🏠 Destpêk
Virrêkirin
کوردیی ناوەڕاست
Kurmancî - Kurdîy Bakûr
English
کرمانجی - کوردیی باکوور
هەورامی
لەکی
Kurdîy Nawerast - Latînî
عربي
فارسی
Türkçe
עברית
Ελληνική
Française
Deutsch
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
Pусский
Fins
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Peywendî
Em kîne
FacebookKurdipedia on Facebook
TwitterKurdipedia on Twitter
Dark modeDark Mode
Zêde
Kurdipedia
🔎 کوردیی ناوەڕاست Menu
🏠|📧|Em kîne|Pirtûkxane|📅
🔀 Babet bi helkeftê
❓ Harîkarî
📏 Rêsayên bikar înanê
🔎 Lêgerîna pêşketî
➕ Virrêkirin
🔧 Amraz
🏁 Ziman
🔑 Hijmara min
✚ Babetê nwî
📕 DÎROKA TENDURUSTÊ 01
DÎROKA TENDURUSTÊ 01
Abdusamet Yîgît[1]
📕 DÎROKA TENDURUSTÊ 01
📕 Hîkaeted Kurmancî
Hîkaeted Kurmancî
amadekar: Hêriş Kemal Rêkanî
📕 Hîkaeted Kurmancî
📕 Dîroka hizra kurd 07
Dîroka hizra kurd 07
Abdusamet Yîgît[1]
📕 Dîroka hizra kurd 07
📕 Dîroka hizra kurd 06
Dîroka hizra kurd 06
Abdusamet Yîgît[1]
📕 Dîroka hizra kurd 06
📕 Dîroka hizra kurd 05
Dîroka hizra kurd
Abdusamet Yîgît[1]
📕 Dîroka hizra kurd 05
📕 Dîroka Hizra Kurd 04
Dîroka Hizra Kurd
Abdusamet Yîgît[1]
📕 Dîroka Hizra Kurd 04
📕 Dîroka hizra kurd 03
Abdusamet Yîgît
📕 Dîroka hizra kurd 03
📕 Gewherê Gotinan
Ako Mohamed Mirzadayy[1]
Ji Soranîyê:
Kajîn Şewket
📕 Gewherê Gotinan
📕 Dîroka hizra kurd 02
Abdusamet Yîgît
📕 Dîroka hizra kurd 02
📕 Dîroka hizra kurd 01
Abdusamet Yîgît
📕 Dîroka hizra kurd 01
📕 Zembîlfiroş 2
Abdusamet Yîgît
2010-Almanya-Berlin
📕 Zembîlfiroş 2
📷 Mîr Celadet û birayê xwe Dr. Kamîran Bedirxa
Mîr Celadet û birayê xwe Dr. Kamîran Bedirxa in, li Helebê, Hotêla Baron.. Haziriya xwe û beşdariyê di şoreşa Agrî de dikirin..
📷 Mîr Celadet û birayê xwe Dr. Kamîran Bedirxa
📕 Epistemolojiyê
Abdusamet Yîgît[1]
2021
📕 Epistemolojiyê
📕 Emerxanê Şikak; Ji serhildana Simko heta Komara Kurdistanê (1906-1946)
Lêkolîn û berhevkirin:
Mihemedsalih Qadirî
Mijar: Dîroka tevgera rizgarîxwaziya Kurdistanê
Edîtor: Şehab Xalidî
Berg: Şener Ozmen
Dîzayna Navê: Luqman Reşîdî
Çapa Yekem: 2021, Stembol
📕 Emerxanê Şikak; Ji serhildana Simko heta Komara Kurdistanê (1906-1946)
📕 Felsefeya Dahûrè
Abdusamet Yigit
2021
📕 Felsefeya Dahûrè
📕 Felsefeya Mantiqê
Abdusamet Yigit
2021
📕 Felsefeya Mantiqê
📝 Jibo Reya Giştî Li ser çûna dostên gelê Kurd jibo başûrê Kurdistanê
Weke tê zanîn eve nîzingê 50 roja ye ku dewleta Tirk, êrîşê başûrê Kurdistanê dike. Li herêmê gundan vale dike, bax û baxçe jî di navde xwezaya herêmê dişewîtîne û talan dike. Êrîşê penaberên Mexmûrê
📝 Jibo Reya Giştî Li ser çûna dostên gelê Kurd jibo başûrê Kurdistanê
📝 Ji KNKê Banga Hestiyarî û Diyalogê
Serê vê sibehê li başûrê Kurdistanê li devera çiyayê Metîna, bûyerek pir xeter pêkhat û nuçeyên xembar gihîştin me. Di encama vê bûyera xemgîn da grubek pêşmergeyan jiyana xwe ji dest da û grubek jî b
📝 Ji KNKê Banga Hestiyarî û Diyalogê
📕 Mantiqê Formel
Mantiqê Formel
Abdusamet Yîgît
2019-Almanya - Berlin
📕 Mantiqê Formel
📕 Methelokên Hezretê Silêman
Methelokên Hezretê Silêman
Civata Kitêba Miqedes ya Yekbuyî
Bêrut – 1949
📕 Methelokên Hezretê Silêman
📝 JINÊN KURD LI WELAT XWEDÎ DER BI KEVIN!
Li ser bang û vexwendina Komîsyona Jinan a Kongireya Neteweyî ya Kurdistane – KNKê, ji bo xwedîlêderketina berxwedana hêzên parastina gelê Kurdistanê, me civîneke berfireh li ser tora Zoomê pêk anî û
📝 JINÊN KURD LI WELAT XWEDÎ DER BI KEVIN!
📝 Helwesta Neteweyî û Niştimanî li Hember Êrîş û Dagirkerîya Dewleta Tirkiyê
Li ser bang û vexwendina Kongreya Neteweyî ya Kurdistan – KNKê, em nûnerên dehan partî, rêxistin û sazîyên Kurdistanî, ji hemî pîşeyan (meslekan) sedan kesayetên serbixwe (nivîskar, hunermend, ronakbî
📝 Helwesta Neteweyî û Niştimanî li Hember Êrîş û Dagirkerîya Dewleta Tirkiyê
📕 Mantiqê Matematîkê
Abdusamet Yîgît
Weşanên : 2020-Almanya-Berlin
📕 Mantiqê Matematîkê
📕 Teorîya hijmaran
Teorîya hijmaran
Abdusamet Yîgît
📕 Teorîya hijmaran
📕 Geometrî
Geometrî
Abdusamet yigit
📕 Geometrî
📖 Kurtebas
Di Leyla û Mecnûna Hozanvan...
👫 Kesayetî
Pakîze Refîq Hîlmî
📖 Kurtebas
Damezirênereka Komeleya Pêş...
📖 Kurtebas
Sirgûnekî Peymana Lozanê ji...
👫 Kesayetî
Hêvîn Hiso
🏰 رانیە | Pol: Cih | Zimanê babetî: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
⠪ Share
Facebook
Twitter
Telegram
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
📋 Copy Link to Clipboard
👍
⭐ Helsengandna babetî
2 Deng 5 ⭐
⭐⭐⭐⭐⭐ Nayab
⭐⭐⭐⭐ Gelek başe
⭐⭐⭐ Navincî
⭐⭐ Xirap nîne
⭐ Xirap
☰ Zêde
⭐ Bu nav lîsteya kumkirîya
💬 Raya xu derbareyi vî babeyi binvêse!

