تیمی بالەی یانەی وەرزشی پێشمەرگە دوا یاری لە قۆناغی دووەمی خولی نایابی بالەی یانەکانی ئێراق ئەنجام داو ڕووبەڕووی یانەی میقدادیە بوونەوە.
لەنێو هۆڵی سەناعە لە دوا جەولەی یارییەکانی دووەم قۆناغی خولی نایابی بالەی یانەکانی ئێراق، ئێوارەی ڕۆژی شەممە #25-11-2023# بە یارییەکی ماراسۆنی هەردوو تیمی بالەی یانەی پێشمەرگە و میقدادیە بە یەک گەیشتن.
لەو یارییەدا یاریزانانی پێشمەرگە توانیان بە ئەنجامی 3 سێت بەرانبەر بە 2 سێت سەرکەوتن بەدەست بهێنن و بەو ئەنجامەش کۆی خاڵەکانیان بۆ 17 خاڵ بەرز کردەوە بە یەکەمی گرووپی چوارەم شانبەشانی یانەی نەینەوا پەڕینەوە قۆناغی هەشتی یانەکان.
[1]
Cet article a été écrit en (کوردیی ناوەڕاست) langue, cliquez sur l'icône
pour ouvrir l'élément dans la langue originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Cet article a été lu fois 213
Donnez votre avis sur ce produit!