کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان

جۆری گەڕان





گەڕان

گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەڕتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
بیروڕاکانتان
ڕاپرسی
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
هاوکارانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەڕتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
بیروڕاکانتان
ڕاپرسی
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
هاوکارانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2023
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
بابەتی (پیرەمێرد24 جار گۆڕانکاریی بەسەردا هاتووە!

ڤێرشن
1.2.520-03-2023هـ.ب.
1.2.420-03-2023هـ.ب.
1.2.328-10-2022هـ.ب.
1.2.219-03-2022ز.س.
1.2.106-02-2022هـ.ب.
1.2.010-03-2021هـ.ب.
1.1.919-06-2020هـ.ب.
1.1.819-06-2020هـ.ب.
1.1.719-06-2020هـ.ب.
1.1.619-06-2020هـ.ب.
1.1.519-06-2020هـ.ب.
1.1.413-04-2020ب.ج.
1.1.327-10-2019ب.ج.
1.1.223-05-2019ب.ج.
1.1.107-03-2018ب.ج.
1.1.002-02-2018ب.ج.
1.0.929-01-2018ب.ج.
1.0.811-01-2018هـ.ب.
1.0.719-02-2017هـ.ب.
1.0.619-02-2017هـ.ب.
1.0.519-02-2017هـ.ب.
1.0.412-02-2017هـ.ب.
1.0.302-01-2017هـ.ب.
1.0.211-03-2014هـ.ب.
1.0.110-06-2012هـ.ب.
ناوی بابەتپیرەمێرد
کاتی گۆڕین 20-03-2023 09:33:49
ناوی باشترکار هاوڕێ باخەوان
بابەت

پیرەمێرد
ژیاننامە
تۆفیق مەحموود هەمزە ناسراو بە پیرەمێرد و حاجی تۆفیق بەگ (1867- 1950) شاعیر و نووسەر و ڕۆژنامەوانی ناوداری کورد بوو. لە سلێمانیسلێمانی لەدایکدەبێ و لە لاویدا زانستی ئایینی دەخوێنێت. شێخ مستەفای نەقیب و شێخ سەعیدی حەفید لە 1898دا دەیبەن بۆ ئەستەمبوڵ. لەوێ لە کۆلیژی یاسا دەخوێنێت و لە حکومەتی عوسمانیدا لە چەند پۆستی ئیداری و سیاسیدا دادەمەزرێ. لەدوای شۆڕشی شێخ سەعیدی پیرانشێخ سەعیدی پیران لە 1925 و تێکچوونی بارودۆخ، دەگەڕێتەوە بۆ سلێمانی و تا دوا ساتی ژیانی هەر لەوێ خەریکی کاری ئەدەبی و ڕۆژنامەوانی دەبێ. پیرەمێرد بەرهەمی ئەدەبیی زۆری هەیە.
ناوی تۆفیق کوڕی مەحموود ئاغا کوڕی هەمزاغای مەسرەفە. لە ساڵی 1867 لە گەڕەکی گۆیژەی شاری سلێمانی لە دایکبووە. لە تەمەنی شەش حەوت ساڵیدا، لە سلێمانیدا نێرراوەتە حوجرە و مزگەوت و پاش ماوەیەک ئەبێ بە فەقێ لە مزگەوتی هەمزاغای باپیری و لای مەلا مەحمود ناوێک دەستدەکات بە خوێندن و فێربوونی عەرەبی و وانەی ئایینی. لە خوێندنی عەرەبیدا دەچێتە پێشەوە و دەست ئەکا بە خوێندنی سیوتی. پاش ئەوەی زۆربەی مزگەوتەکانی شاری سلێمانی گەڕاوە ئەوسا ڕووی کردۆتە مزگەوتەکانی شاری بانە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان(1). کە لە بانەوە گەڕاوەتەوە بۆ سلێمانی، لە 1882 دا لەتەمەنی 15 ساڵیدا، کراوە بە نووسەری بەڕێوبەرایەتی ڕەگەزنامە لە سلێمانی. لە 1883 دا کراوە بە نووسەری ئەملاکی هومایۆنی لە هەڵەبجەهەڵەبجە. لە 1886دا کراوە بە سەرنووسەری دادگای شارباژێڕ، ئەو دەمە پێیان وتووە (باشکاتب). لە 1895 دا کراوە بە یاریدەری داواکاری گشتی لە کەربەلا، بەڵام ئەو کارەی بەدڵ نەبووە و وازی لە فەرمانی میری هێناوە.
شێخ مستەفای نەقیب کردوویەتی بە جێگری خۆی بۆ ڕاپەڕاندنی کارەکانی و ژیانێکی باش و لەباری بۆ گونجاند. لەسەر بانگهێشتی سوڵتان عەبدولحەمید، شێخ مستەفای نەقیب و شێخ سەعیدی حەفید کاروانێک ڕێکدەخەن لە 1898 دا دەچن بۆ تورکیا، پیرەمێرد هاوسەفەریان دەبێت. ساڵی 1899 شێخ سەعید و پیرەمێرد پێکەوە چوون بۆ حەج و لە گەڕانەوەیاندا بۆ ئەستەنبوڵ سەید ئەحمەدی خانەقاسەید ئەحمەدی خانەقا و وەفاییی شاعیریشیان لەگەڵ دەبێ، وەفاییوەفایی لە ڕێگا کۆچی دواییکردووە.
لە ساڵی 1899 دا بەفەرمانی شاهانە دەبێت بە ئەندامی ئەنجومەنی بەرزی ئەستەمبوڵ. بەهۆی عیزەت پاشاوە لە ئەستەمبوڵ لە کۆلیژی یاسا دەخوێنێت، بڕوانامەی یاساناس وەردەگریت. لە 1905 تا 1908 لە ئەستەمبوڵ بە کاری پارێزەری و گۆڤار و ڕۆژنامەوانییەوە خەریک بووە. لە 1907 دا بووە بە ئەندامی کۆمەڵەی کورد کە بە نهێنی پێکهاتبوو بە سەرۆکایەتی شێخ عەبدولقادری شەمزینی.
لە ئەیلوولی 1909 دا بووە قائیمقامی جوڵەمێرگجوڵەمێرگ
لە نیسانی 1912 دا بووە قائیمقامی قەرەمورسل
لە شوباتی 1915 دا بووە بە قائیمقامی بالاوا
لە ئەیلولی 1916 دا بووە بە قائیمقامی بیت الشباب
لە مارتی 1917 دا بووە بە قائیمقامی گموش کوی. لەهەمان ساڵدا بەهەمان پلە چۆتە ئیتەپازاری، هەگەلی ئوتە کە دورگەیەکی خۆش و ناوداری تورکیایە.
