🏠 دەستپێک
تۆمارکردنی بابەت
کوردیی ناوەڕاست
Kurmancî - Kurdîy Bakûr
English
کرمانجی - کوردیی باکوور
هەورامی
لەکی
Kurdîy Nawerast - Latînî
عربي
فارسی
Türkçe
עברית
Ελληνική
Française
Deutsch
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
Pусский
Fins
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
پەیوەندی
دەربارە!
FacebookKurdipedia on Facebook
TwitterKurdipedia on Twitter
Dark modeDark Mode
زۆرتر
Kurdipedia
🔎 English Menu
🏠|📧|دەربارە!|پەڕتووکخانە|📅
🔀 بابەت بەهەڵکەوت
❓ یارمەتی
📏 رێساکانی بەکارهێنان
🔎 گەڕانی ورد
➕ تۆمارکردنی بابەت
🔧 ئامرازەکان
🏁 زمانەکان
🔑 هەژماری من
✚ بابەتی نوێ
📖 قاچە بەجێ ماوەکانی هەژار دروشمێک بۆ بەمەردبونی لێپرسراوان
ناونیشانی بابەت: قاچە بەجێ ماوەکانی هەژار، دروشمێک بۆ بەمەردبونی لێپرسراوان
نوسەر: ئارەزووی عبدالخالق[1]
23-10-2021

کوردو میژووی کوردایەتی پڕیەتی لەجەوروجەفاو ڕۆژانی تاریک و شەوانی پڕ لەترس و لەر
📖 قاچە بەجێ ماوەکانی هەژار دروشمێک بۆ بەمەردبونی لێپرسراوان
📜 بۆسەی ڕۆژگار
ناونیشانی هۆنراوە: بۆسەی ڕۆژگار
نووسەر: هێمن موکریانی

نیمە ئاواڵێ لە گۆشەی بێکەسی دا خەم نەبێ
چاکە ئه و لێرەش وەفای هەر ماوە، سایەی کەم نەبێ

لاپەڕەی ژینم هەموو هەڵدەیتەوە تێیدا نییە
باسی فرمێ
📜 بۆسەی ڕۆژگار
📷 کۆمەڵێ لە ژنانی کوردی رۆژهەڵات کە هاوسەرانیان بەدەستی تورکی عوسمانی لە سێدارە دراون
وێنەیەکی جوان و مێژوویی له شاری سەقز، ساڵی 1910ی زایینی، لە ڕاستەوە: ماهپارە خانم فاتح کچی جەهانگیر خانی سەرتیپ قەلەندەری فاتح و هاوسەری حەمەدەمین بەگی یەنگی کەند، ئامینە خانم فاتح کچی جەهانگیر خانی ف
📷 کۆمەڵێ لە ژنانی کوردی رۆژهەڵات کە هاوسەرانیان بەدەستی تورکی عوسمانی لە سێدارە دراون
📕 مێژووی چەند هۆزێکی کورد
ناونیشانی پەرتووک: مێژووی چەند هۆزێکی کورد
نووسەر: هیوا مەلا حەسەن[1]
📕 مێژووی چەند هۆزێکی کورد
👫 هیوا مەلا حەسەن
ناوی تەواو هیوا حەسەن حوسەین عەبدولکەریم رەحیم. لە 10-8-1987 لە قەزای کەلار هاتۆتە دونیاوە، لەساڵی 1995 خراوەتە بەر خویندن، قۆناغی سەرەتایی قوتابخانەی سەیدەی سەرەتایی تەواوکردوە پاشان قۆناغی ناوەندی و
👫 هیوا مەلا حەسەن
📷 وێنەیەکی دەگمەن و مێژوویی شەهید میرزا کوچەک خانی جەنگەڵی
وێنەیەکی دەگمەن و مێژوویی لە تێکۆشەری کورد نەژادی ئازادیخواز و قارەمان شەهید میرزا کوچەک خانی جەنگەڵی له ڕاستەوە دووهەم کەسه، شایانی ئاماژەیه کە ئەو بەڕێزه له تایفەی میرزایی و هۆزی ڕەشوەند (ڕەشوانلو،
📷 وێنەیەکی دەگمەن و مێژوویی شەهید میرزا کوچەک خانی جەنگەڵی
📷 سلێمانی - بەردەرکی سەرا 14/تەموز/1959
سلێمانی - بەردەرکی سەرا
14/تەموز/1959
فۆتۆ رەفیق
📷 سلێمانی - بەردەرکی سەرا 14/تەموز/1959
📷 دیمەنی چەند خوێندکارێکی کورد لە ئەرمینیا لەکاتی گوێگرتن لە رادیۆی یەریڤان
دیمەنی چەند خوێندکارێکی کورد لە ئەرمینیا لەکاتی گوێگرتن لە رادیۆی یەریڤانی بەشی کوردی کە جەمیلە جاسم جەلیل، ئاوازدانەری گۆرانی فۆلکلۆری کوردی سەرپەرشتی دەکرد.
📷 دیمەنی چەند خوێندکارێکی کورد لە ئەرمینیا لەکاتی گوێگرتن لە رادیۆی یەریڤان
📕 چاوەکانی ئەو
چاوەکانی ئەو
ئالان محەمەد[1]
📕 چاوەکانی ئەو
📕 لەتۆوە فێربووین
ناونیشانی پەرتووک: لەتۆوە فێربووین
نووسەر: مامۆستا جاسم کەرکوکی
📕 لەتۆوە فێربووین
📕 جەمعییەتی تەعاون و تەرەقیی کورد لە تورکییەوە
ناونیشانی پەرتووک: جەمعییەتی تەعاون و تەرەقیی کورد، لە تورکییەوە
نووسەر : مالمیسانژ.
وەرگیر : زریان ڕۆژهەڵاتی،
دەزگای چاپ : بنکەی ژین
چاپی یەکەم : 2007
ژمارەی لاپەڕەکان : 250
📕 جەمعییەتی تەعاون و تەرەقیی کورد لە تورکییەوە
📷 دەستەیەک له تێکۆشەرانی دێرینی کوردستان
وێنەیەکی دەگمەن و یادگاری له شاری سوفیا وڵاتی بولغاریا، حەفتاکانی زایینی، دەستەیەک له تێکۆشەرانی دێرینی کوردستان، له ڕاستەوە: کاک هاشم کەریمی، مامۆستا هێمن، کاک کەریم حیسامی، کاک محەممەد ئەمین سیراجی،
📷 دەستەیەک له تێکۆشەرانی دێرینی کوردستان
📷 سورداش ساڵی 1964
هەلپەرکێ و خۆشی گێڕانی کۆمەڵێک پێشمەرگەی دێرینی کوردستان ساڵی 1964[1]
📷 سورداش ساڵی 1964
📖 خەڵات
ناونیشانی بابەت: خەڵات
نووسەر: لەیلا بەرزنجی[1]

