران کرا.
6. مریەم فاروقی، 22 ساڵان، خەڵکی مهاباد، لە ساڵی1361(1982)لە زیندانی ورمێ گوللەباران کرا.
7. نەرمین کەریمی، 22 ساڵان، خەڵکی مهاباد، لە ساڵی 1362 (1982)لە زیندانی ورمێ گوللەباران کرا.
8. شەهربانو مودەریسی، خەلکی سنە، خوێندکاری پزیشکیی زانکۆی #تەورێز#، لە تەورێز لەسێدارە درا.
9. فەریبا فەرشچی، خەڵکی سنە، لەدایکبووی 1341 (1962) لە 1-10-1361 (22-12-1982) دەستگیر کراو، لە ڕۆژی 13-11-1363 (1-2-1985) لە زیندانی ئەوین لەسێدارە درا.
10. ماریا تەرەقی، لە سنە لەدایک بووە لە 1963، لە زیندانی ئەوین لە 13-11-1363 (1-2-1985) لەسێدارە دراوە.
11. فەزیلەت دارایی 18 ساڵان.
12. وەحیدە وەحیدی، 16 ساڵان.
13. ئامینە خاتەمی، خەڵکی ناوچەی (هەوشار) لە سالی 1980 لە شارۆکەی سەقز گوللەباران کرا.
14. کوردانە ئیبراهیمی، 26 ساڵان، لە ساڵی 1981 لە سەربازگەی شارۆچکەی سەقز گوللەباران کرا.
15. شیرین ئیبراهیمی، 21 ساڵان، لە ساڵی 1981 لە سەربازگەی شارۆچکەی سەقز گوللەباران کرا.
16. شوعلە محەمەدزادە، هەژدە ساڵان، لە سەربازگەی شارۆچکەی سەقز گوللەباران کرا، لە لەعنەتاوای قروە بەخاک سپێردرا.
17. کچانی حاجی فەیزی خەڵکی سەقز، دوو کەس.
18. مەهین عەبدوڵڵازادە، 18 ساڵان.
19. فاتیمە جەمشیدی.
20. فاتیمە محەمەدی 22 ساڵان.
21. شوعلە ئیبراهیمی، 17 ساڵان.
22. سەعدیە کەریمان.
23. لەتیفە عەباسی 18 ساڵان.
24. فریشتە فایقی، 28 ساڵان.
25. شیرین عەلەمهولی لە 13-3-1360 (2-6-1981) لە گوندی دیم قشلاقی دەوروبەری #ماکۆ# لەدایک ببوو، دوای دەسبەسەر کردنی لە ساڵی 2008 بە تۆمەتی هەبوونی پەیوەندی لەگەڵ #پژاک# دادگایی کرا و فەرمانی لەسێدارەدانی بۆ دەرچوو و لە ڕۆژی 19-2-1389 (9-5-2010) بەبێ ئاگاداری بنەماڵە و پارێزەرەکانی لە زیندانی ئەوین لەسێدارە درا، ئەو لەو ڕۆژەدا لە زیندانی ئەوین، لەگەڵ عەلی حەیدەریان، فەرهاد وەکیلی، فەرزاد کەمانگەر و مەهدی ئیسلامیان لەسێدارە درا.
ناوی ژنانی لەسێدارەدراو لە دەیەی 1360 (1981) بەندیخانەکانی #کرماشان# و #ئیلام#
سونقور کولیایی:
مەعسومە ئەمینی، هاجەر ناموەر.
کرماشان:
ئەعزەمولسادات نەسەبی، فەریدە گەوهەرنیا، مەعسومە ئەمینی، فەرانەک تاوسی، سوهەیلا ڕەحیمی، نەیرە غولامی، پوران نەسیری، میترا ڕەحیمی، سەدیقە #سلێمانی# ئازەر، میترا جەلالی، پەروین ئەمیری.
ئیلام:
مەرزیە ڕەحمەتی، فەرەح ئیسلامی، جەسومە حەیدەریزادە، نەسرین ڕەجەبی، حەکیمە ڕیزوەند.
بەشی دووەم (رووداوە کارەساتئامێزەکان)
ئاگرکەوتنەوە لە خوێندنگای کچانەی گوندی شیناوەی خانێ
(لە دەوروبەری #پیرانشار#-خانێ) یەکێکە لەو زنجیرە ئاگرکەوتنەوانەی کە بەهۆی کەموکڕی پێداویستییە گەرمکەرەوەکان لە خوێندنگاکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە ڕۆژی چوارشەممەی 15-10-1391 (4-1-2013) ڕوویدا، لەم ڕووداوەدا 29 کچە خوێندنکار سووتان کە دوواناین بەهۆی سەختی سووتاوییەکەیان گیانیان سپارد، هەروەها پەنجەکانی سێ کچە خوێندکار بەهۆی سەختی سووتانەکەیان و قەبوڵ نەکردنی لێنانەوە بڕانەوە، بەهانەوە نەچوونیان یەکێک بووە لەو هۆکارانەی کە پێویستە بخرێتە بەر باس و لێکۆڵینەوە.