لە نیسانی 1918 دا بووە بە پارێزگاری (موتەسەڕیف) شاری ئەماسیە لە تورکیا. تاکوو ساڵی 1923 لەوێ بووە.
حاجی تۆفیق کە زۆربەی تەمەنی گەنجێتی و هەرزەکاری لە تورکیادا ڕابواردبوو و لەوێ ژنێکی هێنابوو دوو کوڕی (نەژاد و وەداد) لێ هەبوو. لەو کاتەدا بنەماڵەکەی لە سلێمانییەوە دەست ئەکەن بە نامەنووسین بۆی بەتایبەتی مستەفا سائیبی خوشکەزای گەلێ نامەی بۆناردوە وە داوای گەڕانەوەیان لێکردووە بگەڕێتەوە بۆ کوردستان. بەهۆی شۆڕشی کورد لە تورکیا و تێکچوونی بار و بەهۆی ئەوەی کە پیرەمێرد خۆشی ئەندامی کۆمەڵەی کورد بوو لە ساڵی 1923 پیرەمێرد، ژن و منداڵەکانی لە ئەستەمبوڵ بەجێ ئەهێڵێت و لەڕێگەی سووریاوە بە شاری حەلەب دا دێتەوە بۆ بەغدا و لەوێوە دەگەڕێتەوە بۆ کوردستان.
لەو کاتەدا ڕۆژنامەی ژیانەوە لە سلێمانی دەردەچوو. هەواڵی گەیشتنەوەی پیرەمێرد بەهەواڵێک بڵاودەکاتەوە: (جەنابی تۆفیق بەگی مەحموود ئاغا کە بیست و سێ ساڵە لەوەتەن دوورکەوتۆتەوە، شەوی 30ی کانونی دووەمی 1925 تەشریفی هاتەوە مەملەکەتەکەمان، بەقدومی ئەم زاتە زۆر مەسرور و خۆشحاڵە، بەناوی هەموو خۆوڵاتییەکەوە بەخێرهاتنی دەکەین) (2).
پیرەمێرد تا دواهەناسەی ژیانی بە ڕۆژنامە و نووسینەوە خەریک بووە، تا لە 19ی حوزەیرانی 1950 دا، بەرانبەر بە 4ی ڕەمەزانی 1369ی کۆچی، لە شاری سلێمانی لە تەمەنی 83 ساڵیدا بەهۆی نەخۆشیی شەکرە و نەخۆشیی گورچیلەوە کۆچی دواییکردووە. لەسەر خواستی خۆی لە گردی مامەیارە، ئەوەی جاران مەڵبەندی ئاهەنگ گێڕانی جەژنی نەورۆزی بوو، بەرانبەر بە ئەرخەوانەکانی گردی سەیوان بووە، لەوێدا نێژراوە.
ڕۆژنامەنووسی
پیرەمێرد لە ساڵەکانی یەکەمی گەیشتنی بە تورکیا و هەر لەو کاتەوە کە ئەندامی مەجلیسی عالی ئەستەنبوڵ و خوێندکاری کۆلیژی یاسا بووە، دەستی کردووە بە نووسین و وەرگێڕانی شیعر و وتار و زیندووکردنەوەی وێژەی کوردی و ناساندنی بەو جیهانە نوێیە. لە چەندین گۆڤار و ڕۆژنامەدا یا خاوەن و سەرنووسەر بووە یاخود لە دەستەی نووسەراندا بووە و نووسەرێکی چالاک بووە.
🔥

ئەم ڕۆژی ساڵی تازەیە نەورۆزە هاتەوە
جەژنێکی کۆنی کوردە بەخۆشی و بەهاتەوە..


کاتێک لە ساڵی 1924 دا دەگەڕێتەوە بۆ سلێمانی پاش 25 ساڵ ژیان لەتورکیا(3)، وای چاوەڕواندەکرد ئەو وڵاتەی لە 1898 جێی هێشتووە گۆڕابێت و لەبارودۆخێکی جیاواز و پێشکەوتوودا خۆی بنوێنێت، بەڵام بەداخەوە گۆڕان و بەرەو پێشچوونێکی ئەوتۆی تیادا بەدی نەکرد، لەگەڵ ئەمەشدا کە ئەو لە پلەوپایەی موتەسەڕیفی شاری ئەماسییەی تورکیاوە هاتبۆوە، بەهیچ جۆرێک بەلای پایەبەرزی و کورسی وەزارەت و نوێنەرایەتی گەل و پلەی فەرمانبەری میریدا نەچوو، ڕۆژنامەی بەپێشتر و پێویستتر زانی، ئەم بڕوایەشی لەخۆیەوە نەهێنابوو، بەڵکوو ئەنجامی تاقیکردنەوەیەکی سەختی درێژخایەن بوو لە ئەستەنبوڵ، لەو دەمەدا ئەستەنبوڵ قیبلەی ڕۆشنبیران و سەرچاوەی زانست و ئەدەب بوو، لەو شارە گەورەیەدا دوو جیهان بەیەک دەگەیشتن، جیهانی کۆن و دواکەوتووی ڕۆژهەڵات، وەجیهانی نوێ و ڕاپەڕیوی ئەورووپا(4). پیرەمێرد دەیویست ئەو بەرگی پێشکەوتن و گیانی ڕاپەڕینە شارستانییە بکاتە بەری وڵاتە دواکەوتووەکەی، لەبەرئەوە خوێندەواری و فێربوونی خوێندنی بەمەرجی بنەڕەتی ئەو پێشکەوتنە دادەنا، زۆرجار دەینووسی کە میللەت تا خوێندەوار نەبێت هەنگاوێک نانێت. هەر لەبەرئەمەش بوو کە لە قوتابخانەی زانستی دا دەوری ڕابەر و دامەزرێنەری بینی. لەلایەکی تریشەوە دەوری پێشڕەوی بینی لە کردنەوەی قوتابخانەی کچاندا لە سلێمانی و هاندانی کۆمەڵانی خەڵک بۆ ناردنی کچەکانیان بۆ قوتابخانە. لەبەرانبەر ئەم کارەیدا تووشی گەلێ هێرش و توانج بوو بەڵام دیسان کۆڵی نەئەدا، و گەرمتر و جوانتر شیعری بۆ کچان و قوتابخانەی کچان دەگوت.