بیرمە مناڵ بووم لە قوتابخانە لە پۆلی چواری سەرەتایی بووم مامۆستا نیهادی کارگێڕی قوتابخانە ناوی خوێندمەوە، منیش هەستام و لەگەڵی چووم بۆ ژووری بەڕێوە
📖 خەڵات
📷 کەسایەتی بەناوبانگی عەشیرەتی گەورک حاجی کەریم ئاغای جەهانگیری
وێنەیەکی دەگمەن و یادگاری له لای شاری ڕەبەت، گوندی مەکڵاوێ، ساڵی 1337ی هەتاوی و 1958ی زایینی، کەسایەتی بەناوبانگی عەشیرەتی گەورک خوالێخۆشبوو حاجی کەریم ئاغای جەهانگیری، شایانی ئاماژەیه کە عەشیرەتی گەو
📷 کەسایەتی بەناوبانگی عەشیرەتی گەورک حاجی کەریم ئاغای جەهانگیری
📕 شاری سلێمانی ململانێی گروپە کۆمەڵایەتییەکان
ناونیشانی پەرتووک: شاری سلێمانی ململانێی گروپە کۆمەڵایەتییەکان
نووسەر : مامۆستا جەعفەر (فازڵ کەریم ئەحمەد).
دەزگای چاپ : بنکەی ژین.
چاپی یەکەم : 2006
ژمارەی لاپەڕەکان : 300
📕 شاری سلێمانی ململانێی گروپە کۆمەڵایەتییەکان
📷 شاری کەرکوک ساڵی 1913
وێنەیەکی زۆر دەگمەنی شاری کەرکوک لە ئەرشیفی رۆژهەڵاتناسەکانەوە وێنەکە مێژوەکەی ئەگرێتەوە بۆ ساڵی 1913[1]
📷 شاری کەرکوک ساڵی 1913
📖 پەراوێزێک بۆ 16ی ئۆکتۆبەر
ناونیشانی بابەت: پەراوێزێک بۆ 16ی ئۆکتۆبەر

لە مێژووی نوێماندا، خیانەت و خاکفرۆشیی پارتخێڵەکان شتێکی کتوپڕ و چەند شکستێکی کاتی و لێکدابڕاو نییە.
ناشێ تاکە ئاڵقەیەکی مێژوو بگریت و لێی بکۆڵیتەوە، چا
📖 پەراوێزێک بۆ 16ی ئۆکتۆبەر
👫 فەیسەڵ دێهاتی
نووسەر و رووناکبیر. رۆژی 16-10-2021 کۆچی دوایی کرد.
👫 فەیسەڵ دێهاتی
👫 کەسایەتییەکان
بەکری حاجی سەفەر
👫 کەسایەتییەکان
حەمید حاجی دەروێش
👫 کەسایەتییەکان
ئەنوەر تۆڤی
👫 کەسایەتییەکان
شەکیب ئاکرێیی
👫 کەسایەتییەکان
جەلال رۆستەم لامیع بابان (ج...
👫 پیرەمێرد | پۆل: کەسایەتییەکان | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
⠪ بەشکردن
Facebook
Twitter
Telegram
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
📋 Copy Link to Clipboard
👍
⭐ نرخاندنی بابەت
10 دەنگ 4 ⭐
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
✍️✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!
| 👁️‍🗨️ | 👂