2. مردنی فەریناز خەسرەوانی
ئەو تاوانەی کە لە هوتێلی (تارا)ی مهاباد ڕوویدا لە ڕۆژی 13-2-1394 (03-05-2015)، بووە هۆی گیان لەدەست دانی کچێکی تەمەن 28 ساڵانی مهابادی بەناوی فەریناز خەسرەوانی، فەریناز لەبەرانبەر هێرشی کارمەندێکی حکومەتەکەی کۆماری ئیسلامی کە دەیەویست دەستدرێژی بکاتە سەر، بۆ بەرگریکردن لەخۆی، لە پەنجەرەی نهۆمی چوارەمی هوتێلەکە خۆی فڕیدا، و گیانی سپارد. زۆرێک لە هێزە دەوڵەتییەکان تەنانەت دوای مەرگی فەرینازیش، دەیانەویست پرسەکە بکەنە شتێکی کەسیی خۆی.
3. کوشتنی شەیدا حاتەمی
شەیدا حاتەمی، خوێندکاری 25 ساڵانی قۆناغی ماستەر لە بەشی زەوی ناسی (توربە)ی زانکۆی ورمێ، یەکێک بوو لەو کچە کوردانە کە بوە قوربانی سیاسەتە پیاوسالارییەکان، تەرمی شەیدا شوێنەواری ئەشکەنجەدان و خنکاندنی پێوەدیار بوو، دۆزرایەوە.ئەمە بەو واتایەیە کە شەیدا هاتەمی خۆی نەکوشتوە، بەڵکوو کوژراوە.
4. مەهناز قەندکالو
کچێکی کورد بەناوی(مەهناز قەندکالو) کچی محەمەد، خەڵکی گوندی (میلان)ی سەربە شارۆچکەی (ماکۆ) کە خوێندکاری دوا قۆناغی بەشی دەروونناسی زانکۆی سەلماس بوو، لەلایەن کەسانی نەناسراوەوە ڕفێندرا و دوای دەستدرێژی سێکسی و دزینی نزیکە 20 ملیۆن تومان (600 دۆلار)خشڵ و زێر، کوشتیان.
5. سەحەر چویینی
سەحەر چویینی، کچە #مەریوان#ییەکی خوێندکار لە زانکۆی هەمەدان لە ژوورەکەی خۆیدا لە بەشی ناوخۆیی زانکۆ کوژرا، زانیارییە سەرەتاییەکان باسی لێدانی کوشندە دەکەن لە سەری، دواتر گوترا کە خۆی هەڵواسیوە، خەڵکی مەریوان و هاوزانکۆییەکانیشی بە چاوی گومانەوە سەیری ئەو پرسە دەکەن. بنەماڵەی کۆست کەوتووی سەحەر، سوپاسی خەڵکی مەریوان بە گشتی و ئەنجومەنە مەدەنییەکانیان بە تایبەتی کرد لە دەربڕینی هاوسۆزی و هاوڕێی کردنییان لەو دڵدانەوەی بنەماڵەکەیان لەو کۆستە گەورەیە، هەربۆیە ڕایاشیانگەیاند کە گیان لە دەستدانی سەحەر بەهۆی خۆکوژییەوە نەبوەوە و کوژراوە.
بەشی سێیەم
بەردبارانکردنی ژنان (رەجم)
خشتەی حوکمە دەرچووەکانی بەردبارانکردنی ژنان لە لایەن کۆماری ئیسلامی (کۆتای ساڵی 1359 تاوەکو کۆتایی 1378) واتە لە (سەرەتای 1981 تاکو سەرەتای 2000).
1. ڕۆژی 31 جولای 1989، ڕۆژنامەی کەیهان ڕاپۆرتێکی بڵاو کردەوە کە 6 ژن بە بەرچاوی خەڵکەوە لە کرماشان بەردباران کراون.
