ئیسماعیل ئاغای شکاک، کە بە (سمکۆ) ناسراوە، ناوی ئیسماعیلی کوڕی محەمەد پاشای کوڕی عەلی خانی کوڕی ئیسماعیل ئاغای شکاکە و بنەماڵەکەیان لەدێرزەمانەوە گەورە و دەسەڵاتداری خێڵی شکاک بوون.
سمکۆ ساڵی (1875ز.) لەدایک بووە و پاش مردنی باوکی و جەعفەر ئاغای برای، سەرکردایەتی خێڵەکەی خۆی گرتۆتە دەست و لە دوای جەنگی یەکەمی جیهانییەوە هاتۆتە کۆڕی خەبات و کوردایەتییەوە. هەرچەندە لە ساڵانی جەنگی یەکەمی جیهانیدا سمکۆ لە هیچ چالاکییەکی سیاسیدا بەشداری نەکردبوو، بەڵام هێزەکانی ڕووسیا گرتیان و دووریان خستەوە بۆ (تفلیس) و دواتر ئازادیان کرد بەو مەرجەی لە شاری (#خۆی#) دابنیشێ و هیچ هەڵوێستێک دژی ڕووسەکان نەنوێنێت.{img onmouseover="hideHashTagModal ();" class="ArticlePhoto pointer" src="https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2008/130/0011.JPG" alt="" title="ئیسماعیل ئاغای شکاک" style="width:25%;height:20%;float:right;" onclick="Galarry (0,[['https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2008/130/0011.JPG', this.title]]);"}
کە جەنگی یەکەم کۆتایی هات، سمایل خانی شکاک وەک سەرکردەیەکی ڕامیاری ناوی دەرکرد و لە پێناو دامەزراندنی ئیدارەیەکی کوردیدا ساڵی (1919ز.) شۆڕشی بەرپاکرد و گەلێ ناوچەی گرنگی خستە ژێر کۆنتڕۆڵی خۆیەوە، ساڵی (1921ز.) لە ئەنجامی لەشکرکێشییەکی گەورەی هێزەکانی حکومەتی ئێراندا سمکۆ ناچار بوو، پاشەکشێ بکات و پەنابەرێتە بەر تورکیا. ساڵی (1924ز.) بە بڕیارێکی لێبوردن گەڕایەوە ئێران و ساڵی (1926ز.) جارێکی تر شۆڕشی بەرپاکردەوە، بەڵام ئەمجارەشیان شۆڕشەکەی تێکشکا، ماوەیەک لە تورکیادا بەدەسبەسەری مایەوە. پاش ئازاد کردنی گەڕایەوە ئێران و لە ڕێکەوتی (#22-12-1930# ز.) بە پیلانێکی کاربەدەستانی ئێران لە شاری #شنۆ# شەهید کرا، بەمەش شۆڕشەکەی شکاک کۆتایی هات کە یانزە ساڵ درێژەی کێشا. [1]
ئەم بابەتە 2,664,872 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!