بەڕێوەبەری گشتی پەیوەندییە جەماوەرییەکان لە کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان. ئەندامی #کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان# کەنەکە. ڕۆژی #05-12-2018# کۆچی دوایی کرد.
خەلیفە بەهۆی جەڵتەوە کۆچی دوایی کردووە و ساڵی 1954 لە شاری #کەرکووک# لە دایک بووە، کۆلێژی یاسای تەواوکردووە، چەند پۆستێکی حکوومی وەرگرتووە وەک بەڕێوەبەری گشتی پێشوو لە کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی ئێراق، ڕاوێژکاری یاسایی مادەی 140 لە کەرکووک و بەڕێوەبەر لە وەزارەتی نیشتەجێبوون لە کەرکووک بووە.
وەک ئەندامی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان کەنەکە، دامەزرێنەر و ئەندامی بۆردی ئەکادیمیای سیاسەت و هزری دیموکراتی، سەرۆکی پێشووی لیژنەی وشیاری هەڵبژاردن لە ئێراق و ئەندامی پێشووی دەستەی باڵای مافپەروەرانی کوردستان بووە، یەکێکیش بووە لە دامەزرێنەرانی بۆردی (عین) بۆ چاودێری هەڵبژاردنەکانی ئێراق کاندیدی ژمارە دووی هاوپەیمانی بوو لە شاری کەرکووک بۆ ئەنجوومەنی نوێنەران. [1]
Ev babet bi zimana (کوردیی ناوەڕاست) hatiye nvîsandin, klîk li aykona
bike ji bu vekirina vî babetî bi vî zimana ku pî hatiye nvîsandin!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Ev babet 8,696 car hatiye dîtin
Raya xwe li ser vî babetî binivîsin!