#وەزارەتی پێشمەرگە# لە بانگەوازێکدا، ئاگاداری سەرجەم ئەو ئەفسەر و پێشمەرگانە دەکات، کە ناویان لە لیوای (20)ی پیادەی هاوبەش هاتووەتەوە لە ڕۆژی شەممە ئامادەبوونی خۆیان دووپات بکەنەوە.
وەزارەتەکە ڕاشیگەیاند، پێویستە تەواوی ئەو کەسانە کە ناویان هاتووە، ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی #02-12-2023# پەیوەندی بەو جێگایانە بکەن، کە پێیان ڕاگەیندراوە، هەرکەسێک لەو کاتەی بۆی دیاریکراوە پەیوەندی نەکات خۆی بەرپرسیار دەبێت. [1]
Cet article a été écrit en (کوردیی ناوەڕاست) langue, cliquez sur l'icône
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
pour ouvrir l'élément dans la langue originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Cet article a été lu fois 221