پیرەمێرد
ژیاننامە
تۆفیق مەحموود هەمزە ناسراو بە پیرەمێرد و حاجی تۆفیق بەگ (1867- 1950) شاعیر و نووسەر و رۆژنامەوانی ناوداری کورد بوو. لە سلێمانیسلێمانی لەدایکدەبێ و لە لاویدا زانستی ئایینی دەخوێنێت. شێخ مستەفای نەقیب و شێخ سەعیدی حەفید لە 1898دا دەیبەن بۆ ئەستەمبوڵ. لەوێ لە کۆلیژی یاسا دەخوێنێت و لە حکومەتی عوسمانیدا لە چەند پۆستی ئیداری و سیاسیدا دادەمەزرێ. لەدوای شۆڕشی شێخ سەعیدی پیرانشێخ سەعیدی پیران لە 1925 و تێکچوونی بارودۆخ، دەگەڕێتەوە بۆ سلێمانی و تا دوا ساتی ژیانی هەر لەوێ خەریکی کاری ئەدەبی و ڕۆژنامەوانی دەبێ. پیرەمێرد بەرهەمی ئەدەبیی زۆری هەیە.
ناوی تۆفیق کوڕی مەحموود ئاغا کوڕی هەمزاغای مەسرەفە. لە ساڵی 1867 لە گەڕەکی گۆیژەی شاری سلێمانی لە دایکبووە. لە تەمەنی شەش حەوت ساڵیدا، لە سلێمانیدا نێرراوەتە حوجرە و مزگەوت و پاش ماوەیەک ئەبێ بە فەقێ لە مزگەوتی هەمزاغای باپیری و لای مەلا مەحمود ناوێک دەستدەکات بە خوێندن و فێربوونی عەرەبی و وانەی ئایینی. لە خوێندنی عیرەبیدا دەچێتە پێشەوە و دەست ئەکا بە خوێندنی سیوتی. پاش ئەوەی زۆربەی مزگەوتەکانی شاری سلێمانی گەڕاوە ئەوسا ڕووی کردۆتە مزگەوتەکانی شاری بانە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان(1). کە لە بانەوە گەڕاوەتەوە بۆ سلێمانی، لە 1882 دا لەتەمەنی 15 ساڵیدا، کراوە بە نووسەری بەڕێوبەرایەتی ڕەگەزنامە لە سلێمانی. لە 1883 دا کراوە بە نووسەری ئەملاکی هومایۆنی لە هەڵەبجەهەڵەبجە. لە 1886دا کراوە بە سەرنووسەری دادگای شارباژێڕ، ئەو دەمە پێیان وتووە (باشکاتب). لە 1895 دا کراوە بە یاریدەری داواکاری گشتی لە کەربەلا، بەڵام ئەو کارەی بەدڵ نەبووە و وازی لە فەرمانی میری هێناوە.
شێخ مستەفای نەقیب کردوویەتی بە جێگری خۆی بۆ ڕاپەڕاندنی کارەکانی و ژیانێکی باش و لەباری بۆ گونجاند. لەسەر بانگهێشتی سوڵتان عەبدولحەمید، شێخ مستەفای نەقیب و شێخ سەعیدی حەفید کاروانێک ڕێکدەخەن لە 1898 دا دەچن بۆ تورکیا، پیرەمێرد هاوسەفەریان دەبێت. ساڵی 1899 شێخ سەعید و پیرەمێرد پێکەوە چوون بۆ حەج و لە گەڕانەوەیاندا بۆ ئەستەنبوڵ سەید ئەحمەدی خانەقاسەید ئەحمەدی خانەقا و وەفاییی شاعیریشیان لەگەڵ دەبێ، وەفاییوەفایی لە ڕێگا کۆچی دواییکردووە.
لەساڵی 1899 دا بەفەرمانی شاهانە دەبێت بە ئەندامی ئەنجومەنی بەرزی ئەستەمبوڵ. بەهۆی عیزەت پاشاوە لە ئەستەمبوڵ لە کۆلیژی یاسا دەخوێنێت، بڕوانامەی یاساناس وەردەگریت. لە 1905 تا 1908 لە ئەستەمبوڵ بە کاری پارێزەری و گۆڤار و ڕۆژنامەوانییەوە خەریک بووە. لە 1907 دا بووە بە ئەندامی کۆمەڵەی کورد کە بە نهێنی پێکهاتبوو بە سەرۆکایەتی شێخ عەبدولقادری شەمزینی.
لە ئەیلوولی 1909 دا بووە قائیمقامی جوڵەمێرگجوڵەمێرگ
لە نیسانی 1912 دا بووە قائیمقامی قەرەمورسل
لە شوباتی 1915 دا بووە بە قائیمقامی بالاوا
لە ئەیلولی 1916 دا بووە بە قائیمقامی بیت الشباب
لە مارتی 1917 دا بووە بە قائیمقامی گموش کوی. لەهەمان ساڵدا بەهەمان پلە چۆتە ئیتەپازاری، هەگەلی ئوتە کە دورگەیەکی خۆش و ناوداری تورکیایە.
لە نیسانی 1918 دا بووە بە پارێزگاری (موتەسەڕیف) شاری ئەماسیە لە تورکیا. تاکوو ساڵی 1923 لەوێ بووە.
حاجی تۆفیق کە زۆربەی تەمەنی گەنجێتی و هەرزەکاری لە تورکیادا ڕابواردبوو و لەوێ ژنێکی هێنابوو دوو کوڕی (نەژاد و وەداد) لێ هەبوو. لەو کاتەدا بنەماڵەکەی لە سلێمانیەوە دەست ئەکەن بە نامەنووسین بۆی بەتایبەتی مستەفا سائیبی خوشکەزای گەلێ نامەی بۆناردوە وە داوای گەڕانەوەیان لێکردوە بگەڕێتەوە بۆ کوردستان. بە هۆی شۆڕشی کورد لە تورکیا و تێکچوونی بار و بەهۆی ئەوەی کە پیرەمێرد خۆشی ئەندامی کۆمەڵەی کورد بوو لە ساڵی 1923 پیرەمێرد، ژن و منداڵەکانی لە ئەستەمبوڵ بەجێ ئەهێڵێت و لەڕێگەی سوریاوە بە شاری حەلەب دا دێتەوە بۆ بەغدا و لەوێوە دەگەڕێتەوە بۆ کوردستان.
لەو کاتەدا ڕۆژنامەی ژیانەوە لە سلێمانی دەردەچوو. هەواڵی گەیشتنەوەی پیرەمێرد بەهەواڵێک بڵاودەکاتەوە: (جەنابی تۆفیق بەگی مەحموود ئاغا کە بیست و سێ ساڵە لەوەتەن دوورکەوتۆتەوە، شەوی 30ی کانونی دووەمی 1925 تەشریفی هاتەوە مەملەکەتەکەمان، بەقدومی ئەم زاتە زۆر مەسرور و خۆشحاڵە، بەناوی هەموو خۆوڵاتییەکەوە بەخێرهاتنی دەکەین) (2).
پیرەمێرد تا دواهەناسەی ژیانی بە ڕۆژنامە و نووسینەوە خەریک بووە، تا لە 19ی حوزەیرانی 1950 دا، بەرانبەر بە 4ی ڕەمەزانی 1369ی کۆچی، لە شاری سلێمانی لە تەمەنی 83 ساڵیدا بەهۆی نەخۆشیی شەکرە و نەخۆشیی گورچیلەوە کۆچی دواییکردوە. لەسەر خواستی خۆی لە گردی مامەیارە، ئەوەی جاران مەڵبەندی ئاهەنگ گێڕانی جەژنی نەورۆزی بوو، بەرامبەر بە ئەرخەوانەکانی گردی سەیوان بووە، لەوێدا نێژراوە.
ڕۆژنامەنووسی
پیرەمێرد لە ساڵەکانی یەکەمی گەیشتنی بە تورکیا و هەر لەو کاتەوە کە ئەندامی مەجلیسی عالی ئەستەنبوڵ و خوێندکاری کۆلیژی یاسا بووە، دەستی کردووە بە نووسین و وەرگێڕانی شیعر و وتار و زیندووکردنەوەی وێژەی کوردی و ناساندنی بەو جیهانە نوێیە. لە چەندین گۆڤار و ڕۆژنامەدا یا خاوەن و سەرنووسەر بووە یاخود لە دەستەی نووسەراندا بووە و نووسەرێکی چالاک بووە.