✍️ Ghurrinikariyên babetî!
🏷️ Metadata
RSS

📷 Gûgla wêna bu babetê helbijartî!
🔎 Gugl derbareyi babetê helbijartî!
✍️✍️ Vî babetÎ baştir bike
| 👁️‍🗨️ | 👂

رانیە
ناوی رانیە لەسەر ناوی رانیە چەندین بۆچوونی جیاواز هەیە، بەنمونە لە قسەی پێشینانی شارەکەوە دەگێرنەوە کە ناوی رانیە لە (رانک)و چۆخەوە هاتەوە! رانک و چۆخە جل و بەرگێکی رەسەنی کوردیە، گوایە شوانێک لە بەرزایەکی قەندیلقەندیلەوە رانکەکەی لێ بە ئاودا چووە، پاشان لە سەرچاوەی ئاوی(قولە) کە دەکەوێتە ناوەراستی شاری رانیە دۆزراوەتەوە، بەمەش ناوی رانیە لەو رانکەوە هاتبێت. کەسانی تر پێیان وایە لە ناوی پاشایەکی کۆنەوە هاتوە بەناوی (رەهانشا). (مەلا رەئوف سلێمان حەوێزی) پێی وایە ناوی رانیە لە (رۆندیات)ەوە هاتوە. (جەمال بابانجەمال بابان) رای وایە ناوی رانیە لە (راه+نیاه) هاتوە بەواتای رێ نیشاندەر. مامۆستا (شاکر فەتاحشاکر فەتاح) ناوی رانیە بۆ (ران) رانەمەڕ، شوێنێکی لەبار بۆ بەخێوکردنی مەڕوماڵاتەوە دەگێرێتەوە. کەسایەتیەکی وەک (مەحمود قادر فەرەج) پێی وابوو ناوی رانیە لە (ڕەن)ەوە هاتوە، (برایم بەگ) کەسایەتیەکی بەتەمەنی ناو رانیە کە ئێستا کۆچی دوایی کردوە پێی وابوو ناوی رانیە لە (رێ +نیە)ەوە هاتوە، واتە ناوچەی رانیە لە کۆندا بیشەڵان و ناوچەیەکی چڕبووە و رێی کەم بووە، لە رۆژنامەیەکی کوردستانی نوێ ژمارە 2476 بۆچونێک خراوەتە روو کە ناوی رانیە لە ئۆرانیەوە هاتوە کە گوایە لە وشەیەکی یۆنانی لە ئۆرانس یان ئۆرانیەوە هاتوە کە بە واتای ئاسمان دێت، بۆچوونی تر زۆرە لەسەر ناوی رانیە کە رەنگە ساخکردنەوەیان بەدواداچوونی کاتێکی زیاتری بوێت. لایەنی جوگرافی : سنوری رانیە : شاری رانیە دەکەوێتە باکوری رۆژهەڵاتی کوردستانی باشوورو باکوری رۆژئاوای شاری سلێمانیسلێمانی، دەکەوێتە باکوری چیای قەندیل و باشوری شارۆچکەی کۆیەکۆیەو رۆژهەڵاتی شارۆچکەی پشدەر و رۆژئاوای شارۆچکەی شەقلاوەشەقلاوە، مەرکەزی شاری رانیە سەرباری دەشتێکی بەپیت و فراوان بە چیا دەورە دراوە، بەشی باکوری ئەو شارە بە چیای کێوەرەش کە (1200 م لە ئاست رووی دەریاوە بەرزە) دەورە دراوە، بەشی باشوری رۆژئاوای چیاکانی حاجیلەو ماکۆماکۆکە، لەنێوان رانیەو چوارقورنە، چیایەکی بچوک هەیە کە جادەی پێدا دەروا بەناوی کلکەی کۆڵین، بەهەمان شێوە لە نێوان رانیەو قەڵادزێقەڵادزێ کلکە چیایەک هەیە بەناوی دەربەند، ئەمە جگە لە زێی دەربەند کە لایەکی رانیەی گرتوە. شارۆچکەی رانیەش لە باشورەوە بە چیای کۆسرەت و زێی بچوک و لە خۆرهەڵاتیش بە چیای ئاسۆس وکۆلارە و لە خۆرئاوای چیای حەریرە. روبەری مەرکەزی شارۆچکەی رانیە 8کم2 = 3200 دۆنم، پانتایی شارۆچکەی رانیە 884کم2 یە، دەشتی بیتوێنی رانیە کە یەکێکە لە دەشتە بەناوبانگەکانی کوردستان، بە دەشتێکی پان و بەرین دادەنرێت، درێژیەکەی 30کم و لە رۆژهەڵاتەوە بۆ رۆژئاواو پانیشی (20-30)کم دایە، رووبەرەکەی 800کم2 و بەرزیشی لە نێوان 500-600کم دایە. رانیە 146 کم لەو شاری سلێمانیەوە دوورە. بواری مێژوویی: لە ناوەراستی سەدەی حەڤدە رانیە سەر بە ئەمارەتی بابان بووە، دواتر کەوتۆتە ژێر دەسەڵاتی میر محمدی رواندزرواندز، دواتر کەوتۆتە