=KTML_Bold=جوڵە بەهێزی ئاساییش کراوە=KTML_End=
شەڕ لەنێوان #نوخشە ناسیح# قائیمقام و سالار سەردار بەڕێوەبەری پاسپۆرتی #هەڵەبجە# ڕوویدا بەوهۆیەوە جوڵە بەهێزی ئاساییشی شارەکە کرا.
ئەمڕۆ چوارشەممە ڕێکەوتی #30-08-2023# نوخشە ناسیح قائیمقامی هەڵەبجە هەوڵی داوە بچێتە ناو بینای بەڕێوەبەری پاسپۆری هەڵەبجە و پێش چوونەکەشی داوای لە عەقید سالار سەردار بەڕێوەبەری پاسپۆرتی کردووە لەگەڵیدا ناو بەڕێوەبەرایەتییەکە بەسەر بکاتەوە.
بەهۆی سەرقاڵییەوە عەقید سالار ڕەتیکردووەتەوە و بچێت بە دەمییەوە و وتویەتی ئێستا کاری زۆری هاووڵاتییانمان لەسەرە ناتوانین ئەو کارە بکەین و دەبێت سەرقاڵی کاری خۆمان بین، ئەمەش بووەتە هۆی ئەوەی گرژی و شەڕ لەنێوان هەردوولادا درووست بێت.
دوای ئەو ڕووداوەش هێزێکی ئاساییشی پارێزگای هەڵەبجە چونەتە ناو بەڕێوەبەرایەتییەکە و عەقید سالاریش بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆڕتی بەجێ هێشتووە و گەڕاوەتەوە #سلێمانی#. [1]
Cet article a été écrit en (کوردیی ناوەڕاست) langue, cliquez sur l'icône
pour ouvrir l'élément dans la langue originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Cet article a été lu fois 303
Donnez votre avis sur ce produit!