کاتێک لەساڵی 1924 دا دەگەڕێتەوە بۆ سلێمانی پاش 25 ساڵ ژیان لەتورکیا(3)، وای چاوەڕواندەکرد ئەو وڵاتەی لە 1898 جێی هێشتووە گۆڕابێت و لەبارودۆخێکی جیاواز و پێشکەوتوودا خۆی بنوێنێت، بەڵام بەداخەوە گۆڕان و بەرەو پێشچوونێکی ئەوتۆی تیادا بەدی نەکرد، لەگەڵ ئەمەشدا کە ئەو لە پلەوپایەی موتەسەڕیفی شاری ئەماسییەی تورکیاوە هاتبۆوە، بەهیچ جۆرێک بەلای پایەبەرزی و کورسی وەزارەت و نوێنەرایەتی گەل و پلەی فەرمانبەری میریدا نەچوو، ڕۆژنامەی بەپێشتر و پێویستتر زانی، ئەم بڕوایەشی لەخۆیەوە نەهێنابوو، بەڵکو ئەنجامی تاقیکردنەوەیەکی سەختی درێژخایەن بوو لە ئەستەنبوڵ، لەو دەمەدا ئەستەنبوڵ قیبلەی ڕۆشنبیران و سەرچاوەی زانست و ئەدەب بوو، لەو شارە گەورەیەدا دوو جیهان بەیەک دەگەیشتن، جیهانی کۆن و دواکەوتووی ڕۆژهەڵات، وەجیهانی نوێ و ڕاپەڕیوی ئەورووپا(4). پیرەمێرد دەیویست ئەو بەرگی پێشکەوتن و گیانی ڕاپەڕینە شارستانییە بکاتە بەری وڵاتە دواکەوتووەکەی، لەبەرئەوە خوێندەواری و فێربوونی خوێندنی بەمەرجی بنەڕەتی ئەو پێشکەوتنە دادەنا، زۆرجار دەینووسی کە میللەت تا خوێندەوار نەبێت هەنگاوێک نانێت. هەر لەبەرئەمەش بوو کە لە قوتابخانەی زانستی دا دەوری ڕابەر و دامەزرێنەری بینی. لەلایەکی تریشەوە دەوری پێشڕەوی بینی لە کردنەوەی قوتابخانەی کچاندا لە سلێمانی و هاندانی کۆمەڵانی خەڵک بۆ ناردنی کچەکانیان بۆ قوتابخانە. لەبەرامبەر ئەم کارەیدا تووشی گەلێ هێرش و توانج بوو بەڵام دیسان کۆڵی نەئەدا، و گەرمتر و جوانتر شیعری بۆ کچان و قوتابخانەی کچان دەگوت.
پاش گەڕاندەوەی لە تورکیا، چەند ساڵێک لە شاری سلێمانیدا ئەمێنێتەوە بەبێ ئەوەی توخنی کاری میری بکەوێت، لە ساڵی 1926 دا لە مانگی کانوونی یەکەمدا شارەوانی سلێمانی ڕۆژنامەی ژیان دەرئەهێنێت بە سەرۆکایەتی حسێن کازم و پیرەمێردیش ئەکرێت بە سەرپەرشتکاری ڕۆژنامەکە.
لە ساڵی 1932 دا حسێن کازم کۆچی دوایی دەکات و پیرەمێرد دەکرێت بە بەڕێوبەری ئەو ڕۆژنامەیە، لە ساڵی 1934دا چاپخانەکەی شارەوانی بەکرێ ئەگرێت و مافی ڕۆژنامەی ژیان ئەگۆڕێتە سەرخۆی.
لە ساڵی 1937 دا لەگەڵ کاربەدەستانی شاری سلێمانیدا تێکدەچێت و چاپخانەکەی شارەوانی لێدەسەندرێتەوە، بەڵام پیرەمێرد هەر کۆڵنادات ئەچێت خانووەکەی ئەخاتە ڕەهنی بەڕیوبەرایەتی هەتیوانەوە، مافی ڕۆژنامەیەکی نوێ بۆ خۆی وەرئەگرێت وە بە ناوی ڕۆژنامەی ژینەوە دەری ئەهێنێت و چاپخانەی ژینی دادەمەزرێنێت.
لەو ڕۆژنامە و بڵاوکراوانەی کە پیرەمێرد بەشداری تیا کردوون:
ڕۆژنامەی ڕەسملی کاتب لە ئەستەنبوڵ دەردەچوو. خاوەنی ئیمتیاز پیرەمێرد بوو.
ڕۆژنامەی کورد تەعاون و ترقی غزەتەسی بە دوو زمانی کوردی و تورکی لە ئەستەنبوڵ دەردەچوو، لە 9ی تشرینی دووەمی 1908 تاکوو حوزەیرانی 1909 بەردەوام بووە. خاوەنی ئیمتیاز حاجی تۆفیق بەگ بووە و سەرنووسەرەکەی ئەحمەد جەمیل پاشا بووە. لەو دەمەدا دەنگی کۆمەڵەی کورد بووە کە شێخ عەبدولقادری شەمزینی سەرۆکی بووە.
ڕۆژنامەی مسەوڕ موحیت (مصور محیط) کە پیرەمێرد لەگەڵ فایق سەبری بەگ دەریدەکرد.
گۆڤاری ژین لە ئەستەنبوڵ لە ساڵانی 1918 و 1919 بە دوو زمانی کوردی و تورکی دەرچووە، پیرەمێرد لە زۆربەی ژمارەکانیدا شیعر و نووسین و وەرگێڕانی هەیە.
ڕۆژنامەی شەمس لە تاران دەردەچوو، ئەو کاتەی لە تورکیا بوو زۆر جار شیعر و نووسینی ئەنارد بۆ تاران بۆ بڵاوکردنەوە، ئەم ڕۆژنامەیە سەید حسێنی ئێرانی خاوەنی بوو.(5).
ڕۆژنامەی ژین کە خۆی لە سلێمانی چاپیدەکرد. وەک درێژکراوەیەکی ڕۆژنامەی ژیان. ڕۆژنامەی ژین 553 ژمارەی لێ چاپکرا. یەکەم ژمارەکەی لە 1939دا دەرکرد و تا کۆچی دواییی کرد لە 1950 دا بەردەوامبوو و بە ژمارە 1015ی گەیاند. دوای خۆیشی جەمیل سائیب و نووری ئەمین بەگ و گۆران و ئەحمەد زرنگ بەرودوا تا ساڵی 1963 گەیاندیانە ژمارەی کۆتاییی (1714). ئەمڕۆکە بنکەی ژین لە سلێمانی لە هەوڵی دەرکردنی گۆڤارێکدان بەناوی گۆڤاری ژین(6)
بەدەر لەوانەی سەرەوە، پیرەمێرد لەگەلێک بڵاوکراوەی تردا دەست ڕەنگینی خۆی لە نووسیندا نیشانداوە و چالاک بووە:
گۆڤاری فەرهەنگ و ڕۆژنامەی (شفق سرخ) کە لە تاران دەردەچوون، پیرەمێرد دەڵێت: (هەمیشە من لە ئەستەنبوڵەوە مەقالەو شیعرم بۆ ئەناردن)(5).
زۆرجار سەروتاری بۆ ڕۆژنامەی (ئیقدام) و (حوڕییەت) ئەنووسی.
گۆڤاری ئیجتیهاد لە ئەستەنبوڵ لە ساڵەکانی 1904-1912 لەلایەن عەبدوڵڵا جەودەتەوە دەردەچوو. پیرەمێرد بەرهەمی خۆی تیا بڵاوکردۆتەوە(7). لەمبارەیەوە دەڵێت: (عەبدوڵلا جەودەت) لەپاش مەشروتییەت کە لە ئەوروپاوە هاتەوە، لە ئەستەمبوڵ بوو، زۆرتر لەهەموو کەس من لە خزمەتیا بووم، خۆم و نەژادی کوڕم بە (نەزم و نەسر) لە مجەلەکەیدا خزمەتمان هەیە).
لە ڕۆژنامەی (ترجماتی حقیقت)ی مامۆستا موعەلیم ناجی کە لە تورکیا دەردەچوو شیعری بڵاوکردۆتەوە.
شیعر و نووسینی ناردوە بۆ ڕۆژنامەی تان کە لە پاریس دەردەچوو، بەهۆی داوود حەیدەری کوڕی ئیبراهیم حەیدەرییەوە، کە لە دەرچووانی خوێندنی باڵای فەڕەنسا بوو.
بەرهەمەکانی پیرەمێرد