ژێر دەسەڵاتی عوسمانیەکان. رانیە لە ساڵی 1897وە سنجاقێکی سلێمانی سەر بە ولایەتی شارەزوو بووە کە ناوەندەکەی کەرکوککەرکوک بووە، لەگەڵ دامەزراندنی دەوڵەتی عیراق رانیە قەزایەکی سەر پارێزگای هەولێرهەولێر بووە، لە ساڵی 1957 خراوەتە سەر پارێزگای سلێمانی و لە ناوەراستی شاری رانیە گەرەکێک هەیە بە بەری رۆژهەڵاتدا بەناوی گەرەکی قەڵات، ئەو گەرەکە بە کۆنترین گەرەکی ناو شاری رانیە دادەنرێت کە بناغەی شوێنی نیشتەجێ بوونی خەڵکی بووە لەو شارەدا، مێژووی ژیان لەو قەڵاتەدا بۆ هەزاران ساڵ پێش ئێستا دەگەرێتەوە، مامۆستا عەبدول رەقیب یوسف لە چاوپێکەوتنێکی گۆڤاری رانیەدا دەڵێت: مێژووی ژیان لەو قەڵاتەدا بۆ 9000 ساڵ پێَش ئێستا دەگەرێتەوە، نوسەرو مێژوونوس (عەلی سەید گەورانی) ساڵی 1930 لە کتێبی (لە عەمانەوە بۆ ئامیدی) لە بارەی قەڵاتی رانیەوە دەڵێت: (رانیە گردێکی کۆنی تێدایە، گوایە لەشکری ئێرانی لە کاتی خۆی هەڵیان بەستوە، ئێستا خانووە چین بە چینی بەسەریەوە دروستکراوە بە چەشنی قەلای هەولێر)، لە تەنیشت گەرەکی قەڵات گردێکی تر هەیە بە ناوی گردە دێمە کە رۆژگارێگ خاوەنی مێژووی خۆی بووە، هەروەها چەندین شوێنەرای تری مێژووی لەو دەڤەرەدا هەیە بەتایبەت گردی شمشارە کە لە سالی 1957 بۆ 1959 لە لایەن تیمێکی دانیمارێکی و عێراقیەوە پشکینیی بۆ کراوە، بە یەکێک لە کۆنترین گردەکانی مرۆڤایەتی دادەنرێت کە زیاتر لە 247 نامەی بزماری و میخی و پەرستگایەکی سەردەمی ئاشوریەکان و 7 چینی مێژووی تێدا دۆزراوەتەوە، هەر سەردەمی پێش فەخفوری و (حسونە، ورکا، ئاشوری) و هتد، بۆ دوای هاتنی ئیسلام. ئەمە جگە لە چەندان گردی مێژووی تر کە هەر لەو ناوچەیەدان وەک گردی (بازموسیان و بوسکێن، دوگرادان، کامەریان و قورەشینە و دێمە) و چەندان پاشماوەی مێژوویی تر، لەوانە تابلۆ هەلکۆردراوەکەی لای دەستە راستی دەربەند لە خۆرهەڵاتی شاری رانیە کە هەلکۆردراوێکی مێژووی هەیە کە وێنەی مرۆڤێکە، بەرای هەندێک لە شوێنەوارناسان پاشایەکی گۆتی یان لۆلۆییە لە دەوڵەتە کۆنەکانی کوردستان، ئەم تابلۆ مێژووییە پانی مەترێک و بەرزی 60 سم و نزیکەی 20 م لە زەویەوە بەرزە. شاری رانیە لە سەردەمی نوێشدا خاوەنی مێژوویەکی تایبەت بە خۆیەتی بەتایبەتیش لە سەردەمی شیخ مەمودی نەمر، کە بارەگای جێگری حاکمی سیاسی سلێمانی ئینگلیز لە دەربەندی رانیە بووە، شەری بەناوبانگی دەربەندی رانیە لە 2 03-08-1922 بە یەکێک لە دیارترین روداوەکانی ئەو سەردەمە دادەنرێت کە خێڵە کوردە نیشتەجێبوەکانی ئەو ناوچەیە رۆلێکی گەورەیان تێدا گێراوە. رانیە خاوەنی چەندین دەستکەوت و سەروەری گەورەی نەتەوەییە لەوانە راپەرینی ساڵی 1982 و راپەرینی 05-03-1991 کە بۆ یەکەم جارو لە شاری رانیە جەماوەری خەڵکی کوردستان بەگژ دەسەڵاتە خوێنرێژەکەی بەعسدا هاتنەوە و لەماوەی چەند کاتژمێرێکدا بە خوێنی 8 شەهید شارەکەیان رزگار کرد، بەمەش دەروازەی راپەرینی سەرتاسەری خەڵکی کوردستان لە رانیە کرایەوەو بەرهەمی پەرلەمان و حکومەتی هەرێمی لێکەوتەوە، هەر بۆ ئەمەش لە لایەن پەرلەمانی کوردستانەوە نازناوی دەروازەی راپەرینی پێدراوە. بواری رۆشنبیری : بواری رۆشنبیریدا لە شاری رانیە بە