پاش گەڕاندەوەی لە تورکیا، چەند ساڵێک لە شاری سلێمانیدا ئەمێنێتەوە بەبێ ئەوەی توخنی کاری میری بکەوێت، لە ساڵی 1926 دا لە مانگی کانوونی یەکەمدا شارەوانی سلێمانی ڕۆژنامەی ژیان دەرئەهێنێت بە سەرۆکایەتی حسێن کازم و پیرەمێردیش ئەکرێت بە سەرپەرشتکاری ڕۆژنامەکە.
لە ساڵی 1932 دا حسێن کازم کۆچی دوایی دەکات و پیرەمێرد دەکرێت بە بەڕێوبەری ئەو ڕۆژنامەیە، لە ساڵی 1934دا چاپخانەکەی شارەوانی بەکرێ ئەگرێت و مافی ڕۆژنامەی ژیان ئەگۆڕێتە سەرخۆی.
لە ساڵی 1937 دا لەگەڵ کاربەدەستانی شاری سلێمانیدا تێکدەچێت و چاپخانەکەی شارەوانی لێدەسەندرێتەوە، بەڵام پیرەمێرد هەر کۆڵنادات ئەچێت خانووەکەی ئەخاتە ڕەهنی بەڕیوبەرایەتی هەتیوانەوە، مافی ڕۆژنامەیەکی نوێ بۆ خۆی وەرئەگرێت وە بە ناوی ڕۆژنامەی ژینەوە دەری ئەهێنێت و چاپخانەی ژینی دادەمەزرێنێت.
لەو ڕۆژنامە و بڵاوکراوانەی کە پیرەمێرد بەشداری تیا کردوون:
ڕۆژنامەی ڕەسملی کاتب لە ئەستەنبوڵ دەردەچوو. خاوەنی ئیمتیاز پیرەمێرد بوو.
ڕۆژنامەی کورد تەعاون و ترقی غزەتەسی بە دوو زمانی کوردی و تورکی لە ئەستەنبوڵ دەردەچوو، لە 9ی تشرینی دووەمی 1908 تاکوو حوزەیرانی 1909 بەردەوام بووە. خاوەنی ئیمتیاز حاجی تۆفیق بەگ بووە و سەرنووسەرەکەی ئەحمەد جەمیل پاشا بووە. لەو دەمەدا دەنگی کۆمەڵەی کورد بووە کە شێخ عەبدولقادری شەمزینی سەرۆکی بووە.
ڕۆژنامەی مسەوڕ موحیت (مصور محیط) کە پیرەمێرد لەگەڵ فایق سەبری بەگ دەریدەکرد.
گۆڤاری ژین لە ئەستەنبوڵ لە ساڵانی 1918 و 1919 بە دوو زمانی کوردی و تورکی دەرچووە، پیرەمێرد لە زۆربەی ژمارەکانیدا شیعر و نووسین و وەرگێڕانی هەیە.
ڕۆژنامەی شەمس لە تاران دەردەچوو، ئەو کاتەی لە تورکیا بوو زۆر جار شیعر و نووسینی ئەنارد بۆ تاران بۆ بڵاوکردنەوە، ئەم ڕۆژنامەیە سەید حسێنی ئێرانی خاوەنی بوو.(5).
ڕۆژنامەی ژین کە خۆی لە سلێمانی چاپیدەکرد. وەک درێژکراوەیەکی ڕۆژنامەی ژیان. ڕۆژنامەی ژین 553 ژمارەی لێ چاپکرا. یەکەم ژمارەکەی لە 1939دا دەرکرد و تا کۆچی دواییی کرد لە 1950 دا بەردەوامبوو و بە ژمارە 1015ی گەیاند. دوای خۆیشی جەمیل سائیب و نووری ئەمین بەگ و گۆران و ئەحمەد زرنگ بەرودوا تا ساڵی 1963 گەیاندیانە ژمارەی کۆتاییی (1714). ئەمڕۆکە بنکەی ژین لە سلێمانی لە هەوڵی دەرکردنی گۆڤارێکدان بەناوی گۆڤاری ژین(6)
بەدەر لەوانەی سەرەوە، پیرەمێرد لەگەلێک بڵاوکراوەی تردا دەست ڕەنگینی خۆی لە نووسیندا نیشانداوە و چالاک بووە:
گۆڤاری فەرهەنگ و ڕۆژنامەی (شفق سرخ) کە لە تاران دەردەچوون، پیرەمێرد دەڵێت: (هەمیشە من لە ئەستەنبوڵەوە مەقالەو شیعرم بۆ ئەناردن)(5).
زۆرجار سەروتاری بۆ ڕۆژنامەی (ئیقدام) و (حوڕییەت) ئەنووسی.
گۆڤاری ئیجتیهاد لە ئەستەنبوڵ لە ساڵەکانی 1904-1912 لەلایەن عەبدوڵڵا جەودەتەوە دەردەچوو. پیرەمێرد بەرهەمی خۆی تیا بڵاوکردۆتەوە(7). لەمبارەیەوە دەڵێت: (عەبدوڵڵا جەودەت) لەپاش مەشروتییەت کە لە ئەوروپاوە هاتەوە، لە ئەستەمبوڵ بوو، زۆرتر لەهەموو کەس من لە خزمەتیا بووم، خۆم و نەژادی کوڕم بە (نەزم و نەسر) لە مجەلەکەیدا خزمەتمان هەیە).
لە ڕۆژنامەی (ترجماتی حقیقت)ی مامۆستا موعەلیم ناجی کە لە تورکیا دەردەچوو شیعری بڵاوکردۆتەوە.
شیعر و نووسینی ناردوە بۆ ڕۆژنامەی تان کە لە پاریس دەردەچوو، بەهۆی داوود حەیدەری کوڕی ئیبراهیم حەیدەرییەوە، کە لە دەرچووانی خوێندنی باڵای فەڕەنسا بوو.
بەرهەمەکانی پیرەمێرد
جگە لە جێدەستی لە ڕۆژنامەگری کوردیدا، پیرەمێرد خاوەنی دیوانێکی شیعرییە، کە چەندین جۆر و بواری شیعری تیا بەدی دەکرێت؛ کۆمەڵایەتی، فەلسەفە، ڕامیاری و هتد(1) بەرهەمەکانی بەناوی (حاجی تۆفیق بەگ)ەوە بڵاودەبوەوە، کاتێک کە پیرەمێرد لە تورکیاوە دەگەڕێتەوە بۆ سلێمانی، تەمەنی بەرەو پیربوون دەچێت، کە ساڵی 1932 شیعری (بەیانی بوو لەخەو هەستام) بڵاودەکاتەوە، بۆ یەکەمجار نازناوی پیرەمێرد بۆخۆی هەڵدەبژێرێت و دەینووسێت(8)، لەوەبەدواوە بە پیرەمێرد دەناسرێت. کە لە تورکیا بوو بەناوی جیاجیا شتی بڵاوکردۆتەوە: سلێمانییەلی توفیق، س.ت، سلێمانییەلی مەحمود نەژاد، سلێمانییەلی م. نەژاد تۆفیق، م.م، سلێمانییەلی وداد، اسماعیل وداد.