جگە لە جێدەستی لە ڕۆژنامەگری کوردیدا، پیرەمێرد خاوەنی دیوانێکی شیعرییە، کە چەندین جۆر و بواری شیعری تیا بەدی دەکرێت؛ کۆمەڵایەتی، فەلسەفە، ڕامیاری و هتد(1) بەرهەمەکانی بەناوی (حاجی تۆفیق بەگ)ەوە بڵاودەبوەوە، کاتێک کە پیرەمێرد لە تورکیاوە دەگەڕێتەوە بۆ سلێمانی، تەمەنی بەرەو پیربوون دەچێت، کە ساڵی 1932 شیعری (بەیانی بوو لەخەو هەستام) بڵاودەکاتەوە، بۆ یەکەمجار نازناوی پیرەمێرد بۆخۆی هەڵدەبژێرێت و دەینووسێت(8)، لەوەبەدواوە بە پیرەمێرد دەناسرێت. کە لە تورکیا بوو بەناوی جیاجیا شتی بڵاوکردۆتەوە: سلێمانیەلی توفیق، س.ت، سلێمانیەلی مەحمود نەژاد، سلێمانیەلی م. نەژاد تۆفیق، م.م، سلێمانیەلی وداد، اسماعیل وداد.
پیرەمێرد خۆی لەیاداشتەکانیدا باسی دەکات و بە بەرهەم و کاری ئەدەبیش ساخ بۆتەوە، کە بەچاکی زمانی تورکی و فارسی و عەرەبی زانیوە. لە نووسینی فارسیدا دەستێکی زۆر باڵای هەبووە وەکو ئەڵێن لەو دەمەی خۆیدا مەگەر تەنیا سلێمان بەگی باوکی گۆران، لە ئاستی پیرەمێرد لە فارسیدا شارەزایی بوبێت. خوێندنی ئەو کاتەی پیرەمێرد لە کوردستاندا زیاتر فارسی بووە و تێکەڵ بوونی تورکیش لە کوردستاندا بەهۆی دەوڵەتی عوسمانی و کار و فرمانی ڕەسمییەوە و مانەوەی پیرەمێرد 25 ساڵ لە تورکیا، و ئەو نووسین و شیعرانەی بەتورکی بڵاوی کردونەتەوە.(1).
کتێب و چاپکراوەکانی
پیرمێرد خاوەنی چەند کتێبێکە، لەو کتێبە چاپکراوانەش (9):
دیوانی مەولەوی (ئەسڵ و ڕۆح)، ساڵی 1935 لەچاپخانەی خۆی بە دوو بەرگ لەچاپی داون.
چیرۆکی مەم و زین
دوانزە سوارەی مەریوانمەریوان، 1935
کتێبی پەندی پێشینان، 1936
چیرۆکی محمود ئاغای شێوەکەل، 1942
گاڵتەوگەپ ساڵی 1947، بریتییە لە هەندێک ڕووداوی خۆشی ناو کۆمەڵی کوردەواری، هەم بۆ پێکەنین و هەم بۆ پەند وەرگرتنە.
دیوانی مەولانا خالیدی نەقشبەندی - بەزنجیرە لە ڕۆژنامەکەیدا بڵاوی دەکردەوە.
شیعرەکانی وەلی دێوانە و بێسارانی، ئەوی دەستی کەوتبێ، لە هەورامییەوە کردوویە بە شێوەی سلێمانی.
شیعری گەلێ لەشاعیرانی هەورامان و زەنگەنەی بە شێوەزاری سلێمانی بڵاوکردۆتەوەوەک: شەفیع، مەلا وەلەدخان، مەجزوب، فخرالعلما، مەلای جەباری، عەبدوڵلابەگی زەنگەنە و هتد.
زنجیرە وتارێک دەربارەی مێژووی میرنشینی بابان و خیڵ و تیرەکانی جاف، و گەلێک ڕووداوی مێژوویی گرنگ.
لەو کتێبانەی وەریگێڕاونەتە سەر زمانی کورد:
گەشتی هۆنەرمەندێک لە جیهاندا
ڕۆمانی کەمانجەژەن، 1942، لە تورکییەوە کردویەتی بە کوردی.
کاکەی فەلاحکاکەی فەلاح پاش وەرگرتنی مۆڵەت لە کەس و کاری پیرەمێرد، هەندێک لەم کتێبانەی سەرلەنوێ لە چاپدایەوە (10).
پەندەکانی پیرەمێرد
پیرەمێرد خاوەنی کۆمەڵێک پەندە کە لە پەندی پێشینانی کوردییەوە هەڵقوڵاون و لە ناو هۆنراوەکانیدا هۆنیونییەتەوە، کەژمارەیان دەگاتە 4800 پەند، زۆربەی پەندەکانی ڕۆژانە دەینووسی و لە ڕۆژنامەی ژیندا بڵاوی دەکردنەوە، پاش مردنی خۆی، کاکەی فەلاح کۆی کردوونەتەوە و ڕێکیخستوون و لە دووتوێی کتێبێکدا چاپکراون(11).
نموونەی پارچەیەک لە پەندەکانی پیرەمێرد:
وتیان بە ڕێوی شاهیدت کێیە؟|وتی کلکی خۆم، باوەڕم پێیە
حەزدەکەی دوور بی لە گێرە و کێشە|بەقەد بەڕەی خۆت پێ ڕابکێشە
بەسمان بەسەردا لێدە گیزو فیز|پێوەدان خۆشە نەوەک ویزەویز
لە شارو لادێ ئەم نەقڵە باوە|گیای شین بە جێگای سەختەوە ماوە
شەڕنەکەر پیشەی زوو دانیشتنە|بەردی زل بەڵگەی نەهاویشتنە
ئاو بتبا مەچۆ سەر پردی نامەرد|چش با بخنکێی بە سەد ئێش و دەرد
وتیان پشیلە، گووت بە دەرمانە|دایپۆشی بە خۆڵ ئەو بێویژدانە
شوێن بۆ سەر پیشەی خۆی دەچێتەوە|گیا لەسەر پنجی خۆی دەڕوێتەوە
قەل ئەڵێن لاسای کەوی کردەوە|ڕۆینەکەی خۆیشی لەبیر بردەوە
مەشهورە بزن بۆ تاقە شەوێ|جێگای خۆش دەکا لە کوێ وەرکەوێ
ناشکوری مەکە بەم بەشە کاکە|لە قوڕ ئەوەندە تۆز هەستێ چاکە
پەراوێزەکان
↑ 1٫0 1٫1 1٫2 (پیرەمێرد و پێداچوونەوەیەکی نوێی ژیان و بەرهەمەکانی)، کۆکردنەوە و لێکۆڵینەوەی ئومێد ئاشنائومێد ئاشنا ل10-50
↑ ڕۆژنامەی ژیانەوە - ژمارە 14، 2ی شوباتی 1925
↑ بڕوانە شیعری ئەوا ڕووم کردە تۆ ئەی دایکی موشفق
↑ پیرەمێرد و پێداچوونەوەیەکی نوێی ژیان و بەرهەمەکانی - ئومێد ئاشنا: ل65 ول66
↑ 5٫0 5٫1 ڕۆژنامەی ژین - ژمارە 855 ساڵی 1947
↑ گۆڤاری ژین - بنکەی ژین بۆ بوژاندنەوەی کەلەپووری بەڵگەنامەیی و ڕۆژنامەوانیی کوردی
↑ ژیان و بەرهەمی عەبدوڵلا جەودەت - گۆڤاری کاروان، ژمارە 37، ساڵی 1985 ل4-12
↑ ڕۆژنامەی ژیان - ژمارە 312 ساڵی 1932
↑ ئومێد ئاشنا سەرچاوەی پێشوو: لاپەڕە 61 تا 63
↑ دیوانی پیرەمێرد - بەرگی یەکەم - پێشەکی
↑ پەندەکانی پیرەمێرد - کۆکردنەوە و ساغکردنەوەی کاکەی فەلاح - بەغداد 1980
سەرچاوەکان[1]
خۆزگە - پیرەمێرد - ژیاننامەی شاعیرانی کورد
پیرەمێرد و پێداچوونەوەیەکی نوێی ژیان و بەرهەمەکانی، کۆکردنەوە و لێکۆڵینەوەی ئومێد ئاشنا، بڵاوکراوەی ئاراس، چاپی یەکەم، چاپخانەی وەزارەتی پەروەردەوەزارەتی پەروەردە، هەولێرهەولێر، 2001
دیوانی پیرەمێرد (بەرگی یەکەم)، کۆکردنەوە و ساخکردنەوە و پێداچوونەوەی دەستەیەک لە نووسەرانی کورد، وەزارەتی ڕۆشنبیری، بەغدا، 1990