درێژایی ساڵی هەشتاکانی سەدەی بیست تا پێش راپەرین، تەنها لیژنەیەکی رۆشنبیری هەبوو کە ئەندامەکانی لە پەنجەکانی دەست زیاتر نەبوون، ئەم لیژنەیە لە مەڵبەندی رۆشنبیری رانیە بوو، چالاکیە هونەری و رۆشنبیریەکانی ئەنجام دەدا، دڵسۆزانە کاریان دەکرد و رابەرایەتی بزاوتێکی رۆشنبیریان لەو شارەدا دەکرد، بەڵام لە سەروی ئەوانەوە لیژنەیەکی تری ئەمنی هەبوو، کە سەر بە دامودەزگا ئیستیخباراتیەکانی بەعس و مونەزەمە بوو، ئەم لیژنەیە سانسۆریان دەخستە سەر بەشێکی چالاکیەکان و چاودێری کەسە رۆشنبیریەکانیان دەکرد. لە دوای راپەرین بواری رۆشنبیری لە شاری رانیە گەشەیەکی زۆری بەخۆیەوە بینیوە، ئێستا لە شاری رانیە 3 گۆڤار و 2 رۆژنامەو 5 کەناڵی تەلەفزیۆن و 6 کەناڵی رادیۆو بەرێوبەرایەتیەکی رۆشنبیری و نزیکەی 42 رێکخراوی کۆمەڵگای مەدەنی هەیە کە بەشێکیان تەنها لە بواری رۆشنبیریدا کار دەکەن، ساڵانە فیستیڤاڵی ئەدەبی و هونەری و چەندان پاڵەوانیەتی وەرزشی ئەنجام دەدرێت و لە گەلێک بواریش دەستکەوتی گەورە بەدەست هاتوون. زیاتر لە 50 کەس لە شاری رانیە ئەندامی کارای سەندیکای رۆژنامەنوسانەو 4 تیپی شانۆیی و چەندان گروپی مۆزیک هەیە، 6 کتێبخانەی ئەهلی لە بازاری رانیەدا هەیە، جگە لە بەرێوبەرایەتی کتێبخانەی رانیە. لەتەنها سەنتەرێکی وەک سەنتەری چالاکی گەنجانی رانیە زیاتر لە 187 کۆری رۆشنبیری هەمەجۆر ئەنجام دراوە. هەروەها چەندان رێکخراوی ژنان لە ناوچەکەدا هەیە، کە چالاکی بەرفراوان ئەنجام دەدەن، لەگەڵ بوونی نوێنەرایەتی بیتوێنی لیژنەی ئۆلمپی و یانەی وەرزشی رانیەو 106 تیپی وەرزشی تۆپی پێی لە شاری رانیە (62 پلە تیپی سێ، 20 تیپی پلە دوو، 24 تیپی پلە یەک). لە بواری پەروەردەدا 3 کۆلێژ و 3 پەیمانگاو 2 پیشەیەی و 155 یەکەی خوێندن لەقەزای رانیەدا هەیە. رێژەی دانیشتوانی ناو مەرکەزی رانیە تاکو راپەرین نزیکەی 25000 کەس بوە بەڵام ئێستا زیاتر لە 100000 کەس تەنها لەناو مەرکەزی رانیەدا نیشتەجێن. ئەمە جگە لە 4 ناحیەو 126 گوند کە سەر بە قەزای رانیەن.
هەروەها لەویکپێدیاش بەم شێوەییەی خوارەوە باس لە مێژووی شاری رانیە دەکات
مێژووی دروست بوونی ئەم شارۆچکەیە دەگەڕێتەوە بۆ نزیکەی 2500 ساڵ پێشەوە. لە سەرەتا رانیە بە شێوەی گوندێکی بچوک لە نزیک سەرچاوەی ئاوی قولە دروست بوو. بە هۆی گرینگیی ناوچ بۆ کشتوکاڵ گوندەکە ساڵ بە دوای ساڵ رووی لە زیادی کرد لە رووی دانیشتوانەکەیەوە. شاری رانیە لە دواساڵانی 1980 بە رادەیەکی بەرچاو زیادی کرد. هۆکاری ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی کە خەڵکی گوندە بەزۆر دەرکراوەکان نەگەڕانەوە بۆ گوندەکانی خۆیان بەڵکوو هەر لە شاری رانیە نیشتەجێ بوون.
لە رۆژی 5ی ئازار (مارچ) ساڵی 1991 رانیە یەکەمین شار بوو کە راپەڕینی دژی رژێمی عێراق ئەنجامدا. بنەماکانی بوون بە پارێزگا تیایدا بەدی دەکرێت بەڵام تا ئێستا نەکراوە.