پیرەمێرد خۆی لەیاداشتەکانیدا باسی دەکات و بە بەرهەم و کاری ئەدەبیش ساخ بۆتەوە، کە بەچاکی زمانی تورکی و فارسی و عەرەبی زانیوە. لە نووسینی فارسیدا دەستێکی زۆر باڵای هەبووە وەکو ئەڵێن لەو دەمەی خۆیدا مەگەر تەنیا سلێمان بەگی باوکی گۆران، لە ئاستی پیرەمێرد لە فارسیدا شارەزایی بوبێت. خوێندنی ئەو کاتەی پیرەمێرد لە کوردستاندا زیاتر فارسی بووە و تێکەڵ بوونی تورکیش لە کوردستاندا بەهۆی دەوڵەتی عوسمانی و کار و فرمانی ڕەسمییەوە و مانەوەی پیرەمێرد 25 ساڵ لە تورکیا، و ئەو نووسین و شیعرانەی بەتورکی بڵاوی کردونەتەوە.(1).
کتێب و چاپکراوەکانی
پیرمێرد خاوەنی چەند کتێبێکە، لەو کتێبە چاپکراوانەش (9):
دیوانی مەولەوی (ئەسڵ و ڕۆح)، ساڵی 1935 لەچاپخانەی خۆی بە دوو بەرگ لەچاپی داون.
چیرۆکی مەم و زین
دوانزە سوارەی مەریوانمەریوان، 1935
پەڕتووکی پەندی پێشینان، 1936
چیرۆکی مەحمود ئاغای شێوەکەل، 1942
گاڵتەوگەپ ساڵی 1947، بریتییە لە هەندێک ڕووداوی خۆشی ناو کۆمەڵی کوردەواری، هەم بۆ پێکەنین و هەم بۆ پەند وەرگرتنە.
دیوانی مەولانا خالیدی نەقشبەندی - بەزنجیرە لە ڕۆژنامەکەیدا بڵاوی دەکردەوە.
شیعرەکانی وەلی دێوانە و بێسارانی، ئەوی دەستی کەوتبێ، لە هەورامییەوە کردوویە بە شێوەی سلێمانی.
شیعری گەلێ لەشاعیرانی هەورامان و زەنگەنەی بە شێوەزاری سلێمانی بڵاوکردۆتەوەوەک: شەفیع، مەلا وەلەدخان، مەجزوب، فخرالعلما، مەلای جەباری، عەبدوڵڵابەگی زەنگەنە و هتد.
زنجیرە وتارێک دەربارەی مێژووی میرنشینی بابان و خیڵ و تیرەکانی جاف، و گەلێک ڕووداوی مێژوویی گرنگ.
لەو کتێبانەی وەریگێڕاونەتە سەر زمانی کورد:
گەشتی هۆنەرمەندێک لە جیهاندا
ڕۆمانی کەمانجەژەن، 1942، لە تورکییەوە کردویەتی بە کوردی.
کاکەی فەلاحکاکەی فەلاح پاش وەرگرتنی مۆڵەت لە کەس و کاری پیرەمێرد، هەندێک لەم کتێبانەی سەرلەنوێ لە چاپدایەوە (10).
پەندەکانی پیرەمێرد
پیرەمێرد خاوەنی کۆمەڵێک پەندە کە لە پەندی پێشینانی کوردییەوە هەڵقوڵاون و لە ناو هۆنراوەکانیدا هۆنیونییەتەوە، کەژمارەیان دەگاتە 4800 پەند، زۆربەی پەندەکانی ڕۆژانە دەینووسی و لە ڕۆژنامەی ژیندا بڵاوی دەکردنەوە، پاش مردنی خۆی، کاکەی فەلاح کۆی کردوونەتەوە و ڕێکیخستوون و لە دووتوێی کتێبێکدا چاپکراون(11).
نموونەی پارچەیەک لە پەندەکانی پیرەمێرد:
وتیان بە ڕێوی شاهیدت کێیە؟|وتی کلکی خۆم، باوەڕم پێیە
حەزدەکەی دوور بی لە گێرە و کێشە|بەقەد بەڕەی خۆت پێ ڕابکێشە
بەسمان بەسەردا لێدە گیزو فیز|پێوەدان خۆشە نەوەک ویزەویز
لە شارو لادێ ئەم نەقڵە باوە|گیای شین بە جێگای سەختەوە ماوە
شەڕنەکەر پیشەی زوو دانیشتنە|بەردی زل بەڵگەی نەهاویشتنە
ئاو بتبا مەچۆ سەر پردی نامەرد|چش با بخنکێی بە سەد ئێش و دەرد
وتیان پشیلە، گووت بە دەرمانە|دایپۆشی بە خۆڵ ئەو بێویژدانە
شوێن بۆ سەر پیشەی خۆی دەچێتەوە|گیا لەسەر پنجی خۆی دەڕوێتەوە
قەل ئەڵێن لاسای کەوی کردەوە|ڕۆینەکەی خۆیشی لەبیر بردەوە
مەشهورە بزن بۆ تاقە شەوێ|جێگای خۆش دەکا لە کوێ وەرکەوێ
ناشکوری مەکە بەم بەشە کاکە|لە قوڕ ئەوەندە تۆز هەستێ چاکە
پەراوێزەکان
↑ 1٫0 1٫1 1٫2 (پیرەمێرد و پێداچوونەوەیەکی نوێی ژیان و بەرهەمەکانی)، کۆکردنەوە و لێکۆڵینەوەی ئومێد ئاشنائومێد ئاشنا ل10-50
↑ ڕۆژنامەی ژیانەوە - ژمارە 14، 2ی شوباتی 1925
↑ بڕوانە شیعری ئەوا ڕووم کردە تۆ ئەی دایکی موشفق
↑ پیرەمێرد و پێداچوونەوەیەکی نوێی ژیان و بەرهەمەکانی - ئومێد ئاشنا: ل65 ول66
↑ 5٫0 5٫1 ڕۆژنامەی ژین - ژمارە 855 ساڵی 1947
↑ گۆڤاری ژین - بنکەی ژین بۆ بوژاندنەوەی کەلەپووری بەڵگەنامەیی و ڕۆژنامەوانیی کوردی
↑ ژیان و بەرهەمی عەبدوڵڵا جەودەت - گۆڤاری کاروان، ژمارە 37، ساڵی 1985 ل4-12
↑ ڕۆژنامەی ژیان - ژمارە 312 ساڵی 1932
↑ ئومێد ئاشنا سەرچاوەی پێشوو: لاپەڕە 61 تا 63
↑ دیوانی پیرەمێرد - بەرگی یەکەم - پێشەکی