2. (سەریمە عەبادی، 30 ساڵان، دایکی دوو منداڵ) و (بوعەلی جانفشانی، 32 ساڵان، باوکی منداڵێک) پێشتر لەلایەن دادگای گشتی شاری ورمێ بە تۆمەتی (زینای موحسەنە) بە بەرادباران کردن مەحکوم کرابوون ئەم حوکمە لە ڕۆژی چوارشەممەی 16-10-1388(6-1-2010) لە دادگای تێهەڵچوونەوەی پارێزگای ورمێ پشتڕاست کراوەتەوە و ئێستاکە ئەو دوو تاوانبارە لە زیندانی ورمێ بەند کراون.
هەروەک لە سەرەوە ئاماژەمان کرد، بێگومان ناوی ئەو ژنانەی کە لە سەرەوەدا هاتووە، کامڵ نییە، ژنانی زۆرتریش هەن کە ڕەنگە ئێستاکە ناویان لەبەر دەستدا نەبێ، بەڵام خەبات و قارەمانییەکانیان بوەتە هۆی ئەوەی زۆرێک لە ژنان پەیڕەوی ئەوان بکەن و بازنەی بەرخۆدان فراوانتر بکەن. هەموومان لەگەڵ سیاسەتەکانی دوژمنکاری ژنان، بەتایبەتی لەسێدارەدان، بەردباران، شەرەف شوشتنەوە و زانکۆیی... زۆر دڵنیاین کە دەوڵەت تەنیا بە مەبەستی جێگیرکردنی هەژموونی خۆی بەکاری دەهێنێ. دەبینین کە لە هیچ بوارێکدا نەک تەنیا جێگەیکی بۆ ژنان نەهێشتوەتەوە، بەڵکو بە ئەنجامدانی هەر جۆرە تاوانێک لە دژی ژنان، دەیەوێ کە ئامادەیی ژنان، ڕۆڵ و کاریگەرییەکانیان لە کۆمەڵگادا بسڕێتەوە.
ئەم سیاسەتە پێش شۆرشی 57 (79) بە شێوەیەک و دوای ئەویش بە چەندین شێوازی جۆراوجۆر بە کردەکی کراوە. بەتایبەت لەگەڵ دەسەڵات گرتنەدەستی کۆماری ئیسلامی، زۆرێک لە ژنان لە بەندیخانەکان ڕووبەڕووی دەستدرێژی و هەڕەشەی #پاسدار#انی ئیمام خومەینی بوونەتەوە، دواتر لەسێدارە دراون. دەوڵەتی #ئێران# هیچ کات بەرگەی بەرخۆدانی ژنان و خەباتی ژنانی نەگرتوە کە بۆ گەیشتن بە ئازادی ئەنجامی دەدەن و هاوکات لەگەڵ بەرزبوونەوەی ئاستی خەباتی ژنان، بە شێوەی جۆراوجۆر هەوڵیانداوە فکری ئازادیخوازانەی ژنان و کۆمەڵگە لەناو ببەن. ئەمرۆکە لە ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستان ئەم سیاسەتانە لە دژی ژنان زێدەتر بووە، بە درێژایی 35 ساڵ حکومەتی کۆماری ئیسلامی و گۆرانی دەوڵەتەکان، نەک تەنیا بارودۆخی ژنان بەرەو باشی نەچوو، بەڵکو بە پێچەوانەوە زۆر خراپتر بوو و گەیشتە ئاستێکی مەترسیدار. بەڵام ئارمانجمان لە خستنەڕووی ناوەکانی سەرەوە، بە مەبەستی ناسینی زیاتری تێکۆشانی و خۆڕاگری ژنان بوو. خەباتەکانیان نیشانەی ئەوەیە کە تەنانەت ئەگەر سەرکوتکردنەکانەی دەوڵەت بگاتە بەرزترین ئاستی خۆیشی، ژنان هیچ کات ملکەچ نابن و ڕێگایان بۆ خەباتی ژنان لە هەموو بوارە جۆراوجۆرەکاندا خۆش کردوە. هەروەک لە دەیەی 1360 (1981)، ژنان بۆ گەیشتن بە ئارمانجەکانیان خەباتیان کرد، ئەمرۆکەش لە ئاستێکی بەرزدا بەردەوامە. نمونەی زۆری وەکوو زیلان پەپوولە، کە ترسێکی مەزنی خستە دڵی دوژمنەوە، بە شێوەیەک کە دەوڵەت دوای بریندار کردنیشی بە شێوەیەکی دڕندانە ئەشکەنجەیان دا. نمونەیەکی دیکەی کە بتوانرێ باسی بکرێ، مەعسومەی ڕەشی، بە نازناوی زیلان #سەردەشت#، کە تا دوایین هەناسەی خۆی خەباتی کرد و لەنێوان هێزەکانی بەسیج و پاسدار بۆمبەکەی بەخۆیدا تەقاندەوە و ئێستاکەش بوەتە نمونەیەک بۆ سەرجەم ژنان. هەروەها نمونەی زۆر لە ژنانی سیاسی لە زیندانەکانی ئێران بەرخۆدان دەکەن. یەکێک لەو نمونە هەرە دیارانەش، زەینەب جەلالیانە. ژنان ئەمڕۆکە لەگەڵ هەموو ئەو گوشار و کوشتارە هەمەلایەنانە سەریان شۆڕ نەکردوە وقۆناغ بە قۆناغ خەباتەکانیان فراوانتر کردوە ونەیانهێشتوە لاواز ببێت. لە کۆتایید دەتوانرێ بگوترێ، بە لەبەرچاوگرتنی ئەوانەی سەرەوە ئەوەی دەبێتە ئەرک لەسەر ژنانی ئەمڕۆ، پەرەپێدانی خەباتی ژنانە بە بەرزکردنەوەی ئاستی هۆشیاری و ڕێکخستنی خۆیان.[1]
ئەم بابەتە 10,676 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 4