شاری رانیە بە هۆی بەرپاکردنی راپە رینە مێژوویە کە ی 5 ی ئازار ی ساڵی 1991 بە تە واوی بوو بە دە روازە یە کی خە بات، کە خە ڵکی کورد ئە مڕۆ ئە م شارە بە دە روازە ی راپە رین ناودە بە ن. دە روازە ی راپە رین نزیکە ی 2 کاتژمێر لە شاری سلێمانیە وە دوورە بە سواری ئۆتوموبیل. ئە م شارە خۆشویستە ی کوردستان دە کە وێتە نزیکە ی 12 کێلۆمە تری رۆژهە ڵاتی شاری هە ولێرە وه. وە تە نها 65 کم لە کوردستانی رۆژهە ڵاتە وە دورە دە روازە ی راپە رین بە چە ند چیایە کی سە رکە شی کوردستان دە ور درواوه. بە شیوە یە ک کە لە باکوری شاری رانیە بە چیایەکی گەورە دەوردراوە کە بە چیای کێوەڕەش ناسراوە. کێوەڕەش دیمەنێکی جوانی هەیە، وەک دایکێکی بەسۆز شاری رانیەی گرتۆتە باوەش
کێوەڕەش دیمەنی شاری رانیە، بێ وێنە جوان دەکات. شاخی کێوەڕەش بە دار سنۆبەرەکانی دامێنی ساڵانە دەبێتە مە نز ڵێکی خۆشی بۆ پشوودان و کات بەسەربردنی خەڵکی ناوچەکه. خەڵکی دەبنە میوانی چیای کێوەڕەش، بەتایبەت بە وەرزی هاوین و بە هار روو لە کێوەڕەش دەشتی رانیە دەکەن.
بۆچی بە کێوەڕەش ناو دەبرێ، پرسیارێکە کە لەلایەن زۆر بەی ئەو بەڕیزانەی هەڵدەستن بۆ کۆکردنەوەی زانیاری دەربارەی شاری رانیە دەکرێ. زۆربەی خەڵکی رانیە ئەوە دەزانن کە کێوەڕەش چیایەکی بەرز و روتە زۆر بە کەمی گژ و گیای لێ شین دەبێ. زیاتر بەم هۆیەشەوە بە کێوەڕەش ناونراوه
هە روە ها لە باشورو رۆژئاوا شاری رانیە بە چیاکانی ماکۆک و حاجیلە و کلکە کوڕێن لە رۆژ هە ڵاتی شاری رانیه. چوار نا حیە ی سە رە کی سە ر بە شاری رانیە ن، کە ئە وانیش نا حیە کانی حاجیاواو چوارقورنە و سە نگە سە رو سەرکەپکانە. ئە م نا حیانە هە ر یە کێکیان خاوە نی چە ندین لاپە رە ی مێژووی پڕ خە بات و توکۆشانن
دروست بونی شاری رانیە دە گە رێتە وە بۆ نزیکە ی 25 هەزارساڵ لە مە وبە ر. دە گوتریت کە شاری رانیە زۆر کۆنە و لە دێر زە مانە وە خە لکی کورد بە هۆئ لە باری ناوچە کە بۆ کشتوکاڵ لە شاری رانیە نیشتە جێ بوون. شاری رانیە لە جێگایە کی لە باری کشتوکاڵی هە ڵکە وتوه، هە ربۆیە ش باب و باپرانی ئێمە لە کوندا لە دە وری سە رچاوە ی ئاوی قولێ کۆبونە و ە و دە ستیان کرد بە کشتوکاڵ کردن. نزیکی شاری رانیە لە ئێرانە وە بارێکی باشی بۆ خە ڵکی ناوچە کە رە خساندووە بۆ بازرگانی کردن
لە سە ر دە مە کۆنە کاندا مرۆڤ لە جێگا ی کشتوکاڵی و نزیک لە سە ر چاوە ئاویە کان نیشتە جێ ئە بوون. ئە مە ش بۆ زیاتر سود وە گرتن لە بە ر هە مە کانی کشتوکاڵ. هە ربۆیە ش خە ڵکی زۆر زوو هاتنە ناوچە که.لای هە موومان ئاشکرایە کە ناوچە ی بتوێن و پژدە ر ناوچە یە کی گرنگی کشتوکاڵیه. دە شتی رانیە کە یە کێکە لە دە شتە بە ناو بانگە کانی کوردستان. بە پیتی ناو چە کە وای کردوە کە خە ڵکی کورد هە ر لە کۆندا لە م ناوچە بە پیتانە دا نیشتە جێ بن. گە لی کورد لە هە موو سە ردە مە کاندا شان بە شانی یە کتر ی بێ لە بە رچاو گرتنی ئاین و رە گە ز لە م ناو چە یە دا بە یە کە وە ژیاون. موسولمانە کان لە گە ل جولە کە کوردە کاندا پێش کۆچ کردنیان بۆ فە لە ستین بە یە کە وە لە شاری رانیە بە برایانە ژیاون. ئە مە لە ساڵانی 18 بۆ ساڵە کانی 1948 چە ندین جولە کە لە ناوچە کە دا هە بوون.
ئیتر بە م جۆرە شاری رانیە بە چە ند قۆناغی جیا جیا تێپە ریوه، بۆ ئە وە ی لە دنیا ی پێشە کە وتن و خە بات بێبە ش نە بێت. خە ڵکی شاری رانیە هە میشە پشت و پە نای هێزە شۆڕش گێرە کوردیە کان بوون.[1]