↑ پەندەکانی پیرەمێرد - کۆکردنەوە و ساغکردنەوەی کاکەی فەلاح - بەغدا 1980
سەرچاوەکان[1]
خۆزگە - پیرەمێرد - ژیاننامەی شاعیرانی کورد
پیرەمێرد و پێداچوونەوەیەکی نوێی ژیان و بەرهەمەکانی، کۆکردنەوە و لێکۆڵینەوەی ئومێد ئاشنا، بڵاوکراوەی ئاراس، چاپی یەکەم، چاپخانەی وەزارەتی پەروەردەوەزارەتی پەروەردە، هەولێرهەولێر، 2001
دیوانی پیرەمێرد (بەرگی یەکەم)، کۆکردنەوە و ساخکردنەوە و پێداچوونەوەی دەستەیەک لە نووسەرانی کورد، وەزارەتی ڕۆشنبیری، بەغدا، 1990
پۆل: ژیاننامە
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی کۆچی دوایی: 19-06-1950
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
 30%-39%
خراپ
 40%-49%
خراپ
 50%-59%
خراپ نییە
 60%-69%
باش
 70%-79%
زۆر باشە
 80%-89%
زۆر باشە
 90%-99%
نایاب
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 07-11-2008 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 20-03-2023 باشترکراوە
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 247,859 جار بینراوە
فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن ناوی تۆمارکار
فایلی وێنە 1.0.145 KB 29-10-2009 هاوڕێ باخەوانهـ.ب.
سەرچاوەکان: 1 تۆمار دۆزرایەوە!
09-02-2017[1]ماڵپەڕی خۆزگەماڵپەڕکوردیی ناوەڕاستب.س.
فایلی پەیوەندیدار: 15 تۆمار دۆزرایەوە!
07-07-20140002.JPG32 KB1 373هـ.ب.
02-01-20170005.JPG110 KB1 153هـ.ب.
19-02-20170006.JPG31 KB1 102هـ.ب.
04-12-20200007.JPG71 KB1 8هـ.ب.
05-12-20200008.JPG33 KB1 10هـ.ب.
05-12-20200009.JPG32 KB1 9هـ.ب.
12-05-20220010.JPG53 KB1 5هـ.ب.
31-07-20220011.JPG73 KB1 5هـ.ب.
28-10-20220012.JPG88 KB1 7هـ.ب.
20-03-20230013.JPG49 KB1 0هـ.ب.
22-03-20230014.JPG100 KB1 0هـ.ب.
26-03-20230015.JPG47 KB1 0هـ.ب.
07-07-2014دەستخەتی پیرەمێرد72 KB1 374هـ.ب.
14-04-2014گۆڕی پیرەمێرد لە گردی مامە یارە87 KB1 343هـ.ب.
19-06-2015یادی پیرەمێرد92 KB1 311هـ.ب.
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 125 تۆمار دۆزرایەوە!
01-04-2022Donzdeh Siwariyên MerîwanêKurmancî - Kurdîy Serûڕ.ع.ع.
01-11-2021پیرەمێرد چۆن باسی ناهیدە سۆفی دەکاتکوردیی ناوەڕاستڕ.ک.
01-12-2018پا ئەدا لەپەینکوردیی ناوەڕاستهـ.ب.
01-12-2018ئەگەر نان بدەی لە ماڵ ناترسی، لە هەمو ماڵێ ئەخۆی ناپرسی کوردیی ناوەڕاستهـ.ب.
01-12-2018ئەوەی ئەیەوێ سەری نەیێشێ، بەقەد بەڕەی خۆی پێ ڕادەکێشێکوردیی ناوەڕاستهـ.ب.
01-12-2018ئەسپێکی ڕەسەن هەرچەند کە لەڕە، گەلێ لە کەری قەڵەو چاترە کوردیی ناوەڕاستهـ.ب.
01-12-2018ئێمە بە مازوان تێشکاین پەستین، بە هیوای ئەوەین بە سیچکان هەستین کوردیی ناوەڕاستهـ.ب.
01-12-2018ئەوی بە نەسەب فەجری ڕوناک بێ، ئەبێ بە حەسەب کردەوەی چاک بێ کوردیی ناوەڕاستهـ.ب.
01-12-2018ئەمانە عەقلی پێشینیان، نان ئەو نانەیە ئەمڕۆ لە خوانەکوردیی ناوەڕاستهـ.ب.
01-12-2018باجی باجیمە کاری ناعیلاجیمەکوردیی ناوەڕاستهـ.ب.
01-12-2018ئەوەی بە عیلم و نامووس ئەنازێ، هۆی کەوتە نامەرد بۆ نان و پیازێ کوردیی ناوەڕاستهـ.ب.
01-12-2018ئەگینە کەهات ماستاو بفرۆشین، کە مانگا نەما چی تر بدۆشین کوردیی ناوەڕاستهـ.ب.
01-12-2018ئەمە پاداشتی بێ وەفاییە، دۆم بەسەروپێ لە خۆ باییە کوردیی ناوەڕاستهـ.ب.
01-12-2018ئێمە بەدار و فەلاقە فێرین، لە دەر وەک ڕێوین لە ماڵا شێرین کوردیی ناوەڕاستهـ.ب.
01-12-2018ئەوی بۆ دۆستی بێ عەیب ئەگەڕێ، تا ئەمرێ دۆستی وای نایەتە ڕێ، ئەوی لە دۆستی بە بیانوو تۆڕ بوو، کاتێکی زانی دوژمنی زۆر بووکوردیی ناوەڕاستهـ.ب.
01-12-2018سەخی کە ئەیخوا و ئەیشیداتە خەڵک، بۆ خۆی و ناسیاو بۆی ئەبێ بە کەڵک، بەخشندە هەمووی ئەبەخشێتەوە، ئەوەی پێ ئەبڕێ، ئەمێنێتەوەکوردیی ناوەڕاستهـ.ب.