🗄 سەرچاوەکان
[1] 📡 ماڵپەڕ | 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی خۆزگە
📚 فایلی پەیوەندیدار: 9
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 203
📝 بەڵگەنامەکان
1.👁️دوا نامەی ئەمین زەکی بەگ بۆ پیرەمێرد
2.👁️مۆڵەتی چەکهەڵگرتنی پیرەمێرد
💬 پەند و ئیدیۆم
1.👁️ئازا لە بەند و زنجیر ناپرسێ، ترسنۆک لە بای سکی ئەترسێ، قسەی بێ فێڵ و ڕاست وا لای شێتان، درۆ و دەلەسەیش لای پیاوی شەیتان
2.👁️ئاگری درۆزن ساتێک ئەگڕێ، بەڕە هەر لە لای تەنکی ئەدڕێ، لە پردی نامەرد مەپەڕەرەوە، جەردە ڕووتت کا با لەوبەرەوە
3.👁️ئاو بۆ خواردنەوە زیندەگی دێنێ، لە ووزە دەرچێ پیاو ئەخنکێنێ، هەنگ کە بۆ هەندێ هەنگوین ئەڕژێنێ، بۆ پیاوی ناعال ژار ئەپرژێنێ
4.👁️ئاو کە لەبەری نەڕوا ئەگەنێ، ماڵ نەیخۆی، خەڵکی پێت پێدەکەنێ
5.👁️ئێمە بە مازوان تێشکاین پەستین، بە هیوای ئەوەین بە سیچکان هەستین
6.👁️ئێمە بەدار و فەلاقە فێرین، لە دەر وەک ڕێوین لە ماڵا شێرین
7.👁️ئەسپێکی ڕەسەن هەرچەند کە لەڕە، گەلێ لە کەری قەڵەو چاترە
8.👁️ئەگینە کەهات ماستاو بفرۆشین، کە مانگا نەما چی تر بدۆشین
9.👁️ئەگەر نان بدەی لە ماڵ ناترسی، لە هەمو ماڵێ ئەخۆی ناپرسی
10.👁️ئەم هەموو ساڵە دەوری دنیام دی، نەمدی ئاواتی هەژار بێتە دی، بڕوایشم وایە و ئەیڵێم بێ پرروا، هەر وا هاتووە و بەو چەشنەیش ئەڕوا
11.👁️ئەمانە عەقلی پێشینیان، نان ئەو نانەیە ئەمڕۆ لە خوانە
12.👁️ئەمە پاداشتی بێ وەفاییە، دۆم بەسەروپێ لە خۆ باییە
13.👁️ئەو کەسەی ماسی بگرێ تەڕ ئەبێ، بێستانەوانیش توشی شەڕ ئەبێ
14.👁️ئەوی بۆ دۆستی بێ عەیب ئەگەڕێ، تا ئەمرێ دۆستی وای نایەتە ڕێ، ئەوی لە دۆستی بە بیانوو تۆڕ بوو، کاتێکی زانی دوژمنی زۆر بوو
15.👁️ئەوی بە نەسەب فەجری ڕوناک بێ، ئەبێ بە حەسەب کردەوەی چاک بێ
16.👁️ئەوی نانەوێ بۆ تیکە نانێ، سەر و ژێری خاک بە یەک ئەزانێ
17.👁️ئەوی ڕائەکا زوو هەڵئەنگوێ، ئەوی لەسەرخۆ بڕوا ناکەوێ
18.👁️ئەوەی ئەیەوێ سەری نەیێشێ، بەقەد بەڕەی خۆی پێ ڕادەکێشێ
19.👁️ئەوەی بە عیلم و نامووس ئەنازێ، هۆی کەوتە نامەرد بۆ نان و پیازێ
20.👁️ئەوەیە دەردی ئەم مەئمورانە، ترسی دواڕۆژ و هەوڵی گیرفانە، دەردی گرانتر کە گرانیە، بەوە مەعاش خۆر گیانی تیا نیە
21.👁️ئەڵێن چاو بە چاو ئەکەوێتەوە، مەگەر بێ شەرەف تەریق بێتەوە
22.👁️ئەڵێن هەر عەقڵێ لە خەسارێ دێ، ئەبێ راوەستن تا بەهارێ دێ
23.👁️ئەی هاوار ئەگەر چشتێ شک نەیا، بۆچ"دار هەڵبڕە"بۆ سەر خۆی ئەبا
24.👁️باجی باجیمە کاری ناعیلاجیمە
25.👁️باوکم دیار نییە و دەڵێن پیاوێکیش گورگ خواردویەتی
26.👁️بوی بە خەزوری پیاوی شەڕانی، ئەبێ کچەکەت لای خۆی بزانی
27.👁️بۆ دنیا دەبێ دەست بدەیتە دەست، هیچ کەسێ، هیچ کەس ناباتە بەهەشت
28.👁️بۆ کوڕ ئەچوینە سەر بابە گوڕگوِ، گڕ گڕ وەرگەڕا لێمان بوو بە گڕ
29.👁️بیستومە وردە مەئمور دەرئەکرێ، بەڕە هەر لەلای تەنکی ئەدڕێ
30.👁️بێ منەت بژی بەگیاو بە گەپڵە، نان بدە بەسەگ مەیدە بەسپڵە
31.👁️بێ کاسەییە ئەم شەڕو حاڵە، دیارە تەبەقی پڕ، ئاشتی ماڵە
32.👁️بە پشت ئێستری چەمووشدا مەڕۆ، خووی ئەو ”لەقە” یە، خۆت لادە لەو تۆ، سەگی نهێنگر لە کەس ناوەڕێ، بە لایا مەڕۆ، لە پڕ ئەتگرێ
33.👁️بە خاڵۆ خاڵۆ هات بەلامە، بو بەتولەمار دای بەپامەوە
34.👁️بە دیاری دیاری ئەبوو بەهەرا، کونە مشک ئەبوو بە کۆشک و سەرا
35.👁️بە گفت سەر و ماڵ درێغی نییە، هاتە کردەوە بایەخی نییە
36.👁️بە هیوای هاوسێ بێ چێشت ئەمێنی، چاوەڕێی دەست بی، هەر خەو ئەبینی
37.👁️بەردێ کە نەزان بیخاتە ناو ئاو، دەر نایێ بە سەد ئاقڵی بەناو
38.👁️پا ئەدا لەپەین
39.👁️پیاوی تێر ئاگای لە برسی نییە، بە ماڵ ئەخوڕێ هیچ ترسی نییە
40.👁️پیاوی ناوەجاخ مەخەنە سەر کار، قۆچ ئەوەشێنێ، دوایی وەک گای هار، لە پێشدا بە تاو تیژپەڕە وەک تیر، زوو دادەماڵێ وەک کۆڵە بارگیر
41.👁️پەندی پێشینان بە دڵسۆزیە، خێرخواهێکی گەل و هۆزیە
42.👁️تا دەستیان ئەڕوا، کۆ ئەکەنەوە، لە خودا و بەندە ” کۆ ” ناکەنەوە، لەپڕ ئەبینی کە بە لادا هات، هیچ کەس نازانێ، پارە چی لێ هات
43.👁️تاخۆت دۆست نەبی کەس نابێ بە کەس، چەپڵە لێنادرێ بە تەنها یەک دەست
44.👁️تازە پیاکەوتوو کە قەرزت باتێ، ئەیداتەوە ڕووت لە دوای سەعاتێ، بەڵام پیاوی کۆن خزمەتت بکا، ئەیەوێ نە خۆت، نە کەس تێ بگا
45.👁️تڕی دوايتی
46.👁️تۆ پاک دەروون بە و گوێ مەدەرە کەس، گوێ لە واتەی چاک بگرە و ئیتر بەس، ئەگەر پەیڕەوی ئەو عیلمە بکەین، لە ماهیەتی هەموو کەس ئەگەین
47.👁️تیخ ڕاستگۆییە و زرێ قەناعەت، بەخشین کەمەند و سکووت سەلامەت
48.👁️تەماشای حاڵی خۆت کە و بڕوانە، چشتێکیان بردی، چەند لات گرانە، تۆیش بە نابەدڵ چشتێ بستێنی، دڵ ئەمین مەبە، دڵێک ئەشکێنی
49.👁️جام ئەڵێ: بشکێم بەڵام نەزڕێم، چاکەو خاپە دێتەوە سەر ڕێم
50.👁️چوار چشت بۆ چوار کەس بوو بە نامەردی، بۆ عالم ” کیبر ” و بۆ ماڵدار ” ڕژدی ”، ڕوو هەڵماڵراوی ژنی بێ ئابڕوو، نادان کە درۆی لا بووە
51.👁️چوار ناویان بۆیە لە چوار کەس ناوە، لەبەر کردەوەی لێیان ڕووی داوە، چرووک ” کە خوێش لە ماڵی ناخوا، بەخیل ” کە هیچی لێ نادا بە خوا
52.👁️چوار کەس بە چوار خوو پەستن و بێ دەس، تەمەڵ و نەزان، ناکەس و بێ کەس، چوار خوویش هەیە پیاو پێی دەبێ بێ باک، دڵ و دەستی پاک، کردە و
53.👁️چونکە لێبوردن پەسەندی خوایە، تۆڵە هەمیشە ترسی لەدوایە
54.👁️چەرخ هەر ئەو چەرخە، کە چەرخی سووڕاند، دەنگی شەیپووری ڕەزاشای خەفاند
55.👁️چەند خۆشە ئینسان وا دڵنیا بێ، بوون و نەبون لای کاریگەر نابێ
56.👁️خلە حەمامێ دەکا بلە بەری دەتاشێ
57.👁️خوا لە پێشەوە چاوی پێداوی؛ تاکو بەرەوپێش هەنگاو بهاوی
58.👁️خوا یار بێ با دنیا هەر مار بێ
59.👁️سەخی کە ئەیخوا و ئەیشیداتە خەڵک، بۆ خۆی و ناسیاو بۆی ئەبێ بە کەڵک، بەخشندە هەمووی ئەبەخشێتەوە، ئەوەی پێ ئەبڕێ، ئەمێنێتەوە
60.👁️قاز نابێ بەباز
61.👁️لەجێی تەحەی پەحەیە
📕 پەڕتووکخانە
1.👁️ئاوە رەشەی روسی سور
2.👁️ئەمە بوو دیوانی پیرەمێرد: راستکردنەوەی هەڵەکانی ب1 دیوانەکە
3.👁️باخێک لە وشە گەشتێک بە ژیاننامەی پرشکۆی پیرەمێرددا
4.👁️بیری کۆمەڵایەتی و سیاسیی پیرەمێرد
5.👁️بەها ئیستاتیکییەکانی شیعر لای پیرەمێرد، شێخ نوری شێخ ساڵح و گۆران
6.👁️پیرەمێرد سیروانی ئەدەب بوو
7.👁️پیرەمێرد و پێداچوونەوەیەکی نوێ بە ژیان و بەرهەمەکانی - بەرگی 1
8.👁️پیرەمێرد و پێداچوونەوەیەکی نوێ بە ژیان و بەرهەمەکانی - بەرگی 2
9.👁️پیرەمێردی رۆژنامەنووس
10.👁️پیرەمێردی نەمر
11.👁️پەندەکانی پیرەمێرد
12.👁️دوانزە سوارەی مەریوان
13.👁️دیوانی پیرەمێرد / بەرگی یەکەم
14.👁️دیوانی پیرەمێردی نەمر
15.👁️دیوانی مەولەوی 3
16.👁️دیوانی مەولەوی و رۆحی مەولەوی
17.👁️دەنگی پیرەمێرد لە بزووتنەوەی شیعری نوێی کوردیدا
18.👁️رۆحی مەولەوی
19.👁️رۆژژمێری پیرەمێرد - 1981
20.👁️رۆژژمێری پیرەمێرد - 1982
21.👁️ژین یەکەمین رۆژنامەی تایبەتمەندی ئەدەبی و رووناکبیریی شاری سلێمانی
22.👁️سەرجەم پەندەکانی پیرەمێرد
23.👁️سەرجەم دیوانی پیرەمێرد - بەرگی (1، 2، 3)
24.👁️گاڵتەوگەپ
25.👁️گاڵتەوگەپی پیرەمێرد
26.👁️مەم وزین
27.👁️مەناقیبی حاجی کاک ئەحمەدی شێخ
28.👁️کەمانچەژەن
29.👁️یاداشتەکانی پیرەمێرد
30.👁️یادی پیرەمیرد
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
1.👁️19-06-1950
2.👁️30-06-1925
🏰 شوێنەکان
1.👁️باخی پورە بەگ
2.👁️گردی سەیوان
😊 گاڵتەوگەپ
1.👁️خوای گەورە بیخاتە بەهەشتەوە ئەگەر جێ مابوو
📷 وێنە و پێناس
1.👁️پیرەمێرد بەگەنجی لە سەرەتای سەدەی بیست لە ئەستەنبوڵ
2.👁️پیرەمێرد لە بۆنەیەکدا لەناو سەرای سلێمانی ساڵی 1930
3.👁️پیرەمێرد لە کاتی ئاهەنگی جەژنی نەورۆزدا
4.👁️پیرەمێرد و بنەماڵەکەی
5.👁️پیرەمێرد و...
6.👁️پیرەمێرد، سەید حوسێن حوزنی موکریانی،مامۆستا گۆران و فایەق بێکەس لەچاپخانەی ژیان ساڵانی (1934-1938)
7.👁️رەحمە خانی کچی پیرەمێردی شاعیر ساڵی 1963
8.👁️ژووری چاپخانەکەی پیرەمێرد
9.👁️ساڵیادی کۆچی دوایی پیرەمێرد لە سلێمانی، جەواهیری و د.عێزەدین مستەفا ڕەسوڵ و رەئوف یەحیا و کۆمەڵێک نووسەری تر - ساڵی 1970
10.👁️گواستنەوەی چاپخانەکەی پیرەمێرد بۆ مۆزەخانەی سلێمانی
🎵 کارە هونەرییەکان
1.👁️پەیکەری پیرەمێرد سەرەتای شەقامی سالم
📖 کورتەباس
1.👁️ئەدگاری پیرەمێرد
2.👁️دیداری خەونێکی ئەرخەوانی؛ گوڵچن و پێرەمێردی نەمر.. لە گوڵزاری رۆحی شاعیردا
👫 کەسایەتییەکان
1.👁️Pîremêrd
2.👁️ئومێد ئاشنا
3.👁️توفيق محمود حمزة
📂[ زۆرتر...]

⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏳️ زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
📅 رۆژی کۆچی دوایی: 19-06-1950
🎓 ئاستی خوێندن: 🎓 زانکۆ (بەکالۆریۆس)
🎓 جۆری خوێندن: ⚖️ یاسا
👫 جۆری کەس: 📰 رۆژنامەنووس
⚤ رەگەزی کەس: 👨 نێر
🌐 زمان - شێوەزار: 🏳️ کرمانجیی ناوەڕاست
🏙 شار و شارۆچکەکان: ⚪ سلێمانی
🏙 شار و شارۆچکەکان (کۆچی دوایی): ⚪ سلێمانی
💓 لەژیاندا ماوە؟: ✖️ نەخێر
👥 نەتەوە: ☀️ کورد
🗺 وڵات - هەرێم: ⬇️ باشووری کوردستان
🗺 وڵات - هەرێم (کۆچی دوایی): ⬇️ باشووری کوردستان

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
✨ کوالیتیی بابەت: 99% ✔️
99%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
99%
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Nov 7 2008 9:01AM تۆمارکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Jun 19 2020 9:15AM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
👁 ئەم بابەتە 135,125 جار بینراوە

📚 فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن 💾📖🕒📅 👫 ناوی تۆمارکار
📷 فایلی وێنە 1.0.145 KB Oct 29 2009 12:00AMهاوڕێ باخەوان
📊 ئامار
   بابەت 384,137
  