⚠️ Ev babet bi zimana (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) hatiye nvîsandin, klîk li aykona bike ji bu vekirina vî babetî bi vî zimana ku pî hatiye nvîsandin!
⚠️ ئەم بابەتە بەزمانی (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!


🗄 Çavkanî
[1] 📡 | 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی ویکیپێدیا
📚 Faylên peywendîdar: 10
🖇 Babeten peywestkiri: 50
📊 Amar u Rapirsîya
1.👁️610 حاڵەتی پێوەدانی مار و دووپشک لە رانیە و قەڵادزێ تۆمارکراوە
2.👁️ئەو شوێنانەی ئاوارەیان تێدایه لە رانیە
3.👁️بەرهەمی میوەی جوتیارانی رانیە کەمیکردووە
4.👁️راپەڕین.. رێژەی لەدایکبوون کەمیکردووە
5.👁️راپەڕین؛ لەساڵی 2019دا 128 هاووڵاتی گیانیان لەدەستداوە
6.👁️رانیە.. گیانلەدەستدانی کرێکاران کەمیکردوە
7.👁️رانیە.. لەمساڵدا چوار کرێکار لەشوێنی کارەکانیان گیانیان لەدەستداوە
8.👁️رووداوەکانی رۆژانی جەژنی نەورۆزی 2013 لە رانیە
9.👁️ساڵی 2018 لە سنووری ئیدارەی ڕاپەڕین، هەزار و 945 داری سروشتی سوتاون، 33 کەس بەهۆی ڕووداوی هاتووچۆ و هەشت کەسیش بەهۆی سوتانەوە گیانیان لەدەستداوە
10.👁️قایمقامیەتی رانیە ئاماری ساڵی 2019 ئاشکراکرد
11.👁️لافاو زیانی زیاتر لە میلیارێک دیناری بە راپەڕین گەیاندوە
12.👁️لە چوار رۆژی جەژندا 21 حاڵەتی پێوەدانی دووپشک روویداوە
13.👁️لە رانیە 19 حاڵەتی پەلاماردانی پۆلیسی هاتوچۆ تۆمارکراوە
📝 Belgename
1.👁️ئاسایشی ڕاپەڕین داواکاریەک ئاڕاستەی گشت خەڵکی بیتوێن و پشدەر دەکات
2.👁️ئیدارەی راپەڕین بۆ بەرەنگاربوونەوەی نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنا چەند بڕیارێکی نوێی دەرکرد 04-07-2020
3.👁️پزیشکانی پسپۆڕی سنووری ئیدارەی راپەڕین بایکۆتی عیادە و کلینیکە میللییەکان دەکەن
4.👁️راپەڕین.. هەر کەسێک بێتە دەرەوە روبەڕوی یاسا دەکرێتەوە
5.👁️روونکردنەوەیەک لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی راپەڕین سەبارەت بە مردنی هاووڵاتییەک لە سنووری ئیدارەی راپەڕین
6.👁️ژووری ئۆپەراسیۆنی ئیدارەی راپەرین نۆ بڕیاری دەرکرد 29-07-2020
🏰 Cih
1.👁️Raniye
2.👁️بۆسکێن (ڕانیە)
3.👁️پیشەسازی دوو
4.👁️پیشەسازی یەک
5.👁️رانية
6.👁️رۆژسیتی
7.👁️زانکۆی ڕانیە
8.👁️سەرکەپکان
9.👁️قوڵات 2
10.👁️هەنجیرە ڕمک
11.👁️ڕەشە مێرگ (ڕانیە)
12.👁️کێوە ڕەش
👫 Kesayetî
1.👁️دڵخۆش عەبدوڵڵا
2.👁️سەلیم عوسمان
📖 Kurtebas
1.👁️لە 14 ساڵیدا بەشوویاندا و دوای دوو ساڵ خۆی سووتاند
🚼 Navên Kurdî
1.👁️رانیە
☂️ Part û Rêkxiraw
1.👁️ئۆرکێسترای سەمفۆنی رانیە
2.👁️پەیمانگای هونەرە جوانەکانی رانیە
3.👁️دەستەی هاوکاری رانیە
4.👁️گروپی کچانی رانیە
5.👁️گرووپی موزیکی کچانی ڕانیە
6.👁️کۆمەڵەی خەمخۆرانی رانیە
😊 Pêkenîn
1.👁️دابەشکردنی گۆشت لە رانیە!
📕 Pertûkxane
1.👁️مێژووی شوێنەواری شمشارە لە ناوچەی رانیەی پارێزگای سلێمانی
📅 Rêkewt û Rûdaw
1.👁️03-08-1922
2.👁️05-03-1991
💎 Şwînwar û cihên kevinar
1.👁️قەڵای هەولێر
📷 Wêne u pênas
1.👁️رانیە - 1960
2.👁️قەیاغەکەی دەربەندی رانیە
3.👁️لایەک لە فەرامۆشییەکانی شارەوانیی رانیە!
4.👁️کاروانچیەکانی مەرگە 1952
📂[ Zêde...]