01-12-2018ئەوی نانەوێ بۆ تیکە نانێ، سەر و ژێری خاک بە یەک ئەزانێکوردیی ناوەڕاستهـ.ب.
01-12-2018ئەوی ڕائەکا زوو هەڵئەنگوێ، ئەوی لەسەرخۆ بڕوا ناکەوێکوردیی ناوەڕاستهـ.ب.
01-12-2018ئازا لە بەند و زنجیر ناپرسێ، ترسنۆک لە بای سکی ئەترسێ، قسەی بێ فێڵ و ڕاست وا لای شێتان، درۆ و دەلەسەیش لای پیاوی شەیتانکوردیی ناوەڕاستهـ.ب.
01-12-2018ئاو کە لەبەری نەڕوا ئەگەنێ، ماڵ نەیخۆی، خەڵکی پێت پێدەکەنێکوردیی ناوەڕاستهـ.ب.
01-12-2018ئاگری درۆزن ساتێک ئەگڕێ، بەڕە هەر لە لای تەنکی ئەدڕێ، لە پردی نامەرد مەپەڕەرەوە، جەردە ڕووتت کا با لەوبەرەوەکوردیی ناوەڕاستهـ.ب.
01-12-2018ئەم هەموو ساڵە دەوری دنیام دی، نەمدی ئاواتی هەژار بێتە دی، بڕوایشم وایە و ئەیڵێم بێ پرروا، هەر وا هاتووە و بەو چەشنەیش ئەڕواکوردیی ناوەڕاستهـ.ب.
01-12-2018ئاو بۆ خواردنەوە زیندەگی دێنێ، لە ووزە دەرچێ پیاو ئەخنکێنێ، هەنگ کە بۆ هەندێ هەنگوین ئەڕژێنێ، بۆ پیاوی ناعال ژار ئەپرژێنێکوردیی ناوەڕاستهـ.ب.
01-12-2018ئەلەکتریکمان کەوتۆتە نۆرە، بۆیە ئەمەندە تالبی زۆرەکوردیی ناوەڕاستهـ.ب.
01-12-2018ئەوی ئەیەوێ خۆی بەرز بنوێنێ، ئەسپە دارینە ملی ئەشکێنێ، بەرزی ئەوەیە کە خوا بتداتێ، نەک ماین چەقەڵ بتگێڕێ ساتێکوردیی ناوەڕاستهـ.ب.
01-12-2018ئەگەر زیندەوەر نەتەکێتەوە، ئەوی کە ئەزێ جێی نابێتەوە، کورسی وەزارەت ئەگەر تاسەر بێ، ئەبێ هیوادار ڕێی چی لەبەر بێکوردیی ناوەڕاستهـ.ب.
01-12-2018پیاوی تێر ئاگای لە برسی نییە، بە ماڵ ئەخوڕێ هیچ ترسی نییەکوردیی ناوەڕاستهـ.ب.
01-12-2018بە هیوای هاوسێ بێ چێشت ئەمێنی، چاوەڕێی دەست بی، هەر خەو ئەبینی کوردیی ناوەڕاستهـ.ب.
01-12-2018بێ کاسەییە ئەم شەڕو حاڵە، دیارە تەبەقی پڕ، ئاشتی ماڵە کوردیی ناوەڕاستهـ.ب.
01-12-2018بۆ دنیا دەبێ دەست بدەیتە دەست، هیچ کەسێ، هیچ کەس ناباتە بەهەشت کوردیی ناوەڕاستهـ.ب.
01-12-2018خوا لە پێشەوە چاوی پێداوی؛ تاکو بەرەوپێش هەنگاو بهاویکوردیی ناوەڕاستهـ.ب.
01-12-2018خلە حەمامێ دەکا بلە بەری دەتاشێکوردیی ناوەڕاستهـ.ب.
01-12-2018بێ منەت بژی بەگیاو بە گەپڵە، نان بدە بەسەگ مەیدە بەسپڵە کوردیی ناوەڕاستهـ.ب.
01-12-2018خوا یار بێ با دنیا هەر مار بێکوردیی ناوەڕاستهـ.ب.
01-12-2018بیستومە وردە مەئمور دەرئەکرێ، بەڕە هەر لەلای تەنکی ئەدڕێ کوردیی ناوەڕاستهـ.ب.
01-12-2018بە گفت سەر و ماڵ درێغی نییە، هاتە کردەوە بایەخی نییە کوردیی ناوەڕاستهـ.ب.
01-12-2018بوی بە خەزوری پیاوی شەڕانی، ئەبێ کچەکەت لای خۆی بزانی کوردیی ناوەڕاستهـ.ب.
01-12-2018ئەی هاوار ئەگەر چشتێ شک نەیا، بۆچ"دار هەڵبڕە"بۆ سەر خۆی ئەبا کوردیی ناوەڕاستهـ.ب.
01-12-2018ئەڵێن هەر عەقڵێ لە خەسارێ دێ، ئەبێ ڕاوەستن تا بەهارێ دێ کوردیی ناوەڕاستهـ.ب.
01-12-2018بە خاڵۆ خاڵۆ هات بەلامە، بو بەتولەمار دای بەپامەوەکوردیی ناوەڕاستهـ.ب.
01-12-2018بۆ کوڕ ئەچوینە سەر بابە گوڕگوِ، گڕ گڕ وەرگەڕا لێمان بوو بە گڕ کوردیی ناوەڕاستهـ.ب.
01-12-2018بە دیاری دیاری ئەبوو بەهەرا، کونە مشک ئەبوو بە کۆشک و سەرا کوردیی ناوەڕاستهـ.ب.
01-12-2018لەجێی تەحەی پەحەیەکوردیی ناوەڕاستهـ.ب.
01-12-2018ئەڵێن چاو بە چاو ئەکەوێتەوە، مەگەر بێ شەرەف تەریق بێتەوە کوردیی ناوەڕاستهـ.ب.
01-12-2018ئەوەیە دەردی ئەم مەئمورانە، ترسی دواڕۆژ و هەوڵی گیرفانە، دەردی گرانتر کە گرانیە، بەوە مەعاش خۆر گیانی تیا نیەکوردیی ناوەڕاستهـ.ب.
01-12-2018بە پشت ئێستری چەمووشدا مەڕۆ، خووی ئەو ”لەقە” یە، خۆت لادە لەو تۆ، سەگی نهێنگر لە کەس ناوەڕێ، بە لایا مەڕۆ، لە پڕ ئەتگرێکوردیی ناوەڕاستهـ.ب.
