مامۆستای پەروەردەکار و ئاشقی وشەی کوردی عومەر ساقی (1913-1973) لە سەرەتای سییەکانی سەدەی ڕابردوودا بووەتە مامۆستایەکی پەروەردەکار لە قوتابخانە سەرەتاییەکانی
کوردستانکوردستان و زۆر بەدڵسۆزییەوە نەوەی نوێی کوردی پێگەیاند و لە پەنجاکانی ئەو سەدەیەش کرابە سەرپەشتیاری پەروەردەیی و زۆری حەز دەکرد هەموو وشەیەکی عەرەبی بکات بە کوردی و فێری قوتابیەکانی بکات و تەنانەت ناوی خۆیشی کردبووە کوری و لە جیاتی عومەر ساقی تەمەنی ئاودێری بەکاردەهێنا هەرچەندە وەرگێڕانەکە پڕ پێستی واتای عومەر نەبوو، بەڵام هەرشانازی بەم ناوە کوردییەی خۆیەوە دەکرد.
مامۆستا عومەر ساقی ڕۆڵێکی بەرچاوی هەبوو لە دامەزراندنی
یەکێتی نووسەرانی کوردیەکێتی نووسەرانی کورد - لقی
هەولێرهەولێر و کاتێک دکتۆر
مارف خەزنەدارمارف خەزنەدار وەک نوێنەری مەڵبەندی گشتی بۆ باسی کردنەوەی لقی هەولێر لە بەغداوە هاتە هەولێر لە 1970-08-15دا لە پەرتووکخانەی گشتی لەگەڵ پتر لە 15 نووسەری ئەم شارە کۆببووەوە و مامۆستا عومەر ساقی یەکێک بوو لەو ئەدیبانە کە بریتی بوون لە محەمەد مەولوود مەم و مەلا شەریفی ڕەنگەڕێژانی و کەریم شارەزا و عومەر ساقی و مەدحەت بێخەو و بەدرخان سندی و پیرباڵ مەحمود و عەبدوڵڵا پەشێو و یوسف دەرگەڵەیی و هی دیکە و لەگەڵ عەبدووڵلا حەداد و و مەحموود زامدار و بڕیاردرا داواکارییەک بۆ کردنەوەی لقی یەکێتی نووسەرانی کورد لە هەولێر پێشکەش بکرێ و کە لە 1971.01.15یشدا کۆنفراسی یەکەمی لقەکە بەسترا.
داوا لە مامۆستا عومەر ساقی کرا خۆی بۆ دەستەی بەڕێوبەری لقەکە بپاڵێوێ، کەچی ڕازی نەکردو گوتی ئەم ئەرکەم پێ هەڵناگیرێ و من لە گۆڕەپانی بۆ شاعیر و نووسەرە گەنجەکان چۆڵ دەکەم.
بەڵام بەردەوام لە هەموو کۆڕو سیمینار و کۆنفرانس و کۆنگرەکانی یەکێتی نووسەران بەشداریی دەکرد و پێشنیاری بە کەڵکی پێشکەش دەکرد و هەمێشە پێی لەسەر هەڵوێستی کوردایەتی و بەرژەوەندی وێژەی کوردی دا دەگرت.
لەبارەی ڕۆژ و مانگ و ساڵی لە دایکبوونیەوە خۆی دەیگوت لە 1913-11-22دا لە دایکبووم، بۆیە لەم مانگەدا یادی لە دایکبوونی دەکەینەوه، کە لە 7-8-1973دا ئەم مامۆستاو نووسەرە خۆبەختکەرە ڕۆح سووکە کۆچی دوایی کرد، لە گۆڕستانی گەورەی شای هەولێر بەخاک سپێردار و شاندێکی یەکێتی نووسەرانی کورد لەسەر گۆڕەکەی ئامادەبوون و سەرۆکی لقی هەولێر مامۆستای نەمر عزەدین فەیزی تاجەگوڵینەی نووسەرانی لەسەر گۆڕەکەی داناو مامۆستا کەریم شارەزای سکرتێری لقی هەولێریش وتاری یەکێتی نووسەرانی لەسەر گۆڕەکەی خوێندەوە و ئاماژەی بەنرخەکانی کرد.
[1]