⁉️ Taybetmendiyên babetî
🏷️ Pol: 🏰 Cih
🏳️ Zimanê babetî: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
🏙 Bajêr: ⚪ Silêmanî
💎 Cih: ◾ Şaroçke
🗺 Ulat - Herêm: ⬇️ Başûrê Kurdistan
🌐 Ziman - Şêwezar: 🏳️ Kurmancî Başûr - Soranî

⁉️ Technical Metadata
©️ Xudanê vî babetî mafa weşanê babetî dane Kurdîpêdiya, supas!
✨ Kwalîtiya vî babetî: 99% ✔️
99%
✖️
 30%-39%
Xirap👎
✖️
 40%-49%
Xirap
✖️
 50%-59%
Xirap nîne
✔️
 60%-69%
Navincî
✔️
 70%-79%
Gelek başe
✔️
 80%-89%
Gelek başe👍
✔️
 90%-99%
Nayab👏
99%
✔️
Ev babete ji layê: (Hawrê Baxewan) li: Sep 25 2009 12:26PM hatiye tumarkirin
✍️ Ev babete bu dwîmahîk car ji layê: (Hawrê Baxewan)ve: Dec 6 2020 9:29AM hatiye rast vekirin
☁️ Nav û nîşanên babetî
🔗
🔗
⚠️ Ev babete bi 📏 Standardî kurdîpêdiya hêşita ne druste û pêdivî bi darrşitineka babetî û zimanî heye!
👁 Ev babete 65,359 car hatiye dîtin

📚 Attached files - Version
Cur Version 💾📖🕒📅 👫 Navê tumarkerî
📷 Fayla wêneyî 1.0.195 KB Sep 25 2009 12:26PMHawrê Baxewan
📊 Amar
   Babet 384,133
  
Wêne 64,390
  
Pertuk PDF 12,347
  
Faylên peywendîdar 52,960
  
📼 Video 202
  
🗄 Çavkanî 16,380

📚 Pirtûkxane
  📖 DÎROKA TENDURUSTÊ 01
  📖 Dîroka hizra kurd 07
  📖 Dîroka hizra kurd 06
  📖 Dîroka hizra kurd 05
  📖 Zêde...