01-12-2018بۆ دنیا خەفەت مەهێنەرە بەر، هەرچۆنێ بیگری وا ئەچێتە سەرکوردیی ناوەڕاستهـ.ب.
01-12-2018تڕی دوايتیکوردیی ناوەڕاستهـ.ب.
01-12-2018قاز نابێ بەبازکوردیی ناوەڕاستهـ.ب.
01-12-2018دزی ناوماڵت چاری ناکرێ، کلکی نەبڕی دەستت دەبڕێ کوردیی ناوەڕاستهـ.ب.
01-12-2018خوا کێو ئەبینێ بەفری تێ ئەکا، نەزان بێ هوودە قسەی لێ دەکا کوردیی ناوەڕاستهـ.ب.
01-12-2018سەگی هار چلەی تەواو بوو ئەمرێ، هەرچی توشی هات بۆیە ئەیگرێ کوردیی ناوەڕاستهـ.ب.
01-12-2018دوشمنی ناوخۆت ڕەگ دەردەکێشێ, دارپوازی لە خۆی نەبێ ناقڵیشێ کوردیی ناوەڕاستهـ.ب.
01-12-2018چەندخۆشە کە پیاو دڵی پاکی بێ، لە تەنگانەدا دۆستی چاکی بێ کوردیی ناوەڕاستهـ.ب.
01-12-2018دەرخۆنەی سەری دیزە لا چووە،ئەڵێن پشیلە سوور کەتنی کردووە کوردیی ناوەڕاستهـ.ب.
01-12-2018شوانت لە کوێخای لاوە چاکترە، دەستی بێگانە ماری پێ بگرەکوردیی ناوەڕاستهـ.ب.
01-12-2018فەلەک بە پیاوی ترسنۆک فێرە، بە کەر ناوێرێ بە کورتان شێرە کوردیی ناوەڕاستهـ.ب.
01-12-2018کاسە کە چەور بوو ئاو ناگرێتە خۆی، گاجوت تێ ناگا بلوێر لێدەی بۆی کوردیی ناوەڕاستهـ.ب.
01-12-2018وڵاخی نەگریس کەوا بارنابا، هەربار نەبەرە بشچێتە کابە کوردیی ناوەڕاستهـ.ب.
01-12-2018مەڵێن شیلاوگ مایەی پەنیرە، فیتنەی هەوێنی نۆ قازان شیرە کوردیی ناوەڕاستهـ.ب.
01-12-2018هەمو کەسێ خۆی بە پیاو ئەزانێ، خەڵکی مەشکێنە بۆ پارووە نانێ کوردیی ناوەڕاستهـ.ب.
01-12-2018هیچ کەس لە پڕێ نەبوە بە کوڕێ، تا دەبێ بە پیاو سەد کفن ئەدڕێ کوردیی ناوەڕاستهـ.ب.
01-12-2018هەندێک وەک ڕێوی کونێکی دەست کەوت، هەژگ ئەبەستێ ئەیکا بە ئەشکەوت کوردیی ناوەڕاستهـ.ب.
01-12-2018گوڵ لەسەر لقی خۆیا ڕەنگینە، بەردیش لە جێگای خۆیا سەنگینەکوردیی ناوەڕاستهـ.ب.
01-12-2018ناڵبەندی کەوتە دەست وەستای گەدا، هەندێک لە ناڵ و لە بزمار ئەداکوردیی ناوەڕاستهـ.ب.
01-12-2018هەرخزمە کە تۆ ئەخوێنێتەوە، ئاو ئەڕوا زیخە ئەمێنێتەوە کوردیی ناوەڕاستهـ.ب.
01-12-2018مانگا بە دزی کەڵیە گرت جاران، ئێستا کەڵەگا دێنن لە شارانکوردیی ناوەڕاستهـ.ب.
02-01-2016گاڵتەوگەپکوردیی ناوەڕاستهـ.ب.
02-01-201719-06-1950کوردیی ناوەڕاستب.س.
04-07-2018گردی سەیوانکوردیی ناوەڕاستهـ.ب.
05-08-2021دیوانی مەولەوی 3کوردیی ناوەڕاستڕ.ک.
05-08-2021ڕۆحی مەولەویکوردیی ناوەڕاستڕ.ک.
06-02-2022پیرەمێرد و حەپسەخانی نەقیب لەیەکێک لە بۆنە نەتەوایەتییەکانداکوردیی ناوەڕاستز.ع.
06-03-2015PîremêrdKurmancî - Kurdîy Serûهـ.ب.
06-03-2022پیرەمێرد و سەید حوسێن حوزنی موکریانی و گۆران و فایەق بێکەسکوردیی ناوەڕاستئـ.ئـ.
06-08-2015ئومێد ئاشناکوردیی ناوەڕاستهـ.ب.
07-02-2022حەپسەخانی نەقیب و پیرەمێردکوردیی ناوەڕاستب.ج.
07-07-2014ئەدگاری پیرەمێردکوردیی ناوەڕاستهـ.ب.
07-07-2014دیوانی مەولەوی و ڕۆحی مەولەویکوردیی ناوەڕاستهـ.ب.
07-07-2014دیوانی پیرەمێرد / بەرگی یەکەمکوردیی ناوەڕاستهـ.ب.
07-07-2014ئاوە ڕەشەی ڕووسی سوورکوردیی ناوەڕاستهـ.ب.
07-07-2018باخی پورە بەگکوردیی ناوەڕاستهـ.ب.
10-03-2021دوا نامەی ئەمین زەکی بەگ بۆ پیرەمێردکوردیی ناوەڕاستب.ج.
11-03-2014ژین یەکەمین ڕۆژنامەی تایبەتمەندی ئەدەبی و ڕووناکبیریی شاری سلێمانیکوردیی ناوەڕاستهـ.ب.
11-03-2014سەرجەم پەندەکانی پیرەمێردکوردیی ناوەڕاستهـ.ب.
11-03-2014دوانزە سوارەی مەریوانکوردیی ناوەڕاستهـ.ب.
11-03-2014مەناقیبی حاجی کاک ئەحمەدی شێخکوردیی ناوەڕاستهـ.ب.
11-03-2014یاداشتەکانی پیرەمێردکوردیی ناوەڕاستهـ.ب.
11-03-2014مەم وزینکوردیی ناوەڕاستهـ.ب.
11-03-2014کەمانچەژەنکوردیی ناوەڕاستهـ.ب.