وێنە 64,393
  
پەڕتووک PDF 12,348
  
فایلی پەیوەندیدار 52,960
  
📼 ڤیدیۆ 202
  
🗄 سەرچاوەکان 16,381

📚 پەڕتووکخانە
  📖 مێژووی چەند هۆزێکی کورد
  📖 چاوەکانی ئەو
  📖 ناوی وڵاتانی جیهان
  📖 کوورەی شۆڕش کێی سوتاند
  📖 زۆرتر...


📅 کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان
  🗓️ 23-10-2021
  🗓️ 22-10-2021
  🗓️ 21-10-2021
  🗓️ 20-10-2021
  🗓️ 19-10-2021
  🗓️ 18-10-2021
  🗓️ 17-10-2021


💳 کۆمەکی دارایی
👫 هاوکارانی کوردیپێدیا
💬 بیروڕاکانتان
⭐ کۆکراوەکان
📊 راپرسی
- راپرسی دەربارەی رێکخراوی کوردیپێدیا و ماڵپەڕەکەی!
بۆ پێشخستنی کارەکانی رێکخراوەکەمان و باشترکردنی ماڵپەڕەکەمان تکایە وەڵامی پرسیارەکانی ئەم راپرسییەمان بدەرەوە..
زۆر سوپاس بۆ هاوکاریتان!
- راپرسی دەربارەی رێکخراوی کوردیپێدیا و ماڵپەڕەکەی!
- راپرسی دەربارەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا (کۆڤید 19)
ڤایرۆسی کۆڕۆنا مرۆڤایەتیی خستووەتە مەترسییەکی گەورەوە، ئەم مەترسییە کوردستانییانیشی گرتووەتەوە.. هەربۆیە گرنگە وەڵامی ئەم راپرسییە بدرێتەوە تاوەکو بزانین چۆن رەفتار لەگەڵ ئەم کێشەیەدا بکەین!
- راپرسی دەربارەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا (کۆڤید 19)
📌 رۆژەڤ
بەکری حاجی سەفەر
ساڵی 1942 لە خێزانێکی نیشتیمان پەروەر لە پێنجوێن لە دایک بووە.
لە ساڵی 1950 دا خراوەتە قوتابخانە (قوتابخانەی سەرەتایی کوڕانی پێنجوێن).

لە ساڵی 1956 دا لە گەڵ کۆمەڵێک لاوی پێنجوێندا کۆمەڵەیەکیان بەناوی کۆمەڵەی (کاوە) دروستکرد، کە دەکرێت ئەم بەروارە بە سەرەتای تێکەڵبونی بەکاری سیاسیی هەژمار بکرێت.
لە ساڵی 1958 پەیوەندی بە یەکێتی قوتابیانەوە دەکات و هەمان ساڵ دەبێتە ئەندامی لیژنەی ناوچەی پێنجوێن.
لە ساڵی 1960 یەکێک بووە لە بەشدار بووانی یەکەمین کۆبونەوەی لیژنەی لیوای یەکی سلێمانی یەکێتیی قوتا
بەکری حاجی سەفەر
حەمید حاجی دەروێش
سکرتێری پارتی دیموکراتی پێشڤەڕۆی کوردی سوریا.
حەمید حاجی دەروێش
ئەنوەر تۆڤی
ناوی ئەنوەر سینۆ محەمەد شەریف ناسراو بە (ئەنوەر تۆڤی)
ساڵی 1925 لە گوندی بامەڕنێ سەر بە شاری دهۆک لە دایک بووە.
دار موعەلمینی ریفی لد بەغدا تەواو کردووە و پاشان وەکو مامۆستا لە شارۆچکەی بیارە دەست بەکار بووە و پاشان لە قوتابخانەی فەیسەڵییەی شاری سلێمانی و دواتر وەکو سەرپەرشتیاری پەروەردەیی لە بەشی چالاکییە هونەریەکان بەردەوام بووە.
سالی 1953 (ڤیینا) و 1973 (بەرلین) وەکو نوینەری کورد بەشداری ڤیستیڤالێ لاوانی جیهانی کردووە
هەستاوە بە دەرهێنانی ئەم شانۆگەریانە:
شانۆگەری عوتەیل 1956
شانۆگەری ئ
ئەنوەر تۆڤی
شەکیب ئاکرێیی
لە ساڵی 1938 لە ئاکرێی لە دایکبووە.
لە رێکەوتی 23-10-2017 لە وڵاتە یەکگرتۆکانی ئەمریکا کۆچی دوایی کرد.
شەکیب ئاکرێیی
جەلال رۆستەم لامیع بابان (جەلال بابان)
جەلال بابان یەکێک بووە لە کەسایەتییە سیاسییە دیارەکانی سەردەمی ئێراقی شاهانە، لە 20-03-1933 تا 28-10-1933 وەزیری بەرگری ئێراق بووە، جگە لەو پۆستانە پارێزگاری لیوای کەربەلا بووە لە ساڵی 1930.
لە ساڵی 1948 وەزیری گەیاندن و شارەوانێکان بووە لە دوای شۆرشی 14ی تەموزی ساڵی 1958 ئێراق جێدەهێڵێت و بە خێزانەوە دەچێتە وڵاتی لوبنان لە رێکەوتی 23-10-1970 لە بەیروت کۆچی دوایی کردووە و هەر لە هەمان شار بە خاکیان سپاردووە.
جەلال رۆستەم لامیع بابان (جەلال بابان)

Kurdipedia.org (2008 - 2021) version: 13.10
| 📩 contact@kurdipedia.org | ✔️CSS3 | ✔️HTML5
| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0,109 چرکە!
☎ +9647701579153 +9647503268282
| ☎ +31654710293


Kurdipedia Project is an initiative of
(Bakhawan Software 1998 - 2021)