📅 Krunulujiya rwîdana
  🗓️ 21-10-2021
  🗓️ 20-10-2021
  🗓️ 19-10-2021
  🗓️ 18-10-2021
  🗓️ 17-10-2021
  🗓️ 16-10-2021
  🗓️ 15-10-2021


💳 Komeka Darayî
👫 Hevkarên Kurdîpêdiya
💬 Buçûnên hewe
⭐ Kumkirî
📌 Actual
Di Leyla û Mecnûna Hozanvan Haris Bitlîsî Da
Ebdulrehman Mizurî
Wergêr:Aso Zagrosi
Leyla û Mecnûn Çîrokeka hozaniye,ji vehandina hozanvanê hêja û qedirgiran Haris Bitlîsîye.Rojhelatvana nemir xanima M.B. Rudenko sala 1965 z,li ser destnîviseka êkane ku niviserekê nenas Ji Hacî Feyruz efendî ra nivisibû û çapkirîye.Di vê gotarê da me hîvîye hinek dor û mirariya pirr gewhera wê helînin,yan qefteka gul û xînkên rind û bênxoş ji gulşena pirr xemilya wê vedurîn û danine ber Singê xwendevanên xoştevî.
Pêtviye bêjim di vê vekolînê da me pişta
Di Leyla û Mecnûna Hozanvan Haris Bitlîsî Da
Pakîze Refîq Hîlmî
Pakîze Refîq Hîlmî, sala 1924 li Silêmanî, li dema ku bavê wê ravêjkarê bawerpêkirî Mêlîkê Kurdistan Şêx Mahmûd bû, ji dayîk bû.
Li sala 1929 bi yawerîya hejmarek keç û kurên bajêrê Silêmanîyê li Hucreya Melle Emînê Mamiz ji bo demek kurt xwand. Li sala 1931’ê çû ji bo Dibistana destpêkê û sala 1937 ev qonaxa navbirî temam kir.
Li sala 1938’an mala Pakîzexanê barkir, çû Bexdayê li wê derê wê qonaxa amadeyî bi Erebî û paşê jî beşê mamostetîyê xwand.. Piştî temamkirina vî beşî, ew wekî rêvebira
Pakîze Refîq Hîlmî
Damezirênereka Komeleya Pêşxistina Jinên Kurd (1919)
Seîd Veroj/ Damezirênereka Komeleya Pêşxistina Jinên Kurd (1919): Encûm Yamûlkî (1895-1968)
Encûm Yamûlkî; keça Mistefa Yamûlkî Paşa ye. Mistefa Yamûlkî, di sala 1866an de li bajarê Silêmanyê ji dayik bûye û di sala 1888an de bi Safiye Xanima keça Husên Paşa û xweha Seîd Paşa re zewicîye. Seîd Paşa, bavê Şerîf Paşayê namdar e û di dema Abdulhemîdê II. de, wezîfeyê serokatîya Şûraya Dewletê û demek jî Wezîrtîya Derve kirîye. Ji zewaca wan kurek û sê keç çêbûne; Azîz, Zehra, Encûm û Melîha. Encûm
Damezirênereka Komeleya Pêşxistina Jinên Kurd (1919)
Sirgûnekî Peymana Lozanê ji Lîsteya 150an: Elî Îlmî Fanî
Seîd Veroj:Sirgûnekî Peymana Lozanê ji Lîsteya 150an: Elî Îlmî Fanî
Elî Îlmî Fanîzade, lawê Abdulbaqî Fanî Efendî yê Silêmanî ye. Malbata wan bi paşnavê “Fanî” û “Fanîzade” têne naskirin. Kalikê wan bi eslê xwe xelkê Erdelan in, hatine başûrê Kurdistanê û li bajarê Silêmanî bi cî bûne. “Mihemed Abdulbaqî, lawê Ehmed Înayetulla Efendî ye û di 26ê Hezîrana sala 1850an de ji dayik bûye. “Ehmed Înayettulah; merivekî şair, alim û xetnûs bû. Perwerdeyîya seretayî li bajarê Silêmanî xwendîye û paşê ji
Sirgûnekî Peymana Lozanê ji Lîsteya 150an: Elî Îlmî Fanî
Hêvîn Hiso
Ji welatiyên herêma Efrînê ya Rojavayê Kurdistanê ye, sala 1983\'an li bajarê Sûriyê Helebê hatiye dinyayê û li wir xwendina xwe ya sertayî, amadeyî û navîn bi dawî kiriye. Ji dema xwendina amadayî de têkilî nivîsê û bi taybet nivîsandina helbestê bûye.
Di sala 2012\'an dest bi nivîsînin û berhevkirina helbestan bi zimanê Kurdî kir û berhevoka xwe ya yekemîn bi navê (Hestên Kujer) sala 2017\'an ji weşanên Yekîtiye Rewşenbîrê Kantona Efrînê weşand. Her wiha di nava karên çandî û rewşenbîrî de mijû
Hêvîn Hiso

Kurdipedia.org (2008 - 2021) version: 13.10
| 📩 contact@kurdipedia.org | ✔️CSS3 | ✔️HTML5
| dirustkirina laperî 0,468 çirke!
☎ +9647701579153 +9647503268282
| ☎ +31654710293


Kurdipedia Project is an initiative of
(Bakhawan Software 1998 - 2021)