ژیاننامە
شوێنەکان
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
نەتەوە: کورد
وڵات - هەرێم (لەدایکبوون): ڕۆژهەڵاتی کوردستان
ڕەگەزی کەس: مێ
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 90%
90%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 17-06-2010 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( ڕۆژ هەژار )ەوە لە: 28-06-2022 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 10,676 جار بینراوە
فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن ناوی تۆمارکار
فایلی وێنە 1.0.113 KB 17-06-2010 هاوڕێ باخەوانهـ.ب.
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
19-03-2024
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
ژیاننامە
کەمال محەمەد ڕەمزی
ژیاننامە
ژیان عەلادین
پەرتووکخانە
بە ئەوینت ڕابردووم بسڕەوە
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
27-01-2024
پەرتووکخانە
شارستانیی کۆلاپس، ژیان و خۆ...
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
29-01-2024
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
بە تیشکی ئیشقت ئەدرەوشێمەوە
پەرتووکخانە
فلاشباک؛ لە دەفتەری بیرەوەر...
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێ...
ژیاننامە
سەید ئەحمەد حەسەنی فەرد
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
ژیاننامە
مژدە جەمال کەمالەدین
پەرتووکخانە
دووبارە پێناسەکردنەوەی کورد...
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
14-03-2024
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
ژیاننامە
درەخشان فەرەج سەعدون
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
بەرزان بەلەسۆیی
ژیاننامە
مەلا عەبدوڵڵای وەڕازی
ژیاننامە
هیدایەت عەبدوڵڵا حەیران
ژیاننامە
مەیان خاتوون
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
04-03-2024

ڕۆژەڤ
شەهیدان
موسا عەنتەر
10-11-2008
هاوڕێ باخەوان
موسا عەنتەر
ژیاننامە
کەرەمێ سەیاد
08-03-2015
هاوڕێ باخەوان
کەرەمێ سەیاد
ژیاننامە
سمکۆ عەزیز
17-11-2012
هاوڕێ باخەوان
سمکۆ عەزیز
شەهیدان
ژینا ئەمینی
17-09-2022
شەنە ئەحمەد
ژینا ئەمینی
وێنە و پێناس
جگەرخوێنی شاعیر لەناو خۆپیشاندەران
26-03-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
جگەرخوێنی شاعیر لەناو خۆپیشاندەران
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی موشیر دیوان،
28-03-2024
سارا سەردار
پارت و ڕێکخراوەکان
کارۆ
28-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
28-03-2024
سارا سەردار
ژیاننامە
هیدایەت عەبدوڵڵا حەیران
28-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
ژیاننامە
بەرزان بەلەسۆیی
28-03-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
شارستانیی کۆلاپس، ژیان و خۆشەویستی لە سەردەمی سەرمایەدارییدا
27-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
وێنە و پێناس
تیپی وەرزشی گوندی کارێز لە کفری ساڵی 1993
27-03-2024
زریان عەلی
پەرتووکخانە
بە ئەوینت ڕابردووم بسڕەوە
27-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
وێنە و پێناس
ئەسحابەسپی-سلێمانی ساڵی 1968
27-03-2024
زریان عەلی
وێنە و پێناس
گەڕەکی عەقاری سلێمانی ساڵی 1960
27-03-2024
زریان عەلی
ئامار
بابەت 514,877
وێنە 104,261
پەرتووک PDF 18,882
فایلی پەیوەندیدار 94,722
ڤیدیۆ 1,232

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.33
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.328 چرکە!