11-03-2014بەها ئیستاتیکییەکانی شیعر لای پیرەمێرد، شێخ نوری شێخ ساڵح و گۆرانکوردیی ناوەڕاستهـ.ب.
11-03-2014دەنگی پیرەمێرد لە بزووتنەوەی شیعری نوێی کوردیداکوردیی ناوەڕاستهـ.ب.
11-03-2014پیرەمێردی ڕۆژنامەنووسکوردیی ناوەڕاستهـ.ب.
11-03-2014پیرەمێرد و پێداچوونەوەیەکی نوێ بە ژیان و بەرهەمەکانی - بەرگی 1کوردیی ناوەڕاستهـ.ب.
11-03-2014سەرجەم دیوانی پیرەمێرد - بەرگی (1، 2، 3)کوردیی ناوەڕاستهـ.ب.
11-03-2014ئەمە بوو دیوانی پیرەمێرد: ڕاستکردنەوەی هەڵەکانی ب1 دیوانەکەکوردیی ناوەڕاستهـ.ب.
11-03-2014دیوانی پیرەمێردی نەمرکوردیی ناوەڕاستهـ.ب.
11-03-2014بیری کۆمەڵایەتی و سیاسیی پیرەمێردکوردیی ناوەڕاستهـ.ب.
11-03-2014پیرەمێرد و پێداچوونەوەیەکی نوێ بە ژیان و بەرهەمەکانی - بەرگی 2کوردیی ناوەڕاستهـ.ب.
12-07-2022پاسپۆرتەکەی پیرەمێردی شاعیرکوردیی ناوەڕاستڕ.ک.
13-02-2023پیرەمێردکرمانجی - کوردیی سەرووئـ.س.
13-10-2015پیرەمێرد لە بۆنەیەکدا لەناو سەرای سلێمانی ساڵی 1930کوردیی ناوەڕاستهـ.ب.
19-05-2017پیرەمێرد سیروانی ئەدەب بووکوردیی ناوەڕاستهـ.ب.
20-11-2018خوای گەورە بیخاتە بەهەشتەوە ئەگەر جێ مابووکوردیی ناوەڕاستهـ.ب.
21-03-2023سروودی نەورۆز چۆن لەدایکبوو؟کوردیی ناوەڕاستڕ.ک.
21-05-2015باخێک لە وشە گەشتێک بە ژیاننامەی پرشکۆی پیرەمێردداکوردیی ناوەڕاستهـ.ب.
21-05-2015پیرەمێرد بەگەنجی لە سەرەتای سەدەی بیست لە ئەستەنبوڵکوردیی ناوەڕاستهـ.ب.
21-05-2015پیرەمێردی نەمرکوردیی ناوەڕاستهـ.ب.
21-05-2015ڕۆژژمێری پیرەمێرد - 1982کوردیی ناوەڕاستهـ.ب.
21-05-2015مۆڵەتی چەکهەڵگرتنی پیرەمێردکوردیی ناوەڕاستهـ.ب.
21-05-2015یادی پیرەمیردکوردیی ناوەڕاستهـ.ب.
21-05-2015گواستنەوەی چاپخانەکەی پیرەمێرد بۆ مۆزەخانەی سلێمانیکوردیی ناوەڕاستهـ.ب.
21-05-2015گاڵتەوگەپی پیرەمێردکوردیی ناوەڕاستهـ.ب.
21-05-2015ساڵیادی کۆچی دوایی پیرەمێرد لە سلێمانی، جەواهیری و د.عێزەدین مستەفا ڕەسوڵ و ڕەئوف یەحیا و کۆمەڵێک نووسەری تر - ساڵی 1970کوردیی ناوەڕاستهـ.ب.
21-05-2015ژووری چاپخانەکەی پیرەمێردکوردیی ناوەڕاستهـ.ب.
21-05-2015پیرەمێرد لە کاتی ئاهەنگی جەژنی نەورۆزداکوردیی ناوەڕاستهـ.ب.
21-05-2015پیرەمێرد و بنەماڵەکەیکوردیی ناوەڕاستهـ.ب.
21-12-2018دیداری خەونێکی ئەرخەوانی؛ گوڵچن و پێرەمێردی نەمر.. لە گوڵزاری ڕۆحی شاعیرداکوردیی ناوەڕاستهـ.ب.
23-01-2023ڕەوشی خوێندنەوەی کتێب لە هەرێمی کوردستان (پارێزگای سلێمانی بە نموونە)کوردیی ناوەڕاستهـ.ک.
24-08-2022پیرەمێرد لە دەستنووسی چل چیرۆکداکوردیی ناوەڕاستڕ.ک.
25-01-2023لەنێوان خوێندنەوەی ئایدیۆلۆژیانە و خوێندنەوەی مەعریفی و بابەتیانەدا، پیرەمێردی دانا و شاعیر وەک نموونەکوردیی ناوەڕاستهـ.ک.
25-02-2022نەورۆزکوردیی ناوەڕاستز.ع.
25-08-2022چریکەی کوردستان 05 (پیرەمێرد)کوردیی ناوەڕاستز.س.
30-06-201730-06-1925کوردیی ناوەڕاستهـ.ب.
30-11-2022Omed AshnaEnglishم.م.س.
تایبەتمەندییەکانی بابەت: 14 تۆمار دۆزرایەوە!
...
19-06-2020ئاستی خوێندنزانکۆ (بەکالۆریۆس)هـ.ب.
19-06-2020جۆری خوێندنیاساهـ.ب.
11-03-2014جۆری کەسهۆزانەوان - هۆنەرهـ.ب.
11-03-2014جۆری کەسڕۆژنامەنووسهـ.ب.
11-03-2014زمان - شێوەزار کرمانجیی ناوەڕاستهـ.ب.
11-03-2014شار و شارۆچکەکانسلێمانیهـ.ب.
19-06-2020شار و شارۆچکەکان (کۆچی دوایی)سلێمانیهـ.ب.
02-01-2017لەژیاندا ماوە؟نەخێرهـ.ب.
04-08-2022میرنشینبابانهـ.ب.
11-03-2014نەتەوە کوردهـ.ب.
11-03-2014وڵات - هەرێم باشووری کوردستانهـ.ب.
04-08-2022وڵات - هەرێمتورکیاهـ.ب.
19-06-2020وڵات - هەرێم (کۆچی دوایی) باشووری کوردستانهـ.ب.
07-11-2008ڕەگەزی کەسنێرهـ.ب.

Kurdipedia.org (2008 - 2023) version: 15.03
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 6.828 چرکە!