عەتا ئەحمەد محەمەد قادر، ناسراو بە عەتای حاجی ئەحمەد، ساڵی 1964 لە بنەماڵەیەکی کوردپەروەری شاری سلێمانی هاتۆتە دنیاوە.
ساڵی 1987 بۆتە پێشمەرگە لەتیپی (55)ی قەرەداخو بەشداری چەندین چالاکیی پێشمەرگەی کردووە.
پاش شاڵاوی ڕەشی ئەنفال بەنهێنی هاتۆتە ناو شاری سلێمانیو پەیوەندی بە ڕێکخستنەکانی سلێمانییەوە کردووە.
لەناوریزەکانی ڕێکخستندا بە هاوڕێ (زانا) ناسرابوو.
دەورێکی باڵای هەبوو لە دروستکردنی شانەی چەکدارو دابینکردنی پێداویستییەکانی پێشمەرگە پارتیزانەکان.
رۆژی 22-10-1989 لەلایەن جەلادەکانی ڕژێمی بەعسەوە دەستگیر کراوە.
دوای ئازارو ئەشکەنجەیەکی زۆر، ڕۆژی16-10-1990 فەرمانی لەسێدارەدانی بەسەردا دراوەو ڕۆژی 7/11ی هەمان ساڵ لە سێدارە درا.
رۆژی18-11-1990 لە گۆڕستانی کەرخ لەشاری بەغداد بەخاک سپێردراوە.
دوای ئازادکردنی عێراق لە چنگی بەعسییەکان، تەرمی ئەم شەهیدەو پۆلێ هاوسەنگەری تری هێنرانەوە بۆ شاری سلێمانیو ڕۆژی25-05-2003 لە ڕێوڕەسمێکی شایستەدا لە گۆڕستانی گردی سەیوان بەخاک سپێردرانەوە.
Ev babet bi zimana (کوردیی ناوەڕاست) hatiye nvîsandin, klîk li aykona
bike ji bu vekirina vî babetî bi vî zimana ku pî hatiye nvîsandin!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Ev babet 7,912 car hatiye dîtin
Raya xwe li ser vî babetî binivîsin!