ئیسماعیل ئاغای شکاک
بە (سمکۆ) ناسراوە ناوی ئیسماعیلی کوڕی محەمەد پاشای کوڕی عەلی خانی کوڕی ئیسماعیل ئاغای شکاکە و بنەماڵەکەیان لەدێر زەمانەوە گەورە و دەسەڵاتداری خێڵی شکاک بوون.
سمکۆ ساڵی 1875 لەدایک بووە و پاش مردنی باوکی و جەعفەر ئاغای برای، سەرکردایەتی خێڵەکەی خۆی گرتۆتەدەست و لەدوای جەنگی یەکەمی جیهانییەوە هاتۆتە کۆڕی خەبات و کوردایەتییەوە. هەرچەندە لە ساڵانی جەنگی یەکەمی جیهانیدا سمکۆ لە هیچ چالاکییەکی سیاسیدا بەشداری نەکردبوو، بەڵام هێزەکانی روسیا گرتیان و دووریان خستەوە بۆ (تفلیس) و دواتر ئازادیان کرد بەو مەرجەی لەشاری (
خۆیخۆی) دابنیشێ و هیچ هەڵوێستێک دژی رووسەکان نەنوێنێت.
کە جەنگی یەکەم کۆتایی هات، سمایل خانی شکاک وەک سەرکردەیەکی رامیاری ناوی دەرکرد و لەپێناو دامەزراندنی ئیدارەیەکی کوردیدا ساڵی 1919 شۆڕشی بەرپاکرد و گەلێ ناوچەی گرنگی خستەژێر کۆنتڕۆڵی خۆیەوە، ساڵی 1921 لە ئەنجامی لەشکرکێشییەکی گەورەی هێزەکانی حکومەتی ئێراندا سمکۆ ناچار بوو، پاشەکشێ بکات و پەنابەرێتە بەر تورکیا. ساڵی 1924 بەبڕیارێکی لێبوردن گەڕایەوە ئێران و ساڵی 1926 جارێکی تر شۆڕشی بەرپاکردەوە. بەڵام ئەمجارەشیان شۆڕشەکەی تێکشکا، ماوەیەک لە تورکیادا بەدەست بەسەری مایەوە. پاش ئازاد کردنی گەڕایەوە ئێران و ساڵی 1930 بە پیلانێکی کاربەدەستانی ئێران لەشاری
شنۆشنۆ شەهید کرا، بەمەش شۆڕشەکەی شکاک کۆتایی هات کە یانزەساڵ درێژەی کێشا.
[1]